10:23 - 12/05/2021
گۆڕانگارییە گەردونیەكان هەڕەشەن بۆ سەرداهاتووی ژیان لەسەر زەویدا
پێده‌چێت زه‌وی مه‌ترسییه‌كی دیكه‌ی له‌سه‌ربێت به‌وپێیه‌ی خۆره‌كه‌ی ده‌چێته دۆخی متبوونه‌وه و بێبه‌شی ده‌كات له سووده‌كانی به‌وه‌ش ژیان له‌سه‌ر زه‌وی ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه. وەك شارەزایان باسی دەكەن زه‌وی له دوولاوه ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌بێته‌وه، هۆكاره ناوه‌كییه‌كان و هۆكاره ده‌ره‌كیه‌كان، بە پێی توێژینەوە زانستییەكان ئەگەر زەوی بگەڕێتەوە بۆ ئەو كاتی روودانی دیاردەی - نینیۆ- ئەوا كارەساتی گەورە ڕوو دەدات.
زانایان ڕایده‌گه‌یه‌نن كه خۆر چووه‌ته قۆناخی ڕووپۆشبونهوه و له ئێستادا له به‌رهه‌مهێنانی كه‌مترین ڕێژه‌ی وزه‌دایه، واتا چالاكی ڕووی ده‌ره‌وه‌ی خۆر داكشاوه وئه‌وه‌ش سڕبوونی كه‌ش و ڕوودانی بوومه‌له‌رزه و برسێتی لێدهكهوێتهوهوه. شاره‌زایان ده‌لێن به‌م نزیكانه زه‌وی ده‌چێته سڕترین و سسترین قۆناغییه‌وه كه تا ئێستا تۆماركراوه ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی دیارنه‌مانی خۆرهكهیهوه.
دكتۆر تۆنی فلیچسی گه‌ردوونناس ده‌ڵێت: نزمترین ڕاده‌ی تیشكی خۆر به‌ڕێوه‌یه و شتێكی دوور مه‌ودایه به‌وپێیه‌ی بواری موگناتیسی خۆر لاوازبووه و ئه‌وه‌ش ڕێخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ هاتنه‌ناوه‌وه‌ی تیشكی گه‌ردوونی دیكه. ئه‌و تیشكه بیانییه هاتووهكانیش مه‌ترسیان ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی گه‌شتیارانی بۆشایی ئاسمان، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كارلێكه كاره‌باییه‌كانی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی به‌رگه ههواییهكهی زه‌وی و ده‌بێته هۆی دەركەوتنی هه‌وره بروسكه بە زۆریی.
زانایانی ناسا ترسی ئه‌وه‌یان لێنیشتووه كه ئه‌م قۆناغه نوێیه‌ی خۆر هه‌مان دیارده‌ی(كه‌مترین خۆرهپهڵهی داڵتۆن) كه به‌ناوی زاناكهوه ناونراوه و له 1790 تا 1830 درێژه‌ی كێشا، ئه‌و دیارده‌یه بووه هۆی هاتنه پێشه‌وه‌ی قۆناغێكی زۆرسارد و داكشانی ڕێژه‌ی دانه‌وێڵه وههڵكشانی ڕێژه‌ی برسێتی و ته‌قینه‌و بوركانییهكانی لێكهوتهوه، له‌و ماوه‌یه‌شدا پله‌ی گه‌رمی به ڕێژه‌ی 2% دابه‌زی وپیشه‌سازیی به‌رهه‌مهێنانی خۆراك تێك‌شكان و داڕمانی به‌خۆیه‌وه بینی.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا و له ساڵی 1815 دا دووه‌م گه‌وره‌ترین ته‌قینه‌وه ڕوویدا له چیای تامبورای ئه‌نده‌نوسیا و بووه هۆی مردنی نزیكه‌یی 71 هه‌زا ركه‌س هه‌روه‌ها ساڵی 1816 بێ به‌هاری به‌دوای خۆیدا به‌جۆرێك له مانگی ته‌مووزدا به‌فر ده‌باریی.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، توێژینه‌وه‌یه‌ك هۆشیاریده‌دات ده‌رباره‌ی ڕوودانی دیارده‌یه‌كی كهشیی كاولكار كه هه‌زاران ساڵه ڕووینه‌داوه
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ڕایگه‌یاند، پێده‌چێت كاره‌ساتی سروشتی وه‌ك گڕگرتنی دارستانه‌كانی ئوستورالیا یان لافاو و شه‌پۆلی وشكه ساڵی به‌ڕێوه‌بێت، گهرپلهی گه‌رمی زه‌وی ببێته هۆی بوژانه‌وه‌ی و دیارده‌یه‌كی وه‌ك (نینۆ)ی زه‌ریای هندی وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئێستادا له زه‌ریای هادی ڕووده‌دات.
