02:26 - 02/03/2021
دادگایی ساركۆزیی لەنێوان تاوان و دیوە سیاسییەكەیدا
تاوانباركردنی نیكۆلا
ساركۆزیی سەرۆكی فەرەنساو كردنەوەی دۆسیەی تایبەت بە دادگایی كردنی نوێ نیەو
چەندین ساڵە دۆسیەی جۆراوجۆری لەسەر دەكرێتەوە ، لە مانگی 5ی ساڵی 2013 ەوە بازرگانێکی فه‌ڕه‌نسی-
لوبنانی له‌دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، هه‌ڕه‌شه له سه‌رۆكی پێشووی فه‌ره‌نسا كردووە
و رایگەیاندووە " لیبیا هاریكاری دارایی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2007 ی
كردووه" تا ئەو وەكو سەرۆك بچێتە كۆشكی ئیلیزێ..
زیاد ته‌قیەدین، یه‌كێكه
له‌ده‌وڵه‌مه‌نده دیاره‌كانی پاریس و له‌لایه‌ن دادگاوه تۆمه‌تی سپیكردنه‌وه‌ی
دراوی خستراوەته پاڵ و لەچاوپێكەوتنێكدا له‌گه‌ڵ فڕانس 24، كلۆد گیان، وه‌زیری
پێشووی ناوخۆی فەڕەنساشی تومه‌تبار كرد، به‌وه‌ی ئه‌ویش له‌و پرسه داده‌ستی هه‌بووه.
ئه‌و بزنسمانه فه‌ره‌نسیه
- لوبنانییه گوتیشی " به‌ڵگه‌ی ته‌واوی هه‌یه له‌تێوه‌گلانی جاك شیراك و
نیكۆلا ساركۆزی له‌كه‌یسی گه‌نده‌ڵی".
دادگای پاریس جگه له‌تۆمه‌تی
سپیكردنه‌وه‌ی دراو، بە تۆمه‌تی خراپ به‌كارهێنانی سامانی گشتی له 2011 و گه‌واهیدانی
نادروست له‌ناو دادگا تۆمه‌تباری كرد.
وه‌زیری پێشووی ناوخۆی ئه‌و
وڵاته، تۆمه‌ته‌كانی ئه‌و بزنسمانه‌ی ره‌تكرده‌وه و ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه ناو
ماڵی پشكێندراوه و پۆلیس به‌دوای به‌ڵگه‌ی پێویست ده‌گه‌رێ.
له‌باره‌ی تۆمه‌ته‌كانی،
كه بزنسمانە فەڕەنسی-لوبنانیەکە دژی وەزیری پیشووی ناوخۆ ئاشكرای كردووه، باس له‌په‌یوه‌ندییه‌كی
ته‌له‌فۆنی ده‌كات، كه تێیدا فه‌ره‌نسا ئه‌وكات ده‌یویست گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ
لیبیا له‌بواری وه‌به‌رهێنان ئه‌نجامبدا و له‌سه‌ر ژماره‌ی 135 ملیۆن دۆلار رێكنه‌كه‌وتوون.
ته‌قیەدین گوتیشی "
به كلۆد گیان‌م راگه‌یاند مێشكی خۆیان به‌كاربهێنن و په‌یوه‌ندی به‌میری قه‌ته‌ره‌وه
بكه‌ن، چونكه هه‌ردووكیان په‌یوه‌ندییان به‌و میره‌وه هه‌یه".
دووپاتیشیكرده‌وه
"قه‌ته‌ر گه‌ره‌نتی 300 ملیۆن دۆلاری به ته‌رابلوس داوه و دواتر ئه‌و پاره‌یه گه‌یشتۆته
ده‌ست ساركۆزی و گیان" نه‌ك موعه‌ممه‌ر قه‌زافی و حكومه‌تی لیبیا.
له میانی لێكۆڵینه‌وه له سه‌ركۆماری پێشووتری فه‌ڕه‌نسا،
نیكۆڵا ساركۆزی تەمەن 66 ساڵ به هۆی ده‌نگۆی "به‌ده‌ستهێنانی پاره به
رێگای نایاسایی له لیبیا بۆ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا
له ٢٠٠٧"، ناوبراو تۆمه‌تی "دروستكردنی تۆڕی تاوان" دراوه‌یه پاڵ
و بووە هۆی ئەوەی دادگایەكی فەرەنسی بە تاوانی گەندەڵی، بڕیاری سێ ساڵ زیندانیكردنی بۆ نیكۆڵا
ساركۆزی سەرۆكی پێشووی فەرەنسا دەركرد.
