12:01 - 22/11/2018
عه‌بدولكه‌ریم سروش: زۆر له‌موسڵمانانی ئێمه وا هه‌ست ئه‌كه‌ن مۆدێرن دژ به كلتور و به‌هاكانمانه
وه‌رگێرانی له ئینگلیزیه‌وه: پەیسەرپرێس
دكتۆر عه‌بدولكه‌ریم سروش یه‌كێكه له‌دیارترین فه‌یله‌سوف و مه‌ولانا ناسی ئه‌م سه‌ده‌یه. سروش له‌ناوخۆی جیهانی ئیسلامی‌دا له‌لایه‌ن ڕۆشنبیره ڕیفۆرمخوازه‌كانه‌وه به‌رهه‌مه‌كانی وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ڕیفۆرم له ده‌ق و خوێندنه‌وه‌كانی دیندا به‌كارده‌هێنرێت. له‌ده‌ره‌وه‌ش و له‌لایه‌ن بیریار‌و فه‌یله‌سوفه‌كانی تره‌وه سروش وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی سه‌یرده‌كرێت بۆ تێگه‌یشتن له فه‌لسه‌فه‌و بیری ئیسلامیی. له‌پێشوودا، له‌وڵاتی ئێران سروش و هاوڕێ ڕٍیفۆرمخوازه‌كانی تری زۆرجار له‌لایه‌ن موحافیزكاره دینیه‌كانه‌وه تووشی ته‌نگژی و كێشه ده‌بوو، به‌تایبه‌ت دوای هاتنه‌سه‌ر حوكمی (ئه‌حمه‌دی نه‌ژا‌د) كاركردن بۆئه‌و ته‌واو زه‌حمه‌ت بوو، بۆیه بانگهێشته‌كانی وانه‌ووتنه‌وه‌ی له چه‌ند زانكۆیه‌ك له وڵاتانی هۆڵه‌نداو ئه‌مریكا قبووڵ كرد. دواترین به‌رهه‌میشی كه بڕیاروایه له‌ساڵی ئاینده‌دا بڵاوببێته‌وه كتێبێكه سه‌باره‌ت به قورئان و خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێی ئه‌و فه‌یله‌سوفه گه‌وره‌یه بۆ تێكسته‌كانی، كه له‌ئێستاوه‌و به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ له مه‌به‌سته‌كانی ئه‌و كتێبه‌ی و ئه‌و تێڕوانینانه‌ی كاری له‌سه‌ر ده‌كات، به‌شێكی زۆری له موحافیزكاره‌كانی ئێرانی نیگه‌ران كردووه، كه ئه‌م ڕووداوه‌ش هه‌مان ئه‌و كاردانه‌وانه‌ی پێشوومان بیرده‌خاته‌وه، كاتێك د.سروش له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوودا كتێبێكی به‌ناوی (كرانه‌وه‌و داخران له‌شه‌ریعه‌تدا)نووسی و ڕێژه‌گه‌رایی شه‌ریعه‌تی خسته‌ڕوو، به‌وهۆیه‌وه ئه‌وكتێبه‌ی به‌به‌رده‌وامی و بۆماوه‌ی حه‌وت ساڵ له‌سه‌ریه‌ك بوو به‌هۆی نووسینی سه‌دان وتار‌و ده‌یان كتێب له‌لایه‌ن نه‌یارانی و پشتیوانانیه‌وه. له‌م دیداره‌دا سروش تێڕوانینه‌كانی خۆی ده‌رباره‌ی مۆدێرنه و ڕۆشنبیره موسڵمانه‌كان خستووه‌ته‌ڕوو.
پرسیار: له‌ئه‌مڕۆدا ئێمه زۆر گوێ بیستی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵنگاریانه ده‌بینه‌وه كه تووشی ڕۆشنبیره موسوڵمانه‌كان و ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌یان ده‌بێت كه تێیدا ده‌ژین. ئه‌و بابه‌ته چۆن خۆی له‌ناو كاره‌كانی تۆدا ده‌بینێته‌وه؟ بۆچه‌ند ساڵێك تۆ وابینرای كه یه‌كێكیت له گرنگترین بیریاره‌كانی جیهانی ئیسلامی كه هه‌وڵده‌ده‌یت هانی موسڵمانان بده‌یت كه سه‌رقاڵ بن به ته‌حه‌دداو داواكانی تری مۆدێرنه. ئایا ئێمه تا ئێستاش ڕووبه‌ڕووی ئه‌و كێشه ده‌بینه‌وه كه داننانه به‌خودی مۆدێرنه‌دا؟
به‌درێژایی مێژوو قوتابخانه‌ی فیكری جیاواز هه‌بوون كه تێگه‌یشتن و دونیابینی جیاوازیان كێشاوه ده‌رباره‌ی مۆدێرنیزه‌یشن و سه‌باره‌ت به مانابه‌خشینی چه‌رخی مۆدێرنه
