12:58 - 15/02/2022
ڤلادیمێر پۆتن؛ سه‌ركرده به‌هێزه‌كه‌ی جیهان
له‌و كاته‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت
روخاوه، روسیا وه‌ك ئێستا له جیهاندا رۆڵی دیاری نه‌بووه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ یه‌ك كه‌س ئه‌ویش ڤلادیمێر پۆتنه، كه تووشی بێ هیوای و خه‌مۆكی بوو، كاتێك ئه‌فسه‌ر
بوو له نوسینگه‌ی "كه‌ی جی بی" له ئه‌ڵمانیای رۆژهه‌ڵات و له شاشه‌كانه‌وه
له نوسینگه‌كه‌ی روخانی دیواری به‌رلین و لێشاوی خه‌ڵكی بینی به‌ره‌و ئه‌ڵمانیای
رۆژئاوا.
له‌و كاته‌دا پۆتن
رووبه‌ڕووی ئه‌و خه‌ڵكه بوه‌وه كه هه‌وڵیانده‌دا نوسینگه‌ی كه‌ی، حی، بی له
شاری دریسدنی ئه‌ڵمانیا بگرن، ئه‌و به‌ته‌نیا رووبه‌ڕوویان بوه‌وه و وتی "ئه‌م
نوسینگه‌یه‌ك خاكی روسیایه، هه‌ر كه‌س هه‌وڵی چوونه ناوی بدات ته‌قه‌ی لێده‌كه‌م".
به‌وه‌ش بڵاوه‌ی به خۆپیشانده‌ران كرد و دواتر گه‌ڕایه‌وه نوسینگه‌كه‌ی و سه‌رجه‌م
راپۆرته نهێنیه‌كانی كۆكرده‌وه و نوسینگه‌كه‌ی داخست.
پۆتن دریسدن به‌ره‌و مۆسكۆ
به‌جێهێشت، له كاتێكدا وڵاته‌كه‌ی رووبه‌ڕووی روخان و شه‌رمه‌زارییه‌كی گه‌وره
بوه‌وه، پۆتن لۆمه‌ی سه‌ركرده‌كانی ده‌كرد به‌هۆی ملكه‌چی و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانیان،
لەو کاتەوە تا ئه‌مرۆ هه‌وڵیداوه‌و توانیویه‌تی فەرمانڕەوایی ئەو وڵاتە بکات و شکۆی
ڕوسیا وەک زلهێزی جیهان بگەڕێنێتەوە بۆ ڕۆژانی سه‌رده‌می ستالین.
ڤلادیمێر ڤلادمیرۆفیچ
پۆتین له7/10/1952 له"لینینگراد"
له‌دایك بووه، باوكی به‌شداری جه‌نگی جیهانی دووه‌می كردووه. ساڵی 1975 له‌كۆلیژی
ماف ده‌رچووه بڕوانامه‌ی له‌په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ده‌ستهێناوه.
دواتر بڕوانامه‌ی دكتۆرای له فه‌لسه‌فه‌ی ئابوری‌دا به‌ده‌ستهێناوه. هه‌ردوو زمانی
ئه‌ڵمانی و ئینگلیزی ده‌زانێت. له‌نێوان ساڵانی 1985-1990 وه‌ك یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانی
ده‌زگای هه‌واڵگری كه‌ی،جی،بی له‌ئه‌ڵمانیای ڕۆژهه‌ڵات كاری كردووه.
پۆتن بڕوای وایه گه‌لانی
كۆماره‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، په‌یوه‌ندی مێژوویان له‌گه‌ڵ روسیا هه‌یه له رووی
ئابووری، كه‌لتوری، كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌و وڵاتانه‌ی له چوارچێوه‌ی یهكێتیهكدا
كه له فه‌له‌كی روسی بسوڕێنه‌وه كۆكردوه‌ته‌وه و ڕێکخراوی ئاسایشی کۆمەڵی
دروستكردووه، كه تاجیكستان، ئه‌رمینیا، قیرغیزستان، بیلاروسیا، كازاخستان له خۆده‌گرێت.
