08:59 - 22/03/2022
ڕۆژی جیهانی ئاو
د. دیاری عەلی
هەموو ساڵێک لە ڕێکەوتی
٢٢/٣ جیهان ئەم ڕۆژە یاد دەکاتەوە.سەرەتای ئەم بۆنەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٢ کاتێک
نەتەوە یەککرتووەکان کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا لەسەرژینگەو گەشەپێدان لە شاری ڕێۆدیجانیرۆ
لە بەرازیل.وە لە ٢١/١٢/١٩٩٢ بڕیاریان دا کە ڕۆژی ٢٢ ی ئازاری هەموو ساڵیک ئەو یادە
بکرێتەوە.وە لەساڵی ١٩٩٣ دەست کرا بە یادکردنەوە کە ئەو کاتە هانی خەڵکیان دەدا کە
زۆر بەلۆعە بەرنەدەنەوە وە پارێزگاری لە بەکارهێنانی ئاوی پاک بکەن.
لەسەرتاسەری جیهان
کاروچالاکی ئەنجام دەدرێت بەم بۆنەیەوە وە هەموو ساڵێك مانشێتێك و لۆگۆیەك بۆ بۆنەکە
دادەنرێت.ناونیشانی بابەتی ئەمساڵ (ئاوی ژێرزەوی نەبینراوەکان دەکاتە بینراو). هەروەك ئاشکرایە کە زۆرترین ئاوی شیرین دوای
بەستەڵەکەکان ئاوی ژێر زەویە کە ڕێژەی ٪٣١ ئاوی شیرینی هەموو جیهان پێك دەهێنێت کە
بڕکەی ٪٢.٨ ە هەروەها زۆر ووڵات هەن کە بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە ئاوی ژێرزەوەی دەبەستن
بۆ پێداویستیە جۆراو جۆرەکان وە چاوەڕوان دەکرێت لە ساڵی ٢٠٥٠ بەکارهێنانی ئاوی ژێرزەوی
لە ٪٣٠ زیاد بکات. لە لە ڕاپۆرتی ڕۆژی جیهانی ئاو ئاماژە بە چەند ڕاستیەك دراوە:
-ئاوی ژێر زەوی نەبینراوە بەڵام کاریگەیەکانی
لە هەموو شوێنێك بینراوە.
-دوور لە بینین وە لە ژێر پێکانمان ئاوی ژێر
زەوی گەنجینەیەکی شاراوەیە کە ژیانمان دەوڵەمەند دەکات.
-لەگەڵ خراپ بوونی زیاتری گۆڕانی کەش و هەوا ئاوی ژێرزەوی گرنگی زیاتر
دەبێت.
-هەموومان پێویستە کە هاوکاری یەکتر بین بۆ بەڕێوەبردنی
ئەم سامانە گرنگە و برەوی پێبدەین.
-لەوانەیە ئاوی ژێرزەوی لە چاو دوور بێت بەڵام
لە هزر و بیرمان دوور نیە.
- نترات و مادە قڕکەرەکان لە ووڵاتانی ئەوروپاو
ئەمەریکا هەڕەشەیەکی جدین بۆ سەر ئاوی ژێرزەوی .
هەروەك ئاشکرایە کە یەکێك
لە کێشە سەرەکیەکانی سەردەم کە بەرۆکی جیهانی گرتۆتەوە بریتیە لە گۆڕانکاری کەش وهەوا
وە لە ڕاپۆرتی (IPCC 2022) ئاماژەی
ترسناك دراوە بەو گۆڕانکاریانە.وەك دەزانین کە ناوچەکە بە گشتی وە عێراق و کوردستان بە تایبەتی ماوەی دوو ساڵە بە هۆی کەم
دابارین کە نەگەیشتۆتە تێکڕاکان توشی گرفتی کەم ئاوی بۆتەوە وە وا چاوەڕواندەکرێت
گرفتەکە بۆ ئەم ساڵ زیاتر قوڵ ببێتەوە. وە من لە ڕێکەوتی ١٢-٣-٢٠٢١ چەند پێشنیازێكم
نووسی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ووشکە ساڵی ولە ٥/١١/٢٠٢١ باسم لە کەمبوونی باران
کرد و لە وە لە ٢٠/٥/٢٠٢١ لە گەڵ بەڕێزان
کاک عباس و کاک سەربەست و کاک ئومێد و کاک محمود ڕەزا سەردانی بەڕیز پارێزگارمان
کرد بۆ هەمان بابەت وە لە چاوپێکەوتنە میدیایەکان لە کەناڵە جیاوازەکان پێشبینی ئەوەم
دەکرد کە ئەمساڵیش بارانبارین ناگاتەوە تێکڕا وە کەم دەبێت کە لە ڕێکەوتەکانی
٢٠/١/٢٠٢١ و ٢٨/٤/٢٠٢١ و ٧/٦/٢٠٢١ و ٩/٧/٢٠٢١ و ٥/١١/٢٠٢١ سازدرابوو.
بەڵام وا ساڵێك تێپەڕی
وا بەرەوە وەرزی هاوین دەڕۆین ئایا:
١.چی کرا؟ پلانە کورت مەودا و دوورمەوداکان چی
بوون؟
٢.حکومەت پلانی بۆ ئەمساڵ چیە لە کاتێکدا بڕی
ئاوی عەمبار کراوی ئاو لە پار کەمترە؟
٣.ڕێکخراوە حکومی و ناحکومیەکان پلانیان چی
بوو وە چی دەبێت؟
٤.لایەنە ئەکادیمی و زانستیەکان پلانیان چی
بوو وە چی دەبێت بۆ داهاتوو؟
وە چەندین پرسیاری تر
کە بەداخەوە تا ئێستا کەس درك بە ترسناکی بارودۆخەکە ناکات.
لە کۆتایدا پیرۆزبایی
ئەم ڕۆژە لە گشت لایەك دەکەم وە هیوای تەندروستیەکی باش بۆ هاونیشتیمانیان دەخوازم
وە داواکارم لە یەزدان کە عێراق و کوردستان بپارێت لە هەموو بەڵایەك وە ساڵی ئایندە
بارانی ڕەحمەت ببارێنێت بەسەرماندا.هەرشاد بن
لە خوارەوە کۆی ئەو
بابەتانە دەخەمە ڕوو کە لەساڵی ١٩٩٤ تا ئێستا دانراوە.
2022
Groundwater - making the invisible visible
2021 Valuing Water
2020 Water and climate
change
2019 Leaving no one behind
2018 - Nature for Water
2017 - Wastewater
2016 - Water and Jobs
2015 - Water and
Sustainable Development
2014 - Water and Energy
2013 - Water Cooperation
2012 - Water and Food
Security
2011 - Water for Cities
2010 - Water Quality
2009 - Transboundary Waters
2008 - International Year
of Sanitation
2007 - Water Scarcity
2006 - Water and Culture
2005 - Water for Life
2004 - Water and Disasters
2003 - Water for the
Future
2002 - Water for
Development
2001 - Water for Health -
taking Charge
2000 - Water for the 21st
Century
1999 - Everyone lives
downstream
1998 - Groundwater - the
Invisible resource
1997 - The world's water -
is there enough?
1996 - Water for Thirsty
Cities
1995 - Women and Water
1994
- Caring for our water
resources is everybody's business