سروش: باشه، سه‌ره‌تا ڕێگه‌م پێبده بۆ دیاریكردنی دوو خاڵی زۆر گرنگ. تۆ قسه ده‌رباره‌ی ئیسلام ده‌كه‌یت و قسه ده‌رباره‌ی مۆدێرنه ده‌كه‌یت وه‌كو دوو بابه‌ت و ئایدیای جیاواز، به‌ڵام ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه پێویسته ئه‌وه بیری خۆمان بهێنینه‌وه كه هه‌ریه‌ك له‌و دووانه چه‌مكی ئه‌بستراكتن و ناتوانرێت كه‌م بكرێنه‌وه بۆ پۆل و به‌شی ساده. به‌ر له هه‌رشتێك ئێمه دیارده‌ی ئیسلاممان هه‌یه. ڕۆشنبیره موسڵمانه‌كان ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت به‌شێوه‌یه‌ك قسه ده‌رباره‌ی ئیسلام ده‌كه‌ن هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی له‌پێشوودا ساده‌بووه، كیانێكی یه‌كگرتوو، تاكه بابه‌تێك. به‌ڵام له ڕاستیدا مێژووی ئیسلام، هه‌روه‌كو مێژووی ئاینه‌كانی تریش بۆنمونه مه‌سیحیه‌ت، به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی مێژووی گێرانه‌وه‌و ته‌رجه‌مه‌ی جیاوازه. له گه‌شه‌كردنی سه‌رجه‌م بواره‌كانی ئیسلامه‌وه قوتابخانه‌ی جیاوازی فكری و ئایدیاكان هه‌بوون، ته‌رجه‌مه‌و خوێندنه‌وه‌ی جیاواز هه‌بووه ده‌رباره‌ی چیه‌تی ئیسلام و ماناكه‌ی. هیچ شتێك نیه وه‌كو ئیسلامێكی مێژوویی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی پڕۆسێسه مێژووییه‌كانه‌وه‌بێت. ئه‌زموونی ژیانی كرداری ئیسلامیی هه‌میشه له‌ڕووی مێژوویی و كلتورییه‌وه دیاریكراوبووه و په‌یوه‌ست بووه به بارودۆخه‌خێراكان له شوێنی خۆیی له كات و بۆشاییدا. ئه‌گه‌ر وێنه‌یه‌كی ئێستای ئیسلام بگرین به‌و شێوه‌ی هه‌یه، ئه‌وا سه‌رجه‌م ئه‌زموونه‌كان ده‌رده‌خات كه له‌یه‌كدی جیاوازن، كه به‌شێوه‌یه‌كی ئانی هه‌ن. ئاین، هه‌روه‌كو هه‌ریه‌ك له دیارده‌كانی تری مرۆڤایه‌تی، پێویستیه‌ی به‌م شێوه‌یه بناسرێت. هه‌میشه ڕێژه‌گه‌راییه‌ك هه‌یه له "ئیسلام" هه‌ره‌وه‌كو ڕێژه‌گه‌راییه‌ك هه‌یه له‌سه‌رجه‌م دیارده مرۆییه‌كان-ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ڕوویداوه كه له‌مۆدێرنه‌دا هه‌یه. مۆدێرنه دیارده یاخود ئایدیایه‌كی یه‌كگرتوو نیه.
به‌درێژایی مێژوو قوتابخانه‌ی فیكری جیاواز هه‌بوون كه تێگه‌یشتن و دونیابینی جیاوازیان كێشاوه ده‌رباره‌ی مۆدێرنیزه‌یشن و سه‌باره‌ت به مانابه‌خشینی چه‌رخی مۆدێرنه. هه‌ربۆیه‌شه ڕێژه‌گه‌رایش له مۆدێرنه‌دا هه‌یه. هه‌روه‌كو ئیسلام، مۆدێرنه به ئاڕاسته‌ی جیاوازدا ڕۆیشتووه‌و گه‌شه‌ی كردووه به ده‌ره‌نجامی جیاواز. زانستی مۆدێرن ڕێگه‌ی نوێی پیشان داوین بۆ ڕووانین بۆ جیهان، به‌ڵام ئه‌مه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی، كه لایه‌نگری و كینه بچه‌سپێنێ كه ئه‌مه ڕووی دژه مۆدێرنه‌و ناعه‌قڵانی‌یه. هۆڵۆكۆست و جه‌نگه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م نمونه‌ی پڕۆژه‌ی مۆدێرنیسته‌كانن كه به‌هه‌ڵه‌داچوون، به‌ڵام ناتوانین كاره‌كته‌ری بنه‌ڕه‌تی مۆدێرنیان ڕه‌ت بكه‌ینه‌وه. مۆدێرنه دیارده‌یه‌كی ئاڵۆز‌و فره‌ڕه‌هه‌نده به‌هه‌بوونی هه‌ریه‌ك له توانا‌و تایبه‌تمه‌ندیه باش و خراپه‌كانی. هه‌ربۆیه به‌یه‌كه‌وه گونجاو و یه‌كگرتوو نیه. هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه خراپ بووه به قه‌یرانه‌كان و ڕێكه‌وته‌كانی هه‌روه‌ها زۆرێك له پارادۆكس و هاودژییه‌كان. به‌ڵام هه‌موو ئه‌وه شتێكی ته‌واو سرووشتی‌یه له ژیانی مۆدێرندا.
پرسیار: به‌ڵام به‌بۆچوونی من ئێمه له‌جیهانی ئیسلامی‌دا دژ به‌هه‌ریه‌ك له‌و پارادۆكس و هاودژیانه ناوه‌ستینه‌وه.