زانایانی زانكۆی ته‌كساس له‌و باوه‌ڕه‌دان گه‌ر ڕێچكه‌ی گۆڕانی پله‌ی گه‌رمی زه‌ریای هندی به‌م شێوازه‌ی ئێستای به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا دیارده‌ی (نینۆ) له ساڵی 2050 دا ڕوومان تێده‌كاته‌وه.
دیارده‌ی (نینۆ) بريتيه له سوڕانه‌وه و جێگۆڕكێی به‌شه ئاوه جیاوازه‌كانی زه‌ریا كه پله‌ی گه‌رمیان گه‌لێك جیاوازه له‌یه‌كتر كه كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر كه‌شوهه‌وای گۆی زه‌وی به‌گشتی و ده‌بێته هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی كاره‌ساتی سروشتی وه‌ك لافاو و وشكه ساڵی.
دكتۆر پێدرۆ دینیزیۆی زانكۆی ته‌كساس ده‌ڵێت: توێژینه‌وه‌كانمان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه به‌رزبونه‌وه‌و نزمبوونه‌وه‌ی تێكڕای پله‌ی گه‌رمی به چه‌ند پله‌یه‌ك ده‌بێته هۆی به‌گه‌ڕخستنی زه‌ریای هندی به‌هه‌مان شێوه‌ی زه‌ریاكانی دیكه‌ی سه‌رهێڵی یه‌كسان، و له‌گه‌ڵ گۆڕانی پله‌ی گه‌رمی ڕووی ده‌ریا به‌شێوه‌یه‌كی ناڕێك، كه‌شی زۆربگۆڕ و ناسه‌قامگیری لێ ده‌كه‌وێته‌وه و به‌وه‌ش دیارده‌ی (نینۆ)ی تایبه‌ت به زه‌ریای هندی ڕووده‌داته‌وه.
پاش لێكدانه‌وه‌ی كۆی زانیارییه كهشییهكانی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی زه‌وی له ئێستادا، ده‌ركه‌وتووه لێكچوونێكی زۆرهه‌یه له‌نێوان نیشانه‌كانی ڕووداوی (نینۆ) و كه‌شی ئێستای زه‌ویدا، و پێده‌چێت ساڵی 2100 دووباره (نینۆ) ڕووبداته‌وه.
پرۆفیسۆرێكی زانكۆی كاوستوب سيرومالای ده‌ڵێت: كهشگۆڕكێی ئێستای زه‌ریای هندی نائاسایی ده‌رده‌كه‌وێت به‌ڵام هێشتا هێنده تووند نیه، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌و بایه‌ی له ڕۆژئاوای زهریاكهوه به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات ده‌ڕوات، سه‌قامگیری دۆخه كه‌شییه‌كه‌ی ڕاگرتووه، به‌ڵام توێژینه‌وه‌كان پێیانوایه به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ده‌بێته هۆی گۆڕینی ئاراسته‌ی ئه‌و بایه له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ ڕۆژئاوا، و به‌وه‌ش دۆخه سه‌قامگیرییه‌كه‌ی زه‌ریای هندی ده‌شڵه‌قێت و ده‌بێته هۆی گه‌رمبوون یان ساردبوونی كه‌شی گۆی زه‌وی به‌گشتی و دیارده‌ی (نینۆ) یان (نی‌نا)ی لێبكه‌وێته‌وه.
هه‌روه‌ها پێیوایه ئه‌و كاره‌ساته سروشتیانه كاریگه‌رییان هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت ده‌به‌ست ده‌بن به باران لە كشتوكاڵدا.
مایكڵ ماكفادنی زهریاناس ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت: گه‌ر ده‌رهاویشتنی گازه ژێرزهمینیهكان به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستای به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا له كۆتایی ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا كهشگۆڕكێ زیانێكی زیاتر به‌و ناوچانه ده‌گه‌یه‌نێت كه نزیكن له زه‌ریای هندی، واتا ئه‌نده‌نوسیا و ئوسترالیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقیا.