11:00 - 22/02/2022
كاردانه‌وه‌ی جیهان به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی پۆتین
ڤلادیمێر پۆتین، سه‌رۆكی روسیا، هه‌ردوو كۆماری گەلی دۆنێتسک و کۆماری
گەلی لوھانسک، به‌فه‌رمی ناساند، بڕیارێك هه‌ر زوو له‌لایه‌ن وڵاتانی جیهانه‌وه
سه‌ركۆنه كرا و به هه‌نگاوێكی مه‌ترسیدار دانرا.
ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی نائاسایی
ئەنجومەنی ئاسایشی وڵاتەکەی کرد سەبارەت بە ناسینی ئیدارە جووداخوازەکانی لایەنگری
روسیا لە خۆرھەڵاتی ئۆکراینا بەشێوەیەکی فەرمی کە لەلایەن باڵی خوارەوەی پەرلەمانی
وڵاتەکەی پێشکەش کرابوو، وتارێکی لە تەلەڤیزیۆنەوە پێشکەشی گەلی روسیا کرد.
پوتین لە وتارەکەیدا باسی
لەوە کرد کە کیێڤ جگە لە "بڕیاری سەربازیی لە دۆنباس، دانی بە ھیچ بڕیارێکی
دیکەدا نەناوە" و رایگەیاند: "لەوبارەیەوە بە پێویستی دەزانم بڕیارێک کە
زۆر دواکەوتووە، سەبارەت بە ناسینی سەربەخۆیی دەستبەجێی کۆماری گەلی دۆنێتسک و
کۆماری گەلی لوھانسک، بدەم".
دوای وتارەکەشی، سەرۆکی
روسیا لە کۆشکی کرملین، سەرەتا بڕیارنامەیەکی بۆ ناسینی سەربەخۆیی بەناو کۆماری
گەلی دۆنێتسک و دواتر بڕیارنامەیەکی دیکەی بۆ ناسینی سەربەخۆیی بەناو کۆماری گەلی
لوھانسک واژوو کرد. لەمیانی رێورەسمی واژووکردنەکەدا، نوێنەری ئەو ئیدارانەش
ئامادە بوون. ھەر لە رێورەسمەکەدا لەنێوان روسیا و ئیدارەی جووداییخوازەکاندا
رێککەوتننامەی "دۆستایەتی" و "ھاریکاریی" واژوو کرا.
١٥ی
شوبات باڵی خوارەوەی پەرلەمانی روسیا ئەو بڕیارەی پەسەند کردبوو کە داوا لە سەرۆکی
روسیا ڤلادیمیر پوتین دەکات ئیدارە جووداخوازەکانی لایەنگری روسیا لە خۆرھەڵاتی
ئۆکراینا بەشێوەیەکی فەرمی بناسێنرێن و بڕیارەکەی رەوانەی کرملین کردبوو.
پوتین دوای ئەوەی دانی‌نا بە سەربەخۆبوونی هەردوو
شاری (دۆنێتسک و لوهانسک)، هێزی سەربازی بە ناوی هێزی پاراستنی ئاشتی ناردوە بۆ هەرێمەکە
بۆ هەماهەنگی جوداخوازانی هەرێمەکە کە زۆرینەیان هەواداری روسیان. ده‌سه‌ڵاتدارانی شارەکان داوایان لە هاوڵاتیان
کردوە خۆیان چەکدار بکەن بۆ ڕووبەڕوو بونەوەی هێزی ئۆکراینا و خۆیان ئامادە کردوە
بۆ شەڕ.
جوداخوازەکانی سەر بەڕوسیا لە ساڵی ٢٠١٤ وە تائێستا
زیاتر لە ١٥ هەزرا کەسیان لەگەڵ سەربازانی ئۆکراینا لە یەکتری کوشتوە. سەرۆکی جوداخوازەکان
لەم چەند ڕۆژەی رابردوودا زیاتر لە ٧٠ هەزار کەسیان لە خێزانەکانیان بۆ ڕوسیا
گواستۆتەوە. خۆیان بۆ شەڕ سازداوە.
ژمارەی دانیشتوانی شاری (Luhansk) لەساڵی ٢٠١٧ دا 409
هەزار و 865 کەس بووە.
