03:34 - 23/02/2021
ململانێی ئۆپۆزسیۆن و ئاریشەی ئابووری لە سندوقی هەڵبژاردنەكانی 2021 دا
ئەمساڵی 2021 كۆمەڵێك گۆڕانكاریی گرنگ
لە جیهاندا ڕوو دەدەن، ئەو گۆڕانكارییانە لە ڕێگەی هەڵبژاردنەكانەوە دەبێت و
بێگومان ئەو هەڵبژاردنانەش كاریگەرییان لەسەر ئابووری و بازاڕی جیهانیش دەبێت، ئەم
گۆڕانكارییانە لە كاتێكدایە كە هێشتا كێشەی كۆرۆناو كۆڤید 19 بەرۆكی جیهانی بەرنەداوەو ئابووری جیهانی تووشی ڕاوەستان كردووە.
ئەمساڵ لە باشووری ئەفەریقاوە بیگرە تا
دەگاتە وڵاتی مەكسیك لە زۆربەی وڵاتەكاندا ئەنجام دەدرێت و دەبێتە هۆی سەركەوتن و
پاشكەوتنی ئابووری ئەو وڵاتانە و لە هەمان كاتیشدا لە وڵاتانی ڕوسیا و بەرازیلیش
خۆپیشاندانی گەورە هاتووتە پێشەوە، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی چاودێرانی ڕەوشەكە و
وەبەرهێنەران وردتر سەرنجی دۆخەكە بدەن.
هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق: تشرینی یەكەم
یەكێك لەو وڵاتانەی كە وابڕیارە هەلبژاردنی پەرلەمان ئەنجام بدات لە مانگی تشرینی یەكەمدا عێراقە ، كە وابریاربوو لە 6/6/2021 ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی ناڕەزایەتی لایەنەكانەوە دواخرا بۆ مانگی تشرینی یەكەم، بەڵام تا ئێستاش ڕوون نییە كە ئەو پرۆسەیە دەچێت بەڕێوە یان نە، هۆكارەكەشی جگە لە هەبوونی دۆخی ناجێگیری تەندروستی بەریەك كەوتنی لایەنە ناوخۆیی و دەرەكییەكان بە هۆكاری سەرەكی دواكەوتن یان ئەنجام نەدانی پرۆسەكە دەزانرێت، ئەوە لە كاتێكدا سەرۆك وەزیران مستەفا كازمی پێیی وایە تەنها دەروازەی نەهێشتنی گەندەڵی و گەڕانەوەی شكۆو سەروەرییەكانە بۆ عێراق؟
هەڵبژاردنەكانی ڤێتنام:
لە ساڵی نوێدا یەكەم وڵات كە هەڵبژادنی
ئەنجام داوە وڵاتی ڤێتنام بوو، لەمانگی كانوونی دووەمدا بۆ جارێكی دیی حیزبی شیوعی ئەو وڵاتە هاتنەوە پێشەوە، جگە لە
بردنەوەی سێیەم خولی بەڕێوەبردنی وڵات، شرۆڤەكاران چاوەڕێی ئەوە دەكەن ئابووری ئەو
وڵاتە بەرەو بەهێزی بڕوات و بتوانێت لە
بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا سەركەوتوو بێت، سەرەڕای ئەوەش لییچنەی مەركەزیی حیزبی
شیوعی ئەو وڵاتە ئەنجوومەنێكی نوێی دامەزراندووە كە لە 18 ئەندام پێكهاتوون، بۆ
ئەوەی لەو ڕێگەیەوە كەسایەتیەكان بۆ بۆپۆستە باڵاكانی وڵات دیاری بكەن، تەنانەت لە
ڕێگەی ئەو ئەنجومەنەوە سەرۆكی وڵاتیش دیاری دەكرێت و پێشكەشی پەرلەمان دەكرێت و
ئەوان دەنگی لەسەردەدەن، وابڕیارە لەناوەڕاستی ئەمساڵدا حكومەتی ئەو وڵاتەیان
پێبگات و دەنگیان لەسەر بدرێت و حكومەت پێكبهێنرێت.