هاوكات رێكخراوی یه‌كێتی
ئابووری ئاسیایی_ئه‌وروپی دروستكردووه، كه وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی له ئاسیای ناوه‌ڕاست
له خۆگرتووه و ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌م یه‌كێتیه زیاتره له 45 ملیۆن كه‌س،
خاكێكی به پیت و ده‌وڵه‌مه‌ندی سامانه سروشتیه‌كانی هه‌یه. به مانایه‌كی دیكه
ڤلادیمیر پۆتن ده‌یه‌وێت سه‌روه‌رییه‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت دروستبكاته‌وه، به‌ڵام
به سیسته‌مێكی سه‌رمایه‌داری بازاڕی ئازاد.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی قه‌یسه‌ری
نوێی روسیا ده‌یخوازێت وئه‌وه‌ی له واقیعدا به‌ده‌ستدێت شتێكی دیكه‌یه، میللی
كاتژمێر ناگه‌ڕێته‌وه بۆ دواوه، ئه‌و گه‌لانه‌ی له دوای روخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت
تامی ئازادیان كرد‌و و ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت به دیموكراسی گه‌یشتن و به‌هۆی ئینته‌رنێته‌وه
به دونیا ده‌ره‌وه‌ی به‌سترانه‌وه، ئه‌سته‌مه ئه‌م گه‌لانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ژێر
باڵی روسیا كه به ئاگر و ئاسن بۆ ماوه‌ی حه‌وت ده‌یه حكومی كردوون.
پۆتن، به‌رده‌وام له‌ده‌وڵه‌تدا
پله‌ی به‌رزكراوه‌ته‌وه تاكو ساڵی 1997 كراوه‌ته "جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری دیوانی
سه‌رۆكی ڕوسیا" دواتر كراوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ئاسایشی فیدراڵی. ئینجا
ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌ڕوسیا. ساڵی 1999 كراوه‌ته سه‌رۆكوه‌زیران. هه‌مان
ساڵی 1999 له‌دوای ئه‌وه‌ی "بۆریس یه‌ڵسن" ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكایه‌تی
بوو، پۆتین له‌جێگه‌ی ده‌ستبه‌كاربووه.
ساڵی 2000 به‌هه‌ڵبژاردن
كراوه به‌سه‌رۆك. ساڵی 2004 دووباره هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستور
ڕێگه‌ی نه‌داوه بۆ جاری سێیه‌م خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی وڵات كاندید بكات، له‌گه‌ڵ
"دیمیتری میدڤیدیڤ" دا ئاڵوگۆڕی به‌پۆستی سه‌رۆكی كۆمار و سه‌رۆكوه‌زیران
كردووه. سه‌رله‌نوێ ساڵی 2012 به‌هه‌ڵبژاردن كراوه‌ته‌وه به‌سه‌رۆكی وڵات.
كێشه‌ی نێوان روسیا_ئۆكراینا،
نمونه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی میلـلی كاتژمێر ناگه‌ڕێته‌وه بۆ دواوه، كێشه‌كه تازه
نیه، دوای ئه‌وه‌ی كیێڤ ره‌تیكرده‌وه بچێته ناو یه‌كێتی ئابورییه‌وه و له
راپهڕینێكیشدا ڤیكتۆر یانیكۆڤیچ سه‌رۆكی نزیك له روسیا له حكوم لادرا، ئه‌مه
به داگیركردنی نیمچه دورگه‌ی كریمیا له‌لایه‌ن روسیاوه وه‌ڵامدرایه‌وه.
پۆتن به‌وه ناسراوه
كه‌له‌دوای "جۆزیف ستالین" درێژترین ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ڕوسیای هه‌بووه.
له‌سه‌ر ئاستی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، پۆتین به‌وه ناسراوه كهلهزۆرینهی وێستگه‌كاندا
له‌دژی سیاسه‌تی ئه‌مریكا ڕه‌فتاری كردووه. ته‌نانه‌ت له‌دژی پرۆسه‌ی ڕزگاركردنی
عێراقیش وه‌ستاوه‌ته‌وه.له‌دژی سه‌ربه‌خۆیی كۆسۆڤۆش بووه له‌سربیا.
