لێکۆڵینەوە

09:28 - 15/01/2019

ئه‌مازیغه‌كان نه‌ته‌وه‌یه‌كی پشتگوێخرا و چه‌وساوه‌‌

پەیسەر

ئه‌مازیغه‌كان یان وه‌كو پێیان ده‌گوترێ به‌ربه‌رییه‌كان، نه‌ته‌وه‌یه‌كن له‌ باكوری ئه‌فریكا ده‌ژین و به‌ زمانی ئه‌مازیغی قسان ده‌كه‌ن، كه‌لتور و زمان و بیركردنه‌وه‌یان ته‌واو جیاوازه‌ له‌ عه‌ره‌ب له‌ ئێستادا له‌ وڵاتانی مه‌غریب و جه‌زائیر و لیبیا ده‌ژین، به‌ شێوه‌ی پچڕ پچر له‌ تونس و مۆریتانیا و میسر و مالی و نه‌جیریا ده‌ژین،هه‌ندێك له‌وانیش به‌هۆی سه‌ركوتكردنیان كۆچی وڵاتانی فه‌ره‌نسا و به‌لجیكا و هۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا و كه‌نه‌دا كردووه‌.

ڕه‌چه‌ڵه‌كیان
ئه‌مازیغییه‌كان كه‌ پێیان ده‌گوترێت به‌ربه‌ری، ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ یۆنانی كۆن كه‌ وشه‌ی به‌ربه‌ر له‌ باربارۆسی یۆنانییه‌وه‌ هاتووه‌ و له‌و زمانه‌دا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌كار هاتوون كه‌ یۆنانی نه‌بوون.
ئیبن خه‌لدون له‌ په‌رتووكی ده‌ستپێك سه‌باره‌ت به‌ ئه‌مازیغیه‌كان ده‌ڵێـت" ئه‌فریقیشی كوڕی قیسی كوڕی سه‌یفی یه‌كێك له‌و پادشایانه‌ی كه‌ مه‌غریب و ئه‌فریكایان داگیركرد و شا جه‌رجیسیان كوشت و شاری  و شوێنی دیكه‌ی دامه‌زراند و به‌ناوی ئه‌فریقیه‌وه‌ ناویان ده‌برا.هه‌ربۆیه‌ له‌ هه‌رشوێنكی جیاوازه‌وه‌ ده‌هاتن له‌و ناوچانه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌فریقش دامه‌زران كه‌ جیاوازی بیر و زمان و كه‌لتوور كۆی كردبوونه‌وه‌."

ئیبن خه‌لدون درێژه‌ی پێده‌دات و ده‌ڵێت" له‌به‌ر كۆبوونه‌وه‌ی زۆری به‌ربه‌ره‌كان ناویان به‌ به‌ربه‌ر ده‌برا. وشه‌ی به‌ربه‌ریش له‌ زمانی عه‌ره‌بیدا به‌ واتای"ده‌نگی تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ دێت و هیچ واتایه‌كی نه‌بێت. هه‌روه‌كو ده‌گوترێت به‌ربه‌ری شێر، كه‌ ده‌نگێكه‌ كه‌س لێی تێناگات.

