02:59 - 14/01/2019
ئایا لەبەكارهێنانی مۆبایلی هۆشمەند و كۆمپیتەر لەلایەن منداڵەكانمانەوە نیگەران بین؟
بەپێی راسپاردەیەك كە ژمارەیەك پسپۆری بواری پزیشكی منداڵان ئامادەیان كردووە، ئەو بۆچوونە باوەی كە پێی وایە بەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنیهكانی وهك مۆبایلی هۆشمهند و ئایپاد و كۆمپیوتهر زیانی هەیە پشت بە بەڵگەی زانستی تەواو نابەستێت، له راسپاردهكهدا ئهوهش دهڵێن كه پێویست نیە دایكان و باوكان نیگەران بن لە بەكارهێنانی مۆبایل و كۆمپیتەر لەلایەن منداڵەكانیانەوە.
لەگەڵ ئەوەی لەو راسپاردانەدا ئەو كاتە دیاری نەكراوە كە گونجاوە بۆ منداڵان بۆ ئەوەی بەدیار ئەو ئامێرانەوە دابنیشن، بەڵام ئامۆژگاری دایكان و باوكانی كردووە كە ئەو ئامێرانە لەكاتەكانی پێش خەوتن بەكار نەهێندرێن.
شارەزایان دهڵێن، ئەوەی گرنگە ئەوەیە كە نابێت ئەو ئامێرانە لەوكاتانەدا بەكاربهێندرێن كە بۆ خەوتن یان وەرزش یان بەسەربردنی كات لەگەڵ خێزان دیاریكراوە.
راسپاردەكە باسی پێداچوونەوەی كردووە بەهەموو ئەو بەڵگانەی كە باسی زیانە چاوەڕوانكراوەكانی بەكارهێنانی ئەو شاشانە لەلایەن منداڵەوە دەكەن، بۆئەوەی لەهەمان كاتدا بڵاوبكرێنەوە، ئەوەش گفتوگۆی بەدوای خۆیدا هێنا دەربارەی ئەوەی كە پێویستە كۆت و بەند بۆ بەكارهێنانی ئەو ئامێرانە لەلایەن منداڵانەوە دابنرێت.
هەر لەو چوارچێوەیەدا لێكۆڵینەوەیەك بڵاوكراوەتەوە، كە تێیدا هۆكارەكانی دەركەوتنی خەمۆكی لەلای هەرزەكارانی تەمەن 14 ساڵ دەگەڕێنێتەوە بۆ بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و پێگەكان بەجۆرێك ژمارەیان بەراورد بەو كەسانەی ئەو تۆڕانە بەكار ناهێنن دوو ئەوەندەیە.
هیچ بەڵگەیەك نیە لهسهر زیانی ئامێرهكان
كۆلیژی شاهانە بۆ پزیشكی و تەندروستی منداڵ لە بەریتانیا ( كە سەرپەرشتی راهێنان و تایبەتمەندی منداڵان دەكات) راسپاردەكانی خۆی دەربارەی ئەو منداڵانە بڵاوكردەوە، كە تەمەنیان لەخواری 18 ساڵیەوە و تێیدا رایگەیاندووە بەڵگەی پێویستی زانستی نیە، كە بەسەربردنی كات لهگهڵ ئامێره هۆشمهندهكان و كۆمپیوتهر زیانی هەبێت وەك باس دەكرێت.
ئهو كۆلێژه له راسپاردهكانیدا، داوای پێداچوونەوەش دەكات كە لهسهر ئەو بەڵگانەی باسی بوونی پەیوەندی نێوان بەرزی بەكارهێنانی شاشەكان و توش بوون بەقەڵەوی و خەمۆكی دەكەن.
لە راسپاردەكانی كۆلێژی شاهانەدا هاتووە، بەڵگەی دڵنیاكەرەوە نیە كە پەیوەندی نێوان زۆر بەكارهێنانی ئامێره هۆشمهندهكان و ئەو كێشانە بسەلمێنێت، هەروەها بەڵگەی ئەوەش نیە كە ئەو كەسانەی بەدەست ئەو كێشە تەندروستیانەوە دەناڵێنن كاتێكی زۆر لەبەردەم شاشەكانیدا بەسەردەبەن.