دادگا
بە تاوانی گەندەڵی و بەكارهێنانی هەژموونی دەسەڵات بۆ بەرژەوەندیی تاكەكەسی،
بڕیاری سێ ساڵ زیندانیكردنی بۆ ساركۆزی دەركرد، لەگەڵ ساڵێك جێبەجێكردن، بەڵام بە
هۆی ئەوەی لە فەرەنسا سزای زیندانیكردن ئەگەر لە دوو ساڵ كەمتر بێت، جێبەجێ
ناكرێت، ساركۆزی ناچێتە زیندانەوە.
جێی
باسە كەیسەكەی ساركۆزی بریتییە لە یارمەتیدانی دادوەرێك بۆ وەرگرتنی پۆستێكی باڵا
لە مۆناكۆ، ئەمەشی لە بەرانبەر وەرگرتنی چەند زانیارییەك لەسەر كەمپەینەكانی
هەڵبژاردن بۆ كردبوو .
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی دارایی
نیشتمانی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند كه جگه له تۆمه‌تباركردنی به گه‌نده‌ڵی، به‌ده‌ستهێنانی
پاره به رێگای نایاسایی له لیبیا بۆ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری
فه‌ڕه‌نسا له ٢٠٠٧، به‌كارهێنانی بودجه‌ی خزمه‌تگوزاریی گشتی له پێناو خۆیدا،
ساركۆزی به دروستكردنی تۆڕی تاوانیش تۆمه‌تبار كراوه.
ده‌نگۆكان
له‌باره‌ی ساركۆزی
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه
ساركۆزی "بۆ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا له
٢٠٠٧، به رێگای نایاسایی پاره‌ی له سه‌رۆكی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی لیبیا، معه‌مه‌ر قه‌زافی
وه‌رگرتووه و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی به‌و پاره‌یه به‌ڕێوه بردووه".
سه‌رۆكی له‌كارلادراوی لیبیا، موعه‌مه‌ر
قه‌زافی به‌ر له كوشتنی له ٢٠١١ له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا گوتی: "كاتێك ساركۆزی
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا بوو هاته لام و داوای پاره‌ی لێ كردم، منیش پێم دا. به‌هۆی
منه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا".
زیاد ته‌قێدین'ی سەرمایەداری لیبیاش
له ٢٠١٩ رایگه‌یاندووە كه ئه‌و پێنج ملیۆن یۆرۆی له لیبیاوه بۆ ساركۆزی بردووه.
به‌هۆی ده‌نگۆكانه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی
به‌رایی له ساركۆزی له ٢٠١٣ ده‌ستی پێكرد. دوای پێنج ساڵ له لێپرسینه‌وه‌ی به‌رایی
ساركۆزی له ٢١ی ئاداری ٢٠١٨ له پاریس ده‌ستگیر كرا، نزیكه‌ی دوای ٣٠ كاتژمێر له
ده‌ستگیركردنی ده‌ست كرا به لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵی به تۆمه‌تی "به‌ده‌ستهێنانی
پاره به رێگای نایاسایی له لیبیا بۆ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری
فه‌ڕه‌نسا له ٢٠٠٧، گه‌نده‌ڵی و شاردنه‌وه‌ی بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ لیبیا".
هەرچەندە ماوەیەكی زۆرە چاوەڕوانی
دادگایی كردنە و بەڵام ١٠ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ساركۆزی به
تۆمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی لای دادوه‌ر گوته‌ی لێ وه‌رگیرابوو.، بەڵام دواجا
ساركۆزیی سزای سێ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە.بەڵام بە پێی یاسا –وقف تنفیذ-ی بۆ
كراوەو ناوبراو بە فیعلی ناچێتە زیندانەوە.