سروش: نه‌خێر، ئێمه ئه‌وه ناكه‌ین. ئێمه وه‌كو موسڵمانان پێویسته ئه‌وه بزانین كه له‌سه‌رده‌می مۆدێرندا ده‌ژین ئیتر حه‌ز بكه‌ین یاخود نا. به‌ڵام ئه‌و سه‌رده‌می مۆدێرنه‌ی كه ئێمه خۆمانی تێدا ده‌بینینه‌وه چوونیه‌ك (هۆمۆجینیه‌س) نیه. چوار كۆڵه‌كه‌كه‌ی مۆدێرنه (چه‌مكه مۆدێنه‌كان، تێگه‌یشتنه‌كان، مانا‌و ئه‌نجامه‌كان). ئه‌وانه ڕێگاخۆشكه‌ری ته‌عه‌دودیه‌ت و له‌ڕێباز لادانی دونیابینی ژیانی مۆدێرنن. ڕێژه‌گه‌رایی مۆدێرنه مانای وایه چه‌ندین ڕێگای جیاواز هه‌یه كه خه‌ڵكی ده‌توانن له‌ڕێگه‌یه‌وه خۆیان بناسن له جیهانی ئێستادا. سه‌رده‌می مۆدێرن تێگه‌یشتنه مۆدێرنه‌كانمان پێ ده‌به‌خشێت، هه‌روه‌كو تێگه‌یشتن له خودا، له پێغه‌مبه‌رایه‌تی...هتد. سه‌رده‌می مۆدێرن ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی مۆدێرنه خستوویه‌تیه‌ڕوو، هه‌روه‌كو تێڕوانینی مۆدێرن له‌باره‌ی به‌خته‌وه‌رییه‌وه، مانای ژیان و شتی له‌م شێوه‌ش. ئه‌مڕۆ، موسڵمانان پێویسته ئه‌وه قبووڵ بكه‌ن زۆربه‌ی بڕوا‌و خه‌مڵاندن و گریمانه‌كانی ئێمه كاریگه‌ری چه‌مك و ئایدیا مۆدێرنه‌كانیان به‌سه‌ره‌وه هه‌یه كه ئه‌وانیش په‌یوه‌ستن به مێژوو، جوگرافیا، كات و بۆشایی. ئیسلامیی سیاسی، كه ئێمه ده‌بینین له گه‌شه‌كردن دایه له‌زۆربه‌ی به‌شه‌كانی ئێستای جیهانی ئیسلامیی، خۆی له‌خۆیدا نیشانه‌یه‌كی سه‌رده‌می مۆدێرنه كه ئێمه تێیدا ده‌ژین. ته‌نانه‌ت فكره و ئایدیای ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی كه بووه‌ته ئامانجی زۆربه‌ی جووڵانه‌وه ئیسلامیه‌كان خۆی له‌خۆیدا چه‌مكێكی مۆدێرنه‌وه‌و له‌چاخی پێش مۆدێرنه‌دا نه‌بووه.
مۆدێرنه مانای پرسیاركردنه له‌هه‌رشتێ، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه ئێمه پێشتر به قه‌ده‌غه یا خۆشه‌ویستمان سه‌یركردووه
پرسیار: ده‌رباره‌ی هاودژییه‌كان و پارادۆكسه‌كانی مۆدێرنه كه ئێمه له‌سه‌رده‌می مۆدێرنه‌دا تێیدا ده‌ژین، چۆن ئه‌و هه‌وڵه جیاوازانه تایبه‌تمه‌ند ئه‌كه‌یت كه له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌و حكومه‌ته‌و ئیسلامییه‌كانه‌وه ده‌درێت له‌ئه‌مڕۆدا كه هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ خۆپاراستن له ترسناكیسه‌كانی مۆدێرنه به‌دامه‌زراندنی هه‌ندێ فۆڕم له فه‌رمانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ئیسلامیی؟
سروش: ئه‌وه‌ی تۆ قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌كه‌یت دیارده‌ی ئیسلامیی سیاسیه كه له‌چه‌ند پارچه‌یه‌كی جیاوازی جیهاندا ده‌بینرێت. وه‌كو له‌پێشوودا وتم، ئه‌وه خۆی له‌خۆیدا دیارده‌یه‌كی مۆدێرنه‌یه و، به‌و مانایه‌ی، به‌رهه‌می ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان ئیسلام مۆدێرنه‌یه. ئه‌و ڕاستیه‌ی كه ئه‌و بزوتنه‌وه‌و حكومه‌ته ئیسلامیانه له ده‌سه‌ڵاتدان و هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ئه‌مڕۆدا ئیسلام حوكم بكاته‌وه له‌جیهاندا جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نیه. ئه‌مه به‌شێكی به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه موسڵمانان ئێستاش ناڕه‌حه‌تیه‌كی زۆریان هه‌یه سه‌باره‌ت به ڕه‌وایه‌تی مۆدێرنه، كه زۆر له‌ئێمه وا هه‌ست ئه‌كات كه دژ به كلتور و به‌هاكانمانه. له‌ناخی پڕۆژه‌ی مۆدێرنه‌دا ئه‌بستمۆلۆژیایه‌كی ته‌ندروستی ڕه‌خنه‌یی به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه سه‌رده‌كێشێت بۆئه‌وه‌ی وجودی مرۆڤ ڕوون بكاته‌وه بۆئه‌وه‌ی تێی‌بگه‌ین. مۆدێرنه مانای پرسیاركردنه له‌هه‌رشتێ، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه ئێمه پێشتر به قه‌ده‌غه یا خۆشه‌ویستمان سه‌یركردووه. كه ده‌رگای جیاوازی و فره‌یی و ته‌عه‌ددودیه‌ت ئه‌كاته‌وه، به‌ڵام ده‌كرێ واش سه‌یربكرێ كه وه‌كو ئاڵنگارییه‌ك بۆ دوونیابینی ڕابردوو.