‌وان هه‌موو ساڵێك له‌ 13ی كانوونی دووه‌می سه‌ری ساڵی تازه‌ ئه‌مازیغی جه‌ژن ده‌گێڕن ئه‌مساڵیش به‌ پێی رۆژمێره‌كه‌یان 2966 ساڵی له‌مه‌وبه‌ر شا شۆشیناق توانی سه‌ربكه‌وێت به‌سه‌ر فرعه‌ونی ڕه‌مسییسی دووه‌م، دواتریش خێزانی بیست و سێهه‌می فیرعه‌ونیه‌كان له‌ ساڵی 950ی پێش زاین دامه‌زراند و ماوه‌ی 200 ساڵ فه‌رمانڕه‌وای میسر بوون.ئه‌وان جه‌ژنێكیان هه‌یه‌ به‌ ناوی جه‌ژنی جووتیاران، ده‌گه‌رێینه‌وه‌ بۆ ئه‌و دابونه‌ریتانه‌ی كه‌ گوێمان لێبووه‌، ئه‌وه‌ش له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ئیشانه‌یه‌ كه‌ به‌مه‌به‌سته‌وه‌ كراوه‌ و كۆمه‌ڵگه‌ پێكه‌وه‌ له‌ ئه‌ستۆی ده‌گرن.به‌ڵام به‌ ئاماژه‌دان بۆ مێژووی ئه‌مازیغیه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ فه‌لسه‌فه‌، ئه‌و جه‌ژنه‌ش له‌ دوای چوونه‌ ناو میسره‌وه‌ سه‌رهه‌ڵداوه‌.به‌ ته‌مه‌نه‌كانی ئه‌مازیغ ئه‌و جه‌ژنه‌ به‌ "ئم ئزرا" ناوده‌به‌ن كه‌ ئاماژه‌ كردنه‌ به‌و به‌رده‌ گه‌ورانه‌ی كه‌ هه‌ره‌مه‌كانی پێ دروستكراوه‌.له‌و ڕێوڕه‌سمه‌ ساڵانه‌دا ڕێز له‌ زه‌وی ده‌گرن به‌ پیت و فڕه‌ بۆیان و نزای بۆ ده‌كه‌ن. 
سه‌ره‌تای ئه‌م جه‌ژنه‌ زیاتر جوتیاره‌كان ده‌یانگڕا به‌ڵام، به‌ تێپه‌ڕبوونی كات كرا به‌ جه‌ژنێكی سیاسیی. جوتیاره‌كان باوه‌ڕیان وایه‌ كه‌ مرۆڤ قه‌رزاری زه‌ویی دایكه‌ و دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه‌ ئه‌و به‌رامبه‌ر به‌ مرۆڤ به‌ خشنده‌یه‌.خه‌ڵكی ئاسای له‌و جه‌ژنه‌دا چه‌ندین جۆر خوارده‌می دووست ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ ڕوونه‌ ئاشكرا بكه‌ن كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی له‌ نێوان زه‌وی و مرۆڤ هه‌یه‌.
هه‌روه‌كو له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌مان پێكرد، هه‌مووی 13ی كانوونی دووه‌مێك خێزانه‌ ئه‌مازیغیه‌كان له‌ باكوری ئه‌فریكا جه‌ژن ده‌گێڕن له‌به‌ر هاتنی ساڵی تازه‌یان و ده‌ستده‌كه‌ن به‌ مه‌راسیمی تایبه‌ت به‌ باوباپیرانیان، زۆرێك له‌ خه‌ڵكیش مێژوو پشت گوێ ده‌خه‌ن كه‌ به‌ڵگه‌یه‌كی ڕه‌مزیی و مرۆڤایه‌تی و شارستانییه‌.

ناونانی ئه‌مازیغییه‌كان
هه‌رچه‌نده‌ ئیبن خه‌لدون و سه‌رچاوه‌ خۆرئاواییه‌كان ئاماژه‌یان به‌ چۆنیه‌تی ناونانی ئه‌وان كردووه‌، به‌ڵام به‌ بڕوای مێژوو نووسانی دیكه‌. ناونانی ئه‌مازیغیه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ وشه‌ی"مازیغ" كه‌ به‌ واتایی مرۆڤی ئازاد و یاخی دێت و ناتوانرێت دوور بخرێنه‌وه‌.به‌ڵام به‌كارهێنانی وشه‌ی به‌ربه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌كارهێنراوه‌ كه‌ بیانین.
هه‌ندێك له‌ مێژوو نووسان باوه‌ڕیان وایه‌ كه‌ مازیغ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ڕه‌چه‌ڵه‌كی مازیغی كوڕی حامی كوڕی نوح.بۆیه‌ ئه‌مانه‌ حامین. به‌ڵام دۆبرای میژوونووسی فه‌ره‌نسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ به‌ربه‌رییه‌كان له‌ نه‌وه‌ی ئارین له‌ ده‌وروبه‌ری ویلایه‌تی كنجی هندستانه‌وه‌ كۆچیان كردووه‌.ئه‌وان حامین نه‌ك سامی.هه‌روه‌كو چۆن زانایه‌كی مرۆڤناسی ئیتاڵی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ به‌ربه‌ره‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ تاریقیه‌كانی باشووری ئیتاڵه‌ن.له‌ ڕێگه‌ی ده‌ریای سپییه‌وه‌ په‌ڕینه‌ته‌وه‌ ناوچه‌كانی دیكه‌.زۆرینه‌ی ڕه‌های مرۆڤناسان ده‌ڵێن ئه‌وان ئه‌وروپین ڕۆیشتوون له‌ باكوری ئه‌فریكا نیشته‌جێبوون، له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كاندا تێكه‌ڵبوون، به‌ڵام له‌ كۆتایدا ئه‌وان تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی خۆیانیان له‌ ده‌ست نه‌داوه‌.


