10:35 - 24/05/2021
" بابەتی نوسینەوەی دەستور هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراقه‌وه نییه "
جەعفەر ئیمنکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کە هاوکات سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکارانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانە لەم وتووێژەدا باس لە پرسی دانانی دەستور و ڕای حیزبەکەی چەند پرسێک لەو بارەیەوە دەکات.
" له‌مێژه‌وه هه‌وڵی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور له‌هه‌رێمی کوردستان دراوه"
لەسەرەتای وتووێژەکەدا جەعفەر ئیمنکی لە وەڵامی ئەو پرسیارەی بۆچی لەمکاتەدا باسی پرسی نوسینەوەی دەستور دەکرێت لەوەڵامدا ئیمنکی وتی" پرسی ده‌ستور له‌مێژه‌وه بابه‌تی گفتوگۆیه و له‌مێژه‌وه هه‌وڵی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور له‌هه‌رێمی کوردستان دراوه هه‌ر له‌دوای ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 ئه‌م پرسه له‌ئارادایه، ئه‌وه بوو له ساڵی 1992 دوو یاسای گرنگ ده‌رچوون واڕه‌چاو ده‌کرێت که ئه‌مه یاسان به‌ڵام پله‌ی بنه‌ماکانی ده‌ستوریان تێدایه یاسای ژماره (1) و یاسای ژماره (2) هه‌روه‌ها یاسای ژماره‌ی (1) ساڵی 2005 به‌هه‌مان شێوه ئه‌و یاسایه ده‌رچووه بۆئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌کانی هه‌رێم ڕێکبخرێت به‌ڵام له‌دوای 2005 که ده‌ستوری عێراقی هه‌میشه‌یی په‌سه‌ندکرا، وه له‌مادده‌ی 120 ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق هاتووه که هه‌رێمه‌کانیش بۆیان هه‌یه ده‌ستور بۆخۆیان بنوسن، ئیقراری بکه‌ن به‌مه‌رجێک پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماکانی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق نه‌بێت واته ئه‌م ده‌رفه‌ته بۆ هه‌رێمی کوردستان له‌وکاته‌وه ڕه‌خساوه، وه له‌وکاته‌وه هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وامه هه‌ر له ساڵی 2005."
"ڕێککه‌وتنی سیاسی زۆر گرنگه به‌ڵام پرسی ده‌ستور ده‌بوایه دوانه‌که‌وێت "
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی وت" له ساڵی 2009 به‌ڕاستی ڕه‌شنوسی ده‌ستور ته‌واوبوو ڕێکاره‌کانی پێویست ئاماده‌کراوبوو ته‌نانه‌ت ده‌نگدان له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه کۆتایی هاتبوو ئه‌و پرۆسه‌یه، ڕیفراندۆم مابوویه‌وه ئه‌وکاته مشتومڕێک له‌سه‌ر ڕیفراندۆم دروستبوو، ڕێککه‌وتنێکی سیاسی دروستبوو، لێکتێگه‌یشتنێک دروستبوو که ئه‌م پرسه دوابکه‌وێت هه‌تا باری سیاسی هه‌رێمی کوردستان باشتر بڕه‌خسێت به‌هه‌رحاڵ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش هه‌ڵسه‌نگاندنی جیاواز هه‌یه به‌ش به‌حاڵی خۆم بۆچوونی من ئه‌وکاته و ئێستاش وایه ڕێککه‌وتنی سیاسی زۆر گرنگه به‌ڵام پرسی ده‌ستور ده‌بوایه دوانه‌که‌وێت چونکه ده‌کرێت ئه‌گه‌ر ده‌ستور به‌دڵی لایه‌نێکی سیاسی نه‌بێت ده‌کرێت دوای ڕێککه‌وتن ئه‌و بابه‌تانه‌ی که په‌یوه‌ستن به‌ڕێککه‌وتنه سیاسیه‌که ده‌کرێت هه‌موواربکرێت."
