01:37 - 13/01/2019
مه‌ترسیدارترین جۆریان یاكوزای ژاپۆنییه
كه فام ده‌كه‌ینه‌وه گوێمان له وشه‌گه‌لێك ده‌بێت به‌ڵام له ڕووی واتا و مێژوویه‌وه نازانین چییه؟. مافیا یه‌كێكه له‌و وشانه‌ی كه زۆر جار وه‌كو تانه بۆ كه‌س و لایه‌نێك به‌كار ده‌هێنێن كه بێ ڕه‌حمانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر ده‌كه‌ن، یاخود بیرمان بۆ كوشت و بڕ و فرۆشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر و سه‌رپه‌شتیاركردنی ماڵی له‌شفرۆشان.؟ ئه‌وان له ژێر ناوی جیاواز، جیاواز له وڵاتان ده‌رده‌كه‌ون.ئایا ئه‌ندامانی مافیا ته‌نیا ئیشیان پیاوكوشتنه یاخود ده‌گه‌نه ناو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌بن به كه‌سانی دیار و خێرخواز؟. ڕه‌نگه نه‌زانین مافیاكان كێن و چین؟ ئامانجیان چییه؟.
واتای مافیا و دامه‌زراندنی
له سه‌ده‌ی نۆزده كۆمه‌ڵه كه‌سێك له شاری سیسیلیای ئیتاڵیا له دژی بێ متمانه‌ی حكومه‌ت و سیستمی یاسای ئه‌و كاته‌ی ئیتاڵیا یه‌كیان گرت و ورده ورده ده‌ستیان كرد به ئه‌نجامدانی كوشت و بڕی كه‌سانی سیاسی و ده‌وڵه‌مه‌ند و ناودار، بۆ یارمه‌تیدانی كه‌سانی هه‌ژار و نه‌دار، پاره‌یان له‌و كه‌سانه ده‌سه‌ند.وشه‌ی مافیا له ڕووی واتایه‌وه به زمانی ئیتاڵی به واتای "پۆزلێده‌ر" و هه‌ندێك جاریش به واتای "ئازا‌و به‌جه‌رگ"دێت. له سی و شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوویش له‌گه‌ڵ ئه‌و ئیتاڵیانه‌ی كه به كه‌شتی گه‌شتی ئه‌مریكایان كرد، مافیا له ئه‌مریكاش دامه‌زرا.هه‌نگاو به هه‌نگاو چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ی گرتووه. مافیاكان له شێوه‌ی خێزانێك ده‌ست به‌كار ده‌كه‌ن و به‌شێوه‌ی هه‌ره‌می ئیش ده‌كات، واتا له‌سه‌ره‌وه بۆ په‌لوپۆكانی دیكه.
لیمۆ و مافیا
هه‌روه‌كو چۆن پێشتر ئاماژه‌مان پێكرد مافیا له سیسلیای ئیتاڵیا دامه‌زراوه، خه‌ڵكی ئه‌و شوێنه سه‌رقاڵی كاری باخدارین ئه‌وان به ناوبانگن به داری لیمۆ و مزره‌مه‌نی كه شوێنه‌كه‌یان كۆگای ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یه. ئه‌و جوتیارانه له لایه‌ن كه‌سانی ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌ستڕۆیشتووه ده‌چه‌وسێنرانه‌وه، چه‌ند كه‌سێكیش خۆیان ته‌رخانكرد بۆ پارێزگاری كردن له‌و جوتیارانه، به‌وجۆره به‌ردی بناغه‌ی مافیا دانرا. ئه‌و چه‌ند كه‌سه به‌هێزه كاتێك ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامدا، ئیتر كه‌س نه‌یانده‌وێرا جوتیاره‌كان ئازار بدات، ئه‌وانیش له‌به‌رامبه‌ردا پاره‌یه‌كی كه‌میان له جوتیاره‌كان وه‌رده‌گرت.
