09:39 - 30/03/2021
د. بەهار مەحمود: ڕێککەوتنی بەغداد و هەولێر لەسەر ئەوەیە ئه‌وه‌ی که‌جاران هه‌بووه بمێنێته‌وه
د.بەهار مەحمود ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت" ئه‌گه‌رێکی زۆر له‌وه‌دایه که ئه‌مساڵ بودجه په‌سه‌ند نه‌کرێت خۆئه‌گه‌ر هاتوو بودجه په‌سه‌ند نه‌کرێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بودجه‌ش به‌سه‌ند بکرێت زۆر ئەگەرێکی کەمە هەرێمی کوردستان هیچ بڕه‌پاره‌یه‌کی هه‌ر بۆ نایه‌ت به‌پێی ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ی کراوە لەنێوان هەرێم و بەغداد، د.بەهار مەحمود دەربارەی ڕێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغداد دەڵێت"له‌ڕاستیدا ئه‌مه ڕێککه‌وتنه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی (بقا‌ء ماکان علی ماکان) وه‌کو ئه‌وه‌ی که جاران هه‌بووه بمێنێته‌وه و ته‌واو."
"مانای ئەوە نیە بەشی هەرێم جێگیرکراوە "
لەسەرەتای وتووێژەکەدا د.بەهار مەحمود سەبارەت بەڕێککەوتنەکەی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق وتی" ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به‌هه‌رێمی کوردستان مادده‌ی 10 و 11 یه، مادده‌ی 11 کێشه‌ی له‌سه‌ربوو له‌ئێستادا له‌ناو لیژنه‌ی داراییدا ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه که‌جێگیربووه، چونکه ئێمه ده‌زانیین ناو هۆڵی په‌رله‌مانیشمان ماوه، ئه‌وانه‌ی که‌ئێستا بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی بودجه بوه‌ستێت و تێپه‌ڕنه‌بێت هه‌رئه‌وانیش دژن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی کوردستان جێگیر کراوه تێبینیان هه‌یه بۆیه هێشتا ناو هۆڵی په‌رله‌مانیش ماوه."
" تێبینیم هه‌یه له‌سه‌رئه‌وه‌ی که بۆ هه‌رێمی کوردستان جێگیرکراوه "
د.بەهار مەحمود ئاماژەی بەوەکرد" ئێمه خۆشمان ئه‌گه‌ر من بڵێم وه‌کو په‌رله‌مانتارێک تێبینیم هه‌یه له‌سه‌رئه‌وه‌ی که‌بۆ هه‌رێمی کوردستان جێگیرکراوە هه‌رێمی کوردستان ڕێککه‌وتنی بکردایه له‌سه‌رئه‌وه‌ی که‌نه‌وت ڕاده‌ست بکات باشتربوو وه‌ک له‌وه‌ی داهاتی نه‌وت ڕاده‌ست بکات، هه‌موو سه‌رنجی وه‌فدی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر ئه‌وه بوو که‌داهاتی نه‌وت ڕاده‌ست بکات ئه‌ویش له‌پێناوی ئه‌وه‌ی شه‌رعیه‌ت بدات به‌حاڵه‌تی فرۆشتنی نه‌وت که‌ئێستا له‌هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت چونکه من پێموایه ئه‌مه‌ی بۆ هه‌رێمی کوردستان جێگیرکراوه له‌کۆتاییدا ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌وه‌یه نه‌هه‌رێمی کوردستان ئیلتزام ده‌کات نه‌حکومه‌تی فیدڕاڵیش ئیلتزام ده‌کات، ئه‌و (هه‌رێمی کوردستان) نه‌وتی خۆی ده‌فرۆشێت و ئه‌میش (حکومه‌تی ناوه‌ند) بودجه‌ی بۆ نانێرێت."
" ڕێککەوتنەکەی بەغداد و هەرێم لەسەر ئەوەیە ئه‌وه‌ی که‌جاران هه‌بووه بمێنێته‌وه "
ئەو پەرلەمانتارە کوردە ئەوەشی وت" ئه‌وه‌ی که‌جیاوازی هه‌یه له‌ساڵی 2019 دا "مه‌قاسه" هه‌بوو واته ئه‌گه‌ر هه‌رێمی کوردستان ئیلتزامی نه‌ده‌کرد له‌به‌شه‌که‌ی داده‌شکێنرا به‌هێنده‌ی ئه‌و زیانه‌ی له‌بودجه‌ی فیدڕاڵی داوه و باقیه‌که‌ی بۆ ده‌نێردرا به‌ڵام ئێستاش ئه‌وه نه‌ماوه، ئه‌و مه‌قاسه‌یه نه‌ماوه، دوای ئه‌وه‌ش ئه‌م بابه‌ته قابیلی جێبه‌جێکرد نییه چونکه هه‌رێمی کوردستان به‌و نرخه‌ی خۆی نه‌وت ده‌فرۆشێت، ده‌بێت دوو به‌رمیل و نیو نه‌وت بفرۆشێت ئینجا نرخی سۆمۆیه چونکه ده‌بێت به‌هاکه‌ی داهاتی نه‌وته‌که‌ی به‌نرخی سۆمۆ ڕاده‌ستی به‌غدادی بکات بۆیه له‌ڕاستیدا ئه‌مه ڕێککه‌وتنه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی (بقا‌ء ماکان علی ماکان) وه‌کو ئه‌وه‌ی که جاران هه‌بووه بمێنێته‌وه و ته‌واو."
