05:17 - 15/05/2022
پاساوه‌كانی توركیا بۆ رێگری له وه‌رگرتنی سوید و فینله‌ندا له ناتۆ
بەپێچەوانەی کۆدەنگی بەرفراوانی رۆژئاوا لە پەسەندکردنی داواکارییەکەی فینله‌ندا
و هەوڵەکانی سوید بۆ پەیوەستبوون بە ناتۆ، وەڵامی تورکیا تەواو جیاواز بوو، به‌رهه‌ڵستی
خۆی ڕاگەیاند، کە شرۆڤەکاران هۆکارەکەیان بۆ چەند هۆکارێک گەڕاندەوە، دیارترینیان ترس
لە دووبارەبوونەوەی ئەزموونی یۆنان هەروەها بەکارهێنانی قەیرانه‌كه بۆ بەدەستهێنانی
دەستکەوت.
دوای ئەوەی هەردوو وڵات نیازی خۆیان بۆ چوونه ناو هاوپەیمانێتییەکە ڕاگەیاند،
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ئێمە چاودێری پێشهاتەکانی پەیوەست بە
سوید و فینله‌ندا دەکەین، بەڵام بۆچوونەکانمان ئەرێنی نین... ناتۆ لە ڕابردوودا بە
قبوڵکردنی یۆنان هەڵەیەکی کرد ... نامانەوێت هەڵەی هاوشێوە دووبارە ببێته‌وه، چونكه
وڵاتانی ئه‌سکه‌نده‌ناڤیا خانه‌خوێی "ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانن".
پەیوەندی نێوان سوید و تورکیا لە ساڵی رابردووەوە گرژ بووە، کاتێک باڵیۆزی
سوید لە له‌لایه‌ن وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بانگهێشتکرا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر
بە بەشداریکردنی وەزیری بەرگری وڵاتەکەی، پیتەر هۆڵتقكیست، لە ڤیدیۆ کۆنفرانسێکدا
لەگەڵ "هێزەکانی سوریای دیموکرات"، تورکیا رەخنەی لە ئانا لیند، وەزیری
دەرەوەی سوید گرت دوای ئه‌وه‌ی رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی كوردانی سوریا كۆبونه‌ته‌وه.
سوربونی فینلەندا بۆ چونه ناو ناتۆ، کە پێنجشەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند، هەروەها
داواکاری چاوەڕوانکراوی سوید، دەبێتە هۆی فراوانبوونی هاوپەیمانییەکە، کە ڤلادیمیر
پوتین سەرۆکی ڕوسیا، به ئامانجی ڕێگری له پاوانخوازییه‌كه‌ی هێرشیکردە سەر ئۆکرانیا.
چوار هۆکار و دوو سیناریۆ
کەرەم سەعید، پسپۆڕی کاروباری تورکیا لە سەنتەری ئه‌هرام بۆ لێکۆڵینەوە سیاسی
و ستراتیژییەکان، لە لێدوانێکدا وتی، "بەپێی میساقی ناتۆ، هەموو وڵاتێکی ئه‌ندامی
مافی ڤیتۆی هەیە له حاڵه‌تی پەیوەستبوونی وڵاتێکی دیكه، هەربۆیە ئەنقەرەش مافی ڤیتۆی
هەیە". له حاڵێكی وادا توركیا ڤیتۆ به‌كاربهێنێت فینله‌ند و سوید، ناتوانن
بچنە ناو ناتۆوە.
ئه‌و پێیوایه
چوار هۆكار له پشت ئه‌م ناڕه‌زاییه‌ی توركیاوه هه‌ن و ئه‌گه‌ری دوو سیناریۆش هه‌یه.
ڕوونیكردەوە، هۆكاری یەكەم هاوپەیمانی نێوان ڕوسیا‌و توركیایه ئه‌وه‌ش ده‌ستی
توركیای گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رگرتنی سوید و فینله‌ندا قبوڵ بكات، چونكه ڕوسیا
پێیوایه وه‌رگرتنی ئه‌و دوو وڵاته ده‌بێته هۆی نائارامی سنوره‌كانی.
سەبارەت بە هۆكاری دووەم، ئه‌و شاره‌زایه ده‌ڵێت هۆكاری دووه‌م تێكه‌ڵبوونی
حساباتهكانه، ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو وڵاته بچنه ناو ناتۆوه ده‌بێته هۆی تێكه‌ڵاوبوونی
حسابات و به‌رژه‌وه‌ندییه هه‌رێمییه‌كانی توركیا به تایبه‌ت له ناوچه‌كانی قه‌وقاز
و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا. فینله‌ندا و سوید بەڕواڵەت سیاسەتی بێلایەنیان گرتۆتەبەر،
بەڵام هەمیشە ڕەخنەیان لە ئەنقەرە گرتووە، بە تایبەت لە پرسی مافی مرۆڤ، کە دوایینیان
لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ بوو، و قەیرانی دەرکردنی دە باڵیۆزەکەی لێكهوتهوه دوای
ئیدانه‌كردنی سزای زیندانیکردنی چالاکوانی تورک عوسمان کاڤاڵا.
تورکیا ترسی ئەوەی هەیە کە له‌ناو ناتۆدا دوو وڵاتی دژبه‌ره زیادبێت و به
هه‌مانشێوه‌ی یۆنان كار بكه‌ن بۆ دروستكردنی یه‌ك ده‌نگی ناو هاوپەیمانێتییەکە دژی
بەرژەوەندییەکانی تورکیا.
هۆكاری سێیەم هەڵوێستی دژایەتی ئەو دوو وڵاتەیە، بەتایبەتی لە "پاراستنی
نه‌یاره‌كانی" توركیادا، كە ئه‌ردۆغان راستەوخۆ ئاماژەی بەوەدا كە بوونەتە میوانخانەی
"رێكخراوە تیرۆریستییەكان"، ئەمەش وەك ئاماژەیەك بۆ میوانداریكردنی هێزه‌كانی
سوریای دیموكرات و لایه‌نگرانی ڕێکخراوی گولەن کە ئەنقەرە بە ڕێکخراوی تیرۆریستی پۆلێنی
كردوون.
هۆكاری چواره‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ "به‌كارهێنانی قه‌یرانه‌كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وت و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی
كێشه ئاڵۆزه‌كان"، چونكه ئه‌نقه‌ره فشار ده‌كاته سه‌ر هه‌ردوو وڵات و رۆژئاوا
و ئه‌و وڵاتانه‌ی دوژمنایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیان بۆ ناچاركردنیان بۆ
چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان، وه‌ك به‌ده‌ست هێنانی ئه‌ندامێتی لە یەکێتی ئەوروپا،
چارەسەرکردنی قەیرانی سیستەمی مووشەکی ئێس-٤٠٠ی ڕوسیا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌روه‌ها پرسی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف-١٦ و ئێف-٣٥ی ئەمریکی،
لەنێو ئەوانی دیکەدا.
دوو سیناریۆكه
به توێژه‌ره‌كه‌ی ناوه‌ندی ئه‌هرام، دوو سیناریۆ له ئارادان، یەكەمیان ئەوەیە كە لە
ماوەی داهاتوودا بهرههڵسهتی توركیا بەردەوام دەبێت و زیاد ده‌كات.
سیناریۆی دووه‌میش ئه‌وه‌یه پاشەكشە له هه‌ڵوێسته‌كانی ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ردا
گەرەنتی ئه‌وه‌ی پێده‌درێت كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌پارێزرێن كه ئه‌مه‌یان ئه‌گه‌ری
روودانی هه‌یه، به حكومی ئه‌وه‌ی نایه‌وێت له‌ناو ناتۆ وابناسرێت كه وڵاتێكی
پشتیوانی ڕوسیا ده‌كات.
ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) هاوپەیمانییەکی سەربازی بەرگریکارە
لە ساڵی ١٩٤٩ لەلایەن ١٢ وڵاتەوە پێکهێنراوە، لەوانە: ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا،
بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسی فراوانبوونی سۆڤیەت لە ئەوروپا دوای جەنگ، و بەدرێژایی
دەیان ساڵ لەو کاتەوە هاوپەیمانییەکە گەشەی کردووە و ئیستا٣٠ ئەندامی هه‌یه.