یاسا و ڕێساكان
مافیاكان به ته‌نیا كۆمه‌ڵه كه‌سێكی چه‌ته و ڕێگر نین به‌ڵكو سه‌رۆكیان هه‌یه، هه‌موو خێزانێكیش له‌ناو ئه‌م ڕێكخراوه‌دا ئیشه‌كان دابه‌شكراوه، خێزان هه‌یه ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستی بازرگانی چه‌ك كارده‌كه‌ن، خێزان هه‌یه سه‌رقاڵی كاری له‌شفرۆشین و ئاگایان له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌یه كه له‌شفرۆشی تێدا ده‌كرێت و له‌به‌رامبه‌ردا ده‌بێت پاره بدرێت به مافیاكان، له‌ناو ڕێكخراوه‌كه هه‌موو خێزانێك به شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو كاره‌كانیان ئه‌نجامده‌ده‌ن، خێزانه‌كه‌ی مافیا شێوه‌ی هه‌ره‌مییه و پله‌كانیش وه‌كو پله‌ی سه‌ربازی ڕێكخراوه، بۆیه هیچ كه‌سێكی پله نزم ناتوانێت فه‌رمان به‌سه‌ر كه‌سێكی له خۆی پله به‌رزتر بكات.
جه‌نگی جیهانی و به‌شداریكردنی مافیاكان
هه‌ندێك له كه‌سانی مافیا ڕوو له مرۆڤبوون و قوربانیدان بۆ ده‌وربه‌ر ده‌كه‌ن، بۆیه كاتێك جه‌نگی دووه‌می جیهانی هه‌ڵگیرسا ئه‌وان چوونه پاڵ سوپای هاوپه‌یمانان و شانبه‌شانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا شه‌ڕیان بۆ نه‌مانی سه‌ركرده‌ی فاشیستی ئیتاڵیا مۆسۆلینی، ده‌كرد. ئه‌و كاته مۆسۆلینی له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا هاوپه‌یمانبوو، له ناوه‌وه‌ی وڵاتیش سه‌ركرده‌كانی مافیای ده‌كوشت.
ئاكاریان
له ساڵی 2007 دوای گرتنی سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌ی مافیای ئیتاڵیا به‌ناوی سالڤاتوری لۆ بیكۆلۆ، له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا، پۆلیس ده‌ستیگرت به‌سه‌ر ده‌ستووری ناوخۆیی خێزانه مافیاكان.یه‌كێك له گرنگرتن یاساكانی مافیا ئه‌وه‌یه كه نابێت سه‌یری ژنی ئه‌ندامانی یه‌كتر بكه‌ن و به هیچ جۆرێكیش نابێت په‌یوه‌ندی له نێوان ئه‌ندامانی مافیا و كه‌سانی پۆلیس دروست ببێت. له هه‌موو جارێكدا پێویسته كه‌سانی مافیای باڕی جیاواز به‌كاربهێنت له هه‌مان قاوه‌خانه و شوێنی خواردنه‌وه دانه‌نشین، هه‌رگیز په‌یمانێك مه‌ده كه توانی جێبه‌جێكردنت نییه، ئه‌و كه‌سانه‌ی مافیان، ئه‌گه‌ر بێت و زانیاری له‌سه‌ر ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی بدات، ئه‌وا مه‌رگ چاوه‌ڕوانیان ده‌كات.
حه‌شارگه
مافیاكان تۆڕێكی گه‌وره‌یان پێكهێناوه كه له كاتی ته‌نگانه‌دا بیانشارنه‌وه، ئه‌وان هه‌میش تونێل و ژێرخانی شاراوه‌یان هه‌یه له كاتی پێویستیتدا له‌و ڕێگایانه‌وه خۆی له پۆلیس ون ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و شوێنانه زۆر نه‌زانراون هیچ كه‌سێك پێی نازانێت جگه له چه‌ندكه‌سێكی به‌رپرسی ناو خێزانه‌كان.
پاراستن و شاردنه‌وه‌ی كه‌سانی گرنگ و سه‌ركرده‌ی خێزانه‌كان له پێشینه‌ی كاره‌كانیان.ساڵی 2013 په‌یامنێرێكی كه‌ناڵی بی بی سی توانی دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له سه‌ركرده‌ی مافیاكانی سه‌ردانی ئه‌و تونێله حه‌شارگه‌یه بكات، پێش ئه‌وه‌ی بڕوات چاوه‌كانی به‌سترانه‌وه و بۆیه نازانێت ئه‌و شوێنه كوێبووه.
دواتر په‌یامنێره‌كه ڕایگه‌یاند، شوێنكه هه‌واكێش و سه‌رجه‌م پێداویستیه خۆراكه‌كانی لێبووه.