د.بەهار مەحمود جەختی لەقسەکانی لەسەر ڕێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغداد کردەوە، لەو ڕوەوە زیاتر وتی" به‌ڵێ ده‌قی ڕێککه‌وتنه‌که وامان پێده‌ڵێت به‌پێی ئه‌وه‌ی که ئێمه له‌یاسا تێبگه‌ین و تۆزێک له‌سیاسه‌ت تێبگه‌ین، ئێمه هیواخوازبووین ڕێککه‌وتنه‌که به‌جۆرێک بێت که زیاتر ببێته‌هۆی بوژاندنه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان واته ئه‌گه‌ر ڕێککه‌وتنه‌که به‌ڕاده‌ستکردنی نه‌وت بووایه، ده‌بووه هۆی زیاتر بوژاندنه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان چونکه یه‌که‌م داهاته‌که دیاربوو بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌ته‌واوه‌تی ده‌هات، دووه‌میش ئه‌وه‌ی که ده‌هات دیار ده‌بێت، واته وه‌کو ئێستا نییه، ئێستا له‌هه‌رێمی کوردستان نه‌وت ده‌فرۆشرێت به‌فیلته‌ری حیزب‌دا تێده‌په‌ڕێت ئینجا دێته خه‌زێنه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی له‌به‌رئه‌وه هیچ که‌س نازانێت چه‌نده ئه‌و داهاته، ئه‌گه‌ر له‌عێراقه‌وه بهاتایه ئه‌و بودجه‌یه دیار ده‌بوو."
" چی بەلای وەفدی کوردیەوە گرنگ بوو؟ "
د.بەهار مەحمود سەبارەت بەناوەرۆکی ماددە (١١) کەپێشتر هەرێم و بەغداد لەسەری ناکۆک بوون، وتی" ئه‌وان تۆزێک له‌شێوه‌ی مادده‌که‌یان گۆڕیووه چونکه ئه‌وه‌ی که‌ده‌ستکاری کرابوو وه‌کو مه‌رجێکی جه‌زائی بۆ هه‌رێمی کوردستان دانرابوو ئه‌گه‌ر هەرێم پابەند نەبێت ئه‌وا هیچ بڕه بودجه‌یه‌کی بۆ ناچێت و هه‌رکاتێکیش بودجه‌یان بۆ بنێرێت ئاوا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت چونکه به‌مشێوه‌یه ده‌ستکاری کراوه به‌ڵام دوێنێ شێوازی داڕشتنەکەیان گۆڕیووه هه‌مان ناوه‌ڕۆکه، مادده‌ی 11 له‌پێنج بڕگه پێکهاتووه بڕگه‌ی 1،2،3،4 له‌بڕگه‌ی پێنج‌دا ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌رێمی کوردستان پابەندبوو به‌و بڕگانه‌ی پێشووه‌وه ئه‌وا بودجه‌ی بۆ ده‌نێردرێت که‌واته تێگه‌یشتنی پێچەوانەکەی ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر هاتوو هەرێم پابەند نەبێت بودجه‌ی بۆ نانێردرێت واته هه‌مان مانایه به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی تر دایان ڕشتۆته‌وه به‌ڵام وه‌فدی هه‌رێمی کوردستان زۆرتر ئه‌وه‌ی به‌لاوه گرنگ بوو وشه‌ی "ئه‌قیامی" بۆ جێگیر بکه‌ن واته داهاتی نه‌وت ڕاده‌ست بکات نه‌وه‌ک نه‌وته‌که خۆی."
دەربارەی ئەوەی ئایا وەفدی هەرێمی کوردستان بۆچوونی نوێنەرە کوردییەکانی لەبەغداد وەرگرتووە لەسەر ڕێککەوتنەکەیان؟
لەوەڵامدا د.بەهار مەحمود وتی" به‌ڵێ ئێمه کۆبوونه‌وه‌مان هه‌بووه پێشتر له‌گه‌ڵیان، وه پێشمان وتوون و به‌شێک له‌نوێنه‌رانی کورد له‌لیژنه‌ی دارایی ده‌نگیان به‌و بڕگه‌یه‌ی کۆتایی نه‌داوه ئه‌وه‌ی که‌جێگیربووه."