" بابەتی نوسینەوەی دەستور هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراقه‌وه نییه "
ئیمنکی ڕەتیکردەوە باسکردن لە پرسی دەستور پەیوەندی هەبێت بە بابەتی هەڵبژاردنەکانەوە، لەو ڕووەوە دەڵێت" دیاره قسه‌ی زۆر ده‌کرێت به‌ڵام من قه‌ناعه‌تم وایه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراقه‌وه نییه چونکه هه‌رێمی کوردستان ڕۆڵێکی به‌رچاوی هه‌بووه هه‌تا کاتی خۆی بۆ له‌سه‌ر ڕیفراندۆم بۆ ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق، واته شتێکی نوێ نییه به‌ڵام ده‌ستور بۆ هه‌رێمی کوردستان بابه‌تێکی زۆر گرنگی نیشتیمانییه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی کوردستان هه‌بووایه ده‌کرا ئه‌و باسه بکرێت. "
"مه‌ترسیه‌کان هه‌ن به‌ڵام ئه‌وه قه‌ناعه‌تی خۆمه له‌و ئاسته‌دا نیین بڵێین بۆ قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستور ده‌توانێت فریادڕه‌س بێت."
"ئاستی هه‌رێمی کوردستان له‌ڕووی ئیعتباری له‌ڕووی ده‌ستورییه‌وه بگره بگه‌ینه ئاستی دامه‌زراوه‌ی ده‌ستوریی له عێراقی فیدڕاڵ‌دا"
ئەوەی دەوترێت مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم ئایا دەستور دەتوانێت ئەو مەترسیە نەهێڵێت و قەوارەکە ڕزگار بکات؟
لەوەڵامدا جەعفەر ئیمنکی وتی" ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌وه‌ی که مه‌ترسی زیاتر بووه له‌سه‌ر قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی کوردستان، وه ده‌ستور ده‌توانێت ئه‌و ئاسته‌نگه و گرفته له‌ناوببات، من واده‌بینم گرفته‌کان هه‌ن مه‌ترسیه‌کان هه‌ن به‌ڵام ئه‌وه قه‌ناعه‌تی خۆمه له‌و ئاسته‌دا نیین بڵێین بۆ قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستور ده‌توانێت فریادڕه‌س بێت، من واده‌بینم و حیزبه‌که‌ی منیش واده‌بینێت که مه‌سه‌له‌ی پرۆسه‌ی ده‌ستور ئه‌وه بابه‌تێکه ده‌بووایه زووتر ئێمه چاره‌سه‌ری بکه‌ین مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیش له نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور ئه‌وه نییه بۆشاییه‌کی ده‌ستوریمان له هه‌رێمی کوردستان هه‌یه به‌ڵام ئاستی هه‌رێمی کوردستان له‌ڕووی ئیعتباری له‌ڕووی ده‌ستورییه‌وه بگره بگه‌ینه ئاستی دامه‌زراوه‌ی ده‌ستوریی له عێراقی فیدڕاڵ‌دا ناکرێت ئه‌وان ده‌ستوریان هه‌بێت و ئێمه پابه‌ندی ئه‌و ده‌ستوره ببین به‌ڵام ئاستی دامه‌زراوه‌کانی ئێمه ڕێکخستنیان به‌پێی یاسا بێت چونکه ده‌زانیین له‌ڕووی ئه‌و ئاسته‌وه یاسا نزمتره له ده‌ستور ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌که، دووه‌میش هه‌رێمی کوردستان به‌ڕاستی پێویستی به‌سه‌قامگیرێکی سیاسی باشتر هه‌یه له‌وه‌ی که ئێستا هه‌یه‌تی، وه ئه‌م پرسه پێشبینی ده‌که‌م به‌قه‌ناعه‌تی ئێمه ده‌ستور ده‌توانێت باری سیاسی و سه‌قامگیری سیاسی باشتر بکات له‌به‌رئه‌وه ئه‌مه ئێمه واده‌بینیین که له‌به‌ر ئه‌م دوو هۆکاره نوسینه‌وه‌ی ڕه‌شنوسی ده‌ستور یان سوود وه‌رگرتن له ڕه‌شنوسه‌کانی پێشتر ئه‌م دوو هۆکاره هۆکاری سه‌ره‌کین بۆئه‌وه‌ی جارێکی تر ئه‌م پرۆسه‌یه به‌گه‌ڕ بخرێته‌وه."