مه‌راسیمی خوێناوی ئاینی
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه مافیاكانی ئیتاڵیا ئاینه‌كه‌یان مه‌سیحییه و ئه‌و ئاینه‌ش وه‌كو ئاینێكی ئاسمانی هیچ جادوو و نووشته و خوێن به‌خت كردنی تێدا نییه، به‌ڵام هه‌ندێك ڕێوره‌سمی مافیاكان هه‌یه دووره له ئاینه‌كانه‌وه ئه‌وان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن.
ساڵی 1994 سیخورێك به‌ناوی مۆریزیۆ ئه‌فیولا توانی خۆی بكات به ئه‌ندامی مافیا و زۆر شتیان ئاشكرا بكات، مۆریزیۆ ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌بنه ئه‌ندامی مافیا چه‌ند دلۆپه خوێنیك له په‌نجه‌ی خۆی ده‌هێنێت و ده‌یڕێژێته سه‌ر وێنه‌ی كڵێسایه‌ك دواتر وێنه خوێناویه‌كه ده‌سووتێنێت. وێنه‌كه به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێت تاوه‌كو ده‌بێته خۆڵه‌میش ئه‌وه‌ش به واتایی ده‌ربڕینی سۆز و گۆێڕایه‌ڵی و نه‌كردنی ناپاكی ده‌گه‌ێنێت، له هه‌مان كاتدا مه‌راسیمێكیان هه‌یه بۆ سزدانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناپاكیان له مافیاكان كردووه، كه‌سانی ناپاك ده‌سووتێنن.
ژنان ده‌سه‌ڵاتیان زیاتره
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕۆڵێ ژنان له‌ناوخێزانه مافیاكاندا پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌ی نه‌وه‌ی نوێیه به‌ڵام له‌ناو مافیاكاندا ژنان زیاتر ڕۆلی سه‌ركرده‌كان ده‌گێڕن و ڕاسته‌وخۆ مێرده‌كانیان ده‌كه‌ونه ژێر فه‌رمانیانه‌وه، كاتێك ژنێك ده‌بێته خاوه‌نی دڵێكی به‌هێز، زیاتر جه‌ربه‌زه‌یی به‌كارده‌هێنێت، له‌كاتی تۆڵه‌كردنه‌وه‌شدا به هیچ جۆرێك عه‌قڵ به‌كارناهێنێت، زوو زاڵده‌بێت به‌سه‌ر دوژمنه‌كانی، نازناوی ژنانی مافیا به‌ناوه‌كانی"چاوی به‌فر" و "لابیكولیتا" له گرنگترین نازناوه‌كانی سه‌ركرده‌ی ژنه مافیاكانن.
درووستكردنی پاره به ئاسمانه‌وه
له‌ناو مافیاكاندا پاره په‌یداكردن شتێكه كه گومانی تێدا نییه.بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و چه‌ك و سه‌رپه‌رشتیكردنی ماڵی سێكسفرۆشان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی دارایی مافیاكانن.بۆنموونه ساڵی 2015 مافیاكان ڕایانگه‌یاند كه هه‌ڵمه‌تی به‌خشینی جلوبه‌رگ بۆ ئه‌فریكا ئه‌نجامده‌ده‌ن، دیاره ئه‌وان ئه‌و كاره به‌ناوی مافیاوه ناكه‌ن به‌ڵكو به‌ناوی كۆمه‌ڵێكی خێرخوازی خه‌یاڵیه‌وه ڕاده‌گه‌ێنن.دوای كۆكردنه‌وه‌ی جلوبه‌رگه‌كان فرۆشتیانه وڵاتێكی ئه‌فریكی كه توانایی كڕینی شتومه‌كی ئه‌وروپی هه‌بێت. ساڵی 2016یش مافیاكان توانیان 17 ملیۆن دۆلار له ڕێگه‌ی فرۆشتنی زه‌یتی ساخته‌وه، ده‌ست بكه‌وێت.توانیان چه‌ندین چێشتخانه‌ی ناوداری ئه‌وروپا هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن، كه زه‌یته‌كه زه‌یتێكی خراپبوو، به‌نرخی زه‌یتی زه‌یتوونی نمره یه‌ك فرۆشرابوو.
