06:20 - 23/05/2022
ئه‌مساڵ 2500 كه‌سایه‌تی به‌شداری كۆربه‌ندی داڤوس ده‌كه‌ن
کۆڕبه‌ندی ئابوریی جیهانی (WEF) بریتییه له کۆڕبه‌ندێک یان ڕێخراوێک که له ساڵی ١٩٧١ له لایه‌ن ئابوریناسی ئه‌ڵمانی کلاوس شڤابهوه دامه‌زراوه، کاتی خۆی وه‌ک (وه‌قف)ێک واته رێکخراوێک یان پلاتفۆرمێکی قازانج نه‌ویست بۆ دیالۆگ له نێوان کۆمپانیاکانی ئه‌وروپا دامه‌زرا، تا له‌وێدا سیاسییه‌کان و ئابوریناسانی ئه‌وروپا گفتوگۆ له باره‌ی گرفت و کێشه دارایی و بازرگانییه‌کانه‌وه بکه‌ن، له پێناو فه‌راهه‌مکردنی که‌شێکی لێکتێگه‌شتن له نێوانیاندا، که له به‌رژه‌وه‌ندی ژیان و گوزه‌ران و دارایی خه‌ڵک و دانیشتوانی وڵاته‌کانیاندا بێت. به‌ڵام له ئێستادا گومان زۆره که ئامانجه‌که‌ی خۆی پێکا بێت یان ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر رێبازی خۆشی به‌رده‌وام بێت.
باره‌گای سه‌ره‌کی رێکخراوه‌که له ناوچه‌ی کۆلۆگنییه له کانتۆنی ژنێڤی سویسرا، به‌ڵام نوسینگه‌شی له چه‌ندان شوێنی تری جیهان هه‌یه وه‌ک له په‌کین، نیویۆرک، سانفرانسیسکۆ و تۆکیو. به‌ڵام ساڵانه کۆنفرانس یان کۆڕبه‌ندی خۆی له شارۆچکه‌ی داڤۆس، که له کانتۆنی گراوبیوندن له نێو شاخه‌کانی ئه‌ڵپدایه له سویسرا ساز ده‌کات.
شاری داڤۆس
شاری داڤۆس یەكێكە لە شارە جوان و دڵفرێنەكانی سویسرا، شارێكی بچووكە كەوتووەتە سەر ڕووباری لاندویسر لە ناوچەی براتیقۆی سەر بە كانتۆنی گرۆباندن لە وڵاتی سویسرا، جیا لەوەی ساڵانە كۆڕبەندی داڤۆس لەو شارە ئەنجام دەدرێ و سەرۆكی زۆربەی وڵاتانی دنیا سەردانی دەكەن و لێی دەمێننەوە، هاوكات شارێكی بەناوبانگیشە بۆ وەرزشەكانی وەزریس زستان ، بە تایبەتی خلیسكێنەی سەر بەفر.
ڕووبەڕی ئەم شارە 254 هەزار و 48 كیلۆمەترە و بەرزی لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەگاتە هەزار و 560 مەتر، ژمارەی دانیشتوانیشی بەگوێرەی ئاماری 2015 دەگاتە 11 هەزار و 109 كەس.
کۆڕبه‌ندی ئابوریی جیهانی
ئه‌م رێکخراوه تا ساڵی ١٩٧٨ ناوی (کۆڕبه‌ندی به‌رێوه‌بردنی ئه‌وروپا) بوو، له‌و ساڵه به‌دواوه به نێوی (کۆڕبه‌ندی ئابوریی جیهانی) ناسرا. له ساڵی ٢٠١٥ه‌وه وه‌ک رێکخراوێکی نێوده‌وڵه‌تی دانی پێدانراوه. رێکخراوه‌که خۆی وا پێناسه ده‌کات، که ناسیاسیی و بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆیه له رووی ئایدۆلۆجی و بیروبۆچوونه‌وه. پله‌ی راوێژکاریی له رێکخراوی ئاشتی و کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان دراوه‌تێ. له ژێر چاودێریی توندی وه‌زاره‌تی ناوخۆی وڵاتی سویسرادا رێکده‌خرێت.
دروشمی ئه‌م رێکخراوه (به‌ره‌و باشترکردنی ره‌وشی جیهان)ه. ساڵانه له مانگی کانونی دووه‌م یان شوباتدا کۆنفرانسی گشتی خۆی ساز ده‌کات. به‌ڵام به‌هۆی كۆرۆناوه ساڵی رابردوو نه‌كراو ئه‌مساڵیش خرایه هاوین.