پرسیار: چۆن ئه‌م تێگه‌یشتنه نوێیه جیاوازه له‌وه‌ی كۆن؟ بۆچی ئه‌مه له‌لایه‌ن هه‌ندێكه‌وه وه‌كو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك سه‌یر ده‌كرێت؟
سروش: ئێمه ده‌توانین باشتر له‌وه تێبگه‌یت كاتێك سه‌یری چینه تایبه‌ته‌كان ده‌كه‌ین. مۆدێرنه خۆی له‌خۆیدا كێشه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه نیه بۆ موسڵمانه كۆنه‌پارێزه‌كانی نێو ئێمه. ئه‌وه‌ی ده‌بێته كێشه كاریگه‌ری هه‌ندێ ئایدیای مۆدێرنن له‌سه‌ر ئێمه. ئه‌مه زیاتر ڕوون ده‌بێته‌وه كاتێك ئێمه سه‌یری قسه‌كردن له‌سه‌ر چه‌مكه نوێیه‌كان ئه‌كه‌ین وه‌كو "سیكۆلاریزم (عه‌لمانیه‌ت)" و "مافه‌كانی مرۆڤ". له‌ڕاستیدا ئێستا عه‌لمانییه‌ت بنیات نراوه له‌سه‌ر تێگه‌یشتنێك له‌باره‌ی مافه‌كانه‌وه. سه‌رجه‌م كلتوری سیكۆلار له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای مافی تاك بنیاتنراوه-مافی ئێمه بۆ قسه‌كردن، بۆ بیركردنه‌وه، بۆ فێربوون، بۆ كاركردن، و شتی‌تریش. ئه‌مه خۆی ده‌بێته‌هۆی تێگه‌یشتنێكی نوێ ده‌رباره‌ی كاریگه‌ربوونی مرۆڤ كه دامه‌زراوه له‌سه‌ر فكره‌ی وزه‌ی هۆشیاری ئازاد له‌به‌شی ئازادی تاكدا. ئه‌مه له‌وانه‌یه بۆ من و تۆ ئاسایی ده‌ركه‌وێت، به‌ڵام پێویسته ئه‌وه‌مان له‌یادبێت كه "زمانی مافه‌كان" به‌ته‌واوی جیاوازه له‌و زمانه ترادسیۆناڵه‌ی ئاین كه له‌شوێنی ئه‌وه‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای تێڕوانینی ئه‌رك دامه‌زراوه. بۆنمونه زمانی فیقهـ، زانستی ئیلتیزام كردنه، له‌وێدا قسه له‌سه‌ر مافه‌كان ناكرێت. ئیتر لێره‌وه جیاوازیه‌كی سه‌ره‌كی ده‌كێشرێت له‌نێوان شێوه‌ژیانی ترادسیۆنالی له ڕابردوو و ئێستای سه‌رده‌می نوێ‌دا. له‌پێشوودا، وابیرده‌كرایه‌وه كه‌سێك ئه‌ركی خۆیه‌تی كه ئاینی یاخود ئه‌خلاقی بێت. له‌ڕابردوودا تێڕوانینی كۆن له‌باره‌ی خوداوه به‌زۆری شێوازێكی زۆرداری بوو، خودا بۆ ئێمه له‌سه‌روو هه‌موانه‌وه بوو كه داخوازیه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كردین و خۆشمان ئه‌ویست به هه‌ر نرخێك بێت. تێڕوانینی ترادسیۆناڵانه له‌باره‌ی خوداوه، خودای ناچاركه‌رو ئه‌رك بوو كه چاوپۆش نه‌كه‌رو داخوازی جێبه‌جێكه‌ربوو. به‌ڵام له‌ئێستاداو له‌سه‌رده‌می مۆدێرنه‌دا ئێمه وابیرده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌وه مافی خۆمانه دیندارو ئه‌خلاقی بین، له‌ڕاستیدا، ئێمه داوای مافی دینداربوونمان و ده‌ربڕینی تێڕوانینه دینیه‌كانمان ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها تێڕوانینی ئێمه‌ش له‌باره‌ی خوداوه گۆڕاوه، وا بیرده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌وه مافی خۆمانه كه عیباده‌تی ئه‌و بكه‌ین و خۆشه‌ویستی خۆمان بۆ ئه‌و به‌ئازادی ده‌رببڕین. ئێمه ده‌بینین ئه‌م بۆچوونه له‌سه‌ره‌تاوه لای هه‌ندێ له‌و موسڵمانانه به‌كارهێنراوه كه له ڕۆژئاوادا ده‌ژین كه داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن بۆ ده‌ربڕیبنی دینداری خۆیان كه ئه‌وان هه‌ریه‌ك له شوناسی خۆیان به‌شێوازێكی مۆدێرن ده‌رده‌خه‌ن. لێره ئاین بووه‌ته به‌شێك له پرۆسێسی شوناسی سیاسی، كه له‌سه‌رده‌می مۆدێرندا فۆرمێكی شێوازی سیاسی ناوخۆییه. له‌كاتێكدا ئێمه له‌وانه‌یه هه‌مان شت ئه‌نجام بده‌ین و سه‌رقاڵی هه‌مان چالاكی ببین، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی شێوازی تێڕوانینمان بۆی ته‌واو گۆڕاوه.