لە كیشوەری
ئاسیا؛ هەڵبژاردنی گشتی مالیزیا
كاتی
دیاریكراوی هەڵبژاردنە گشتییەكانی مالیزیا 2023یە، بەڵام حیزبی فەرمانڕەوای ئێستا
داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەدەكەن و ئەو حكومەتەی كە محی الدین یاسین بەڕێوەی دەبات
و زۆرینەی پەرلەمانیشیان لا نیە، بەڵام سەرۆك وەزیران جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە
هەر بە كۆتایی هاتنی دۆخی تەندروستی كۆرۆنا هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت، لەگەڵ
ئەوەشدا لە مالیزیا 13 مانگی پێشوو حاڵەتی نائاسایی ڕاگەیەنراوە، بەڵام پەرلەمانی
ئەو وڵاتە باس لەوە دەكەن كە سەرۆك وەزیران كار بۆ ئەوە دەكات هەموو دەسەڵاتەكان
بۆ خۆی قۆرغ بكات و كودەتا بەسەر پەرلەمانی ئێستادا بكات.
كیشوەری
ئەوروپا؛ هەڵبژاردنی گشتی كۆسۆڤۆ
كۆسۆڤۆ
وڵاتێكی دانەمەزراوی ساڵانی پێشووە دەكەوێتە ناوەڕاستی كیشوەرە پیرەكەوە –ئەوروپا-
لە ماوەی دوو ساڵدا ئەمە دووەم هەڵبژاردنیەتی، لەبەر ئەوەی دادگای باڵای ئەو وڵاتە
حكومەتی هەڵوەشاندەوەو بڕیاری هەلبژاردنی دیكەی دایەوە، كە هێشتا 8 مانگ بەسەر
پێكهێنانیدا تێپەری كردبوو، كێشەی ئەو وڵاتە لە نێوان سەرۆك وەزیران –عەبدوڵا
حوتی- و حیزبەكەی كە وادەی سەرۆكایەتیەكەی تەواو بووە لەگەڵ حیزبی چەپەكان و
ئالبین كورتی دایە، كە پێشتر سەرۆك وەزیران بووە و بەهۆی هەلبژاردنەكانی مانگی
ئاداری پیشوەوە لەكارەكەی دوور خراوەتەوە.
پێشبینیەكان
بۆئەو وڵاتە ئەوەیە كە بارودۆخی ئابووری بەرەو پێشەوە بچێت و دۆخی هاوڵاتیانیش
بەرەو باشتر بچێت.
هەڵبژاردنی
سەرۆكایەتی و پەرلەمانی بولگاریا:
وابڕیارە لە
رۆژی 4 نیسانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمان و لە مانگی ئۆكتۆبرەیش هەڵبژاردنی
سەرۆكایەتی بەڕیوە بچێت، ماوەی ساڵێك زیاتر دەبێت وڵاتی بولگاریا بەنێو كێشەیەكی
قولی ناوخۆییدا دەڕوات. لە دوای ئەوەی خەلك ڕژانە سەر شەقامەكان و لە دژی
گەندەڵییەكانی سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە –بویكو بوریسوف- و داوایان لێدەكرد كە
دەست لەكار بكێشێتەوە.سەرۆك وەزیرانیش تۆمەتی پەیوەندی بە مافیاكانەوە دەداتە پاڵ –رومین
رادیف- كە لە لایەن ئۆپۆزسیۆنەوە پشتیوانی دەكرێت و ئەویش بە هەموو شێوەیەك ڕەتی
دەكاتەوە، ئەوە لە كاتێكدا بزریسوف لە سالی 2009 ەوە كۆتایی بەدەسەڵاتی یاسایی
هاتووە، هەلبژاردنی ئەمسال بۆ كۆتایی هێنانە بەو دۆخە ناهەموارەی كە لە ئارادایەو
چاودێرانیش پێیان وایە گۆڕانكاریی گەورە دێتە پێشەوەو ئۆپۆزسیۆن سەركەوتن بەدەست
دەهێنێت.
