ڕاپۆرتی جیهانی

06:21 - 16/05/2022

کۆمپانیا گەورەکانی نەوت بەرهەم زیاد ناکەن‌

پەیسەر

وەرگێڕانی/ ئەنوەر کەریم
راپۆرتی/ بلومبێرگ


کۆمپانیا گەورەکانی نەوت خەرجیەکانیان لەوەبەرهێنەراندا دەکەن نەک لە زیادکردنی بەرهەمدا، بەو هۆیەشەوە نرخی نەوت بە بەرزی دەمێنێتەوە.

هەرچەندە کۆمپانیا گەورەکان لە سەر بڕێکی زۆری پارە دانیشتون بەهۆی بەرزی نرخی نەوتەوە، بەڵام قازانجەکانیان  لەوەبەرهینانی نەوتدا ناکەن تا بتوانن جێگای  نەوت و سووتەمەنی روسیا پڕبکەنەوە وەک جێگرەوەیەک.

بەڕێوەبەرە جێبەجێکارەکان پاداشتی پشک هەڵگرەکانیان ئەکەن، بەمەش جیهان  ئامادە دەکەن  بۆ  کەمبوونەوەی خستنەڕوی نەوت بۆ چەند ساڵی داهاتوو.

پێنج کۆمپانیا گەورەکەی نەوتی جیهان دەستکەوتەکەیان  ( 36.6) ملیار دۆلار بووە لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، واتە ( 400) ملیۆن دۆلاری  زیادەی  ڕۆژانە کە ئەوەش دووەمین گەورەترین دەستکەوتە لە وەرزێکدا لە مێژوودا سەرەڕای ئەو زیانەی لێییانکەوتوە بەهۆی هاتنە دەرەوەیان لە روسیا  کە بە بەهای زیانەکەیان ملیاران دۆلارە.

بەرزی نرخی نەوت وادەکات  کە  گەڕان و پشکنین زیاد بکات بەدوای نەوتدا  بەڵام ئەمجارە وانیە، هەر پێنج کۆمپانیا گەورەکە ئەمجارە خەریکی پاشەکەوتکردنی بودجەی خەرجیەکانی ساڵانەیانن  بەناوی ئەوەی کە دەیانەوێت  دیسپلینی خۆیان بکەن لە  خەرجکردندا بۆ ساڵانی داهاتوو. لەوکاتەوە نرخی نەوت لەسەروو (100) دۆلار ماوەتەوە لە  دوای پێنج رۆژ کە روسیا  وڵاتی لە مانگی  شوباتی ئەمساڵەوە ئۆکرانیای داگیرکردوە.

لە کاتێکدا کە بەرهەمهێنان لە بیری نەوتدا بەشێوەیەکی سروشتی کەمدەکات  لە دەرهینانی نەوت. ساڵانە وە دەستپێشخەری زۆر و وەبەرهینانی زۆری ئەوێت و کاتی زۆری ئەوێت تا بەرهەم دەگەیەنرێتەوە دۆخی پێشوو.  لەم  دۆخەی ئێستادا کە نرخ  لە رادەبەدەر بەرزە. لەوانەیە کۆمپانیا گەورەکان بیانەویت لە ئاوی دەریاکاندا وەبەرهینان بکەن کە چەند ساڵێکی دەوێت تا بگەنە بەرهەم، ئەم بوچونە لە ئیستاداهەڵەیە .

پێشتر و لە ساڵی (2013) کە نرخی نەوت بۆ ماوەیەک لە  سەرو (100) دۆلاوە بوو، خەرجکرکردنی سەرمایەکانی ئەم کۆمپانیانە ( 158.7) ملیار دۆلار بوو،  بە گریمانەی  دوو ئەوندەی ئێستا بوە کە  کۆمپانیاکان خەرجیانکردوە بە پێێ زانیاریەکانی بلومبێڕگ. گروپی کۆپمپانیا گەورەکان کە بریتین لە کۆمپانیای (شێڵ) و ( تۆتاڵ ) و ( بی پی) ئەم سێ کۆمپانیایە  دیسپلینیان کردوە بە بە بڕیاری رۆژانەیان.