پرسیار: جیاوازی ئه‌م تێڕوانینه پێویستی به‌چی هه‌یه؟ بۆچی له‌جیهانی ئێستادا ئه‌مه بووه‌ته كێشه‌یه‌ك بۆ زۆربه‌ی موسڵمانان؟
سروش: باشه، ئایدیاكانی نێوان مۆدێرنه‌و جیهانی كۆن هه‌ندێ جار ئه‌زموون كردنی لێك دابڕانه. له زۆر حاڵه‌تدا ئێمه ناتوانین به‌هاو ئایدیاكانی كۆن ببه‌ستینه‌وه به‌وانه‌ی كه له‌ئێستادا هه‌ن. بێگومان حه‌قیقه‌ته‌كانی مۆدێرنه شیانی ڕوونكردنه‌وه‌ی نیه به‌و مه‌رجانه‌ی كه به‌هاو دونیابینی ترادسیۆنال هه‌یه‌تی. هه‌ندێ له‌وانه له‌وانه‌یه زۆر بێ تام و ناپه‌سه‌ند ده‌ربكه‌ون بۆ بیریاره ترادسیۆناله‌كان و زۆر له كۆمه‌ڵگه ته‌قلیدی‌یه‌كان. كاتێك ئه‌مه ڕووده‌دات ئێمه ئه‌زموونی كێشه‌كان ده‌كه‌یت. به‌ڵام ئێمه له‌ئێستادا له جیهانی مۆدێرندا ده‌ژین و ناتوانین ئه‌وه‌ش بگۆڕین. قه‌یرانه‌كان به‌ش و كۆمه‌ڵه‌یه‌كن له ئه‌و كاته‌ی ئێمه تێدا ده‌ژین، قه‌یرانی نادڵنیایی و گومانداری خۆی له‌خۆیدا به‌شێكه له ئه‌زموونی مۆدێرن. ئه‌مه ته‌نها ته‌ئكیدا كردنه‌وه‌یه‌كه له‌و حه‌قیقه‌ته‌ی كه ئێمه گه‌یشتووینه‌ته سه‌رده‌می مۆدێرن و بووینه‌ته به‌شێك له ئه‌و. هیچ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كیشمان بۆ نیه.
زاناكان كه‌سانیكێك بوون كه ده‌رگاكانی ئیجتیهادیان داخست كه ئه‌نجامێكی پێش وه‌ختی بیركردنه‌وه‌ی ته‌قلیدی ڕه‌خنه‌ییان هێنا له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه
پرسیار: كاتێك تۆ ده‌ڵێیت هه‌ندێ له موسڵمانان كێشه‌یان هه‌یه له هه‌ڵكردن و ژیان له‌گه‌ڵ مۆدێرنه‌دا، تۆ به‌ڕوونی چه‌ند ئه‌كته‌رێكت له‌مێشكتدایه. من گریمانی ئه‌وه ئه‌كه‌م كه تۆ مه‌به‌ستت له‌و به‌شه زۆر كۆنزه‌رڤاتیڤه‌ی ڕۆشنبیره ترادسیۆناڵه‌كان و فه‌رمانبه‌ره ئاینی‌یه‌كانی تره له جیهانی ئیسلامی‌دا. هۆكاره‌كه‌ی چیه كه (زاناكان)، كه له‌پێشوودا سه‌ره‌كیترین به‌رگری كاری سه‌لامه‌تی ئیسلام بوون، له‌ئێستادا بوونه‌ته گه‌وره‌ترین ڕێگر له هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ مۆدیرنه‌دا؟
سروش: باشه به‌ر له‌هه‌رشتێ هه‌روه‌كو تۆ وتت ئه‌و ڕۆڵه‌مان له‌یاد بێت كه له‌پێشوودا له‌لایه‌ن زاناكانه‌وه بینراوه. ئه‌مه ڕاسته كه ئه‌وان تاكه كه‌سانێك بوون كه ئیسلامیان ڕزگاركرد له‌ناو قه‌یرانه‌كانیدا. هه‌وڵی زاناكان بۆ پارێزگاری كردن له ستراكچه‌ری هه‌ڵبه‌زودابه‌زی ئیسلام له هێرشه ده‌ره‌كیه‌كان و ڕێگره ناوخۆییه‌كان كه هۆكاری سه‌ره‌كی یارمه‌تیده‌ر بۆ هاوكاری مانه‌وه‌ی ئیسلام گونجان و پێكه‌وه‌به‌ندی بووه به‌درێژایی سه‌ده‌كان. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پێویسته له‌وه‌ش تێبگه‌ین كه شێوازی بیركردنه‌وه‌ی ئاینی ڕابردوو پێویست بووه كه كۆنسه‌رڤاتیڤ (پارێزگارانه) بێت. له‌وانه‌یه زاناكان یه‌كێتی فێركردنی ئیسلامیان پاراستبێ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وان كه‌سانیكێك بوون كه ده‌رگاكانی ئیجتیهادیان داخست كه ئه‌نجامێكی پێش وه‌ختی بیركردنه‌وه‌ی ته‌قلیدی ڕه‌خنه‌ییان هێنا له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه. زیاد له‌وه‌ش، زاناكان، كه ئه‌و كاته به‌رپرسیار بوون له پاراستنی زۆربه‌ی بیره ئیسلامیه‌كان، فه‌لسه‌فه، شه‌رع، یاسا و مێژووه‌كه‌ی، هه‌تابێت زیاتر گه‌شه‌یان به موحافیزكاری خۆیاندا. به‌داخه‌وه ئه‌م ڕێڕه‌وه فیكریه زۆر نه‌گۆڕاوه. زانا ترادسیۆناله‌كان هێڵی بیركردنه‌وه‌ی خۆیان نه‌سازاندووه ته‌نانه‌ت دوای سه‌رجه‌م شۆڕشه كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ئابووریه گه‌وره‌كان له جیهانی ئیسلامی‌دا. بۆنمونه هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌یه ئێمه له‌ئێران ئێستاش له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ی مه‌لادا ده‌ژین. ته‌نانه‌ت دوای سه‌ده‌یه‌ك له شۆڕشی ده‌ستووری (له 1905) مه‌لاو زاناكانی ئێران ئێستاش به‌هه‌مان زمانی ئه‌رك و ئیلتیزامه‌وه قسه ده‌كه‌ن، نه‌ك به زمانی مافه‌كان. كاتێك ئه‌وان قسه ده‌رباره‌ی ئاین و كێشه دینییه‌كان ده‌كه‌ن ئه‌وه ڕوونه كه دوونیابینییان له‌ڕابردوودا ڕه‌گی داكوتاوه و تێگه‌یشتنی ئه‌وان ده‌رباره‌ی خودا، له‌مه‌سه‌له‌ی بڕوا‌و ئیمانداریدا، هه‌مووی له‌سه‌ر بنه‌مای تێڕوانینی ته‌قلیدی ئیلتیزامێكی ئه‌خلاقی بنیاتنراوه بۆ خودا. به‌داخه‌وه بۆ ئێمه، زۆربه‌ی زاناكان هه‌ر موحافیزكارن له تێڕوانینه‌كانیانداو سه‌رقاڵن به ته‌فسیره موحافیزه‌كانه‌وه. ئه‌وان كاته‌كانی خۆیان سه‌رف ده‌كه‌ن له نه‌زعه مه‌زهه‌بیه ناكۆتاكاندا له‌سه‌ر كێشه و تیۆره شه‌رعییه‌كان، به‌ڵام وه‌ڵامیان بۆ ئاڵنگارییه‌كانی مۆدێرنه به‌شێوه‌یه‌كی په‌رچه‌كردارانه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك كه ته‌نها له‌ئاستی سیاسیدایه له‌شوێنی ئه‌وه‌ی فه‌یله‌سوفانه‌و عه‌قڵانی بێت. به‌م شێوه‌یه، مه‌لاكان ناتوانن به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌یی و زرنگانه وه‌ڵامی ته‌حه‌دداكانی مۆدێرنه بده‌نه‌وه.