هەڵبژاردنی
پەرلەمانی ڕوسیا؛ سێبتەمبەر چی لە دۆخی ئەو وڵاتە دەگۆڕێت؟
لە ئێستادا كە
ڕوسیا بە دۆخێكی ناهەمواری نێوان حكومەت و ئۆپۆزسیۆندا تێدەپەڕێت، ئۆپۆزسیۆن
پێداگریی لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەكەنەوە، پۆتنیش هەموو تواناكانی خۆی
خستووتە كار بۆ ئەوەی دوو لەسەر سێی پەرلەمان بەدەست بهێنێت بۆ ئەوەی شكست بەو
هەوڵە بهێنێت ، ئەوە لە كاتێكدایە كە كێشەی ئابووری ئەو وڵاتە خەڵكی نیگەران
كردووەو جەماوەرەكەی جارانی نەماوە، سەرۆكی ئۆپۆزسیۆنیش -ئەلیكسی نافالنی- كە
ئێستا دەستگیر كراوەو حكومەتی ئێستاش كار بۆ ئەوە دەكات كە ئۆپۆوسیۆن نەتوانن
وەكپێویست بەشداری هەڵبژاردنەكان بكەن ، ئەو كێشەو ململانێیە چاودێرانی تووشی
سەرسوڕمان كردووەو گریمانەی ئەوە دەكەن كە دۆخی ڕوسیا وەك خۆی نامێنێتەوەو دووریش نیە لە بەرژەوەندی
ئۆپۆزسیۆن یشكێتەوە.
رۆژهەڵاتی
ناوەڕاست و هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیسرائیل:
هەرژی
رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشە گۆڕانكاریی بەخۆیەوە دەببنێت و بڕیارە لە 23 مارسی ئەمساڵ
دا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت بەو پێیەی كە وادەی تەواو دەبێت، ململانێكە لە نێوان
ژمارەیەك ڕكابەردایەو بنیامین ناتانیاهۆ لەبەرامبەر كۆمەڵێك كەس و لایەندایە و
تۆمەتباریش كراوە بە كۆمەڵە كێشەیەكی یاسایی و لە گەندەڵییەوە تێوەگلاوە، لە ڕووبەڕووبوونەوەی
كۆڤید 19 شدا كێشەی جەماوەریی بۆ دروست بوو لەبەر ئەوەی پلانی تۆكمەی نەبوو بۆ
بەرەنگاریی و وڵاتەكەی خستە دۆخی ناهەمواری تەندروستییەوە.لەلایەكی تریشەوە
ناتانیاهۆ پەیوەندی باش نیە لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمەریكا بەسەرۆكایەتی –جۆ بایدن-
و هەموو چاودێرانیش پێیان وایە گۆڕانكاریی بەسەر ئەو پەیوەندییانەدا دێت و
ئیسرائیل وەك سەردەمی ترەمپ نابێت.
هەڵبژاردنی
سەرۆكایەتی ئێران: 18 حوزەیران
ئێران
لەناوەڕاستی ئەمساڵدا وابڕیارە هەلبژاردنی سەرۆكایەتی ئەنجام بدات، دووریش نییە
كۆتایی بە سەرۆكایەتی حەسەن رۆحانی بهنێت، لەبەر ئەوەی لە 2015ەوە كێشەی
ئەتۆمییەكەی ئێران لەگەڵ وڵاتانی جیهان و بەتایبەتی ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی بۆ
دروست بووە، توندڕەوەكانی ناو وڵات ئامانجیانە نوێنەریان لە سەرۆكایەتی دا
بمێنێتەوەو بۆ ئەو مەبەستەش زۆرینەی كاندیدەكانی لەو بەرەیەن و سوپای پاسداران كە
فەرمانڕەوای ڕاستەقینەی ولاتە لە پشتیانەوەیە، لە ئێستاشدا و دوای دەرچوونی بایدن
بۆ سەرۆكایەتی ئەمەریكا ئێرانیەكان لەو باوەڕەدان گۆرانكاری لە مامەڵەیان لەگەل
ئێران دەگۆڕیت و شرۆڤەكارانیش پێیان وایە هیچ ڕوونادات و ئەگەر ڕووش بدات تەنها
ڕواڵەتییە، پێیان وایە توندڕەوەكان بوونەتە هۆی ئەوەی ئەمەریكیەكان تاك لایەنە لە
ڕێككەوتنی ئەتۆمی ناسراو بە –بەرجام- بكشێنەوەو تا ئێستاش بایدن داواكاریی ئەوەیە
كە دەبێت ئێران بە شێوەیەك تەسلیمی ڕێككەوتنەكە ببێت و بڕیارەكانی جێبەجێ بكات.
باشووری
ئەفەریقا:هەلبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی لیبیا
لیبیا ولاتێكە
ئەندامی ڕێكخراوی ئۆپێكی نەوتییە،لە ساڵی 2011 ەوەو لە میانی شۆرشەكانی بەهاری
عەرەبیدا كۆتایی بەدەسەلاتی موعەمەر قەزافی هاتووە، لە ئەنجامی ململانێ و كێشە
ناوخۆییەكاندا وڵاتەكە وێران بووە، چەندین لایەنی چەكداری بەهێز دروست بوون، نەتەوە
یەكگرتوەكان كار بۆ ئەوە دەكات لەیەكیان نزیك بكاتەوە تا دەستێوەردانی دەرەكی
ولاتانیش رابگرێت، بەڵام ناكۆكی لایەنەكان بووەتە هۆی ئەوەی وڵات ئاوەدان
نەبێتەوەو بگرە بەرەو خراپتریش هەنگاو هەڵبگرێن، نەوتی ئەو وڵاتە بووەتە مایەی
كێشەو لەوێشەوە خزمەتگوزاریی خەڵكیش ڕاوەستاوە، بەڵام بریار وایە رۆژی 24/12/2021
هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانیش ئەنجام بدرێت، بەڵام پرسیار ئەوەیە؛ ئاخۆ ئەو
هەلبژاردنە دەكرێت، ئەگەر بشكرێت چی لە دۆخی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دەگۆڕێت؟
هەڵبژاردنەكانی
جەزائیر؛ مێژوویەكی دیاری نەكراو
جەزائیر
ئەندامی ڕێكخراوی نەوتی ئۆپێكە، بەشێك لە سەركردە باڵاكانی جەزائیركە لەلایەن
سوپاوە پشتیوانی دەكرێن، جەختدەكەنەوە لەسەر هەڵبژاردنی ئەمساڵ، هەرچەندە دوو جاری
دیكە شكستیی هێناوە، لەكاتێكدا هەمووان دەیانەوێت كۆتایی بە دۆخی ناڕەزایەتیەكان
بهێنرێت، بەڵام تا ئێستا كاتی هەلبژاردنەكان دیاری نەكراوە بە بیانووی ئەوەی –عبدالمجید
تبون- بەهۆی باری تەندروستییەوە لە دەرەوەی وڵاتەكەیەتیو لە هەمان كاتیشدا دۆخی
كۆرۆنا لەو وڵاتەدا پریەتی لە كێشەو گونجاو نیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن. هەرچەندە
جەزائیرییەكان لە مانگی تشرینی دووەمی پێشوودا ڕاپرسییەكیان كرد بۆ هەمواركردنەوەی
دەستوور، بەڵام ئامادە نەبوونی خەڵك وەك پێویست بووەتە هۆی دڵساردی دەسەڵاتدارانی
ئەو ولاتە تا هەلبژاردن ئەنجام بدەن.
