10:50 - 18/02/2021
جەنگی نرخەكان و كەمبوونەوەی داهاتی نەوت
دوو رێكخراوی بواری چاودێری نەوت لە هەرێمی كوردستان وردبینی بۆ وردبینییەكانی كۆمپانیای دیلۆیت بۆ نەوتی هەرێمی كوردستان دەكەنەوە و بەپێی وردبینییەكە كە لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوەیەكدا كۆیان كردووەتەوە و پەیسەر وێنەیەكی لێكۆڵینەوەكەی دەستكەوتووە چەندین خەوش لە سێكتەری نەوتی هەرێمی كوردستاندا دۆزراونەتەوە.
لێكۆڵینەوەكە بوارەكانی سیستمی دارایی نەوت، گرێبەستەكانی بەرهەمهێنان، پاداشت و شیرینییەكانی نەوت و موڵكانە و دانەوەی قەرزی كۆمپانیاكانی لەخۆیدا كۆكردووەتەوە و بەشێكیشی تایبەتە بە بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم پەیوەست بە كۆمپانیای سۆمۆ بۆ بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق.
بۆ خوێندنەوەی لێكۆڵینەوە كلیك لێرە بكە