مێژووه‌كه‌یان
به‌ربه‌رییه‌كان به‌ زمانی ئه‌مازیغی ده‌دوێن و له‌ دانیشتووانه‌ ماكه‌كانی(ئه‌سڵی) باكوری ئه‌فریكان له‌ناوچه‌ جیاوازه‌كاندا دابه‌ش بوون.له‌ خۆرهه‌ڵاته‌وه‌ میسر و تاوه‌كو زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی خۆرئاوا و به‌ درێژبوونه‌وه‌ی بیابانی گه‌وره‌ و كه‌ناراوه‌كانی ئه‌فریكا له‌وێشوه‌ تاوه‌كو مالی و نه‌یجریا له‌ باشووره‌وه‌.
ئه‌مازیغیه‌كان تێكه‌ڵ  به‌ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی جیاواز بوون.له‌وانه‌ش فینیقی و یۆنانی و ئیتاڵیه‌كان، جگه‌ له‌وانه‌ش تێكه‌ڵی میسرییه‌ كۆنه‌كان و عه‌ره‌ب و موسڵمانه‌كان بوون. به‌ بڕوای مێژوونووسانی وه‌كو ته‌به‌ڕی و جرجانی، مسعودی و ئیبن كه‌لبی، ئه‌وان له‌ خێڵه‌كانی سه‌ناهجه‌ و قتامه‌ هاتوون، به‌ڵام ئیبن خه‌لدون پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان ده‌ڵێت "هه‌ندێك له‌ خێڵی به‌ربه‌رییه‌كان ده‌ستیان به‌ ره‌چه‌ڵه‌كی عه‌ره‌بیه‌وه‌یه‌ و به‌ ماكیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ یه‌مه‌ن.

دوای فه‌تحی ئیسلامی بۆ میسر له‌ ساڵی 641 زاینی، موسڵمانه‌كان ساڵی 669 گه‌یشتنه‌ ته‌رابڵوس و فزان. به‌سه‌ركردایه‌تی عه‌قه‌به‌ی كوڕی نافعیش گه‌یشتنه‌ كه‌ناراوه‌كانی زه‌ریایی ئه‌تڵه‌سی له‌ خۆرئاوا.دواتریش هه‌ریه‌ك له‌ ته‌بعه‌ی حسان كوڕی نه‌عمان و موسی ئیبن نه‌سیر توانیان فه‌تحی مه‌غریب و ئه‌نده‌لوس بكه‌ن.له‌وێش ئاینی ئیسلامیان بڵاوكرده‌وه‌ و گرنگیان به‌ زمانی عه‌ره‌بیدا.
له‌وكاته‌وه‌ ئیتر به‌ربه‌ره‌ییه‌كان تێكه‌ڵ به‌ موسڵمانان بوون، حه‌سانی ئیبن نه‌عمان زۆربه‌ی به‌ربه‌رییه‌كانی كرده‌ موسڵمان و به‌شێكی له‌ سوپاكه‌ی تایبه‌تكرد به‌ ئه‌مازیغییه‌كان، بۆیه‌ له‌ فه‌تحكردنی ئیسپانیا به‌شدار بوون.له‌وانه‌ش تاریقی بن زیاد كه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری موسڵمانبوو، به‌ڵام به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌مازیغییه‌.دواتریش گه‌رویه‌كی كرد به‌ ناوی خۆییه‌وه‌ به‌ناوی گه‌رووی تاریق.
له‌سه‌رده‌می ئه‌مه‌وییه‌كاندا یه‌زیدی كوڕی موسڵم فه‌رمانڕه‌وایه‌تی مه‌غریبی ده‌كرد، هاوشێوه‌ی دڕنده‌كارییه‌كانی حه‌جاجی بن یوسفی سه‌قه‌فی له‌ عێراق خه‌ڵكی ده‌چه‌وسانده‌وه‌، بۆیه‌ له‌ ساڵی 720 زاینی ئه‌مازیغیه‌كان كوشتیان.