داعش و مافیا
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه مافیاكان كۆمه‌ڵێك تاوانبارن، به‌ڵام ئه‌وان تیرۆرست نیین و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ژیانی گشتی درووست ناكه‌ن، به پێچه‌وانه‌ی داعشه‌وه.بۆ دانانی سنوورێك بۆ كاره‌كانیان له‌ناوخۆی خۆرئاوا، ڕاپۆرته‌كانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه جیوڤانی گامبینۆ سه‌ركرده‌ی دیاری مافیا كه له ئه‌مریكا ده‌ژی هۆشداری دابووه داعش كه له‌ناوخۆی نیوۆرك كرده‌وه‌ی تیرۆرستی ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
ڕاپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه جیۆڤانی ئه‌وه‌ی ڕوونكردۆته‌وه ده‌یه‌وێت خێزان و منداڵانی نیوۆرك بپارێزێت، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر بێت و داعش هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات، به‌هه‌موو جۆرێك رێگریان لێده‌كه‌ن.
جۆره‌كانی مافیای وڵاتان
یاكوزا: له سه‌رتاسه‌ری وڵاتاندا 150 هه‌زار ئه‌ندامیان هه‌یه و ساڵانه 80 ملیار دۆلار داهاتیانه.ئه‌وان دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێكخراوی ساموراییه‌كانی ژاپۆنی سه‌ده‌ی 17ی، ئه‌مان هاتن جێگه‌ی ئه‌وانیان گرته‌وه و له‌سه‌ره‌تادا یاكوزا به په‌راوێزخراون ناوبانگیان هه‌بوو. سه‌ره‌تا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێشتر شۆڕه‌سواری سامۆرایه‌كان بوون، ده‌ستیان به دامه‌زراندنی یاكوزا كرد، ئه‌وان دابونه‌ریتی ژاپۆنییه كۆنه‌كانیان ڕه‌چاو ده‌كرد، به‌ڵام له سه‌ده‌ی 19 ده‌ستیان كرد به كاری سه‌رپه‌رشتیكردنی خانه‌ی سێكسفرۆشان و قاچاخچێتی كردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر. له كاتی جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا ژماره‌ی یاكوزاكان له ژماره‌ی پۆلیسی ژاپۆن زیاتربوون.
له ساڵی 1992ه‌وه یاكوزایه‌كان به شێوه‌ی جیاواز خه‌ریكی كاری بازرگانین تاوه‌كو یاسا قه‌ده‌غه‌ی كرد ئه‌وان به شێوه‌ی ئاشكرا كاری و چالاكی ئابووری ئه‌نجام بده‌ن.پاشان به شێوه‌ی نهێنی كاریان ده‌كرد.كه‌سانی سیاسی و بازرگانن په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌ویان له‌گه‌ڵ یاكوزایه‌كان هه‌بوو، تاوه‌كو سیه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، یاكوزا له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی نیشتیمانی ژاپۆنی هاوپه‌یمان بوون و سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یان كوشت.تاوه‌كو ئێستاش یاكوزا له چوارچێوه‌ی چه‌ته به‌ناوبانگه‌كانی جیهانن.
كۆمه‌ڵه‌ی مافیاكانی ڕووسیا
ئه‌مانه له 10 ده‌سته‌ی جیاواز پێكدێن و به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ كارده‌كه‌ن.به‌ڵام له‌ڕووی داراییه‌وه 12 كه‌س سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات، له وڵاتێكه‌وه ده‌یگوازنه‌وه بۆ وڵاتێكی دیكه.ژماره‌یان نۆ هه‌زار كه‌سه، ئه‌مانه به‌وه به‌ناوبانگن كه خه‌ریكی بازرگانیكردنن به هیرۆین و مرۆڤه‌وه.مافیاكانی ڕووسیا له ئه‌مریكا زۆر ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه، به‌تایبه‌تی له شیكاگۆ و نیوۆڕك و میامی و سان فرانسیسكۆ.