هەڵبژاردنی
پەرلەمانی مەغریب؛ سێبتەمبەری ئەمساڵ
هەرچەندە
وڵاتی مەغریب بە دۆخی سەختی كۆرۆنادا تێدەپەڕێت، و لە هەمان كاتیشدا خەڵك مەترسی
ئەوەیان هەیە مەلیك محەمەدی شەشەم ئەو دۆخە بقۆزێتەوە، بۆ هەڵبژاردنی ئەمسال 30
حیزب و كیانی سیاسی كێ بەركێ دەكەن بۆ بەدەستهێنانی 395 كورسی پەرلەمانی، ئەوەش
تاقیكردنەوەیەكی قەرس دەبێت بۆ حیزبی –دادو گەشەپێدانی جەزائیر- كە لە لایەن
ئیسلامیەكانی ئەو وڵاتەوە پشتیوانی دەكرێت و بەهۆی ئەوەی ڕایگەیاندووە ئاساییە
جەزائیر پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاتەوە جەماوەری خۆی لە
دەستداوە.لە هەمان كاتیشدا بە پێی یاسای ئەو وڵاتەش یەك حیزب ناتوانێت سەرجەم
كورسییەكانی پەرلەمان بۆ خۆی ببات، بەڵكو بە فرەحیزبی دەمێنێتەوە.
هەڵبژاردنی
ئەنجوومەنی نیشتیمانی ساحل العاج؛ 6 ئازار
هەلبژاردنی
ئەنجوومەنی نیشتیمانی لە 255 ئەندام پێكدێت، حیزبی دەسەڵاتداری ئێستا خاوەنی 205
كورسییە بەسەرۆكایەتی حەسەن واتاراكە سێیەم جارە بەسەرۆكی ئەو وڵاتە
هەلدەبژێرێتەوە، چاوەڕێ دەكرێت زۆرینەی حیزبە ئۆپۆزسیۆنەكان بەشداریی بكەن، لەناو
ئەواندا حیزبی دیموكراتی ئۆپۆزسیۆن بەسەرۆكایەتی –هنری كونان بیدی- كە بانگەشە بۆ
ئەوە دەكات چاكسازیی ئەنجام بدرێت، بەڵام هاوپیەمانی - الأجيال والشعوب المتضامنة- بەسەرۆكایەتی –جیوم سورو- بەشداری
هەڵبژاردنەكان ناكات، بەڵام تا ئێستاش ڕایان نەگەیاندووە كە بەردەوام دەبن لە
دابڕانەكەیان یان نە.
هەڵبژاردنە
گشتییەكانی ئەسیوبیا، 5 حوزەیرانی ئەمساڵ
وابڕیارە لە
مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، دوای ئەوەی ناكۆكی زۆر گەورەو
فراوان بەسەرۆكایەتی ئابی ئەحمەدی سەرۆكوەزیران هەڵگیرسا لە هەرێمی تیگرای ،
ژمارەیەك لە هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئەو وڵاتە بڕیاری بەشداریی نەكردنی
هەڵبژاردنەكانیان دا، بەڵام ئاماژەكان بۆ ئەوە دەچێت كە حیزبی دەسەڵاتدار
بیباتەوە، لە هەمان كاتدا حكومەت پەیمانی داوە كە چاكسازییەكانی ئەنجام بدات.
هەڵبژاردنی
سەرۆكایەتی زامبیا ؛ 12 ئابی ئەمساڵ
پێش لە وادەی
هەڵبژاردنەكانی زامبیا كە وابڕیارە لە مانگی ئابی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت، ململانێی
توند لەنێوان سەرۆك ئیدگارد لۆنگۆی سەرۆك وەزیران و نەیاری پێشووی هاكایندی
هیشیلیما، كە لۆنگۆی لە هەڵبژاردنی 2016 دا بە جیاوازییەكی زۆركەم بریدیەوە ،
ئێیستاش هیشیلیما بەسەری ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە دادەنرێت، بانگەشە بۆ ئەوە دەكات و
لەبەرامبەر ئەوەشدا 4 مانگ چووە زیندانەوە لەبەر ئەوەی تۆمەتی خیانەتی خستبووە پال
سەرۆكایەتی وڵات بە شێواندنی دەنگەكان.