زانا ترادسیۆناله‌كان هێڵی بیركردنه‌وه‌ی خۆیان نه‌سازاندووه ته‌نانه‌ت دوای سه‌رجه‌م شۆڕشه كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ئابووریه‌كان له جیهانی ئیسلامی‌دا. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌یه ئێمه له‌ئێران ئێستاش له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ی مه‌لادا ده‌ژین
پرسیار: چی ده‌ڵێیت ده‌رباره‌ی هه‌وڵێكی بێ شوماری زانا كۆنزه‌رڤاتیڤ و سه‌ركرده سیاسییه‌كان بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی شێوازێك له حكومه‌تی ئیسلامیی ته‌قلیدی نوێ له‌سه‌رده‌می مۆدێرندا؟
سروش: ئێمه شایه‌تیمان هه‌یه، بۆنمونه، زیندووبوونه‌وه‌ی سۆفیزم له كه‌سه دینیه سیاسیه‌كاندا له‌زۆر له به‌شه‌كانی جیهانی ئێستای موسڵمانان كه سه‌ركرده موسڵمانه‌كان و عوله‌ماكان هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه سیستمێكی سیاسی بنیات بنێن له‌سه‌ر بنه‌مای تێڕوانینی شه‌رع و یاسای كۆن، فه‌رمان كردن و گوێڕایه‌ڵی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌رك ئه‌نجامدان. ته‌نانه‌ت سه‌ركرده‌ی تاڵیبان له ئه‌فغانستان ئه‌وه ده‌ڵێت كه ئه‌و خه‌یاڵێك وه‌رده‌گرێت له خه‌ونیدا كه گوێڕایه‌ڵانه ته‌رجه‌مه‌ده‌كرێت له‌لایه‌ن شوێنكه‌وتووانیه‌وه.
له‌ئێستادا پێویست ده‌كات ئێمه زۆر به‌ئاگابین له‌باره‌ی ئه‌م ئه‌زموونه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌وه. هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌وه‌مان له‌یادبێت سۆفیزم خۆی له‌خۆیدا نه‌ژادێكی زۆرداری به‌هێزه كه له‌چه‌ندین بارودۆخدا خۆی مانیفێست كردووه. به‌هۆی ئه‌و لاسه‌نگی گه‌شه‌سه‌ندنه‌ی كه ئه‌مڕۆ له‌جیهانی ئیسلامی‌دا ده‌یبینین، كه ده‌وڵه‌ته‌كان ده‌سه‌ڵاتێكی زۆر به‌ده‌ست ده‌هێنن له‌سه‌رحسابی خه‌ڵك، هه‌ر هه‌وڵێك بۆ ته‌رجه‌مه‌كردنی سۆفیزم بۆ سیاسه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی زۆر چاوه‌ڕێ ده‌كرێ سه‌ربكێشێ بۆ شێوازێكی ده‌سه‌ڵاتی زۆرداری. كێشه‌ی ویلایه‌تی فه‌قیه له‌ئێران نمونه‌یه‌كی باشه-كه چه‌مكێك بوو له مشتومڕی سۆفیزمه‌وه داهێنرابوو. له‌ڕابردوودا ئێمه هه‌وڵێكی زۆرمان بینی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌مه، كاتێك موسڵمانه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان بابه‌تی سۆفیزم هه‌ڵده‌بژێرن وه‌كو بابه‌تی شه‌رعیه‌تدان به‌ڕژێمه‌كانی خۆیان. ئه‌مه ده‌بێته‌هۆی ده‌ركه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتداره زۆرداره‌كان كه ناسراوه به ده‌سه‌ڵاتی والی، یاسا، شه‌رع، فه‌رمان یان ئیلتیزامه‌كان به‌وشێوازه‌ی له ڕاستیه سیاسیه‌كانی ئه‌مڕۆدا هه‌یه.