ژمارەی دانیشتوانی شاری (Donetsk ) لەساڵی ٢٠١٧ دا 918 هەزار و 536 کەس بووە.
كاردانه‌وه‌كان:
بڕیاره‌كه
كاردانه‌وه‌ی خێرای به‌دوادا هات، بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كاتژمێر ٠٥:٠٠ به‌كاتی
هه‌ولێر، به‌په‌له كۆببێته‌وه.
كۆبونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داوای
ئۆكراینایه، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه، كاتژمێر
٢١:٠٠ به كاتی نیویۆرك به‌په‌له كۆده‌بنه‌وه و گفتوگۆ ده‌كه‌ن له‌باره‌ی داننان
به سه‌ربه‌خۆیی دۆنێتسک و لوهانسک له خۆرهه‌ڵاتی ئۆكراینا له‌لایه‌ن روسیاوه.
هه‌شت ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه
كه پێكهاتوون له ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، نه‌رویج، مه‌كسیك، به‌ڕازیل و
ئه‌لبانیا پشتیوانی له به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی
ئه‌م مانگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به ده‌ست روسیاوه‌یه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی
له‌و كاته‌ی دیاریكراوه خستووه‌ته به‌رنامه‌ی كار، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی روسیا
وه‌ك ئه‌ندامێكی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌سه‌ڵاتی ڤیتۆی هه‌یه چاوه‌ڕوان
ناكرێت هیچ هه‌نگاوێك له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بگیرێته‌به‌ر یان هیچ راگه‌یه‌ندراوێك
بڵاو بكرێته‌وه.
جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا سەرکۆنەی بڕیارەکەی
سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتنی کرد بۆ ناساندنی دوو هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا وەکو
دوو ناوچەی سەربەخۆ.
کۆشکی سپی وتی " سەرۆک بایدن لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا
لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکیدا بە توندی سەرکۆنەی بڕیارەکەی سەرۆکی
ڕوسیا پوتنی کردووە بۆ ناساندنی هەرێمەکانی دۆنێتسک و لوهانسک وەکو دوو ناوچەی
سەربەخۆ."
هاوکات لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و ڕاوێژکاری
ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵزیشدا قسەی کردووە و باسیان لەوە کردووە " چۆن بەردەوام بن
لە هەماهەنگییەکان لە وەڵامدانەوەیان بۆ هەنگاوەکانی دواتر."
بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، له‌و كاته‌دا كه سه‌رۆكی روسیا، ڤلادیمیر پوتین ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌ی
واژوو ده‌كرد له سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هه‌بوو سه‌باره‌ت
به كۆرۆنا، و روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی پوتینیش دا.
جۆنسن باسی له‌وه كرد وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ
هاوپه‌یمانه‌كانی تاوتوێی سه‌پاندنی سزا گریمانه‌كراوه‌كان له دژی روسیا ده‌كات و
رایگه‌یاند: "ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه پێویسته تا ئه‌و جێگه‌یی رێی تێده‌چێت
فشاری زۆر بكه‌ین. قورسه پێشبینی بكه‌ین ئه‌م دۆخه به كوێ ده‌گات".
سه‌رۆك وه‌یرانی به‌ریتانیا
راشیگه‌یاند: "ئه‌مه پێشێلكردنی روونی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه. ئه‌مه پێشێلكردنی
ئاشكرای سه‌روه‌ریی و یه‌كپارچه‌یی ئۆكراینایه. ره‌تكردنه‌وه‌ی پێواژوو و رێككه‌وتننامه‌ی
مینسكه و به بڕوای من ئاماژه‌یه بۆ دۆخێكی زۆر خراپ و ئێجگار تاریك".
ئه‌نقه‌ره‌ش كاردانه‌وه‌ی نیشاندا به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه، وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی توركیا، رایگه‌یاند: ئەم بڕیارەی روسیا بە قبوڵنەکراو دەزانین و رەتی
دەکەینەوە. بەم ھۆیەوەش جەخت لە پەیوەستەیی خۆمان لەبارەی پاراستنی یەکپارچەیی و
یەکێتی سیاسیی ئۆکراینا دەکەینەوە و بانگھێشتی سەرجەم لایەنەکان دەکەین کە دان
بەخۆدابگرن و پابەندی مافە نێودەوڵەتییەکان ببن.