به سه‌دان رۆژنامه‌وان، شاره‌زای ئابوری، سیاسه‌تمه‌دار، هونه‌رمه‌ند، زانا و که‌سایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ناوبانگی جیهانی تێیدا به‌شداریی ده‌که‌ن. به‌شێوه‌یه‌کی گشتی باس له کێشه ئابوریی و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستیی و پیسبوونی ژینگه ده‌که‌ن. ئه‌م رێخکراوه ناوداره جیهانییه به‌رده‌وام له جیهاندا کۆنفرانسی تریش ساز ده‌کات و به رێکوپێکیش راپۆرت و لێکۆڵینه‌وه چاپ و بڵاوده‌کاته‌وه.
زۆر جاران له میانه‌ی سیمینار و کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کانی کۆڕبه‌نده‌که‌دا ڕووداوی گرنگ ڕوویداوه، وه‌ک ساڵی ١٩٨٨ هه‌ردوو وڵاتی تورکیا و یۆنان، که گرژییه‌کی سه‌ربازی و سیاسیی زۆر له‌نێوانیاندا دروست ببوو، رێکه‌وتنیان واژوو کرد، که په‌نا بۆ شه‌ڕ نه‌به‌ن و ململانێکانیان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بکه‌ن، هه‌روه‌ها ساڵی ١٩٩٢ ئاشتیخوازی ناوداری باشوری ئه‌فریقا نیلسۆن ماندێللا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌وکاتی حکومه‌تی باشوری ئه‌فریقا فره‌دریک دیکلێرک بۆ یه‌که‌مجار به ئاشکرا و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته کۆبونه‌وه. ساڵی ٢٠١٨ش سه‌رۆکی تورکیا ره‌جه‌ب ئه‌ردۆگان و سه‌رۆکی ئیسرائیل شیمعون پیرێز ده‌مه‌قاڵێی توند له نێوانیان دروست بوو، ئه‌ردۆگان وه‌ک ناڕه‌زایی مێزگرده‌که‌ی به‌جێهێشت!
به‌شداربووانی کێن و کێ باربووی ده‌کات؟
کۆڕبه‌نده‌که له لایه‌ن نزیکه‌ی ١٠٠٠ که‌سایه‌تی و رێکخراو کۆمپیانیا و بانکی جیهانییه‌وه له ڕووی ئابورییه‌وه باربوو ده‌کرێت. به‌شداریی و به ئه‌ندامبوونی ئه‌مانه به ئامانجی به‌شداربوونه له نه‌خشه‌دانان و پلانرێژیی بۆ داهاتووی ئابوری و بازرگانی له سه‌راسه‌ری جیهاندا. له ساڵی ٢٠٠٥ ه‌وه بڕیی ئابوونه‌ی ئه‌ندامانه به ٤٢ هه‌زار و پێنجسه‌د فره‌نکی سویسری (نزیکه‌ی هه‌مان بڕ دۆلار ده‌کات) دیاریکراوه، وه بڕیی ئابوونه‌ی به‌شداریی له کۆبوونه‌کانی دیداری سه‌رۆکه‌کانیش له کۆڕبه‌نده‌که‌دا ١٨ هه‌زار فره‌نک (یان دۆلار) ده‌چێته سه‌ری، واته به گشتی بۆ ىه‌شدارییکردن له کۆڕبه‌نده‌که‌دا بۆ کورسییه‌ک پێویسته ٦٠ هه‌زار دۆلار بدرێت. دیاره هیچ که‌سێک له سه‌رۆکی وڵاتان داوه‌ت ناکرێن، به‌ڵکو ئه‌وه خۆیانن گه‌ر بیانه‌وێت پێویسته داواکاریی به‌شداریی پێشکه‌ش بکه‌ن و ئه‌م بڕه پاره‌یه پێشه‌کی بده‌ن، ئینجا ره‌زامه‌ندیی یان داوهتنامهیان بۆ ده‌نێرن، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م وته‌یه بۆ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانیش راسته و داوهتنهکراوه، به‌ڵکو داواکاریی به‌شداریکردنی بۆ پێشکه‌شکراوه و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ دراوه تا به‌شداریی بکات. مه‌گه‌ر داوه‌ت بۆ که‌سایه‌تییه‌کی گرنگی جیهانی بنێردرێت، که له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا زۆر ناسرا بێت، یان هونه‌رمه‌ند و که‌سانێکی وا که بیانه‌وێت پاره بۆ پرۆژه‌یه‌کی خێرخوازیی و مرۆیی ببه‌خشن.