بەڕێوبەری دارایی کۆمپانیای ( بی پی) لە کۆبونەوەیەکدا  بە ئامادەبوانی ووت  بودجەی (12) مانگی داهاتوومان ( 14-15) ملیار دۆلار نیە. پلانیكی (16) ملیار دۆلاریان داناوە لەسەری ئەڕۆین بە هێواشی سەرەڕای ئەوەی هەڵائاوسانی ئابوری بەڕێژەی 10 بەرزبۆتەوە، کۆمپانیای (شێڵ) کە زۆرترین قازانجی  تۆمارکردوە کە لەسەروو پێشىینی بەرزترین شیکەرەوەی دارایی بوو، بەڕێوبەرە دارایەکەی وتی: ئەو (23-27) ملیار دۆلارە کە دانراوە بۆ درێژەپێدانی  کارکردن کات دیارینەکراوە تا بگۆڕێ بڕیارێکی تازەمان دەرنەکردوە لە   چوارچێوەی  کارکردندا.

کۆمپانیاکان بڕیاریانداوە پاداشتی خاوەن پشکەەکانیان بکەن وەک جێگرەوەیەک بۆ خەرجکردن دوای ئەوەی چەندین ساڵە نرخی نەوت بەرزنەبوەتەوە، کۆمپانیای (ئێكسۆن و بی پی و تۆتاڵ) ئێستا سەرقاڵی کڕینەوەی پشکەکانی کۆمانیاکانیانی خۆیانن، هەروەها کۆمپانیای شێڤرۆن خەریکی کڕینەوەی خەزانەکانە.   
رونەکردنەوەی کۆمپانیاکان ئەوەیە کە بژاردەی خەرجنەکردنی پارەی گەورەیان داوە، هۆکارە سەرەکیەکشی دەگەڕێتەوە بۆ چالاکوانی ژینگە و سیاسیەکان و گومان لە سەر خواست بۆ نەوت  لە چەند ساڵی داهاتودا، هەرچەندە ( بی پی) و(شێڵ)  چالاکانە خۆیان قایمکردوە تا دوربکەونەوە لەم جۆرە سوتەمەنیەی نەوتی ژێرزەوی  لە دەیەکانی پێشوودا سترێسی زۆری دروستکردوە بۆ کۆمپانیاکان  بەهۆی نرخەوە.
هەموو سوربوون و ئامادەبوونێک بۆ زیادکردنی بەرهەم و خەرجکردنی سەرمایە  لەوانەیە سەرمایەکەیان بخاتە ناو سەرکێشییەوە لە چەند ساڵی داهاتوودا، ئەمە ووتەی (جەیسن کێنی) شیکەرەوەی بانکی ( بانکۆ سانتەندەر). 

گۆڕینی کەشوهەوا و پێشکەوتن و گەشەکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی وە گوێدان بە پیسبوونی  ژینگە  هۆکاری سەرەکیە بۆ ئەوەی بە ملیارەها دۆلار خەرجنەکرێت و سەرکێشی نەکرێت لە کێڵگە تازەکاندا.

سەرەڕای  ئەو هەموو ئاڵنگارییە، پارە خەرجکردن لە کەرتی (upstream)   واتە گەڕان و پشکنین و هەڵکەندن لە ساڵی (2020) دا بەڕێژەی (30%) دابەزیوە، لە کاتێكدا کە لە 1 مانگی رابردوودا 341 ملیار دۆلار خەرجکراوە ،    بەڵام لە پێش پەتای کۆڤیدەوە بەڕێژەی 23%  کەمیکردوە، بە پێد راپۆرتە نێودەوڵەتیەکان .

جۆزێف ماک مۆنیگڵ سکرتیری ( IEF)  پێیوایە، ماوەی دوو ساڵ بەبەردەوامی وەبەرهینانی کەم و گەشەپێنەدان لە نەوت و سووتەمەنیدا، ئەبیتە هۆی  ئەوەی بەرەو نرخی بەرزو گرانی و بەرزبوون و دابەزینی زۆر لە کۆتای ئەم دەیەدا تووشمان ببێت.

جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا  لە کۆمپانیاکانی نەوت دەپاڕێتەوە ئەو قازانجەی کە کردویانە لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتدا وەبەر‌هێنانی پێوە بکەن بۆ زیادکردنی بەرهەم بۆ ئەوەی باری قورسی سەر شانی خەڵک کەمببێتەوە بەرامبەر بەرزی نرخی نەوت رویداوە بەهۆی ئەو کەمبونەوەی کە لە نەوتی رووسیادا، بەڵام هەندێ لە سیاسییەکانی ئەمەریکا و ئەوروپا پێیانوایە باجی زیاتر بخەنەسەر کۆمپانیاکان بۆ ئەوی باری شانی خەڵك سوکتر بێت.

https://www.bloomberg.com/news/articles/2022-05-07/big-oil-spends-on-investors-not-output-prolonging-crude-crunch