ته‌نیا ٢٢ كه‌س بڕوانامه‌ی زانكۆیان هه‌بوو، داهاتی رۆژانه‌ی تاك ٢٠ سه‌نتی تێنه‌ده‌په‌ڕاند، ته‌نیا یه‌ك كارگه هه‌بوو، ئه‌مه توانای گوندێك نه‌بوو له‌سه‌ر ڕووی چیاكان، ئه‌مه كورته‌ی چیرۆكی ده‌وڵه‌تی بوتسوانای ئه‌فریقا بوو.
تواناكانی ده‌وڵه‌ت سفر له سه‌د بوون، سه‌روه‌ت و سامان دوو سفر له سه‌د بوون، ده‌ستی كار له هه‌زارا سفر بوو، ئه‌و شتانه‌ی سه‌دا سه‌د هه‌بوون، بریتیی بوون له هه‌ژاری، برسیه‌تی و نه‌زانی.
ساڵى ١٩٩٦كه سه‌ربه‌خۆی له به‌ریتانیا وه‌رگرت به‌زەوییەکی بێ بەرهەم و فراوان وه‌سفكرا تاكه شتێك كه زۆر بوو بوونی فیل بوو.
له‌م وڵاته‌دا كه قه‌باره‌كه‌ی به قه‌ت فه‌ره‌نسا بوو، ١٢ كیلۆمه‌تر رێگای قیرتاوكراو هه‌بوو، له‌گه‌ڵ ٢٥٥ فه‌رمانبه‌ری حكومی.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا ده‌وڵه‌تێكی خنكاوبوو، هیچ كه‌ناراوێكی نه‌بوو.
پێش ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی وه‌ربگرێت له‌ژێر ده‌ستی به‌ریتانیا بوو ناوی بیتشوانا لاند بوو.
ئه‌وه‌ی باو بوو له‌و وڵاته ئاژه‌ڵداری بوو، ئه‌وه‌ش به‌هۆی زۆری مه‌ڕوماڵات و بونی له‌وه‌ڕگاوه.له‌م توانا ساده و سنورداره بوتسوانا چۆن توانی رێگای سه‌ركه‌وتن بدۆزێته‌وه و له هه‌ژارترین وڵاتی جیهانه‌وه ببێت به گه‌شه‌سه‌ندووترین وڵات.
بوتسوانا ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی دوو ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌سه، پێش سه‌ربه‌خۆبوونی ژماره‌یه‌ك لێكۆڵه‌ر چه‌ند پارچه‌یه‌ك ئه‌ڵماسایان تێدا دۆزیه‌وه، حكومه‌ت هیوای به سامانی ژێرزه‌ویش هه‌بوو، پێش ئه‌وه‌ی كۆمپانیا ئه‌وروپیه‌كان ده‌ست به گه‌ران بكه‌ن، حكومه‌ت یاسای ده‌ركرد به‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وه‌ی له ژێر زه‌وییدایه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌وڵه‌ت.
ساڵی ١٩٦٩ كۆمپانیای دیبارس دۆزینه‌وه‌ی چه‌ندین پارچه ئه‌ڵماسی راگه‌یاندو له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا چه‌ندین كانی ئه‌ڵماس دۆزرانه‌وه و كۆمپانیای "دی بوتسوانا" تایبه‌ت به ئه‌ڵماس به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای دیبارس دامه‌زرێنرا.
له ساڵانی هه‌شتاكان بوتسوانا بووه گه‌وره‌ترین وه‌به‌رهێنه‌ری ئه‌ڵماس و به‌رده به‌نرخه‌كان له جیهاندا. سه‌ركردایه‌تیه‌كی حه‌كیم توانی له‌عنه‌تی سه‌روه‌ت و سامان له بوتسوانا دووربخانه‌وه، كه زۆرینه‌ی وڵاتانی ئه‌فریقی به‌ر ئه‌و نه‌عله‌ته كه‌وتن.
حكومه‌ت داهاتی ئه‌ڵماسی خسته خزمه‌تی خه‌ڵكه‌وه و به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی كرده ئه‌وله‌وییه‌ت و په‌ره‌ی به خوێندن و ته‌ندروستیدا، ورده ورده هه‌ژاری دابه‌زی و ئاستی ته‌ندروستی و خوێنده‌واری به‌رزبوه‌وه.
له ماوه‌ی په‌نجا ساڵدا داهاتی تاك به‌ڕێژه‌ی سه‌دا سه‌د به‌رزبوه‌وه، ساڵی ١٩٦٦ سیریتسی خاما بووه سه‌رۆك، ئه‌و دركی به‌وه‌كرد ئه‌ڵماس به ته‌نیا وڵاته‌كه‌ی ناگه‌یه‌نێته كه‌ناری خۆشگوزه‌رانی ئه‌گه‌ر به‌ره‌نگاری گه‌نده‌ڵی نه‌بێته‌وه، هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌ناوی هیچ لیبوردنێك بۆ گه‌نده‌ڵی نیه ده‌ستپێكرد و به‌ره‌نگاری ڕه‌گه‌زپه‌رستی بوه‌وه و نازناوی باوكی دامه‌زرێنه‌ری وه‌رگرت و بوتسوانا له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا چووه پله‌ی ٢٤ی جیهان و سه‌دان فه‌رمانبه‌ر و سێ وه‌زیر لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كرا.
داهاتی ساڵانه‌ی تاك گه‌یشتوه‌ته ١٦ هه‌زار دۆلار و یه‌كێكه له گه‌شه‌سه‌ندوترین ئابورییه‌كانی جیهان، بوتسوانا سیاسه‌تی لامه‌ركه‌زی په‌یڕه‌و ده‌كات، تا ئێستاش ژیانی رۆژانه له‌و وڵاته هه‌ندێك كێشه‌ی هه‌یه له‌وانه به‌رزی نرخی شتومه‌ك و سوته‌مه‌نی و ڕێژه‌ی بێكاری، هێشتا ڕێگای ماوه بۆ سه‌ركه‌وتنی ته‌واوه‌تی بیانبڕێت چونكه دانیشتوانه‌كه‌ی كه‌مه و كه‌ناراویشی نیه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش چیرۆكی بوتسوانا یه‌كێكه له چیرۆكه‌كانی سه‌ركه‌وتن و له جیهاندا باسوخواسی له‌سه‌ره.
تورکیا چەندە جدییە عێراقیش هەر ئەوەندە!
عێراق؛ پڕۆژەی فاوی گەورە کوردستان؛ دوو بەرەکی بەردەوام !
بنەچەى پەتاکە لە کوێوە سەرچاوەى گرتووە؟
مرۆڤ لە بەخێوکردن زیاتری دەوێت