به‌پێی ژیانی عمامۆ له‌ په‌رتووكه‌كه‌یدا "ئیسلامبوونی مه‌غریب"ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕای به‌رگریكردنی به‌ربه‌رییه‌كان له‌ ویلایه‌تی ئه‌مه‌وی، ئه‌وان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ئاینه‌كه‌ نه‌بوو، وه‌كو ئاین و پرۆژه‌یه‌كی شارستانی، به‌ڵام ڕه‌تیانكرده‌وه‌ زوڵمی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زی دیمه‌شق قه‌بوڵ بكه‌ن.
دوای ڕووخانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی له‌ شام، عه‌باسیه‌كان ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر به‌شێكی گه‌وره‌ی باكوری ئه‌فریكا له‌ ساڵی 768 هه‌ستان به‌ دامه‌زراندنی میرنشینه‌كه‌یان.له‌ سه‌ده‌ی 11 تاوه‌كو سه‌ده‌ی 13 خێڵه‌ ئه‌مازیغیه‌كان ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌كه‌یان كه‌وته‌ ده‌ست سه‌ربه‌خۆیان له‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی ڕاگه‌یاند.ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش په‌یوه‌ندیان به‌و ده‌وڵه‌ته‌ دراوسێیانه‌وه‌ هه‌بوو كه‌ ده‌سه‌ڵاتیان كه‌ناراوه‌كانی ئه‌فریكایان ده‌گرته‌وه‌.دواتریش بوون به‌ یه‌ك ده‌وڵه‌ت، كه‌ ده‌سه‌ڵاتیان سه‌ره‌تاپا باكووری ئه‌فریكای گرته‌وه‌، واته‌ له‌ مه‌غریبه‌وه‌ تاوه‌كو تونس.تاوه‌كو كۆتای سه‌ده‌ی 13 ئه‌وان فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌كه‌ بوون.

به‌ربه‌رییه‌كان پشكێكی گه‌وره‌یان له‌ بوونیاتنانی شار‌ستانی باكوری ئه‌فریكا هه‌یه‌، ئه‌وان به‌شدارن له‌ پێشخستن و بونیاتنانی شارستانی میسری كۆن، كه‌ ئه‌وكاته‌ به‌ربه‌ره‌كان ماوه‌ی سێ سه‌ده‌ فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌كه‌ بوون.شا شۆشیناقی یه‌كه‌م، دامه‌زرێنه‌ری خێزانی 23هه‌می بنه‌ماڵه‌ی فیرعه‌ونیه‌كان بوو.له‌ تونسیش پشكی گه‌وره‌ی له‌ ده‌مه‌زراندنی شاری قه‌ڕتاجه‌ هه‌بووه‌.به‌پێی باوه‌ڕی "خواوه‌ندی به‌ پیت" ئه‌وان په‌یره‌وكه‌ڕی خاڵكوتان بوون، باوه‌ڕیان وابوو له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانن ڕۆحی خراپ و شه‌ڕانگێز له‌ خۆیان دوور بخه‌نه‌وه‌.

وڵاتی نۆمیدیای ئه‌مازیغی
یه‌كێك له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه‌ ڕۆڵێكی گرنگیان له‌ مێژووی باكووری ئه‌فریكا هه‌یه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تی نۆمیدیای به‌ربه‌ری ساڵی 146 پێش زاین، و دوای كه‌وتنی قه‌رتاجه‌ درووستبوو، پایته‌خته‌كه‌یان قوڕتبه‌یه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ به‌ قوسته‌نتینه‌ی باكوری خۆرهه‌ڵاتی جه‌زائیر ناسراوه‌.ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان تاوه‌كو شه‌رشاڵی پایته‌ختی مۆریتانیا له‌ باشوور و ته‌نجه‌ی مه‌غریب تاوه‌كو باكوری.ئه‌م وڵاته‌ زمانی لیبیان داهێنا و وشه‌ی فینیقیان به‌كارده‌هێنا.ئه‌وان ده‌ستیانكرد به‌ كشتوكاڵ و له‌ ژیانی كۆچه‌ری خۆیان ڕزگاركرد.به‌هۆی پێشكه‌وتنی نۆمیدیا له‌ بواری ئابوری كشتوكاڵ، بازرگانی، توانیان سوپایه‌ك له‌ ده‌ریا درووست بكه‌ن، ئه‌وان پاره‌ی خۆیان هه‌بوو، ئیشیان له‌سه‌ر یه‌كڕیزی خاكی باكوری ئه‌فریكا ده‌كرد.