پرسیار: ئه‌گه‌ر ئه‌مه كێشه‌كه‌یه، كێ پێویسته ئاڵنگارییه‌كانی مۆدێرنه هه‌ڵبگرێت؟ كێ پێویسته سه‌ركردایه‌تی سه‌رقاڵ بوون به حه‌قیقه‌ته‌كانی ژیانی مۆدێرنه بكات؟
سروش: لێره‌وه كاتێك كه ڕۆشنبیره موسڵمانه مۆدێرنه‌كان هه‌ڵسان به ڕۆڵی خۆیان. به‌زاراوه‌ی "ڕۆشنبیره موسڵمانه مۆدێرنه‌كان" مه‌به‌ستم ئه‌وانه نیه كه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئیسلام و مۆدێرنه ته‌نها له‌ئاستی "ناو"دایه. نه ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌ی كه تێگه‌یشتن له ئیسلام كورت ده‌كه‌نه‌وه بۆ هه‌ندێ وته‌و زاراوه‌ی كورت. نه ئه‌وانه‌ش كه بیر له‌مۆدێرنه ده‌كه‌نه‌وه له‌ڕووی دیارده‌یه‌كی ئه‌كسیۆلۆجیكه‌ڵی (زانستی بنچینه‌ی بایه‌خ پێدان و هه‌ڵسه‌نگاندن له‌ژیانی ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و جوانی ناسی و سروشتدا) هه‌روه‌كو پاراستنی مافی كڕیار یان ته‌نها په‌ره‌پێدانی مه‌تریاڵه‌كان (شته‌كان). ئه‌و ڕۆشنبیرانه ئه‌وانه‌ن كه زۆر شاره‌زان له هه‌ریه‌ك له زانسته ئیسلامیه‌كان و تێگه‌یشتن له‌مۆدێرنه و كاركردنه ناوخۆیی و ناوه‌كیه‌كانی. ڕۆشنبیره موسڵمانه مۆدێرنه‌كان پێویسته ئه‌وانه‌بن كه جیاوازیه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی نێوان ئیسلام و مۆدێرنه ده‌زانن، وه بتوانن پردێك بكه‌ن له‌نێوان ئه‌و دوانه‌دا. به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی ئه‌مه ئه‌نجام بده‌ن پێویسته ئه‌وه بزانن بۆچی و چۆن ئیسلام و مۆدێرنه له‌یه‌كدی جیاوازن و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی جیاوازیه‌كه له‌كوێدایه. ئه‌وان ده‌توانن به‌ساده‌یی قسه ده‌رباره‌ی جیاوازیه‌كان بكه‌ن له‌ڕووی جل و به‌رگ، كلتور‌و هه‌ڵسوكه‌وت-ئه‌مه ته‌نها نیشانه‌ی جیاوازیه‌كانه، به‌ڵام جیاوازیه مه‌عریفییه ڕاسته‌قینه‌كان دیاری ناكه‌ن. موسڵمانه ڕۆشنبیره مۆدێرنه‌كان به‌و مانایه دێن كه جۆرێكی ناڕه‌سه‌نن. ئه‌وان له‌بۆشایی نێوان ئایدیا مۆدێرنه‌كان و بیركردنه‌وه ته‌قلیدیه‌كانه‌وه ده‌رده‌كه‌ون. ئێمه ده‌ركه‌وتنی ئه‌م شێوازه‌مان بینیوه له وڵاته موسڵمانه‌كان كه ته‌جروبه‌ی كاریگه‌ریه‌كانی كۆلۆنیالیزم و بنیاتنانی سیستمی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی گشتیان كرد. كه پێیه‌كانیان ڕه‌گی داكوتابوو له سیستمه ته‌قلیدیه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جیهانێكی فراوانتر له سه‌رده‌می مۆدێرندا. ئا به‌م شێوه‌یه، ئه‌وان له‌هه‌ردوو لایه‌نه‌كه‌وه سه‌ركه‌وتووبوون، له‌هیچ لایه‌كیشه‌وه په‌كیان نه‌كه‌وتبوو. ڕۆشنبیره موسڵمانه مۆدێرنه‌كان ئه‌وانه‌ن كه ناترسن له هه‌وڵی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانسته ئاینییه‌كه‌یان بۆ وه‌ڵام و چاره‌سه‌ره ڕه‌خنه‌ییه‌كان بۆ ئێستا. ئه‌م جۆره ڕۆشنبیرانه به‌تواناترن بۆئه‌وه‌ی نوێگه‌ری بكه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رهه‌می سیستمی فێركردنی ته‌قلیدی نین كه زۆر ته‌سك و چه‌سپاوه. ئه‌وانه نه‌به‌ستراونه‌ته‌وه به‌هۆی نۆرمه ته‌قلیدیه‌كان و یاسا دینیه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌شێك نین له سیستمێكی ته‌قلیدی به‌رته‌سك. به‌پێچه‌وانه‌ی عوله‌ما ته‌قلیدیه‌كانه‌وه، هه‌رگیز به‌سه‌ر ئه‌و تێكستانه‌دا باز ناده‌ن كه ده‌یخوێننه‌وه، ڕۆشنبیره مۆدێرنه‌كان پێویسته توانای ئه‌وه‌یان هه‌بێت كه قووڵتر‌و ڕه‌خنه‌ییانه تێكسته‌كان بخوێننه‌وه، مامه‌ڵه‌یه‌كی تازه‌و خه‌یاڵ فراوانانه بكه‌ن.
مه‌لاكان ناتوانن به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌یی و زرنگانه وه‌ڵامی ته‌حه‌دداكانی مۆدێرنه بده‌نه‌وه.