كامورا
ئه‌مانه مافیای ئیتاڵیان، هێشتاش هه‌ژموونی خۆیان له ئه‌مریكا هێشتۆته‌وه.ئه‌وان سه‌ره‌تا به پاره سیاسی و بازرگانیان له ئیتاڵیا ده‌پاراست، دواتر چوونه ئه‌مریكا له‌وێ داهاتی ساڵانه‌یان نزیكه‌ی پێنج ملیار دۆلاره.زۆربه‌ی چالاكیه‌كانیان به خانه‌ی له‌شفرۆشان و بازرگانی به چه‌ك و مادده‌ی هۆشبه‌ر، ساخته‌كاری و قومار خۆیان ده‌بیننه‌وه و پاره‌ی پێ په‌یدا ده‌كه‌ن.
ئیندرائه‌نگیتا
ئه‌مانه‌ش ده‌سته‌یه‌كی ئیتاڵین و باره‌گای سه‌ره‌كیان ئه‌مریكایه و زیاتر جه‌خت له بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كه‌نه‌وه و په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌ویان له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌رانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له ئه‌مریكای لاتین هه‌یه و له بازاڕه‌كانی ئه‌وروپا مادده هۆشبه‌ره‌كان ساغ ده‌كه‌نه‌وه و داهاتی ساڵانه‌یان چوار ملیار و 500 ملیۆن دۆلاره.
سینالۆ كارتڵ
مافیاكانی مه‌كسیكن، ئه‌مانه سه‌رقاڵی كڕین و فرۆشتنی مادده‌ی هۆشبه‌رن به‌ڵام به‌هۆی هه‌بوونی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان هه‌بووه و هه‌یه.داهاتی ساڵانه‌یان سێ ملیار دۆلاره. ده‌ستیان به كوشتنی خه‌ڵكانی سڤیل سووره و له كرده‌وه‌یه‌كیاندا 43 خوێندكاریان كوشت چونكه به‌شداربوون له خۆپیشاندانێك دژی توندوتیژی ئه‌و چه‌تانه.ئه‌م چه‌تانه به‌ته‌نیا نین به‌ڵكو پۆلیس و به‌رپرسانی گه‌وره‌ی مه‌كسیكیان له پشته و له 31 ویلایه‌تی مه‌كسیك ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه.
چه‌ند چه‌ته و ده‌ستیه‌كی دیكه
ئه‌م جۆرانه به زۆری هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاتیان كه‌متره له‌وانی پێشووتر به‌ڵام له ڕووی دڵ ره‌قیه‌وه ئه‌مان دڕنده‌ترن.
مانگیكی
ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك مرۆڤی دڕنده‌ن ئیش و كاریان سه‌ربڕین به زۆر پاره سه‌ندنه له خه‌ڵك له وڵاتی كینیا ده‌ژین و نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س ئه‌ندامن، پێشتر ئه‌مانه له نه‌ته‌وه‌ی كیكویو پێكده‌ێن كه شه‌ڕیان بۆ سه‌ربه‌خۆی وڵاته‌كه‌یان ده‌كرد، به‌ڵام دواتر به‌شێك له‌وانه كۆمه‌ڵی"ما‌و ما‌و"یان دامه‌زراند ده‌ستیان كرد به كاری خراپه‌كاری.
كوزا نوسترا
ئه‌مانه كۆمه‌ڵه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی سه‌ربه مافیاكانی ئیتاڵیابوون دواتر جیابوونه‌وه ڕۆیشتن له نیوۆرك گیرسانه‌وه، ئه‌وان خاوه‌نی 25 هه‌زار ئه‌ندامن و 250 كۆمپانیایان هه‌یه.زانیاری ورد له‌سه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه نازانرێت ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی دڕندانه مرۆڤ ده‌كوژن.
لۆس زیتاس
چه‌ته‌كانی مه‌كسیكن ئه‌وان 11 ویلایه‌تی مه‌كسیكیان به ده‌سته‌وه‌یه، خاوه‌نی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌رن.ئه‌وان به‌وه ده‌ناسرێنه‌وه كه به‌هیچ جۆرێك به‌رامبه‌ر و دووژمنه‌كانیان به به‌زه‌ی نین.ئه‌وانه ده‌سووتێنن كه دژیانه.ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی جیابووه‌وه له‌سوپا دایانمه‌زراند و ده‌ستیان به كاری فرۆشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر كرد.ئه‌وان هه‌میشه له‌جه‌نگێكی نه‌بڕاوه‌ن به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی پێشبڕكێی فرۆشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.