لەدەركردنی ئەو راسپاردانە ژمارەیەك لەپزیشكانی بواری منداڵانی زانكۆی لەندەن و سەرۆكی كۆلێژی پزیشكی شاهانەی بواری تەندروستی منداڵان رۆسل فاینەر، بەشداریان لە ئامادەكردنی ئەو راسپاردانەدا كردووە.
كۆلێژی پادشایەتی راشیگەیاندووە، تا ئێستا نهتوانراوه ئهو كاتانه دیاریبكرێت كه منداڵان تیایدا یاری به ئامێره هۆشمهندهكان بكهن و زیانیان پێ بگهیهنێت، چونكە هیچ بەڵگەیەك نیە كە بەسەربردنی كاتێكی زۆر لەبەردەم ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان بێته هۆی زیانگهیاندن ببەتەندروستی منداڵهكه.
كۆڵیژهكه ژماریهك رێگای تهندورستی بڵاوكردوهتهوه كه چۆن رێگه به منداڵهكهت بدهیت مۆبایلی هۆشمهند بهكاربهێنێت:
ئایە دهتهوێت منداڵهكهت بهشداری كاته خۆشهكانی خێزانهكانت بكات، ئهو كاتهی خێزانهكهت خهریكی = گفتوگۆو نانخواردنن منداڵهكهت یاری به ئامێره هۆشمهندهكهن دهكات؟ تۆ ئهمهت دهوێت؟
ئایا بەكارهێنانی ئامێره هۆشمهندهكان رێگری دەكات لە خەوتن؟
ماكس دایڤی بەرپرسی پەرەپێدان لەكۆلێژی پزیشكی شاهانە بۆ تەندروستی منداڵ رایگەیاند، مۆبایلە هۆشمەندەكان و ئامێری كۆمپیتەر و ئامێرەكانی ئایپاد، ئامێری گرنگن بۆ زانیاری دەربارەی جیهان، بەڵام باوكان و دایكان بەزۆری هەستێكیان لەلایە كە هەڵەیەك هەیە لەبەكارهێنانی ئەو ئامێرانە لەلایەن منداڵانەوە. گوتیشی، دەمانەوێت گومانەكە بگۆڕین بە دڵنیایی لەو بارەیەوە ئەگەر تۆ بەشێوەیەكی راست بەكاریان دەهێنێت و سەركەوتووبویت لە وڵامدانەوەی ئەو پرسیارانە كە ڕووبەڕوت كرانەوە، ئەوە یەكێك لەو ئامێرانە بەكاربهێننە و ههروهها رێگه له منداڵهكهت مهگره بهكاربهێنێت و چێژ لەژیانی خۆت وەرگرە و نیگەرانیەكەت بوەستێنە. بەڵام ئەگەر كێشەیەك هەبوو و ئەو كاتەی كە لەبەسەربردن بە شاشەكانەوە بەسەری دەبەیت یەكێك لەهۆكارەكانی ئەو كێشەیە بوو ئەوە دۆخێكی ترە.
ماكس دایڤی ههروهها دهڵێ" شاشەكان بوون به بەشێك لەژیانی نوێ و تازە ناتواندرێت ئەوە كۆنترۆڵ بكرێت، جەختیش لەوە دەكاتەوە كە پێویستە بە بەردەوامی ئامۆژگاری پێشكەشی باوكان و دایكان بكرێت، بۆ ئەوەی ئەو كارانەی پێویستە بەرێگەی راست بیكەن، و هاوسەنگی لەنێوان سود و مەترسیەكان رابگرن. دەشڵێت یەك پێوەری دیاریكراو نیە كە لەگەڵ هەموو قەبارەكان بگونجێت، بۆیە پێویستە لەسەر باوكان و دایكان بیر لەو شتانە بكەنەوە كە بۆمنداڵەكانیان بەسودە و باشە.
ماكس دایڤی پێی وایه، پێویستە منداڵان كاتەكانیان پێش خەوتن لەبەردەم شاشەكان بەسەرنەبەن و پێش چونه سهر جێگه دوور بكهونهوه له بهكارهێنانی ئامێره هۆشمهندهكان، لهو روهشهوه بەڵگە هەیە لهسهر ئهوهی زیانی ههیه و كاریگهری لهسهر حهوانهوه و خهوی منداڵهكه دروست دهكات.
