06:47 - 21/02/2022
قه‌یرانی ئۆكراینا و تارمایی غاز
جموجوڵی هێزه‌كانی روسیا له سنووری
ئۆكراینا، له‌گه‌ڵ هۆشدارییه دووباره‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری جه‌نگی چاوه‌ڕوانكراوی
روسیا دژی كیێڤ، وڵاتانی ئه‌وروپای خستوه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی بۆ ئه‌گه‌ری كه‌می
غاز یاخود راگرتنی هه‌نارده‌كردنی غازی روسیا بۆ كیشوه‌ره پیره‌كه.
روسیا یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند: راهێنانه سه‌ربازییه‌كانی
له نزیك سنوری باكوری ئۆكراینا درێژه پێده‌دات، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا مه‌ترسیه‌كانی
هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له ئارادان به‌هۆی بۆردومانی به‌رده‌وامی هێڵی سه‌ر سنوور، له‌نێوان
سه‌ربازانی ئۆكراینا و جوداخوازه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینا كه له‌لایه‌ن
روسیاوه پشتیوانی ده‌كرێن.
ئه‌وروپا بڕێكی زۆر غازی سروشتی هاورده ده‌كات،
كه ساڵانه ده‌گاته 560 ملیار مه‌تر سێجا، سێیه‌كی له روسیاوه‌یه.
غازی سروشتی روسیا له چوار هێڵی بۆری گه‌وره‌وه
هه‌نارده‌ده‌كرێت، ئه‌وانیش هێڵی نۆرد ستریم و هێڵی ترانزیت به خاكی ئۆكراینادا
ده‌ڕوات، هێڵی یامال به بیلاڕوسیا و پۆڵه‌ندادا ده‌ڕوات، له‌گه‌ڵ هێڵی ترك ستریم
له رێی توركیاوه. یه‌كێتی ئه‌وروپا، خواستی خۆی نیشانداوه بۆ به‌كارهێنانی وزه‌ی
خاوێن، به‌ڵام قه‌یرانی ئۆكراینا ره‌وشه‌كه‌ی گۆڕیوه.
بۆ جێگرتنه‌وه‌ی وزه‌ی روسیا، ناوی هه‌ریه‌كه
له وڵاتانی میسر و قه‌ته‌رو لیبیا ده‌هێنرێت، پێشتریش ژاپۆن ئاماده‌یی خۆی
نیشاندابوو هاوكاری ئه‌وروپا بكات له پێدانی غازی سروشتی.
به‌رپرسانی كۆشكی سپی تایبه‌ت به‌م قه‌یرانه
باسیانله‌وه‌كردووه، ئیداره‌ی حۆو بایدن، ئاماده‌یه هاوكار بێت و نێوه‌ندگیری
بكات بۆ واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كان، له‌گه‌ڵ وڵاتانی سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنه‌ری غاز،
بۆ ئه‌وه‌ی غازی شل، به كه‌شتیه بارهه‌ڵگره‌كان ره‌وانه‌ی ئه‌وروپا بكه‌ن وه‌ك
به‌دیلی غازی ڕوسی.
سه‌رنجه‌كه زیاتر له‌سه‌ر وڵاتی قه‌ته‌ره،
كه یه‌كێكه له گه‌وره به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی غازی سروشتی و دووه‌م به‌رهه‌مهێنه‌ری
غازی شله له دوای ئوسترالیا، قه‌ته‌ر به هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كی خۆرئاوا له
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داده‌نرێت. ساڵانێكی
به كه‌شتی پێداویستی به‌ریتانیا و وڵاتانی ئه‌ورپی له رووی غازه‌وه دابینده‌كات.
لیبیاش یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی ده‌كرێت
ببێته جێگره‌وه، به‌هۆی به‌رهه‌مهێنانی به‌هێزی له غازدا و نزیكی له میشوه‌ری
ئه‌وروپاوه.
له دوێنێوه له وڵاتی قه‌ته‌ر كۆڕبه‌ندێك
بۆ وڵاته سه‌ره‌كیه‌كانی به‌رهه‌مهێنی غاز ده‌ستیپێكردووه، ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی
روسیاش بانگهێشتی كۆڕبه‌نده‌كه كراوه، ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی مه‌ترسیه‌كان
له‌سه‌ر دابینكردنی غاز له‌لایه‌ن روسیاوه.
له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا نوێنه‌ری 11 وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری
غاز به‌شدارن، كه سه‌دا 70ی غازی سروشتی جیهان به‌رهه‌مده‌هێنن، له ئێستا روسیا
سه‌دا 40ی غازی ئه‌وروپا دابینده‌كات، به‌ڵام قه‌ته‌ر سه‌دا پێنج.
کۆڕبەندی وڵاتانی ھەناردەکارانی
غاز لە کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨دا وەک رێکخراوێکی حکوومیی نێودەوڵەتیی دامەزرا و بارەگاکەیشی
لە دۆحە پایتەختی قەتەرە.
ئەرکی رێکخراوەکە بریتییە
لە دانانی چوارچێوەیەک بۆ ئاڵوگۆڕی شارەزایی و زانیاریی و بەرزکردنەوەی ئاستیی ھاریکاریی
و ھەماھەنگیی نێوان وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوەکە.
رێکخراوەکە لە چوارچێوەی
ئامانجەکانی، ھەروەھا دەرفەتی سازکردنی گفتوگۆی بنیاتنەر لەنێوان بەرھەمھێنەرانی
غاز و بەکارھێنەران بە ئامانجی بەدیھێنانی سەقامگیریی و ھاوسەنگیی لە بازاڕەکانی
غازدا، دەرەخسێنێت.
ھەریەک لە وڵاتانی جەزائیر،
بۆلیڤیا، میسر، گینی ئیستوائی، ئێران، لیبیا، نێجیریا، قەتەر، رووسیا، ترنیداد و تۆباگۆ،
ڤێنیزوێلا ئەندامن لە رێکخراوی کۆڕبەندی وڵاتانی ھەناردەکارانی غاز.
هەریەک لە ئەنگۆلا،
ئازەربایجان، مالیزیا، نەرویج، پێرو، عێراق و ئیمارات سیفەتی چاودێریان لە رێکخراوەکە
پێبەخشراوە.