ئایا دەستور دەتوانێت کێشەکانی ئێستای ناوخۆی کوردستان و کێشەی بەوی ژیانی خەڵک باش بکات؟
وەڵامەکەی جەعفەر ئیمنکی بەمجۆرەبوو "دەستور زه‌مینه‌سازیه‌کی باش دروستده‌کات ئێمه ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر سه‌قامگیری سیاسی باشتربێت ده‌توانرێت لێکتێگه‌یشتن باشتربێت ده‌توانرێت بژێوی خه‌ڵک باشتر بکرێت، ده‌توانرێت په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غداد به‌پێی ئه‌م ده‌ستوره به‌ئاراسته‌یه‌کی باشتر به‌ڕێوه‌ببه‌ین وانه‌بێت لایه‌نه سیاسیه‌کان هه‌ریه‌ک بۆخۆی و هه‌ریه‌ک به‌ئاراسته‌یه‌ک بێت، واته ئاراسته‌کان یه‌کده‌خرێت، وه ئه‌مه ده‌بێته هۆکاری ئه‌وه‌ی که له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستان ته‌واو ببێت، ئێمه واده‌بینیین که ده‌کرێت ده‌ستور سه‌ره‌تایه‌کی باشتر بێت بۆئه‌وه‌ی بژێوی خه‌ڵک به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت داهاته‌کان باشتر و زیاتر بکرێت."
ئیمنکی سەبارەت بە نێوانی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمیش وتی"من واده‌بینم لێکتێگه‌یشتنێکی باش هه‌یه، به‌ڕاستی ئەو کۆنفرانسەی دوایی ئه‌وه‌ی زانکۆی کوردستان کردی له‌سه‌ر یه‌کڕیزی و ده‌ستور ئامانجی سه‌ره‌کی خۆی پێکهێنا، لایه‌نه‌کان ئه‌وه‌ی له دڵیان‌دا بوو به‌ڕاشکاوی باسیان کرد ئه‌مه زه‌مینه‌سازیه‌کی باش بوو له‌ناو ڕای گشتی له هه‌رێمی کوردستان که بایه‌خی زیاتر به‌ده‌ستوری هه‌رێم بدرێت، وه ئه‌م پرسه فه‌رامۆش نه‌کرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی بژێوی خه‌ڵک خراپه، باری دارایی خراپ، بارودۆخی حوکمڕانی هه‌ندێک توشی ئاڵۆزی و گیروگرفت بووه لێره وله‌وێ بۆنموونه پاشماوه‌ی دووئیداره‌یی ڕه‌نگی دووئیداره‌یی هێشتا ماوه، نوێنه‌ری یۆنامی که باسی له زۆنی سه‌وز و زۆنی زه‌ردی کرد ئه‌م پرسانه هه‌مووی وایکردووه هاوڵاتی له هه‌رێمی کوردستان بێئومید له‌وه‌ی هه‌نگاوێک به‌ره‌وپێش بچێت، له‌م کۆنفڕانسه ئه‌وه‌ی پیشاندا ده‌کرێت ئه‌م گرفتانه‌ش هه‌بن که گرفتی جددین و په‌راوێز نه‌خرێن به‌ڵام دیسان هه‌نگاوی تر به‌ئاراسته‌یه‌کی ئیجابی به‌ره‌وپێش بچێت ئه‌وه بوو ئه‌وله‌ویه‌تی هه‌ره گرنگ له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسیه‌کان به‌نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور درا."
" ئه‌و که‌شوهه‌وایه‌ی که هه‌یه له هه‌رێمی کوردستان ئێمه ده‌توانیین له‌مساڵدا ببینه خاوه‌ن ده‌ستور "
جەعفەر ئیمنکی ئەوەشی وت" پێشتر له‌سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ لای لایه‌نه سیاسیه‌کان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌کرده‌وه، ڕاسته گرفته‌کان زۆرن به‌ڵام باهه‌نگاوێک به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌کی تر به‌ره‌وپێش بچین به‌وه‌ش کۆک بین له‌سه‌رئه‌وه‌ی له‌م قۆناغه‌دا ئێمه واده‌بینین ئه‌و که‌شوهه‌وایه‌ی که هه‌یه له هه‌رێمی کوردستان ئێمه ده‌توانیین له‌مساڵدا ببینه خاوه‌ن ده‌ستور."