دەربارەی هۆکاری دواخستنی کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجە، د.بەهار مەحمود وتی" سه‌باره‌ت به‌دواخستنی دانیشتنه‌که، ئه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌نگی له‌سه‌ردراوه له‌لیژنه‌ی دارایی و له‌لیژنه‌ی دارایی کێشه‌ی تێدا نه‌ماوه نه‌ک له‌ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا که‌کێشه‌یه به‌شێک له‌شیعه‌کان له‌هاوپه‌یمانی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا-ن دانیشتنه‌کان بایکۆت ده‌که‌ن و ده‌نگ به‌بودجه ناده‌ن ئه‌گه‌ر هاتوو چه‌ند داواکاریه‌کیان هه‌یه بۆیان نه‌یه‌ته‌دی، گرنگترین داواکارییه‌کانیشیان گه‌ڕانه‌وه‌ی نرخی دۆلاره بۆ نرخی پێشووی واته 118-120 هه‌زار دینار هه‌روه‌ها داوای " میلاکاتی وه‌زیفی" ده‌که‌ن، جگەلەوەش ئه‌وانه‌ی له‌حه‌شدی شه‌عبی فه‌سڵکراون داواده‌که‌ن جارێکی تر بگه‌ڕێنرێنه‌وه، به‌مشێوه‌یه کۆمه‌ڵێک داواکارییان هه‌یه ده‌لێن به‌و داواکاریانه ئینجا ده‌نگ ده‌ده‌ین، هه‌روه‌ها سونه‌کانیش داواکاریان هه‌یه به‌زیادکردنی ئه‌و به‌شه‌بودجه‌یه‌ی بۆ پارێزگاکانیان دانراوه به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی پارێزگاکانیان زیاندمەندبوون له‌شه‌ڕی داعش."
" ئەو داواکارییانەی شیعە لەبودجەدا دەیکەن مەنتیقی نیە "
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئه‌و کۆمه‌ڵه داواکارییەی شیعه‌کان داوای ده‌که‌ن مه‌نتقییه و شیاوی جێبەجێکردنە لەپڕۆژە یاسای بودجەی عێراقدا؟ لەوەڵامدا د.بەهار مەحمود وتی" له‌ڕاستیدا مه‌نتقی نییه، یه‌که‌میان نرخی سه‌رفی دۆلار له‌ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌ماندا نییه، په‌رله‌مان له‌بودجه‌دا که‌ئاماژەی پێ‌کردبوو له‌یاسای بودجه‌دا له‌به‌رئه‌وه بوو که‌نرخی نه‌وتی به‌دۆلار خه‌مڵاندبوو له‌به‌رئه‌وه ده‌بووایه نرخی سه‌رفی دۆلاریش جێگیربکات له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بودجه‌که بنیات بنێت به‌ڵام که‌ڕۆژی ڕابردووتر ئه‌وان ئه‌و داواکاریه‌یان کردووه لیژنه‌ی دارایی هاتوون چاره‌سه‌رێکی زۆر باشیان بۆکردوون ئه‌ویش ئه‌وه‌یه نرخی سه‌رفی دۆلاریان له‌یاساکه‌دا ده‌رهێناوه چونکه ئه‌وه ئیشی په‌رله‌مان نییه، هاتوون نرخی نه‌وتیان به‌دینار جێگیرکردووه، واته ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی بانکی مه‌رکه‌زییه به‌پێی یاسای بانکی مه‌رکه‌زی هیچ په‌یوه‌ندی به‌په‌رله‌مانه‌وه نییە، دووه‌م، شت من پێموایه ئه‌م بابه‌ته مه‌سه‌له‌ی بودجه مه‌سه‌له‌ی ئه‌و داواکاریانه نییه که‌ئه‌و لایه‌نه شیعانه ده‌یکه‌ن به‌ڵکو مه‌سه‌له‌که به‌ستراوه‌ته‌وه به‌بابه‌تی سیاسی و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌وه ئه‌و لایه‌نانه نایانه‌وێت هه‌ڵبژاردن بکرێت دیاره ئه‌و لایه‌نانه له‌هاوکێشه‌کانی ناوعێراقدا سه‌ر به‌چ لایه‌نێکن ئه‌وانه‌ی که‌ده‌یانه‌وێت ململانێکانیان له‌ناو عێراقدا یه‌کلایی بکه‌نه‌وه."