سه‌باره‌ت به تێچوونی دابینکردنی ئاسایش و سه‌لامه‌تی ژیان و گیانی به‌شداربووان که به هه‌زاران که‌س ده‌بن، پاره‌یه‌کی زۆر و خه‌یاڵی سه‌رف ده‌کرێت. هه‌ر بۆ نمونه ساڵی ٢٠١٩ حکومه‌تی سویسرا نزیکه‌ی یانزه میلیۆن دۆلاریی له‌م بواره‌دا سه‌رفکردوه، که مه‌به‌ست لێی به‌کارخستنی هه‌زاران پۆلیس و سه‌رباز و هێزی ئاسایشی تایبه‌تیی و مه‌شقپێکراو و هێلیکۆپته‌ر و ..هتد. به‌شێکی ئه‌م پاره‌یه‌ش حکومه‌تی وڵاته‌که دابینی ده‌کات. بۆ نمونه له هه‌ر پێنج رۆژی کۆنفرانسه‌که‌دا به‌رده‌وام چه‌ندان هێلیکۆپته‌ری پێشکه‌وتوو چاودێری شارۆچکه‌که و ده‌وروبه‌ری ده‌کات.
دیاره وڵاتی سویسرا سودێکی بێ ئه‌ندازه له سازکردن و به‌رێوه‌بردنی ئه‌م کۆنفراسه ساڵانه‌یه‌ی رێکخراوه‌که ده‌بینێت، له ڕووی بره‌وپه‌یداکردن بۆ بازرگانی و گه‌شتیاریی و په‌ره‌پێدان و ناوبانگ بۆ به‌رهه‌می وڵاته‌که، که گه‌شه‌یه‌کی زۆر به ئابوریی سویسرا ده‌دات، بۆ نمونه ساڵی ٢٠١٧ ئه‌م وڵاته به گشتی له‌م باره‌یه‌وه ٩٤ میلیۆن دۆلار قازانجی کردوه.
به شێوه‌یه‌کی گشتی هه‌میشه به‌شداربووانی کۆنفرانسی سه‌ره‌کی زیاتر له هه‌زار ئه‌ندام ده‌بن، که نوێنه‌رایه‌تی، وڵاتان و رێکخراوی ناحکومی و ئاینی و کۆمپانیای میدیایی و بانک و کۆمپیانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره جیهانییه‌کانه له هه‌موو بواره‌کاندا. هاوکات و هاوته‌ریبیش ده‌یان کۆڕ و کۆبوونه‌وه و سیمینار ساز ده‌کرێت و له په‌راوێزی ئه‌مانه‌شدا چه‌ندان کۆبوونه‌وه و دیداریی دووقۆڵی و سێقۆڵی و گروپ به جیاجیا ساز ده‌درێت، جا هی که‌سایه‌تییه دیپلۆماتی و سیاسییه‌کان بن یان خاوه‌نکار و کۆمپانیاکان.ئەمساڵ جیاوازی کۆڕبەندەکە لەوەدایە دوای دووساڵ وەستانی کۆڕبەندەکە بەهۆی کۆرۆنا بەڕێوەدەچێت.
ڕه‌خنه‌گرتن له كۆڕبه‌نده‌كه
ساڵانه و له رۆژانی کۆڕبه‌نده‌که‌دا به سه‌دان که‌س له چه‌په‌کان و نه‌یارانی سه‌رمایه‌داریی جیهانیی خۆپیشاندان له نێو شاره‌که‌دا ساز ده‌که‌ن. دیاره ئه‌مان دژی کۆنفرانسه‌که‌ن و پێیان وایه که ته‌نها سود به سه‌رمایه‌داران و بازرگانان و وڵاته زلهێزه‌کان ده‌گه‌یه‌نێت و هه‌ژاری و بێ‌کاری و بێدادی زیاتر له‌گه‌ڵ خۆی دێنێت. ئه‌مساڵ نزیکه‌ی ٤٠٠ که‌س خۆپیشاندانیان کرد.
ره‌خنه‌گرانی کۆڕبه‌ندی ئابوریی جیهانیی داڤۆس ده‌ڵێن، که ئه‌مه ته‌نها کۆبونه‌وه‌ی توێژێکی هه‌ڵبژارده‌ی جیهانه له‌سه‌ر ئاستی ملیاردێر و خاوه‌نکاره‌کان که ئابوری و دارایی وڵاتان به‌ڕێوه ده‌به‌ن، بۆ دروستکردنی تۆڕێکی په‌یوه‌ندی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان.