زمانه‌كه‌یان
زمانی ئه‌مازیغی به‌شێكن له‌ زمانه‌كانی ئه‌فریقی ئاسیایی، به‌ڵام هه‌ندێك له‌ زمانه‌وانه‌كان، زمانه‌كه‌یان له‌ لیستی زمانه‌ سه‌ربه‌خۆكان داده‌نێن.له‌ زمانی سامییه‌كان به‌ ته‌واوی جیاوازه‌.هه‌ندێك گریمانه‌ش هه‌یه‌ كه‌ ئه‌وان به‌ زمانی سۆمه‌ریه‌كانی گرێ ده‌داته‌وه‌.به‌ڵكو هه‌ندێكیش ده‌یگێڕنه‌وه‌ بۆ زمانی كوشییه‌كان، كه‌ پێش زمانه‌ سامییه‌كان به‌ 10 هه‌زار ساڵ كۆنتره‌.ئێستا به‌ شێوه‌ی ئه‌لف و بێ ده‌نووسن پێی ده‌ڵێن" تیفیناگ" ساڵی 2012 گۆڤاری( پۆڵس) لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ نێوان نه‌وه‌كانی ئه‌مازیغ لێكدابڕان هه‌یه‌ ئه‌وه‌ش پێش 18 هه‌زار ساڵ پێش ئێستایه‌. زمانی ئه‌مازیغیه‌كان زمانێكه‌ له‌ بنچه‌دا ته‌نیا قسه‌یه‌ و نووسین نییه‌. چه‌ندین زاراوه‌ی جیاوازیان هه‌یه‌، هه‌ندێك له‌ به‌ربه‌ره‌كان به‌ پیتی لاتینی ده‌نووسن، چه‌ند جارێكیش هه‌وڵیانداوه‌ كه‌ ئه‌مازیغی به‌ عه‌ره‌بی بنووسن، به‌ڵام دوای داگیركاری فه‌ره‌نسا بۆمه‌غریب ئه‌وان زیاتر مه‌یلیان بۆ لای زمانی فه‌ره‌نسی چوو.ئه‌مازیغییه‌كان زاراوه‌ی جیاوازی هه‌یه‌، به‌جۆرێك له‌ مالی و نه‌جیریا جیاوازترن له‌وانه‌ی باكوری ئه‌فریكا.

ئاماری ئه‌مازیغه‌كانی جیهان
ئه‌مازیغیه‌كانی ئێستا له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان نزیكه‌ی 55 ملیۆن كه‌س ده‌بن.له‌ چوارچێوه‌ی وڵاتانی جه‌زائیر و مه‌غریب و میسر به‌ شێوه‌ی كه‌مینه‌ ده‌رده‌كه‌ون.پشت به‌ وه‌به‌رهێنانی كشتوكاڵ و پیشه‌ی ده‌ستی ده‌به‌ستن.له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌ خه‌ریكی ئیشكردنن له‌ زیو.لای ئه‌وان زیو له‌ ئاڵتون گرانتره‌.چونكه‌ زیو به‌لایانه‌وه‌ كانزایه‌كی پیرۆزه‌.ژنه‌كانیان هیچ خشڵێك به‌ خۆیانه‌وه‌ ناكه‌ن جگه‌ له‌ زیو.ئه‌وان به‌ پێی بیروباوه‌ڕی ئاینیان ده‌ڵێن زیو به‌دیهێنه‌ری خێر و خۆشی و ڕه‌زق و ڕۆزییه‌.