" ئه‌گه‌رێکی زۆر له‌وه‌دایه که ئه‌مساڵ بودجه په‌سه‌ند نه‌کرێت "
کەواتە پێت وایە لەناو ئەو هەموو کێشە و داواکاریەی هەیە ئەمساڵ بەئاسانی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراقی پەسەند بکرێت؟
وەڵامەکەی د.بەهار مەحمود دەڵێت" ئه‌گه‌رێکی زۆر له‌وه‌دایه که ئه‌مساڵ بودجه په‌سه‌ند نه‌کرێت."
"پێشبینی ده‌که‌م لەناو پەرلەمانی عێراق ئه‌گه‌ر بتوانن شکست بەو ماددەیە بهێنن کەپەیوەندی بەهەرێمی کوردستانەوە هەیە "
سەبارەت بەپێشبینییان بۆ پەسەندکردنی ڕێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغداد لەپڕۆژە یاسای بودجەی عێراق لەناو پەرلەمانی عێراقدا؟
د.بەهار مەحمود وتی" له‌دانیشتنی ده‌نگداندا به‌گشتی گفتوگۆ نییه واته هه‌موو یاسایه‌ک به‌سێ قۆناغدا تێده‌په‌ڕێت خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌م و دووه‌م و دانیشتنی سێیه‌م دانیشتنی ده‌نگدانه نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک گفتوگۆ هه‌بێت، ده‌نگ ده‌درێت یان ده‌نگ نادرێت به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاوایه، ئێمه ئێستا له‌دانیشتنی ده‌نگدانداین بۆ بودجه، بۆیه پێشبینی ده‌که‌م ئه‌گه‌ر بتوانن شکست بەو ماددەیە بهێنن کەپەیوەندی بەهەرێمی کوردستانەوە هەیە."
د.بەهار مەحمود ئەوەشی وت" ئه‌گه‌ر ده‌نگ نه‌هێنێت جێبه‌جێ ناکرێت به‌ڵام کورد هه‌رهه‌موومان ڕازی بووین له‌سه‌ر ئه‌و مادده‌یه‌ی له‌ئه‌سڵی پرۆژه‌یاساکه‌دا هاتبوو له‌حکومه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وه ده‌نگ نه‌هێنێت پێشنیاری لیژنه‌ی دارایی ئێستا جێگیرکراوه به‌مانای ئه‌وه‌یه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌سڵی یاساکه که‌بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌سڵی یاساکه به‌لای ئێمه‌وه ئه‌وه باشتره."
" ئه‌گه‌ر هاتوو بودجه په‌سه‌ند نه‌کرێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بودجه‌ش به‌سه‌ند بکرێت هەرێمی کوردستان بڕه‌پاره‌یه‌کی هه‌ر بۆی نایه‌ت به‌پێی ئه‌م ڕێککه‌وتنه "
د.بەهار مەحمود لەکۆتایی وتووێژەکەی بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا وتی" پێشبینی ده‌که‌م ئه‌و بڕە پارەیەی هه‌بووه له‌وه‌وپێش بەغداد دەینارد بۆ هەرێم ئیتر ئه‌وه‌ش نانێردێت به‌ڵام له‌ئێستادا هه‌رێمی کوردستان له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وت تاڕاده‌یه‌کی زۆر به‌رزبۆته‌وه له‌وانه‌یه بتوانێت به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستای 79% ی مووچه ده‌دات له‌وانه‌یه بتوانێت به‌رده‌وام بێت به‌ڵام زۆر ئه‌گه‌ری که‌مه ئه‌گه‌ر هاتوو بودجه په‌سه‌ند نه‌کرێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بودجه‌ش به‌سه‌ند بکرێت هیچ هەرێمی کوردستان بڕه‌پاره‌یه‌کی هه‌ر بۆی نایه‌ت به‌پێی ئه‌م ڕێککه‌وتنه وه‌کو ئه‌وه‌ی ڕوونم کرده‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر بودجه په‌سه‌ند نه‌کرێت شتێکی زۆر قورسه کازمی بتوانێت هیچ بودجه‌یه‌ک بۆ هه‌رێمی کوردستان بنێرێت چونکه کازمی ئێستا له‌لایه‌ن به‌شێکی زۆر له‌لایه‌ن کوتله شیعیه‌کان و لایه‌نه شیعیه‌کان موسته‌هده‌فه به‌تایبه‌تی چاو له‌سه‌رئه‌وه‌یه که‌ئایا مووچه بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌نێرێت یان نا، وه هیچ دوور نییه داهاتووی وه‌کو "به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی" لێبێت ئه‌گه‌ر بودجه بۆ هه‌رێمی کوردستان بنێرێت."
سەرچاوە: VOA