ڕاپۆرتی جیهانی

05:00 - 13/08/2022

چەقۆ لێدان لە ڕوشدی و پیلانی بۆڵتۆن پەیوەندی بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێرانەوە هەیە؟‌

پەیسەر


لە کاتێکدا هەوڵەکانی ئەمریکا و ئەورووپا بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران بەردەوامە، واشنتۆن دوای ئاشکرابوونی پیلانێکی ئێرانی بۆ تیرۆرکردنی جۆن بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا و ڕووداوی چەقۆلێدان لە نووسەری بەریتانی سەلمان ڕوشدی، ڕەخنە لە ئەمریكا دەگیرێت.

بەپێی راپۆرتێكی گۆڤاری "پۆلیتیكۆ"ی ئەمریكی، پێشهاتەكانی ئەم دواییە "یارمەتی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا نادات" بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵ ئێران بۆ گەڕاندنەوەی پابەندبوونی هەردوو وڵات بە مەرجەكانی رێككەوتنەكە، كە لە ساڵی 2015 ئەنجامدراوە و پێشتر دۆناڵد ترەمپ دەرچوونی ئەمریكای لە رێككەوتنەكە راگەیاند.
لەم هەفتەیەدا وەزارەتی دادی ئەمریکا بوونی پیلانێکی ئێرانی بۆ تیرۆرکردنی جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ئاشکرا کرد، هەروەها تۆمەتبارکردنی ئەندامێکی سوپای پاسداران بە ناوی شەهرام بۆرسافی تەمەن ٤٥ ساڵ و ناسراو بە مێهدی ڕەزایی ڕاگەیاند، پێدەچێت لە تۆڵەی قاسم سولێمانی فەرماندەی سوپای قودس كە لە ساڵی 2020، لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا كوژرا.

رۆژی هەینی 12-8-2022، سەلمان رووشدی بانگهێشتکرابوو بۆئەوەی لە پەیمانگەی چاوتاوکوا لە رۆژئاوای شاری نیویۆرک وتەیەک پێشکێش بکات، بەڵام کەسێک بە چەقۆوە چووە سەر ستەیجەکە و لە سەلمان روشدی دا.

پۆلیسی ئەمریکا ناسنامەی هێرشبەرەکەی لە ڕووداوەکەدا بە ناوی هادی مەتەر (٢٤ ساڵ) ڕاگەیاندووە، خەڵکی شاری فێرفیڵد لە ویلایەتی نیوجرسی ئەمریکایە، لە کاتێکدا هێشتا پاڵنەرەکانی ڕوون نەبووەتەوە. سه‌رچاوه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه‌ کرد که‌ لێکۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ هێرشبه‌ری سه‌لمان ڕوشدی پێشتر لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بابەتی پشتیوانی له‌ ئێرانی بڵاوکردووه‌ته‌وه‌.

لە بەرامبەردا کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی "هێرشەكەی" بۆ سەر ڕوشدی کرد. جەیك سولیڤان، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی سەرۆكی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، "ئەمڕۆ وڵات و جیهان شاهیدی هێرشێكی شەرمەزارانە بوون بۆ سەر نووسەر سەلمان روشدی"، ئاماژەی بەوەدا كە ئەم هێرشە " كردەوەیەكی توندوتیژی ترسناك بووە".

بەپێی راپۆرتێكی گۆڤاری "پۆلیتیكۆ"ی ئەمریكی، پێشهاتەكانی ئەم دواییە "یارمەتی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا نادات" بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵ ئێران بۆ گەڕاندنەوەی پابەندبوونی هەردوو وڵات بە مەرجەكانی رێككەوتنەكە، كە لە ساڵی 2015 ئەنجامدراوە.
پۆلیتیکۆ وتی: دوو گروپی كۆماری و دیموكراتەكان ڕەخنەیان لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەیە و دەڵێن ناتوانرێت متمانە بە حکومەتی ئێران بکرێت.

گۆڤارەکە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە زاری مایك مەککۆل، نوێنەری تەکساس، ئەندامی کۆمارییەکان لە لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، "پێویستە ئیدارەی بایدن لە دانوستانە ئەتۆمییەکان دوور بکەوێتەوە و ئەمریکییەکان لە پێشینە دابنێت".
هەندێک لە ڕەخنەگران داوایان کردووە کە ئەمریکا ڤیزا بە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران نەدات ئەگەر بیەوێت لە مانگی داهاتوودا بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بکات.

لەبەرامبەردا وتەبێژی کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، بایدن هێشتا پێی وایە "دیپلۆماسی باشترین ڕێگایە" بۆ دڵنیابوون لەوەی "ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەست ناهێنێت".

ناوبراو زیادی کرد: له‌ هه‌مان کاتدا ئیداره‌ی بایدن سازشی له‌سه‌ر پاراستن و به‌رگری له‌ هه‌موو ئه‌مریکییه‌کان له‌ هه‌ڕه‌شه‌کانی توندوتیژی و تیرۆر نه‌کردووه‌ و ناکات.
لای خۆیەوە تاران تۆمەتباركردنی بە هەوڵی تیرۆرکردنی "جۆن بۆڵتۆن" ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی بە " گاڵتەجاڕانە" وەسف کرد.

بەپێی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، دیپلۆماتەکانی یەکێتی ئەوروپا لە هەوڵی شکاندنی بنبەستی دانوستانەکانن سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، پێشنیاری ئیمتیازاتی نوێ‌ و گرنگ بۆ تاران دەکەن بە ئامانجی بەدەستهێنانی ئەنجام لە لێکۆڵینەوەكانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران.