03:17 - 09/01/2019
بۆچی گێچه‌ڵی سێكسی له خۆرئاوا په‌ره‌ده‌سێنێت؟
به‌یانییه‌ك خۆم گۆڕی و ته‌نوره‌یه‌كی كورتم له پێ كرد
و به‌ره‌و شوێنی كاره‌كه‌م به‌ڕێكه‌وتم.له‌سه‌ره‌تای ئه‌و ڕۆژه‌دا نه‌مده‌توانی
چاوی ئه‌و كه‌سانه ببه‌ستم كه له پشته‌وه سه‌یریان ده‌كردم یاخود توانجیان
لێده‌دام.هاوڕێكانم ده‌یانگوت تۆ بۆیه ئه‌م جله‌ت پۆشیووه تاوه‌كو سمت و كه‌فڵی
نازدارت پیشان بده‌یت.نازانم ئه‌مانه گێچه‌ڵی سێكسین یان نا؟ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م
د‌رك پێكرد كه به‌و دۆخه نائارام بووم له پڕمه‌ی گریانمدا و خۆم گه‌یانده ته‌واڵێتی
شوێنی كاره‌كه‌م.
ئه‌مه چیرۆكی یه‌كێكه له‌و هه‌زاران هه‌زار ژنانه‌ی كه
ڕووبه‌ڕووی گێچه‌ڵی سێكسی ده‌بنه‌وه، هێشتا ڕێژه‌ی هاشتاگی (منیش) له
زیادبووندایه كاتێك وه‌به‌رهێنی هۆلییۆد هارڤی واینستین ئاشكرابوو كه ده‌ستدرێژی سێكسی و گێچه‌ڵی سێكسی كردۆته سه‌ر
كارمه‌ندانی.جیاوازییه‌كه له‌وه‌دایه ده‌سته‌كه‌ی هارڤی ئاشكرابوو ئه‌وانی دیكه‌ش
ده‌شاردرێنه‌وه.
هه‌میشه ئه‌م قسه‌یه دووباره ده‌كرێته‌وه كه
پیاوانی خاوه‌ن پیشه‌وكار ئه‌و ژن و كچانه‌ی لایان ئیش ده‌كات ده‌بنه نێچێری
ڕاویان.داوای ئابڕووچونه‌كه‌ی وینستن هه‌زاران ژن و كچ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
هاشتاگی (منیش)به‌كارهێنا وه‌كو ئه‌وه‌ی به هه‌موو دونیا بڵێن ئێمه‌ش ده‌ستدرێژی
سكێسیمان كراوه‌ته سه‌ر.ئه‌و هاشتاگه له 85 وڵاتی جیهان بڵاوبووه‌وه، ئه‌وه‌ش
بووه به‌ڵگه‌ی قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی هه‌موو دونیا.
گێچه‌ڵی سێكسی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی عه‌ره‌بی
له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌میشه ئه‌فسانه‌ی گێچه‌ڵی
سێكسی به "سیانی" ناوده‌برێت چونكه پێكدێت له هه‌ژاری، چه‌پاندنی سێكسی و توندڕه‌وی
ئاینی.خۆشگوزرانی ئابووری و ئازادی سێكس هۆكارن تاوه‌كو بۆ هه‌میشه له گێچه‌ڵی
سێكسی ڕزگارمان بێت.له‌ناو وڵاتانی خۆرهه‌ڵات
گێچه‌ڵپێكه‌ر به دێوزه‌مه سه‌یرده‌كرێت كه پڕه له خه‌م و ئازار و چه‌پاندنی
سێكسی له‌به‌رامبه‌ردا كه‌سێكی خۆرئاوایی ئاینێكی لێبورده و له ڕووی سێكسیشه‌وه
كراوه‌ن به‌ڵام كاتێك هاشتاگی "منیش" دانرا، ئه‌وه ئاشكرابوو كه به‌ته‌نیا
وڵاتانی خۆرهه‌ڵات و عه‌ره‌بییه‌كان گیرۆده‌ی ئه‌م قه‌یرانه نین به‌ڵكو وڵاتانی
خۆرئاوا زیاتر قه‌یرانی گێچه‌ڵی سێكسی به‌رۆكی گرتوون.
ئایا له خۆرئاوا گێچه‌ڵی سێكسی بڵاوبۆته‌وه؟
به‌پێی ناوه‌ندی نیشتمانی بۆ نه‌هێشتن و پاراستنی
تووشبوون له ئه‌مریكا، هه‌ر 98 چركه جارێك ده‌ستدرێژییه‌كی سێكسی ڕوو ده‌دات له
پێنج ژنیشدا، ژنێك ده‌بێته قوربانی گێچه‌ڵی سێكسی یان ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كرێته
سه‌ر. له كۆی 10 قوربانی له ئه‌مریكا یه‌ك دانه‌یان كوڕن نه‌ك كچ. باس له‌وه‌ش
ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ئه‌و كوڕه خوێندكاری زانكۆ بێت شه‌ش جار زیاتر گریمانه‌ی هه‌یه
ده‌ستدرێژی سێكسی بكرێته‌وه له‌وه‌ی كه خوێندكاری زانكۆ نه‌بیت.كۆمه‌ڵگه‌ی
زانكۆكان زیاتر له كۆمه‌ڵگای گشتی، ڕووبه‌ڕووی گێچه‌ڵی سێكسی ده‌بنه‌وه.
له ئه‌مریكا ڕێژه‌ی گێچه‌ڵی سێكسی 60% ژنان بۆ یه‌كجاریش
بووه له ژیانیان ده‌ستدرێژی سێكسییان ده‌كرێته‌وه سه‌ر، گه‌ر له ئه‌مریكاوه
بیگوازینه‌وه بۆ ئه‌وروپا ده‌بینین كاره‌ساته‌كان به‌رده‌وامن. له فه‌ره‌نسای
وڵاتی ڕۆشنبیری نا‌توانیت خۆت له گێچه‌ڵ به‌دوور بگریت، به پێی ڕاپۆرتێكی
ئاژانسی"فرانس پرێس" 100% ژنانی فه‌ره‌نسا ڕووبه‌ڕووی گێچه‌ڵ ده‌بنه‌وه
به تایبه‌تی له شوێنی هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه(وه‌ستانی پاس، میترۆ، شه‌مه‌نده‌فه‌ر.)
گێچه‌ڵ به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه هه‌ر له ده‌ست بردن بۆ ژنان تاوه‌كو جنێو و
توانجی ناشرین له فه‌ره‌نسا ده‌بینرێت.
له ئه‌ڵمانیاش به پێی ڕاپرسیه‌ك كه دامه‌زراوه‌ی"
ی‌و گۆڤ" بڵاویكردۆته‌وه نیوه‌ی ژنانی ئه‌ڵمانیا ڕووبه‌ڕووی گێچه‌ڵی سێكسی
بوونه‌ته‌وه، زۆربه‌ی گێچه‌ڵه سێكسیه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ڕێگه‌ی ده‌ستبردن بۆ ژنه‌وه
بووه.به‌ڵام به‌ریتانیا له‌چاو ئه‌ڵمانیا رێژه‌كه‌ی كه‌متر نییه چونكه ژنانی به‌ریتانیا
50% به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كارده‌كه‌ن له شوێنی ئیشوكاره‌كانیان گێچه‌ڵی سێكسیان
پێده‌گێڕن.
سوید و دانیمارك سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاستی بژێوی ژیان به‌رزه
و سێكس تێیدا ئازاده له هه‌مان كاتدا زۆرترین گێچه‌ڵی سێكسی تێدا تۆماركراوه به
جۆرێك ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی كه تۆماری گێچه‌ڵه‌كانیان كردووه ڕێژی 80-100%
تۆماركراوه، به‌و پێیه‌ش بێت هیچ ژنێك نه‌ماوه گێچه‌ڵی سێكسی پێ نه‌گێڕدرابێت.
گێچه‌ڵ ته‌نیا له شه‌قام نییه
گێچه‌ڵی سێكسی له خۆرئاوا ته‌نیا له‌سه‌ر شه‌قام ئه‌نجام
نادرێت، به‌ڵكو دامه‌زراوه زانستی و په‌روه‌رده‌ی و ئاینی و میدیا و ته‌نانه‌ت ناوه‌نده
سه‌ربازییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه.زۆرێك له خه‌ڵكی ده‌ڵێن گێچه‌ڵی سێكسی له هه‌موو
شوێنێك چاوه‌ڕوانته، ئایا ئه‌مه ڕاسته؟
ئه‌گه‌ر به‌ناو خوێندنگا ئاماده‌ییه‌كانی به‌ریتانیا بگه‌ڕێین
ده‌بینین له كۆی سێ خوێندكار، خوێندكارێك ڕووبه‌ڕووی گێچه‌ڵی سێكسی ده‌بێته‌وه.به‌ڵام
ئه‌م ڕێژه‌یه له ئه‌مریكا زیاتره و له كۆی پێنج خوێندكار، چوار خوێندكار ڕووبه‌ڕووی
ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌بنه‌وه.واته 80% خوێندكارانی ئه‌مریكا ڕووبه‌ڕووی گێچه‌ڵ ده‌بنه‌وه.له
ڕاپرسیه‌كی ساڵی 2014 ئامارێكیان له دامه‌زراوه‌یه‌كی زانستی خۆرئاوا ئه‌نجامدراوه،
به تایبه‌تی بۆ ئه‌و ژنانه‌ی به مه‌به‌ستی گه‌شتی زانستی ده‌چنه ده‌ره‌وی
خۆرئاوا، ئاشكرا كراوه 64% ئه‌وان ڕووبه‌ڕووی گێچه‌ڵی سێكسی ده‌بنه‌وه، به‌ڵام
به‌هۆی هه‌ژموونی پیاوانه‌وه، ژنان بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه.
به‌ڵام له كه‌رتی سه‌ربازیدا به تایبه‌تی كاتی جه‌نگ، توندوتیژی
سێكسی كاریگه‌ری سێكسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی سه‌ربازه تازه‌كان ده‌كات.ئه‌مه‌ش
وایكردووه كه ڕێژه‌ی خۆكوشتن له‌ناو سه‌ربازه‌كان به ڕێژی 250% له‌چاو
هاوڵاتیانی ئاسایی به‌رز بێته‌وه. دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هاشتاگی (منیش) 200 ژن له
كه‌رتی ئاسایشی ئه‌مریكی له باڵیۆزخانه و ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵێنه‌وه، كۆنگرێس و
زانكۆكان و سوپاس، نووسیان گێچه‌ڵی سێكسی به ته‌نیا له هۆلییۆد و ژووری میدیاكاران
و كۆنگریس نییه، به‌ڵكو گێچه‌ڵی سێكسی له هه‌موو شوێنێك هه‌یه.
سێكس بۆ فرۆشتن
نووسه‌ری ناوداری ئه‌مریكی ئارمسترۆنگ ویلیامز له گوته‌یه‌كیدا
ده‌ڵێت" له ژووری هه‌واڵی سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا، سێكس بۆ فرۆشتنه."
هه‌ر له فیلم و دراماكانه‌وه تاوه‌كو گۆرانی و یاری
ڤیدیۆی، له رێكلام و ڕاگه‌یاندنه‌وه بۆ گۆڤار و سۆشیال میدیا، له هه‌موو شوێنێك
كۆڵه‌كه‌ی"سێكس بۆ فرۆشتنه." بڵاوبۆته‌وه. سێكس به هێزترین خوخده(غه‌ریزه)ی
مرۆڤه.
ئه‌گه‌ر بزانین هاوڵاتیه‌كی ئاسایی ئه‌مریكی رۆژانه
نزیكه‌ی سێ هه‌زار رێكلام ببینیت چی له پیاوێك چاوه‌ڕوان ده‌كین كه هه‌موو ده‌رگاكانی
مێشكی بچێته‌وه سه‌ر ژن وه‌كو ئامێری درووستكراوی سێكس؟ سه‌دان جار له
رۆژێكدا.؟! له‌لایه‌كی دیكه‌ی ڕیكلامه‌وه فیلمه ڕووته‌كان كارێكی واده‌كات كه
ژن ته‌نیا ببێته هۆكارێك بۆ تێركردنی غه‌ریزه‌ی پیاوان، ئه‌مه‌ش وایكردووه ژنه چالاكوانی
ئه‌مریكی شیرا تارنت بڵێ"ده‌بێت دیمه‌نی ڕۆشنبیریمان دووباره بكرێته‌وه."
به‌پێی گوته‌ی پاتریك ترۆمانی به‌رێوبه‌ری ناوه‌ندی نیشتمانی
بۆ به‌نێچێركردنی گێچه‌ڵی سێكسی له ئه‌مریكا، فیلمه ڕووته‌كان هۆكاری زیانن،
فیلمه‌كان ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئاڵۆشی پیاوانن به ئاراسته‌ی تلانه‌وه‌ی ژنان له گێچه‌ڵی
سێكسی.بۆیه گێچه‌ڵی سێكسی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاكاری پیاوان درووست ده‌كات، به‌ڵام
ئایا ژنان به‌رپرسی ئه‌وه‌ن گێچه‌ڵیان پێده‌گرێن؟یاخود له‌و ئه‌و لۆمه و سه‌ركۆكانه
ده‌به‌خشێت كه دیته سه‌ری؟.
جلوبه‌رگی ژنان
"گێچه‌ڵی سێكسی ئاكارێكی قێزه‌ونه هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت،
به‌ڵام له‌زۆر باردا ژنانیش ده‌بێت لۆمه بكرێن." ئه‌نجیلا لانزبری ژنه ئه‌كته‌ری
هۆلییۆد.
ئه‌گه‌ر به‌ده‌متا بێت بڵێی ژنانیش به‌شێكی گه‌وره‌ن له‌وه‌ی
كه گێچه‌ڵی سێكسیان پێده‌گڕێن ئه‌وان ڕووبه‌ڕووی جنێو و تۆمه‌تی كۆنه‌پارێزی و
هاندان بۆ توندوتیژی دژ به ژنان تۆمه‌تبار ده‌كرێیت و بۆ هه‌میشه وه‌كو شه‌یتان
ته‌ماشا ده‌كرێی.ئه‌م كاره له بێژه‌رێكی سكای نیوز ڕوویدا كاتێك جارێكیان
گوتی" جلوبه‌رگی ژنان هۆكارێكن بۆ ئه‌وه‌ی گێچه‌ڵی سێكسیان پێ بگێڕدرێت. ئیدی
هێرشی توندی كرایه سه‌ر، جارێكی دیكه‌ش ئه‌ندامێكی كۆنگرسی ئه‌مریكا گوتی چۆنیه‌تی
جلوبه‌رگی ژنان هۆكاری گێچه‌ڵه سێكسیه‌كانن، ئه‌و لێدوانه بووه هۆی ئه‌وه‌ی
لافاوێك له هێرش و تۆمه‌تی بكرێته سه‌ر.
ئه‌مه‌ش ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ كردنه‌وه‌ی مشتومڕی
رۆڵی ژن له گێچه‌ڵی سێكسی، له‌وێشه‌وه ئه‌م پرسیاره دێته ئاراوه"ئایا به‌ڕاستی
ژنان به‌خشراوی گێچه‌ڵه سێكسیه‌كانن؟."مه‌ترسی ئه‌م قسه پرسیاره له‌وه‌دایه
كه ناتوانین ژنان وه‌كو بێتاوانێك پیشان بده‌ین و هه‌موو تاوانه دڕنده‌كان
بخرێته سه‌ر پیاوان.
پزیشكێكی ده‌روونی به‌ناوی لیۆن سلتزر له وتارێكیدا نووسیوویه‌تی
"هۆكاری حه‌زی پیاوان بۆ گێچه‌ڵكردن به ژنانه‌وه." ئه‌و له وتاره‌كه‌یدا
پشتی به ئامارێك به‌سته‌وه كه چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ 18هه‌زار مرۆڤ ئه‌نجامداوه.له‌و
ئاماره‌دا ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه به شێوه‌یه‌كی یه‌كلایی پیاوان توندن و ئاڵۆشییه‌كانیان
له ڕێگه‌ی كاریگه‌ری چاوه‌وه ده‌بێت.له هه‌ر ساتێك‌دا كه وێنه‌یه‌ك ده‌چێته
ناو سیستمی چاوه‌وه یه‌كسه‌ر ده‌گوازرێته‌وه بۆ مێشك، له مێشكیش ڕاوێژی سێكسی و
ئه‌ندامی جه‌سته و ده‌روونی ده‌كات.
سلتزر ده‌ڵێت"ژنانی تووڕه هه‌میشه ده‌ڵێن مێشكی
پیاوان له‌ناو پێیه‌كانیدایه، له ژێر ئه‌و وته‌یه‌ش لێكۆڵینه‌وه‌كه له هه‌وڵی
ئه‌وه‌دایه په‌یوه‌ندی نێوان مێشك و ئه‌ندامی زاوزێ ڕوون بكاته‌وه."
له‌م ڕووه‌شه‌وه ده‌پرسین ئایا پیاوان پاساوی گێچه‌ڵی
سێكسیان هه‌یه؟ به دڵنیایه‌وه نه‌خێر.به‌ڵام لۆمه‌ی پۆشینی جلوبه‌رگی سه‌رنجڕاكێشی
بۆ پیاوان وایكردووه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆیان كه پیاوانیش كۆنترۆڵی خۆیان له ده‌ست
ده‌ده‌ن.
پرسیاره‌كه لێره‌دایه بۆچی دیارده‌ی گێچه‌ڵی سێكسی بۆته
مۆته‌كه‌ی ژنان له وڵاتانی خۆرئاوا؟