پرسیار: واده‌رده‌كه‌وێت كه تۆ داوای ئه‌وه ده‌كه‌یت كه هه‌ریه‌ك له مۆدێرنه‌و ئیسلام بخوێنرێته‌وه كه له‌وانه‌یه ببێته هۆی هه‌ڕه‌شه بۆ نوێنه‌رانی هه‌ردووكیان. بۆ قسه‌كردن ده‌رباره‌ی خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی و نوێی ئیسلام له‌ژێر ڕاستیه‌كانی ڕۆشنایی سه‌رده‌می مۆدێرنه‌دا واده‌رده‌كه‌وێت وه‌كو ئاڵنگاریكردنی زۆرداری زاناكان و بانگه‌وازیه‌ك بێت بۆ ئیجتیهاد. تۆ پشتگیری "خوێندنه‌وه‌ی ئازاد"ی دین و تێكسته شه‌رعیه‌كان ناكه‌یت، یان پشتگیری ده‌كه‌یت.
سروش: له‌ڕاستیدا نه‌خێر. به‌ڵام ئه‌وه‌ی من داوای ده‌كه‌م خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ییانه‌ی كۆمه‌ڵێك تێكست و مه‌زهه‌بی ئیسلامین كه ئه‌و كاته ده‌توانین ڕزگاربین له دۆگمایی ڕابردوو كه له‌وانه‌یه په‌یوه‌ست بووبن به قۆناغێكی دیاریكراوی مێژووی ئیسلامیه‌وه، به‌ڵام نه زیاتر. ئه‌مه مانای ئه‌وه‌نیه كه بڵێین خوێندنه‌وه‌كان و ته‌رجه‌مه‌كانی ڕابردوو گرنگ و بایه‌خدارنه‌بوون. به‌ڵێ ئه‌وان وابوون-به‌ڵام ئه‌مه خاڵێكی ڕوون و دیاریكراوه. په‌یوه‌ست و گرنگ بوون له‌گه‌ڵ ڕابردوودا، له‌سه‌رده‌می پێش مۆدێرنه، به‌ڵام ئێستا نا.
پرسیار: ئه‌و ڕۆڵه چیه كه موسڵمانه ڕۆشنبیره‌كان له‌لای خۆیانه‌وه ده‌گێڕن له‌كرداری فره‌پرسیاری مۆدێرنه‌دا؟
سروش: وه‌كو له‌پێشوودا وتم، نه ئیسلام و نه‌مۆدێرنه‌ش تله‌به‌ردنین، هه‌ریه‌كه‌یان كراوه‌ن بۆ پرسیار. پڕۆسه‌ی پرسیاركردن له‌كۆتاییدا ده‌ستی پێكردووه. وه‌كو ئه‌وه‌ی بینیمان له ده‌یه‌كانی كۆتاییدا، پرسیاری ڕه‌خنه‌ییانه و دووباره خه‌مڵاندنه‌وه‌ی داخوازیه‌كانی مۆدێرنه ئه‌نجامدرا له‌ڕۆژئاوا. سوپاس بۆ وانه‌كانی تیۆری ڕه‌خنه‌یی پۆست مۆدێرن ئێمه هه‌موومان ده‌زانین كه مۆدێرنه بێ تاوان و بێ سووچ نیه، نه په‌روه‌رده‌كردنێكی كوێرانه‌ی بابه‌تی‌یه كه داواده‌كرێ وابێت. به‌ڵام لانی كه‌م له‌ڕۆژئاوا ڕۆشنبیره ڕۆژئاواییه مۆدێرنه‌كان ده‌ستیان كرد به پرسیار كردن له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه‌و هه‌وڵێكی ڕه‌خنه‌ییان گه‌شه‌پێدا سه‌باره‌ت به مۆدێرنه وه‌كو دیارده‌یه‌ك. ڕۆشنبیره موسڵمانه مۆدێرنه‌كان هه‌ڵده‌ستن به خزمه‌تكردنی پێداویستییه‌كانی كۆمه‌ڵگاكانی تریش كاتێك ده‌ست ده‌كات به پرسیار‌و دووباره بیركردنه‌وه له بنه‌ماكانی هه‌ریه‌ك له ئیسلام و مۆدێرنه له‌یه‌ك كاتدا وده‌توانێت نیشانی ناموسڵمانه‌كانی بدات كه له‌ڕاستیدا ئیسلام چه‌نده ئاڵۆزه، كاتێك كه ڕووی جووڵاو و ناوه‌كی ئیسلام ده‌هێنێت كه بێده‌نگ كراوه بۆماوه‌یه‌كی زۆر. له‌به‌رئه‌وه تێگه‌یشتنی گشتیمان ده‌رباره‌ی ئیسلام ده‌بێ فراوان و ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكرێت.
پرسیار: ئه‌و ڕێگایه‌ی كه تۆ ئه‌یكێشیت ئه‌وه ده‌به‌خشێت كه ئێمه له جیهانی ئیسلامی‌دا ته‌نها خیارێكی كه‌ممان هه‌یه له‌ئێستادا. وا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ده‌ربازمان بێت له‌هه‌ریه‌ك له دۆگماتیزمی موحافیزكار و مۆدێرن ئه‌وا پێویستی‌یه‌كی زۆرمان هه‌یه بۆ هه‌ندێ خوێندنه‌وه‌ی نوێ و بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی له‌نێو ئێمه‌ی موسڵماناندا.
سروش: له‌ئێستادا خیارێكی زۆرمان به‌ده‌سته‌وه نیه. جیهانی ئیسلامی ئێستا كه‌وتۆته نێوان ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تانێك كه په‌یڕه‌وێكی سێكولاریان هه‌یه و عوله‌ما موحافیزكاره‌كان. ئه‌رك و پێویستی ڕیفۆرم ده‌كه‌وێته سه‌رشانی موسڵمانه ڕۆشنبیره مۆدێرنه‌كان، كه پێویسته له‌سه‌ریان پارێزگاری ڕه‌خنه‌گری بكه‌ن له‌و نێوه‌نده‌دا.