بە دڵنیاییەوە ناکۆکییەکە
لە خەونەکانی پۆتین لە شکۆی ونبوودا تێدەپەڕێت، له ئۆکراینا هه‌ندێك پرس هه‌ن په‌یوه‌ندی
راسته‌وخۆیان به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی روسیاوه هه‌یه، گرنگترینیان رێڕه‌وی ئاوی
سنووری نیمچە دوورگە بێت لەگەڵ ئۆکراینا کە ڕێگە بە کەشتییە ڕوسییەکان دەدات بچنە
ناو ئاوه گەرمەكانهوه، هاوكات گازی ڕوسیا کە لە ٪80 بە ئۆكراینادا تێده‌په‌ڕێت
كاتێك ده‌چێت بۆ ئه‌وروپا.
پێده‌چێت پۆتن بتوانێت
روسیا بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌ر نه‌خشه‌ی وڵاته گه‌وره‌كان، به‌ڵام ناتوانێت بیخاته‌وه
پێگه‌ی وڵاته زلهێزه‌كان كه له‌مڕۆدا ركابه‌رییه‌كه له نێوان ئه‌مریكا و چیندایه،
روسیا له‌ناو كێبڕكێكه نیه، ره‌نگه داهاتوو به‌دڵی روسیا نه‌بێت و تواناكانی پاشه‌كشه بكه‌ن به‌هۆی خه‌ونه
ناواقیعیهكانی پۆتنه‌وه.
له روسیا هه‌ڵئاوسان
سه‌دا هه‌شته ئه‌مه مه‌ترسیه بۆ سه‌ر پۆتن كه ده‌یه‌وێت ئاستی بژێوی خه‌ڵكه‌كه‌ی
به‌رز بكاته‌وه، هاوكات رێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له ئاستێكی به‌رزدایه، هه‌روه‌ها
پۆتن وه‌ك پارێزه‌ری ئه‌و سه‌ركرده گه‌نده‌ڵانه ده‌ناسرێت كه حوكمه‌كه‌یان له
كۆماره‌كانی پێشووی سۆڤیه‌ت له مه‌ترسیدایه.
یه‌كێك له‌و كارتانه‌ی
ڤلادیمێر پۆتن له جه‌نگه‌كه‌یدا به‌رامبه‌ر خۆرئاوا به‌كاریده‌هێنێت، مه‌سیحیه‌تی
ئارسوزكسه، پۆتن كه‌سێكی ئایندار نیه، به مانای وشه‌ش كه‌سێكی شیوعی نیه، ئه‌و
وایده‌بینێت ئه‌وه‌ی روسیا له ئه‌نجامی روخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت بینیویه‌تی "نفوز
و هێز" بووه نه‌ك شیوعیه‌ت، به نیسبه‌ت ئه‌وه‌وه مه‌سیحیه‌تی ئارسوزكس
روخسارێكی دیكه‌ی شیوعیه‌تی لینینیه، هه‌ردووكیان رۆڵی خۆیان هه‌یه بۆ خزمه‌تی
ده‌وڵه‌ت.
ئه‌م وه‌زیفه‌یه له
كۆتایدا رۆڵی ده‌بێت له كۆنترۆڵكردنی لایه‌نی كولتوری و تێركردنی ناسنامه‌ی نیشتمانی،
له كۆتاییدا به‌لای پۆتنه‌وه ئه‌وه گرنگ نیه روسیا قه‌یسه‌ری بێت یاخود سۆڤیه‌تی،
دیندار بێت یاخو بێ دین، گرنگ ئه‌وه‌یه به‌هێز یه‌كگرتوو بێت، پۆتن پێیوایه جه‌نگه‌كه‌ی
له‌به‌رامبه‌ر خۆرئاوا، "جه‌نگێكی رۆحی و كه‌لتورییه" به‌ته‌نیا جه‌نگێكی
سیاسی و سه‌ربازی نیه.