10:32 - 18/08/2022
زیادبوونی ئیسلام له ئه‌مه‌ریكا
لوقمان غەفور - ئەمریكا
ساڵی 2007 به سه‌ره‌تای ئه‌ژماركردنی موسڵمان
ئه‌ژمێرێت له ئه‌مه‌ریكا و به‌پێی ئاماره‌كان 2 ملیۆن و 350 هه‌زار موسڵمان له
ئه‌مه‌ریكا ژیاوه، كه كردوویه‌تییه 0.8 ی ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته له‌و
كاته‌دا، به‌ڵام له دواهه‌مین راپۆرتی سه‌نته‌ری پیو-دا ئه‌م ژماره‌یه گۆڕانێكی
به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه دیوه و ساڵی 2020 بووه به 3 ملیۆن و 850 هه‌زار كه ئێستا
ده‌كاته 1.1%ی كۆی دانیشتوانی ئه‌مه‌ریكا.
به‌پێی راپۆرتێكی زه واشنتۆن پۆست هه‌رچه‌ند
له هیچ فۆرم و جێگه‌یه‌ك داوای جۆری ئاین ناكرێت، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌و فرسه‌ته‌ی
بۆ كه‌سانی موسڵمان هه‌ڵكه‌وتووه له‌رووی خێزانییه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و
فراوانبوون و گه‌شه‌یه هه‌بێت.
به‌ڵام سه‌نته‌ری پیو كاتێك ده‌ستی كرد به پێوانه‌كردنی
قه‌باره و تایبه‌تمه‌ندییه دیمۆگرافییه‌كان به پله‌ی یه‌كه‌م گه‌شه‌كردنه‌كه‌ی
بۆ دوو هۆكار گه‌ڕانده‌وه: یه‌كه‌میان به‌رده‌وامی هۆكاری كۆچی موسڵمانان بۆ ئه‌مه‌ریكا
و ئاره‌زووی موسڵمانان بۆ خستنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی زیاتر له چاو ئاینه‌كانی دیكه، پێشینی
وایه كه له ساڵێكدا 100 هه‌زار موسڵمان زیادبكات.
هه‌روه‌ها سی ئێن ئێن له راپۆرتێكدا ئاماژه
به‌وه‌ده‌كات ساڵی 2017 ژماره‌ی موسڵمان له ئه‌مه‌ریكا 3 ملیۆن و 450 هه‌زار كه‌س
بووه، به زیادبوونی بۆ 3 ملیۆن و 850 هه‌زار له 2020 كه‌واته له 2050 ئه‌چێته
8 ملیۆن و 100 هه‌زار كه‌س و به‌مه‌ش ده‌كرێت ژماره‌ی موسڵمان، ژماره‌ی جوله‌كه تێپه‌ڕێنێت
و ببێته دووه‌م گروپی ئاینی له ئه‌مه‌ریكا.
له هه‌قیقه‌تدا چاوێكی بێوێنه له‌سه‌ر موسڵمانی
ئه‌مه‌ریكایه له دوای هێرشی تیرۆریستی 11ی سێپتێمبه‌ری 2001ه‌وه، وێرای زیادبوونی
به‌رچاو له دوو ده‌یه‌ی رابردوودا، به‌ڵام هێشتا زۆرێك له ئه‌مه‌ریكییه‌كان كه‌م
له‌باره‌ی خه‌ڵكی موسڵمانه‌وه ده‌زانن.
هه‌رچه‌نده زۆرێك له توێژه‌ره‌وه‌كان ده‌رباره‌ی
ئیسلام ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنن له‌ماوه‌ی 2015 بۆ 2020 هاتنی موسڵمان بۆ ئه‌مه‌ریكا
خاوبۆته‌وه به‌هۆی سیاسه‌تی فیدرالی كۆچبه‌ران، بەڵام ژمارەی موسڵمان زیادی کردووە،
سی ئێن ئێن هۆکاری ئەوەش بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە کە زۆربەی موسڵمانانی ئەمەریکا گەنجن
و بەتەمەن تێیاندا کەمە.
زه نیویۆرك تایمز پشتی به توێژنه‌وه‌یەکی توێژه‌رانی
هاوبه‌شی كۆنگره‌یشناڵ به‌ستووه كه به‌هۆی دیموكراسی ئه‌مه‌ریكا-ه‌وه ژماره‌ی
مزگه‌وت له ئه‌مه‌ریكا له 20ساڵی رابردوودا گه‌شه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه دیوه.
ئاماژه به‌وه‌ده‌دات كه له ساڵی 2000 ژماره‌ی
ئه‌و مزگه‌وتانه‌ی له‌ئه‌مه‌ریكا خوداپه‌رستی تێداده‌كرێت 1200 مزگه‌وت بووه، به‌ڵام
له ساڵی 2011 ئه‌م ژماره‌یه به‌رزبۆته‌وه بۆ 2106 مزگه‌وت، دواتر له 2020
ژماره‌ی مزگه‌وت له ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتۆته 2770 مزگه‌وت، كه به‌ته‌واوی دوو هێنده‌ی
ساڵی 2000 ده‌بێت.