گرنگی
هەڵبژاردنەكانی زامبیا لە ئاستی نێو دەوڵەتیدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بەشێكی زۆری
مسی جیهان لەو وڵاتەدایە. بۆیە سندوقی دراوی نێو دەوڵەتی دەخوازێت ئەوانەی دەبنە
خاوەنی ئەو وڵاتە بتوانێت قەرزەكانیان بداتەوە. لە ماوەی كۆرۆنای ساڵی پاردا بەهۆی
كەرەنتینەی گشتییەوە زیانی زۆریان بەركەوتووە.
جگە لەمانە:
ئەو ولاتانەی كە لەماوەی ئەمساڵدا هەڵبژاردن
ئەنجام دەدەن بەم شێوەیەیە.
هەڵبژاردنی شارەوانیەكانی ئەفەریقای باشوور لە
نیوەی دووەمی ئەمساڵدا و لە لایەكی تریشەوە هەریەك لە وڵاتانی ئەفەریقی وەك چاد، جیبۆتی، گامبیا،
نەیجیریا، كۆماری كۆنگۆ، كۆماری ساو و سۆماڵ هەلبژاردنی سەرۆكایەتی ئەنجام دەدەن..
ئەمەریكای لاتینی لە 28 شوباتی ئەمساڵدا وابریارەر هەڵبژاردن ئەنجام
بدات بۆ پەرلەمان كە لە 84 كورسی پێكدێت، لە وڵاتی شیلیش وابڕیارە لە رۆژی 11 نیسان
بۆ پەرلەمان و ئەنجام بدرێت. و لە 19 كانوونی یەكەمیش هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەنجام
بدرێت.
لە وڵاتی پیرۆش وابریارە لە رۆژی 11 نیسان ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەی كۆتایی بەو
دەسەڵاتە بهێنرێت كە تاوانبار كراوە بە گەنتدەڵ و بەهەدەر دانی سامانی وڵاتەكە و
بۆ ئەو مەبەستەش یاریزانێكی تۆپی پێ لەناو كێبەركێدایە بەناوی –جورج فورسیس-.
هەڵبژادنی ویلایەتی مەكسیك وابریارە لە 6 حوزەیران ئەنجام دبرێت بۆ
دیاریكردنی حاكمی ویلایەتەكە، لە لایەكی تریشەوە لە رۆژی 24/10/2021 هەلبژاردنی
پەرلەمان لە وڵاتەی ئەرجەنیتن ئەنجام دەدرێت ،و لە نیكاراگواش لە رۆژی 7 تشرینی
دووەم هەلبژاردنی سەرۆكایەتی ئەنجام دەدرێت و لە هندۆراسیش لە رۆژی 28 تشرینی دووەم
هەڵبژاردنی گشتی ئەنجام بدرێت.
هەموو ئەم گۆڕانكارییانەی كە ڕوو دەدەن لە ماوەی ئەم ساڵەدا ململانێی
توندی تێدا دەكرێت لە دوو ڕووەوە، لە لایەكەوە كێشەی ئابووری بەهێز لە وڵاتاندا
هەیە بە هۆی كۆرۆناوە و لە لایەكی دیكەشەوە لە زۆرینەی وڵاتەكاندا ئۆپۆزسیۆن بەرەو
هەڵكشان چووە، پرسیارە سەرەكییەكە ئەوەیە ؛ ئاخۆ ئەم ئاڵوگۆڕانە ئەو دوو سێكتەرە
بەرەو كوێ ئاراستە دەكات؛ لە ڕووی سیاسییەوە ئۆپۆزسیۆن سەردەكەون، یان سەركوت
دەكرێن و دەیدۆڕێنن، لە رووی ئابووریشەوە چییان پێدەكرێت و ئاخۆ دەتوانن
وڵاتەكانیان بەرەو پێشەوە ببەن؟ پێدەچێت لە هەندێك لە وڵاتەكان پێشبینی بكرێت و لە
هەندێكی دیكەش پێشبینی نەكراو بێت.