زانای ئابوریناس و هه‌ڵگری خه‌ڵاتی نۆبڵ جۆزێڤ ستیگلیتز که له‌ساڵی ١٩٩٥ ه‌وه به‌رده‌وام به‌شداریی ئه‌م کۆڕبه‌نده‌ی کردوه ده‌ڵێت: کۆڕبه‌نده‌که سه‌ره‌ڕای زیادبوونی نادادی و نایه‌کسانی له جیهاندا و گۆڕانی که‌شوهه‌وا به هه‌لپه‌رستانه به‌ره‌و پێچه‌وانه‌ی گلۆبالیزه‌یشن هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت. ناوبراو زیاتر ده‌ڕوات و ده‌ڵێت له کۆڕبه‌ندی داڤۆسدا باس له دابه‌زاندن و که‌مکردنه‌وه‌ی باجی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان هه‌روه‌ها نابه‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر کێشه‌کانی جیهان ده‌کرێت.
له وڵامدا رێکخه‌رانی کۆڕبه‌نده‌که ده‌ڵێن که زۆرێک له به‌شداربووان له رێکخراوه ناحکومییه‌کانه‌وه دێن. هه‌وه‌ها نوێنه‌رانی زۆر له رێخکراوه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤیش به‌شدارن تێیدا. بۆ نمونه رێکخراوی جیهانی (ئۆکسفام)یش که بۆ نه‌هێشتنی هه‌ژاری و گه‌شه‌پێدانی ته‌ندروستی و زانیاریی له جیهاندا خه‌بات ده‌کات، به‌شداری ده‌کات، که ساڵانه راپۆرتێک له سه‌ر دۆخی نایه‌کسانی و بێدادی و هه‌ژاری له جیهاندا بڵاوده‌کاته‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌ک داکۆکی لێی ده‌ڵێن: ئه‌مه هه‌لێکی ده‌گمه‌نه که نوێنه‌رانی رێخکراوه جۆراوجۆره‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و که‌سایه‌تییه ناسراوه‌کان ڕووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ ئابوری‌ناسان و ده‌وڵه‌مه‌ندان و نوێنه‌رانی کۆمپانیاکانی جیهاندا گفتوگۆ بکه‌ن.
كۆڕبه‌ندی ئه‌مساڵ
كۆڕبه‌ندی ئه‌مساڵ هكه له ژێر درووشمی " مێژوو له خاڵی وه‌رچه‌رخاندا: سیاسه‌تی حكومه‌ت و ستراتیژییه‌تی كار" به‌ڕێوه‌ده‌چێت، شه‌ڕی ڕوسیا و ئۆكرانیا بابه‌تی گه‌رمی كۆربه‌نده‌كه ده‌بێت. وتاری ده‌ستپێكی كۆڕبه‌نده‌كه تایبه‌ت كراوه بۆ ڤۆلۆدیمێر زێلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا، ڕوسیا له كۆربه‌نده‌كه دوورخراوه‌ته‌وه. له كۆڕبه‌ندی ئه‌مساڵدا 2500 كه‌سایه‌تی جیهانی به‌شداری ده‌كه‌ن. په‌نجایان سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتانن.
شاندی هەرێمی کوردستان و داڤۆس
لەچەند ساڵی ڕابردوودا شاندی هەرێمی كوردستان بانگێشتی ئەم كۆڕبەندە كراون لە پەراوێزی كۆبونەوەكاندا چەندین كۆڕی گرنگیان ئەندام داوە.
مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكارتی كوردستان (ئەو کات سەرۆکی هەرێم بووە) لە كۆڕبەندەكەدا دووجار بەشداری كردوو کە ماوەی لە ساڵی ٢٠١٣ و ساڵی ٢٠١٤دا بەشداری ئەو کۆڕبەندە ئابورییەی کرد.
هەرچەندە وا بڕیار بوو بۆجاری سێیەم واتە لە ساڵی ٢٠١٥دا مەسعود بارزانی بەشداری كۆڕلەندەكە بكات، بارزانی ئامادە نەبوو جارێکی دیکە بەشداری ئەو کۆڕبەندە ئابوورییە بکات و بەشداری نەکرد، فوئاد حسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم رایگەیاند “ناوبراو بەهۆی شەڕی داعشەوە بەشداری ئەو کۆڕبەندە ناکات.
یەکێکی دیکە لەو کەسایەتییە کوردانەی بەشداری داڤۆسیان کرد ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتییەکان بوو.
ساڵی 2020یش نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداری كۆڕبەندی ئابوری داڤۆس كرد و لە پەراوێزی كۆبونەوەكاندا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ كۆبوه‌وه.
له كۆڕبه‌ندی ئه‌مساڵدا مه‌سرور بارزانی به‌شداری ده‌كات و له رۆژی شه‌ممه‌وه له داڤوسه، مه‌سرور بارزانی له پۆستێكدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕكی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایگه‌یاند: "خۆشحاڵم لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆسم بۆ گه‌یاندنی دەنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا لە سەر پرسە جیهانییەکان".