10:47 - 26/10/2021
كوده‌تا..له عێراقه‌وه بۆ سودان
كوده‌تاكان له ناوچه‌ی عه‌ره‌بی له زوه‌وه
ده‌ستیانپێكردووه، به‌تایبه‌ت له عێراق و سوریا، ئه‌وه‌ی دووه‌میان زۆرترین كوده‌تای
تێدا روویداوه له دوای ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌ندێك پێیانوایه یه‌كه‌م كوده‌تای عه‌ره‌بی
له سوریا به‌سه‌رۆكایه‌تی حوسنی زه‌عیم دژی شكوری قوتلی له ساڵی 1949 روویداوه،
هه‌ندێكی دیكه پێیانوایه یه‌كه‌م كوده‌تا له عێراق روویداوه له 20ی ئۆكتۆبه‌ری
1936 تێیدا فه‌ریق به‌كری سدقی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق له سه‌رده‌می شا غازی
كوڕی فه‌یسه‌ڵدا كردویه‌تی، له‌و كاته‌دا هێزی به‌كارهێناوه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی
متمانه له سه‌رۆكی حكومه‌ت یاسین هاشمی.
به‌ڵام كوده‌تاكه‌ی حوسنی زه‌عیم له سوریا
له نمونه‌ی كوده‌تا باوه سه‌ربازییه‌كانه كه دواتریش روویانداوه، هه‌ردوو كوده‌تا یه‌كه‌مینه‌كه‌ی عێراق و سوریا تاراده‌یه‌ك
هاوشێوه بوون، كوده‌تاكه‌ی حوسنی زه‌عیم ته‌نیا چوار مانگی خایاند و سامی حه‌ناوی
كوده‌تای به‌سه‌ردا كرد و له سێداره‌یدا.
به‌كر سدقیش بۆ ماوه‌ی كه‌متر له ساڵێك
كۆنترۆڵی سوپای كرد‌و دواتر تیرۆر كراوه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رێك له
ریزی دووه‌م له باخچه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی موسڵ ده‌ستدڕێژی گولـله‌ی لێ‌كرد و كوشتی.
له‌و كاته‌ی حوسنی زه‌عیم كوده‌تایه‌كی كورتی
كرد، سوریا هه‌شت كوده‌تای به‌خۆوه‌بییوه، یه‌كه‌میان له مارسی ساڵی 1949 و دووه‌میان
له مانگی ئۆگه‌ستی هه‌مان ساڵ كه سامی حه‌ناوی، حوسنی زه‌عیمی لادا. كوده‌تای
سێیه‌م له دیسبه‌مبه‌ری 1951 به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌دیب شیشكلی له دژی هاشم ئه‌تاسی
روویدا، به دوایدا له فێبرایه‌ری 1954 مامون كه‌زبری له دژی ئه‌دیب شیشكلی كوده‌تای
كرد.
كاتی كوده‌تای پێنجه‌میش له سێپمته‌مبه‌ری
1961 دا بوو، به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر كه‌زبری له دژی ده‌وڵه‌تی یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ
میسر له سه‌رده‌می جه‌مال عه‌بدولناسردا.
كوده‌تای شه‌شه‌م له مارسی 1963 به‌سه‌رۆكایه‌تی
لوئه‌ی ئه‌تاسی و حزبی به‌عس له دژی حكومه‌تی نازم قدسی، هه‌روه‌ها كوده‌تای حه‌وته‌م
له فێبرایه‌ری 1966 به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌لاح جه‌دید بوو، كه ئه‌مین حافزی له
كارلادا، دواین كوده‌تای سوریاش له مانگی نۆفه‌مبه‌ری هه‌مان ساڵدا بوو كه حافز
ئه‌سه‌د كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌لاح جه‌دید هێنا، كه ناسراوه به بزوتنه‌وه‌ی
راستكردنه‌وه.
وڵاتی سودان به دووه‌م وڵات دێت له ژماره‌ی
كوده‌تادا تا ئه‌مرۆ حه‌وت كوده‌تا كراون، كه دواهه‌مینیان به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدولفه‌تاح
بورهان له دژی عه‌بدوڵا حه‌مدۆكه.
عێراقیش به سێیه‌م وڵات داده‌نرێت له ژماره‌ی
كوده‌تاكاندا، كه یه‌كه‌میان ئه‌وه‌ی به‌كر سدقی بوو له ساڵی 1936 و دوای چوار
ساڵ له سه‌ربه‌خۆی عێراق له به‌ریتانیا.
كوده‌تای دووه‌م له ساڵی 1958 بوو به‌سه‌رۆكایه‌تی
عه‌بدولكه‌ریم قاسم كه كه مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی كوشت و كۆتایی به حوكمی پاشایه‌تی
هێناو سیسته‌می كۆماری دامه‌زراند.
كوده‌تای سێیه‌م له ساڵی 1963 دابوو، كه عه‌بدوسه‌لام
عارف و ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر له دژی عه‌بدولكه‌ریم قاسم كوده‌تایان كرد و به
دواشیدا كوده‌تای چواره‌م روویدا كه عه‌بدوسه‌لام عارف له دژی حزبی به‌عس كوده‌تای
كرد، كوده‌تای پێنجه‌میش ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر و سه‌دام حسێن كوده‌تایان له دژی
عه‌بدولره‌حمان عارف كرد‌و سه‌رده‌می به‌عسیه‌كان ده‌ستیپێكرد.