ژنانی ئه‌مازیغ
ژنانی ئه‌مازیغ له‌ ناو كۆمه‌ڵگه‌دا پێگه‌ی خۆی هه‌یه‌ و سه‌ركردانه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كات، به‌و پێیه‌ی ئه‌وان به‌رپرسن له‌ پاراستنی كه‌له‌پور و ناسنامه‌یان، ئه‌وه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی خۆڕازاندنه‌وه‌ی كۆن و درووستكردنی كوپه‌ڵه‌ و چنینی فه‌رش و كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی زه‌یتوون كه‌ به‌رهه‌می بنه‌ڕه‌تی داده‌نرێت و زه‌یتی زه‌یتونی لێ درووست ده‌كه‌ن.
ده‌بێت ئاماژه‌ به‌وه‌ بكه‌ین كه‌ جیاوازییه‌كه‌ی به‌رچاو له‌ناو ئه‌مازیغیه‌كانی باكوری ئه‌فریكا هه‌یه‌، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجاریش كه‌له‌پوور و كه‌لتووریان جیاوازه‌، ئه‌وه‌ی له‌نێوانیاندا مێژووه‌كه‌یانه‌ كه‌ هه‌موو ساڵێكی تازه‌ له‌ مانگی 13ی كانوونی دووه‌م جه‌ژنی بۆ ده‌گێڕن.


هه‌میشه‌ ئه‌و گه‌لانه‌ی كه‌ ئه‌مازیغی نیين به‌ چاوێكی خراپه‌وه‌ له ژنانی ئه‌مازیغ ده‌ڕوانن، ئه‌م هۆكاره‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌رده‌می ئه‌مه‌وییه‌كاندا به‌ كۆیله‌ و كه‌نیزه‌ و جارییه‌ براون.
به‌ڵام هیچ كه‌سێك ناتوانێت نكۆڵی له‌ قاره‌مانیه‌تی ئه‌مازیغیه‌كان بكات، هه‌ر له‌ فه‌رمانڕه‌وا و سه‌ركرده‌كانی تاوه‌كو شاژنه‌(دیهیا) كه‌ توانی به‌سه‌ر سوپاكه‌ی حه‌سان بن نه‌عمان سه‌ربكه‌وێت و ماوه‌ی ده‌ ساڵ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی بكات.جگه‌ له‌وه‌ش لالا فاتیمه‌ كه‌ توانی جه‌نگ له‌ دژی جه‌نڕاڵ ماكمهۆن و ڕاندۆن ڕابگه‌ێنێت و به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وێت، دواتر فاتیمه‌ بوو به‌ سومبوڵی پاڵه‌وانێتی و قاره‌مانی له‌ به‌رگریكردن له‌ گه‌له‌كه‌ی.

چه‌ند زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ی ئه‌وان
1- مێژووی ئه‌مازیغیه‌كان بۆ سێ هه‌زار ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و ڕۆژمێره‌كه‌یان تایبه‌ته‌ به‌ خۆیان، ئێستا به‌ ڕۆژمێری ئه‌مازیغی ئێمه‌ له‌ ساڵی 2966 ده‌ژین. ڕۆژمێری جوتیاران په‌یوه‌ندی به‌ زه‌وییه‌وه‌ هه‌یه‌، ساڵی 950ی پێش زانیین شۆشیناقی سه‌ركرده‌یه‌یان توانی به‌سه‌ر فرعون ڕامسیسی سێهه‌م سه‌ربكه‌وێت.

2- ئاڵاكه‌یان ئه‌مازیغیه‌كان یه‌كده‌خات و سومبوڵی یه‌كخستنی خاكه‌كه‌یانه‌ به‌ناوی (تامازغا) له‌ كۆنگرێسی جیهانی ساڵی 1998 له‌ دورگه‌ی كه‌ناری به‌سترا، له‌وێ پشتیان به‌و ئاڵایه‌ به‌س.ئاڵاكه‌یان له‌ سێ ڕه‌نگ پێكدێت" شین، سه‌وز، زه‌رد" له‌وێش ناسنامه‌كه‌یان به‌ پیی(z) به‌ ڕه‌نگی سوور نووسراوه‌.ڕه‌نگه‌ شینه‌كه‌ سومبوڵی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته‌، تاوه‌كو زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی.ڕه‌نگی سه‌وز سروشت و جوگرافیای باكوری ئه‌فریكا له‌ خۆده‌گرێت، ڕه‌نگه‌ زه‌رده‌كه‌ش به‌ واتای خاكه‌كه‌مان بیابانی گه‌وره‌ی هه‌یه‌. ڕه‌نگی سووریش تێیدا سومبوڵی به‌رخودانه‌.