"له‌سه‌ره‌تای مانگی شه‌ش ده‌ست به‌گفتوگۆکان ده‌کرێت له‌سایه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم لیژنه‌یه‌کی ڕاوێژکاری ده‌ستوریی ئاماده ده‌کرێت "
"دڵنیام له‌پایزی ئه‌مساڵدا ده‌کرێت ڕه‌شنوسی دەستور بچێته ڕیفراندۆم، به‌و ئومێده ببینه خاوه‌نی ده‌ستور له‌پایزدا"
ئیمنکی دەشڵێت" له‌ئێستاوه ئێمه له‌سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، وه بێگومان هه‌ندێک ڕێکار په‌یوه‌ستن به‌په‌رله‌مان و هه‌ندێکیش په‌یوه‌ستن به‌سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌وه، له‌سه‌ره‌تای مانگی شه‌ش ده‌ست به‌گفتوگۆکان ده‌کرێت له‌سایه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم لیژنه‌یه‌کی ڕاوێژکاری ده‌ستوریی ئاماده ده‌کرێت، ئه‌و لیژنه‌یه له‌سه‌ر دوو پرس گفتوگۆ ده‌کات ئایا سه‌رۆکی هه‌رێم به‌یاداشتێک ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی ده‌کات و له‌وێ وه‌کو جاران په‌رله‌مان ده‌ستبه‌کاربێت؟ یان سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم زه‌مینه‌سازیه‌کی تر بکات یه‌کێک له‌و ڕه‌شنوسانه‌ی که هه‌یه پشتی پێ ببه‌ستێت یان ڕه‌شنوسێکی نوێ به‌ده‌سته‌وه بهێنێت بێگومان به‌به‌شداری لایه‌نه سیاسیه‌کان و به‌به‌شداری کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ڕێکخراوه ناحکومیه‌کان، سه‌ندیکاکان ئه‌مه هه‌موویان له‌هه‌موو وڵاتێکی دیموکراسی له‌دنیادا ده‌بێت به‌شداربن له‌دروستکردنی ڕاو ئه‌و ڕه‌شنوسه‌ی که ده‌بێته بابه‌تی سه‌ره‌کی که ده‌چێته ناو په‌رله‌مان له‌ناو په‌رله‌مانیش ئه‌وه ڕێکارێکی نه‌گۆڕه له‌په‌رله‌مان دوایی په‌سه‌ندی ده‌کات ده‌چێته ڕیفراندۆم، له‌مانگی شه‌شه‌وه ده‌ستپێبکرێت دڵنیام له‌پایزی ئه‌مساڵدا ده‌کرێت ئه‌م ڕه‌شنوسه‌ی دەستور بچێته ڕیفراندۆم، به‌و ئومێده ببینه خاوه‌نی ده‌ستور له‌پایزدا."
"ناکۆکی له‌سه‌ر هه‌یه به‌ڵام ناکۆکیه‌کی زۆر نییه تێگه‌یشتنێک هه‌یه "
سەبارەت بەوەی تا ئێستاش سیستمی سیاسی هەرێم (پەرلەمانی یا سەرۆکایەتی) لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و لایەنەکانی تر کێشە و ناکۆکیە؟ لە وەڵامدا ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان (جەعفەر ئیمنکی) وتی" ئه‌و کاته‌ش و ئێستاش ئه‌و بابه‌ته جێگه‌ی ناکۆکیه، ناکۆکی له‌سه‌ر هه‌یه به‌ڵام ناکۆکیه‌کی زۆر نییه تێگه‌یشتنێک هه‌یه له‌لایه‌ن ئێمه‌ی پارتی ئێمه ده‌ڵێن ئه‌م سیسته‌مه‌ی که ئێستا هه‌یه سیسته‌مێکی په‌رله‌مانییه، هه‌ندێک لایه‌نی سیاسی تر پێیوایه ئه‌م سیسته‌مه‌ی که ئێستا هه‌یه سیسته‌مێکی په‌رله‌مانی نییه و نیمچه سه‌رۆکایه‌تیه ئه‌مه ده‌کرێت ببێته بابه‌تێکی گفتوگۆیه‌کی فراوانتر له‌سه‌ری ده‌کرێت ئێمه سوودێکی باش له پسپۆڕی نێوده‌وڵه‌تی ببینیین بۆ زیاتر قوڵبوونەوە و شۆڕبوونەوە له‌م پرسه‌دا، به‌لای ئێمه‌وه ئه‌مه‌ی ئێستا هه‌یه زیاتر سوودی هه‌یه بۆ هه‌رێمی کوردستان بۆ ئیعتباری مه‌عنه‌وی هه‌رێمی کوردستان، دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ڕووی مه‌عنه‌ویه‌وه زۆر گرنگه ئه‌مه‌ی ئێستا هه‌یه زیاتر هێز به‌سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌به‌خشێت، ئه‌مه له‌سه‌ر حسابی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان نییه به‌ڵکو هه‌ردوو ده‌سه‌ڵات له‌یه‌ک ئاستدان به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ئه‌وه نابێته دروشمێک له دروشمه‌کانی گۆڕینی سیسته‌م ئێمه واتێده‌گه‌ین لایه‌نی سیاسی تر هه‌یه پێی وایه ده‌کرێت ئه‌م بۆچوونه بگۆڕدرێت به‌شێوازێکی تر، لای ئێمه ئه‌مه پرۆسه‌یه‌کی دیموکراسیه بۆ حیزبێک نییه."
