10:31 - 28/10/2021
له تاو برسیه‌تی خێزانه ئه‌فغانیه‌كان كچه‌كانیان ده‌فرۆشن
ئه‌فغانستان زیاتر له‌ناو قه‌یرانی داراییدا نغرۆ ده‌بێت، له‌گه‌ڵ
زیادبوونی بێ كاری، نه‌بوونی پاره، زۆرێک لە خێزانە ئەفغانییەکان بەبێ هیواوه بە
دوای ڕێگایەکی دەرچووندا دەگەڕێن كه رزگاریان بكات له برسیه‌تی.
هه‌ندێك له خێزانه‌كان كه‌لوپه‌لی ناوماڵ و ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌فرۆشن، هه‌ندێكی
دیكه‌یان هیچ رێگه‌یان له‌به‌رده‌مدا نیه جگه له‌وه‌ی كچه بچۆكه‌كانیان بفرۆشن
یاخود بیانده‌ن به شوو.
له یه‌كێك له گونده‌كانی رۆژئاوای وڵات، باوكێك دوو كچی بچوكی خۆی فرۆشتووه،
فریشته ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵ و شوكریه ته‌مه‌نی ساڵ و نیوێك بووه، ئه‌وه‌ش له
پێناوی ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه له برسا نه‌مرن كه به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه ئاواره
بوون.
ئه‌م دوو منداڵه به خێزانێك فرۆشراون بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا كه گه‌وره‌بوون
هاوسه‌رگیریان له‌گه‌ڵدا بكرێت، كچه گه‌وره‌كه به 3 هه‌زار و 350 دۆلار و بچوكه‌كه‌یان
به دوو هه‌زار و 800 دۆلار فرۆشراوه.
پێدانی پاره‌كه ره‌نگه چه‌ند ساڵێك بخایه‌نێت، دوو كچه‌كه ناچارن كه‌مپی
ئاواره‌كان له قه‌ڵای (ن‌و)ی پایته‌ختی هه‌رێمی باغدیس به‌جێبهێڵن و بڕۆن بۆ لای
خێزانه كریاره‌كه كه له هه‌رێمێكی دراوسێن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه (سابره 25 ساڵه) له‌لای میوه‌فرۆشێك به قه‌رز شتی
كڕیوه، خاوه‌ن دوكانه‌كه هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێكردووه ئه‌گه‌ر قه‌رزه‌كه‌ی نه‌داته‌وه
ئه‌وا سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی زیندانی ده‌كات.
به‌ڵام خێزانه‌كه هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه‌یان له‌به‌رده‌مدا نه‌بوو، جگه له
فرۆشتنی كچه سێ ساڵه‌كه‌یان به فرۆشیاره‌كه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا له‌گه‌ڵ زه‌بیحوڵای
كوڕی میوه‌فرۆشه‌كه هاوسه‌رگیری بكات.
هەروەها (غول بیبی) ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە کچەکەی هەشت یان نۆ ساڵانەکەی
به‌ناوی (ئەشۆ)ی بە پیاوێکی تەمەن 23 ساڵ فرۆشتووە، له‌به‌رئه‌وه‌ی قەرزداری خێزانەکەی
بووە.
لە کاتێکدا كڕیاره‌كه لە ئێستادا لە ئێرانە، (غول بیبی) لەو ڕۆژە دەترسێت
کە بۆ وەرگرتنی (ئاشو) دێت و دەڵێت" ئێمە دەزانین ئەمە باش نییە... بەڵام ئێمە
هیچ هەڵبژاردنێکمان نیە".
ئه‌م چیرۆكانه ره‌نگه شتێكی ئاسایی بن به‌لای هه‌زاران خێزانه‌وه كه به‌هۆی
وشكه‌ساڵییه‌وه ئاواره‌بوون، له یه‌كێك له‌و ناوچانه‌ی كه هه‌ژارترینه له ئه‌فغانستان،
ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاژانسی فرانس پرێس.
ئه‌وه پشتڕاستكراوه‌ته‌وه كه 15 خێزان له كه‌مپه‌كه ناچاربوون كچه‌كانیان
بفرۆشن به 550 دۆلار تاوه‌كو چوار هه‌زار دۆلار، ئه‌وه‌ش له پێناو مانه‌وه‌یان
له ژیاندا.
به‌رپرسانی كه‌مپه‌كه و ناوچه‌كه باسیان له‌وه‌كردووه ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌یه
به‌شێوه‌ی به‌ربڵاو هه‌یه، سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ئەم دیاردە دڵتەزێنە، زۆربەی دایکان
ده‌ناڵێنن و ئه‌مه وه‌ك ئازارێكی بێ كۆتایی ناو ده‌به‌ن. فرۆشتنی جگه‌ر گۆشه‌كانیان
به دڵشكان ناوده‌به‌ن.
بەپێی ڕاپۆرتێکی یونیسێف لە ساڵی 2018دا، 42٪ خێزانە ئەفغانییەکان، كچێكیان
هه‌یه كه لە خوار تەمەنی 18 ساڵ هاوسەرگیری كردووه.