05:19 - 27/11/2021
مۆته‌كه‌ی كۆرۆنا دووباره یه‌خه‌ی مرۆڤایه‌تی ده‌گرێته‌وه
له باشووری ئه‌فریقا زانایانی پزیشكی گۆڕاوێكی نوێی زنجیره‌ی كۆرۆنایان دۆزییه‌وه و كار له‌سه‌ر ناسینی لێكه‌وته و كاریگه‌رییه‌كانی ده‌كه‌ن.
زاناكان له لێدوانیان بۆ رۆژنامه‌نووسان ده‌ڵێن: كۆمه‌ڵه‌یه‌كی زۆر نائاسایی زنجیره‌ی كۆرۆنایان ده‌ستنیشان كردووه و جێی مه‌ترسییه به‌و پێیه‌ی زۆر شیاوی گواستنه‌وه‌یه.
به‌پێی بۆچونی زانایان ئه‌و گۆڕاوه نوێیه، له‌و وڵاتە لە هەموو جۆرەکانی پێشوو خێراتر دەگوازرێتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیلیش رایگەیاند، سێ لە هاووڵاتییەکانی کە لە دەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە، تووشی ئەو جۆرە کۆرۆنایە بوون، وێڕای ئەوەی ڤاکسینیشیان وەرگرتبوو.
لە بەلجیکاش دوو توشبووی ئەو جۆرە گۆڕاوە تۆمارکران کە ئەوانیش لە دەرەوەی وڵاتەوە گەڕابوونەوە.
بەهۆی مەترسیی کۆرۆنا نوێکە، بەریتانیا، فەرەنسا، هۆڵەندا و ئەڵمانیا بڕیاریاندا هەموو گەشتە ئاسمانییەکانیان لەگەڵ ئەفریقیای باشوور رابگرن و دواتر یەکێتیی ئەوروپاش داوای لە هەموو وڵاتە ئەندامەکانی کرد گەشتەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتانە رابگرن کە جۆرە نوێکەیان تێدا بڵاوبووەتەوە.
ئورسولا ڤۆن دێر لایین، كۆمیسیاری باڵای كۆمیسیۆنه‌كه له تویتێكدا رایگه‌یاندووه، هاوشێوه‌ی به‌ریتانیا پێشنیاز ده‌كه‌ین سه‌رجه‌م گه‌شته فڕۆكه‌وانییه‌كان بۆ ئه‌فریقا رابگیرێن.
ئەفریقیای باشوور نیگەرانیی خۆی بەرامبەر بڕیارەکانی ئەو وڵاتانە دەربڕی و رێکخراوی تەندروستیی جیهانیش داوا لە وڵاتان دەکات کە پەلە لە قەدەخەکردنی گەشتە ئاسمانییەکان نەکەن.
کرستیان لیندمایر، وتەبێژی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، "گرنگە بزانین کە هەموو رێوشوێنێکی تایبەت بە گەشتکردن پێویستە هەمیشە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت؛ وڵاتان دەتوانن کاری زۆر بکەن لە بواری چاودێریکردنی زنجیرەی ڤایرۆسەکە و دەتوانن لەگەڵ هەموو ئەو وڵاتانە کاربکەن کە ڤایرۆسەکەیان تێدا بڵاوبووەتەوە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی زانستی رووبەڕووی ئەم جۆرە گۆڕاوە ببنەوە و زیاتر لێی تێبگەن تاوەکو بزانین چۆن مامەڵە بکەین. بۆیە لەم کاتەدا، سەپاندنی رێوشوێنی تایبەت بە گەشتکردن هۆشداری لە دژی دەدرێت و پێویستە بە گوێرەی ئاستی مەترسی و بەشێوەیەکی زانستیانە مامەڵە بکەین."
جۆرە گۆڕاوە نوێکەی کۆرۆنا رۆژی پێنجشەممە لە ئەفریقیای باشوور راگەیێندرا و تا ئێستا لانیکەم 22 کەس لەو وڵاتە تووشی بوون کە زۆربەیان گەنجن.
ترسەکە ئەوەیە ڤاکسینەکان بە شێوەیەکی کاریگەر دژی گۆڕاوە نوێکە کاریگەر نەبن، چونکە بە گوێرەی زاناکان، ئەم جۆرە لە 10 شێوەدا بڵاودەبێتەوە، بەراورد بە جۆری دەلتا کە دوو شێوەی هەیە.
له لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئه‌ڵمانیا یه‌نس سبان، رایگه‌یاند، ئه‌ڵمانیا زۆربه‌ی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌فریقای باشوور هه‌ڵپه‌ساردووه.
ئه‌و وه‌زیره‌ی ئه‌ڵمانیا راشیگه‌یاند، له ئێواره‌ی دوێنێوه بڕیاره‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت و ره‌نگه بازنه‌ی ئه‌و وڵاته ئه‌فریقیانه فراوانتریش بكرێت، كه گه‌شت بۆیان راده‌گیرێت و ته‌نیا رێگه به هاووڵاتی ئه‌ڵمانیایی ده‌درێت بگه‌ڕێنه‌وه به مه‌رجێك 14 رۆژ كه‌ره‌نتینه بكرێن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خۆیشیان كوتی بێت.
هاوكات بڕیاره ئه‌مڕۆ رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی مه‌ترسییه‌كانی زنجیره‌ی نوێی كۆرۆنا كۆبێته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستیی سویسرا هۆشدارییان دا، له‌وه‌ی كه گۆڕاوه نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا جێگه‌ی نیگه‌رانییه و خێراتر له هه‌موو جۆره‌كانی دیكه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه ته‌شه‌نه ده‌كات و له‌ڕووی گۆڕاوه‌كانی ناو ترشه ناوه‌كییه‌كه‌شی (DNA) له زنجیره‌كانی پێشخۆی جیاوازتره.
نووسینگه‌ی فیدراڵی بۆ ته‌ندروستی گشتی له سویسرا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان زنجیره نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای به "جێگه‌ی نیگه‌رانی" ناوبردووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، گۆڕاوی "B.1.1.529"ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه به‌م دواییانه له باشووری ئه‌فریقیا دۆزرایه‌وه، جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌كی زۆره و ژماره‌یه‌كی زیاتری ئه‌و گۆڕاوانه‌ی تێدایه، كه پێشتر لای زانایان زانراو بوو.
لەگەڵ زیادبوونی نیگەرانییەکان، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.