كۆلێژی پادشایەتی راسپاردەی خۆی بڵاوكردۆتەوە كە پێویستە خێزان گفتوگۆ لەگەڵ منداڵ بكات سەبارەت بەدیاریكردنی كاتێك بۆ بەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان، بەوەی منداڵ پێویستی بەخەوهەیە و رەنگە بەكارهێنانی ئەو ئامێرانە كاریگەری لەسەر خەو دروست بكات، هەروەها پێدەچێت كاریگەری لەسەر چالاكی جەستەی و پهیوهندییه كۆمەڵایەتیش هەبێت.
سەبارەت بەو منداڵانەش كە لەسەرەتای تەمەنیاندان، پێویستە دایكان و باوكان بڕیار لەسەر ئەو شتانە بدەن كە منداڵەكانیان سەیری دەكەن هەروەها دەبێت ئەوان بڕیار لەسەر كاتی بەكارهێنانی ئەو ئامێرانە بدەن.
بەڵام ئەو منداڵانەی كە لەقۆناغی گەورەتردان پێویستە بەرەو سەربەخۆی هەنگاو بنێن، لە بەكارهێنانی ئامێرە زیرەكەكان و ئامێری كۆمپیوتەر، بەڵام پێویستە ئەوەش بەشێوەی قۆناغ بەقۆناغ بێت لەژێر چاودێری دایك و باوكدا بەپێی راسپاردەكان.
دایڤی دەشڵێت، كاتێك پرسەكە پەیوەندی بەشاشەكانەوە هەیە پێم وایە گرنگە هانی دایكان و باوكان بدەین ئەوە بكەن كە لەبەژەوەندی خێزانەكانیانە، لەگەڵ ئەوەشدا ناوچەیەكی خۆڵەمێشی هەیە كە منداڵ تێیدا پێویستی بە هاوكاری دایكان و باوكان هەیە، كە بەپێی وتەی دایڤی ئەوە بۆتە هۆكاری ئەوەی كە كۆلێژی پزیشكی شاهانە ئەو راسپاردانە بڵاوبكاتەوە.
گفتوگۆ لەنێوان منداڵان ودایكان و باوكان
ماكس دایڤی دەڵێت، پێویستە سنورێكی دیاریكراو هەبێت بۆ دیاریكردنی تەمەنی گونجاو بۆ بەكارهێنانی شاشەكان، ئەوەش لەرێگەی گفتوگۆی نێوان منداڵان و دایكان و باوكان كە هەموو ئەندامانی خێزان لێی تێبگەن
پێگە كۆمەڵایەتیەكان و منداڵ
لێكۆڵینەوەیەك كراوە دەربارەی كاریگەری تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان لەسەر منداڵ، شارەزایانی كۆلێژی لەندەن ئەو لێكۆڵینەوەیان كردووە و گۆڤاری ئیكلینیكال میدیسینی پزیشكی بڵاویكردۆتەوە، لە لێكۆڵینەوەكەدا 11 هەزار منداڵ بەشداریان كردووە و تێیدا وەڵامی پرسیارەكانیان سەبارەت بە بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان داوەتەوە هەروەها باسی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەئەلیكترۆنیەكان و كاتژمێرەكانی خەوتن و هەڵسەنگاندنی خود و وێنەی جەستەیان كردووە.
ئەو راسپاردانە كە ئەو لێكۆڵینەوەیە لەخۆی گرتووە سەربەخۆن و جیاوازن لە راسپاردەكانی كۆلێژی پزیشكی شاهانەی بواری پزیشكی منداڵان و پێداچوونەوە بەو بەڵگانەی كە باسی بوونی زیان دەكەن لە بەركارهێنانی ئامێرە هۆشمەندەكان بۆ تەندروستی منداڵان، هیچ كام لەو لێكۆڵینەوانە بواری تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی لەخۆی نەگرتووە.
ئەو شارەزایانەی پەیوەندی دارنین بە لێكۆڵینەوەی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان دەڵێن ئەو لێكۆڵینەوانە بەڵگەیەكی باشە كە بەكارهێنانی زۆری تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان زیان بە مێشك دەگەیەنێت.