بەڵام وەك شارەزایان باسی دەكەن ئەو
بڕیارەی دادگا بایەخی مەعنەوی زۆری هەیە، لەبەر ئەوەی ناوبراو بۆ ماوەی پێنج ساڵ
سەرۆكی یەكێك لە وڵاتە پێشكەوتووەكانی جیهان(فەرەنسا) بووە، تا ئێستاش لە لایەن
بەشێكی زۆری ئەندام و لایەنگرانی حیزبی كۆماریی قەرەنساوە پشتیوانی لێدەكرێت.
شارەزایانی یاسا باسیان لەوەش كردووە
كە دادوەرەكە سوكترین مادەی هەلبژاردووە ، خۆ ئەگەر بە پێی یاسای 433 ی فەرەنسی
مامەڵەی لەگەڵدا بكردایە دەبوو زیندانیەكەی كەمتر نەبوایە لە 10 ساڵ و سزای مادی
كەمتر نەبێت لەیەك ملیۆن یۆرۆ‌و لە هەمان كاتیش‌دا تاوانبار بێبەش دەكرێت لە هەموو
مافێكی مەدەنی و خێزانی تاكاتی تەواوبوونی سزاكەی و لەدوای تەواوكردنی سزاكەشی بە
هیچ شێوەیەك ناتوانێت هیچ وەزیفەیەكی
فەرمی لە حكومەتدا وەربگرێت، دادگاكە سزای بەسەر ساركۆزی و دوو هاوڕێیدا سەپاند
بەو تاوانەی كە پێگەكەیان بۆ سودی كەسی بەكارهێنانەوە بە خراپی سوودیان لە پارەی وڵاتەكەیان
وەرگرتووە.
چیرۆكی ئەو جارەیات دەگەڕێتەوە بۆدوو ساڵ
دوای ئەوەی كە ساركۆزیی كۆشكی ئیلیزێ بەجێدەهێڵێت و لێكۆڵینەوە لە هەڵبژاردنەكانی
2007 و 2012 دەكرێت، دەردەكەوێت كە ساركۆزیی بە تەلەفۆنێكی نەناسراو پەیوەندیی بە
دادوەر – جیلبیر ئیزیبیر-ەوە كردووەو پەیمانی ئەوەی پێداوە كە پلەو پۆستێكی باڵای
پێبدات لە هەرێمی مۆناكۆ، ئەوەش لە ڕێگەی دوو كەسەوە كە یەكێكیان هاوڵاتییەكی
فەرەنسی نیشتەجێی ئیسرائیلە.
هەرچەندە ساركۆزیی نكولی لەو كارانە كردووە
و گوتوویەتی خەیاڵكردەو هیچ بنەمایەكی ڕاستی نیە و كێشەكەی ساركۆزی ناوی كێشەی -بیگمالیۆن-ەو
پەیوەندیی ڕاستەخۆی بە هەلبژاردنەكانی 2012 ەوە هەیە و هەندێك كاری كردووە كە كە
پەیوەندی بە پارەداركردنی ئەو هەڵبژاردنە لە بەرژەوەندی خۆی و ئەوەش پێچەوانەی
یاسای هەڵبژاردنەكانە، لەگەڵ ئەوەشدا پەنا براوە بۆ بەكارهێنانی وەسڵی تەزویر و
چەندین دۆسیەی گەندەڵی دارایی، لەگەڵ ئەوەشدا پەیوەندی كردووە بە كۆمپانیایەكی
ڕوسییەوە ، بەپێی سەرچاوەكان ئەو كارە جگە لەوەی كە كێشەی یاسایی تێدایە كێشەی
هەواڵگریی و سیخوریشی لە خۆ گرتووە.
هەرچەندە تا ئێستاش بەشێكی زۆر لە
لایەنگران و بەرپرسانی حیزبی كۆماری لەو بڕوایەدان كە دادگایی كردنی ساركۆزیی
پەیوەندی بەوەوە هەیە كە دەیانەوێت كاندیدی بكەنەوە لەبەرامبەر ئیمانۆئێل ماكرۆنی
سەرۆكی ئێستادا كە وابڕیارە لە مانگی بەهاری ساڵی داهاتوودا هەلبژاردن ئەنجام
بدرێت و لەم چەند مانگەی پێشووشدا ناكۆكی كەوتووەتە نێوانیان و پەیوەندییەكانیان
بەرەو خراپی ڕۆشتووە.