02:24 - 14/04/2021
توێژینەوەیەكی ورد و بەرفراوان لەبارەی ئەنفال
ژووری توێژینەوەكانی بزوتنەوەی گۆڕان توێژینەوەیەك لەبارەی تاوانی ئەنفال بڵاودەكاتەوە.
توێژینەوەكە بەسەر چەند بەشێكدا دابەشكراوە، لە بەشی یەكەمیدا باس لە چەمكی جینۆساید و لە بەشێكیشیدا باس لە دەستپێك و قۆناغەكانی پرۆسەی ئەنفال دەكات.
هاوكات بەشێكی تری توێژینەوەكە تایبەتە بە تۆمەتباران و تاوانبارانی ئەنفال و چەندین داتا و دۆكۆمێنتی لەخۆی گرتووە كە لەلایەن گەیلان عەباس و جەبار ئەحمەد ئامادەكراوە.
لە بەشێكیی توێژینەوەكەدا نوسراوە:-
لە رۆژی ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ لەكاتی دەركردنی بریاری حوكمی شەش تۆمەتباری سەرەكی ئەنفال، دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق، ناوی (٤٢٣) تۆمەتباری دیكەی دۆسیەی ئەنفالی ئاشكراكرد، كە ٢٥٨ كەسیان ئەو كوردە ئەنفالچییانەن كە بەشدارییان لە شاڵاوەكانی ئەنفالداكردووە، كە پێویستە دادگایی بكرێن. بەڵام تا ئێستا هیچ كام لەم تۆمەتبارانەی لە لایەن دادگای باڵای تاوانەكانەوە ناویان دیارییكراوە، وەك تۆمەتباری ئەنفال، نەچونەتە بەردەم دادگا، ژمارەیەكی زۆرتریشیانناویانهەرنەچوەتەلیستەكەوەبەهەر هۆكارێك بێت.هاوكات تا ئێستا هەوڵ نەدراوە لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە ناویان بدرێتە پۆلیسی ئینتەرپۆل كە چەندین جار داواكراوە، لە كوردستانیش لە وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەریی و داواكاری گشتی ئەمانە وەك تۆمەتبار نەناسراون.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی توێژینەوەكە:-
کلیک لێرە بکە