"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ناو گه‌ل هه‌ڵبژێردرێت "
جەعفەر ئیمنکی تەئکیدی لەسەر هەڵوێستی پێشووی حیزبەکەی کردەوە و وتی" ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ناو گه‌ل هه‌ڵبژێردرێت له نه‌مسا و ئێرله‌ندا و فینلاندا وایه و سیسته‌مه‌که‌ش هه‌ر په‌رله‌مانییه به‌ڵام ئه‌مه مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه نییه ده‌ستوره‌که بۆ میلله‌تێکه بۆ گه‌لێکه بۆ هه‌رێمێکه ئه‌مه رای ئێمه‌یه و ڕایه‌کی پێچه‌وانه‌ش هه‌بێت ئێمه گوێی لێده‌گرین و له‌گه‌ڵییان باسده‌که‌ین ئێمه ئاماده‌ین بگه‌ینه ڕێککه‌وتنی سیاسی بێگومان گه‌ل بڕیاری کۆتایی ده‌دات، ڕای لایه‌نی سیاسی ڕایه‌کی سنورداره له‌م بابه‌ته‌دا له‌به‌رئه‌وه من دڵنیام ئه‌مه گرفتێکی زۆر نییه له‌ڕێگه‌ی په‌سه‌ندکردنی ده‌ستور نه‌ئه‌مه و نه‌پرسی دین ،پرسه‌کانی تر به‌ڕاستی تائێستا یه‌کلایی کراونه‌ته‌وه واته لایه‌نه سیاسیه‌کان له‌سه‌ر ڕه‌شنوسی 2009 هه‌موویان کۆک بوون له‌سه‌رئه‌وه‌ی که ڕه‌شنوسێکی باشه به‌ڵام دووساڵی تریش بمێنێت دیسان پرسی تر دێته‌پێش دیسان ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه و موناقه‌شه‌ی تازه‌یان له‌سه‌ر بکه‌ین."
"هه‌رچی پسپۆڕی ده‌ستوریی له‌دنیادا ئامۆژگاری ئه‌وان ئه‌وه‌یه بۆ هه‌رێمی کوردستان له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستوری هه‌میشه‌یی کوردستان ناکرێت ده‌ستوره‌که نه‌رم بێت "
دەربارەی جۆری ئەو دەستورەی بۆ هەرێمی کوردستان دەنوسرێتەوە؟ جەعفەر ئیمنکی وتی" هه‌رچی پسپۆڕی ده‌ستوریی له‌دنیادا ئامۆژگاری ئه‌وان ئه‌وه‌یه بۆ هه‌رێمی کوردستان له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستوری هه‌میشه‌یی کوردستان ناکرێت ده‌ستوره‌که نه‌رم بێت که زیاتر له ته‌فسیرێک هه‌ڵبگرێت، ئه‌وه‌ی گونجاوه بۆ هه‌رێمی کوردستان له‌حاڵه‌تێکی وه‌هادا ده‌ستورێکی وشکه، ده‌ستورێک قابیلی ته‌فسیری زۆر نه‌بێت هه‌موو ده‌ستور ئه‌وه‌ی نوسراوبێت ڕێکاره‌کانی هه‌مووارکردن قورسن وه‌کو یاسای ئاسایی نابێت ده‌بێت هه‌میشه 2/3 بێت هه‌تا هه‌مواریش بکرێت ده‌بێت بچێته ڕیفراندۆم فیلته‌رێکی به‌هێزتری هه‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌ڵام بۆ هه‌رێمی کوردستان له‌م قۆناغه ئه‌و هه‌وڵانه‌ی درابوون له 2009 هه‌تا 2015 هه‌موو ئه‌وه بوو دیزاینه‌که ده‌ستورێکی وشک بێت و قابیلی ته‌فسیری زۆر نه‌بێت واته ڕسته‌کان دیاربن یه‌ک ما‌نایان هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌غدادیش توشی گرفت نه‌بین چونکه ئه‌و کاته دادگای فیدڕاڵی له‌ئاستی هه‌رێمیش ده‌بێت دادگای ده‌ستوری، وه دادگای فیدڕاڵی له‌ئاستی عێراقیش هه‌یه‌تی بۆئه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان زیاتر ئاراسته نه‌کرێن بۆ هه‌ردوو دادگایه دادگای ده‌ستوری هه‌رێم و دادگای فیدڕاڵی که‌په‌یوه‌سته به پرسه‌کانی ده‌ستوریی و ناکۆکی ده‌ستوری."
"کاک مه‌سعود له‌نێو نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوردا هه‌میشه هانده‌رێکی به‌هێزبووه ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێم له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌وانه به‌سه‌رپه‌رشتی جه‌نابی سه‌رۆک ئه‌نجام ده‌درێن "
جەعفەر ئیمنکی ئاماژەی بە ڕۆڵی سەرۆکی حیزبەکەی (مەسعود بارزانی) لە هەوڵەکانی ئەمجارەی لایەنەکوردییەکان کرد و وتی" کاک مه‌سعود حزوری زۆر به‌هێزه له‌هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا له‌پێشمه‌رگایه‌تی بێت له‌سیاسه‌تدا بێت له‌ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تی بێت و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی بێت له‌پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌کان، ئێمه واده‌بینیین حزوری له‌هه‌موو ئاستێک‌دا دیاره و حزورێکی به‌هێزی هه‌یه به‌ڕاستیش کاک مه‌سعود له‌نێو نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوردا هه‌میشه هانده‌رێکی به‌هێزبووه ئێستاش هانده‌رێکی به‌هێزه، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێم له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌وانه به‌سه‌رپه‌رشتی جه‌نابی سه‌رۆک ئه‌نجام ده‌درێن، وه هانده‌ره سه‌ره‌کیه‌که له‌ناو پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌میشه جه‌نابی سه‌رۆک بووه پاڵنه‌ر و هانده‌ر هه‌ر خۆیه‌تی."
هاوکات ڕەتیکردەوە پارتی دیموکراتی کوردستان ویستی وابێت بابەتی مەرجەعیەت لەدەستوردا بچەسپێنێت و دەڵێت" به‌ڵام نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رجه‌عیه‌ت له‌م ده‌ستوره نوێیه‌دا دیاری بکرێت به‌ڵام به‌ڕاستی جه‌نابی سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی پێویستی به‌پله‌و پایه نییه به‌ڕاستی خۆشی جه‌نابیان گه‌وره‌ترین پله‌و به‌رزترین پله‌ی خۆی به‌و شێوازه ناساندووه که پێشمه‌رگایه‌تییه جه‌نابیان شانازی پێوه ده‌که‌ن ئێمه‌ش شانازی به‌جه‌نابیانه‌وه ده‌که‌ین که ئه‌و پێشمه‌رگایه‌تیه‌ی بۆ 59 ساڵ به‌به‌رده‌وامی کردووه له‌به‌رئه‌وه هه‌ندێکجار ئه‌و قسانه وابه‌سته ده‌کرێن ڕه‌نگه مه‌به‌ستیان سیاسی بێت ڕه‌نگه مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌بێت ڕێگری بێت کۆسپ بخه‌نه ڕێگه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا که به‌دڵنیاییه‌وه جه‌نابی سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی زۆر پێخۆشه ئه‌مڕۆ پێش به‌یانی لایه‌نه سیاسیه‌کان و خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی کۆک بن له‌سه‌رئه‌وه‌ی ڕه‌شنوسێکی نوێی ده‌ستور به‌ده‌ست بهێنن و ڕێککه‌وتنی سیاسی له‌سه‌ر بکه‌ن و بخرێته ڕیفراندۆم."
"پارتی نەیویستووە و نایەوێت بەزۆرینە دەستور تێبپەڕێنێت، پارتی نایه‌وێت ده‌ستورێک له‌سه‌ر مواسه‌فاتی و قیاساتی خۆی بۆ ده‌ربچێنێت "
لە کۆتایی وتووێژەکەی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا جەعفەر ئیمنکی ئەوەشی ڕەتکردەوە پارتی بیەوێت پڕۆژەی دەستور بە زۆرینە لە پەرلەمانەوە تێبپەڕێنێت، لەو ڕووەوە وتی" ئه‌وه مه‌به‌ستی پارتی نه‌بووه و ئێستاش مه‌به‌ستی پارتی نییه له 2009 ش زۆرینه هه‌بوو و ده‌ستور له‌ناو په‌رله‌مان په‌سه‌ند کرابوو به‌ڵام له‌سه‌ردوای لایه‌نی تری سیاسی بۆ باشترکردنی لێکتێگه‌یشتن پارتی له‌و هه‌نگاوه ده‌ستوریی و یاساییه پاشگه‌زبوویه‌وه، وه ئێستاش پارتی نایه‌وێت ده‌ستورێک له‌سه‌ر مواسه‌فاتی و قیاساتی خۆی بۆ ده‌ربچێنێت به‌ڵکو ده‌یه‌وێت ده‌ستورێک بۆ خه‌ڵکی کوردستان بێت، ده‌ستورێک بێت هه‌نگاوێک خه‌ڵکی کوردستان به‌ره‌وپێش ببات نه‌ک به‌ره‌و دواوه ببات له‌به‌رئه‌وه که ئێمه باسی ده‌ستور ده‌که‌ین پێش ده‌ستور باسی یه‌کڕیزی ده‌که‌ین، یه‌کڕیزی سیاسی و دواتر یه‌کڕیزی له‌ئاسته‌کانی تر چونکه تێکچونی یه‌کڕیزی سیاسی هه‌ندێکجار ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی که به‌ڕاستی په‌رته‌وازه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیش دروستده‌بێت، کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی دابه‌ش بووه په‌رته‌وازه‌ییه‌کی زۆری پێوه دیاره له دامه‌زراوه‌کاندا، له کۆمه‌ڵگایه له‌و ئاستانه هه‌مووی به‌ڕاستی به‌ره‌و دواوه ڕۆیشتووه کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی له‌به‌رئه‌وه که باسی یه‌کڕیزی ده‌که‌ین ئه‌وه بنه‌مای هه‌موو ده‌ستورێکه واته ده‌ستور بێ یه‌کڕیزی به‌ده‌سته‌وه نایه‌ت ئه‌وە ڕاستیه."
هەروەها ڕاشیگەیاند" ئێمه واده‌بینیین ئێستا زه‌مینه له‌باره هه‌وڵه‌کان له‌ئارادان ئه‌و یه‌کڕیزیه‌ش به‌ده‌سته‌وه ده‌بینیین که پێویستیه‌که پێش ده‌ستور و دوای ده‌ستور بۆ جێبه‌جێکردنی ده‌ستور به‌ڵام ده‌ستور پێویستیه‌کی دامه‌زاوه‌یی کوردستانییه واته دامه‌زراوه‌ی نیشتیمانی کوردستانی به‌بێ ده‌ستور چۆن ئیشوکاره‌کانی خۆیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن! ئێستا ده‌زانیین چه‌ندین که‌موکورتی هه‌ن په‌یوه‌ستن به ته‌فسیری مادده‌کانی ده‌ستوره‌وه ئه‌وکاته ده‌ستورێکی سه‌رده‌میانه بێت ده‌ستورێکی مه‌ده‌نی بێت ده‌توانێت ببێته هانده‌ر بۆئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان باشتر ئیشه‌کانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن."
سەرچاوە : VOA