3- زمانی ئه‌وان وه‌كو پێشتر ئاماژه‌مان پێكرد، زمانی ئه‌فریكائاساییه‌، تاوه‌كو ئێستا نازانرێت چه‌ند كه‌س به‌و زمانه‌ قسه‌ ده‌كه‌ن.به‌ڵام له‌ ساڵی 2011 ه‌وه‌ له‌ وڵاتی مه‌غریب، شانی به‌ شانی زمانی عه‌ره‌بی قسه‌ به‌ زمانی ئه‌مازیغی ده‌كرێت.زمانی ئه‌مازیغیه‌كان یه‌كێك له‌ زمانه‌ كۆنه‌كان بۆیه‌ ئه‌مه‌ش وایكرد بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له‌ له‌ناوچوونی بگیرێت هه‌ریه‌ك له‌ مه‌غریب و جه‌زائیر به‌ فه‌رمی دانیان پێدانا. زمانی ئه‌مازیغی چه‌ندین زاراوه‌ی تێدایه‌، له‌ مه‌غریب سێ زاراوه‌ی جیاوازیان هه‌یه‌، له‌ باكوری ئه‌فریكاش به‌ ده‌یان زاراوه‌ی جیاواز به‌ زمانی ئه‌مازیغی ده‌دوێن.

4- پیته‌كانی زمانی ئه‌مازیغی به‌ (تیفیناگ) ده‌ناسرێت و پیتی كۆنی لیبین، له‌سه‌ر زۆرێك به‌ردی شارانی باكوری ئه‌فریكا نووسراون. ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پێوانه‌كان 
ISO-UNICODE له‌ ساڵی 2004، و مایكرۆسۆفت پشتی به‌ نووسراوه‌كان به‌ست.

5- ئه‌مازیغییه‌كان خۆر و مانگ ده‌په‌رستن، ئه‌وان له‌ ژێركاریگه‌ری ئاینه‌ كۆنه‌كانی میسر بوون، له‌ خوایاندنی ئامون به‌شداربوون. هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ر ئاینی مه‌سیحیه‌ت، به‌شداری مه‌راسیمه‌كانیان ده‌كرد، هه‌روه‌ها كاتێكیش ئیسلام ڕوو له‌ باكوری ئه‌فریكا كرد، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئاینی ئیسلام.

6- پله‌ی ئاینی له‌ناو ئه‌مازیغیه‌كاندا كه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ پله‌ی پاپا، له‌وانه‌ش قه‌شه‌ ڤیكتۆری یه‌كه‌م و گیلسیۆسی یه‌كه‌م.له‌وانه‌ بوون كه‌ ئه‌مازیغی بوون فه‌رمانڕه‌وایی ئیمپراتۆریه‌تی رۆمه‌كان بوون.له‌و سه‌ركردانه‌ش كسپتمۆس، سیلیروس، ماكرینۆس.

7- سه‌ره‌ڕای گه‌یشتنی پێشكه‌وتنی فڕین به‌ ئاسماندا به‌ڵام ناكرێت هه‌رگیز زانای گه‌ردوونناسی ئه‌مازیغی عه‌باسی كوڕی فڕناس له‌بیربكه‌ین.ئه‌و زانایه‌ له‌ ئه‌نده‌لوس له‌ دایكبووه‌، له‌ژێر ده‌ستی خه‌لیفه‌ ئه‌مه‌ویه‌كانی ناوچه‌ی قرتبه‌ دژیا.په‌یسه‌ری فڕین بووه‌، وه‌كو باڵنده‌ بفرێت، هه‌ستا به‌ درووستكردنی شاباڵ له‌ به‌رزاییه‌كه‌وه‌ خۆی فڕێدایه‌ خواره‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ هه‌وڵدان نه‌بوو، به‌ڵكو خۆكوژیبوو.به‌ڵام تاوه‌كو ئێستاش كه‌ به‌ ده‌یان جۆری فرۆكه‌ هه‌یه‌، هه‌ركه‌ باسی فرۆكه‌ كرا ئێمه‌ ده‌بێت بیرمان بۆ لای عه‌باسی كوڕی فڕناس بچێت، كه‌ چه‌ندین ساڵه‌، عه‌ره‌به‌كان وه‌كو شانازی ناوده‌هێنن، كه‌چی ئه‌م زانا ناوداره‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ی ئه‌مازیغه‌.!!