ڕاپۆرتی جیهانی

11:51 - 16/01/2021

سەرۆكی نوێی (سی ئای ئەی ) و خوێندنەوەیەكی هەواڵگرییانە‌

پەیسەر

جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەستنیشانکردنی ویلیام جۆزێف بێرنز - ی وەک بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندی ( CIA ) ڕاگەیاند ،ئەو كەسە لە چەندین پۆستی گرنگدا كاریكردووە لەوانەش لە بواری دیپلۆماتێکیدا کە 32 ساڵ خزمەتی وەزارەتی دەرەوەی کردووە ، لە نێو وەزارەتی دەرەوەدا پۆستی گرنگ و هەستیاری خۆی هەبووە تا ئەو کاتەی شایەنی ئەوە بووە كە " پیاوی دەوڵەتمەدار " وەسف بکرێت لەلایەن جۆن کیری وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکاوە و لەبەر ئەوەی كە زۆرینەی كارەكانی بە نهێنی و دوور لە میدیا بەڕێوە دەبرد هەندێک لە هاوڕێكانی بە " پیاوی خۆڵەمێشی " ناویانبردووە ، لەوبوارەدا پیاهەلدانی زۆری بۆكراوە كە توانیویەتی زۆرینەی كارەكانی ژێربەژێریی ئەنجام بدات.

بێرنز بەڕەچەڵەک ئەمریکییە و لەهەرجێگەو دامەزراوەیەكی ئەمەریكیدا كاری كردبێت فێری ئەوە بووە كە مەودایەک بۆخۆی بهێڵێتەوە بۆئەوەی سەلامەتی خۆی و سەرۆكەكانی نێو كۆشكی سپیش پارێزراو بن. لەنێو ئەو سەرۆکانەی لەکۆشکی سپیدا بوون هیچ كاتێك گومانیان لە دڵسۆزیی بێرنز نەبووە ، توانای ڕەخنەو ڕەخنەکردنی خۆیان لەو دامەزراوانەی کە کاری تێدا دەکەن هەبووە و هەمیشە كاری بۆ بەرژەوەندی ئەو دەزگایانە كردووە .
لەم ڕاپۆرتەدا تیشك دەخەینە سەر شیکردنەوەیەک بۆ بیرۆکە و بۆچوونەکانی ، بۆچوونەكانی لەسەر ڕۆڵی ئەمریکا لە جیهاندا شرۆڤەدەکەین و نووسینەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدۆزینەوە بەتایبەتی ئەوانەی لەبارەی ڕووداوەکانی بەهاری عەرەبی یەوە گوتوویەتی .

ویلیام بێرنز کێیە؟
پیاوە خۆڵەمێشییەکە گەنجینەکەی لە هەرەمەکان دەدۆزێتەوە
ویلیام بێرنز لە دایکبووی ساڵی 1956 ەو لە ئێستادا تەمەنی 64 ساڵە و باوکی ئەفسەر بووە لە سوپای ئەمریکادا، لەسەرخواستی خۆی ژیانی بۆ خزمەتی گشتی دیاری بکات، هەروەها بە دەستکەوتی زانستی و توێژینەوەییەکانی جیادەکرایەوە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە مێژوودا بەدەستهێناوە، دواتر خوێندنی ماستەر و دکتۆرای تەواو کردووە کە تایبەتە بە فەلسەفەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانیا.

بێرنز لە ساڵی 1982 پەیوەندی بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكاوە کردووە، لە بواری سیاسەت و کاری ئەکادیمیدا چالاک بووە، لە ساڵی 1985 کتێبێکی نووسیبووە بەناوی "یارمەتی و سیاسەتەکانی ئابووری ئەمریکا بەرامبەر میسر لە ساڵی 1955 بۆ 1981" یەکێک لە گرنگترین سەرچاوەكانی ئەو ماوەیەی ئەمریکا بوو، کە بێرنز سەرکەوتنی سیاسەتی یارمەتی ئابووری وەک ئامێری سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لە میسر پاش حوکمی جەمال عەبدولناسر هەڵدەسەنگێنێت.
میسر یەکەم دەروازەی بێرنز بوو بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاتێک لە ساڵی 1974 دا  و تەمەنی 18 ساڵربوو سەردانی کرد واتە ڕاستەوخۆ دەكەوتە دوای جەنگی ئۆکتۆبەری ساڵی 1973ەوە لە دژی ئیسرائیل.

لەکاتێکدا لەوەزارەتی دەرەوەدا بێرنز كاری دەكرد ، پێشترو لەکاتی کۆنگرەی ئاشتی مەدریددا بەشداری لەکارە دیپلۆماسیەکانی ئەمریکادا کردەوو لەماوەی نێوان مانگی ئازار و تشرینی دووەمی 1991 دا نۆ جار گەشتی کردووە بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بۆ هەماهەنگی کردنی دانوستانەکانی ئاشتی نێوان عەرەب و ئیسرائیل .
بێرنز توانی عەرەبی فێربێت ( لە ئێستاشدا بە فەرەنسی و ڕوسی قسە دەکات ) و زانیاری یەکی قووڵی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەست بکەوێت و پۆستی باڵیۆزی ئەمریکا لە شانشینی ئوردنی لە ساڵی 1998 تا 2001 بەڕێوە ببات . دوای ئەوەی وەک باڵیۆز لە ئوردن خزمەتی تەواوکرد، لە ساڵی 2001 دا گەڕایەوە بۆئەمەریكا تا وەک یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک خزمەت بکات، لە دانوستانی نێوان  موعەممەر قەززافی سەرکردەی لیبیای ی لەسەرکارلابراوئەمەریكادا ڕۆڵی سەرەكی هەبووە بۆ گەیشتن بەڕێکەوتن لەدۆسیەی لۆکەربیدا ساڵی 1998 ،هەروەها لە  تەقینەوەی فڕۆکە ئەمریکیەکەی سکۆتلەندا ساڵی 1998 ، ئەمریکا و بەریتانیا دواتر لیبیایان تاوانبار کرد ، بورنز یش هەوڵی دەدا کەقەزافی ڕازی بکات بەقەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانییەکان ، پاشان بەشداری لەدانوستانەکانی هەڵوەشاندنەوەی بەرنامەی ئەتۆمی لیبیادا کرد .

بێرنز بە نوسینی یاداشتی " گەردەلوولی بێ وێنە " ناسراوبوو کە تێیدا ئاماژەی داوە بە جدیەت و دەرئەنجامەکانی دەستێوەردانی ئەمریکا لە عێراق ، لە کەش و هەوایەکی سیاسی لە دوای هێرشەکانی 11 ی سێپتەمبەری 2001 ی ئەمریکا ، وە " یەکێتی نەتەوەیی " ئەمریکا لە دەوری سەرۆک بۆش لە بەهێزترین شەڕیدا بوو لە دژی " تیرۆر " و ڕژێمەکەی سەدام حوسێن نوسراوە.
 دانانی ویلیام بێرنز ... گەڕانەوە بۆ هێڵی نەریتی دامەزراوە ئەمریکییەکان
پاشان بێرنز بۆ خزمەتی باڵیۆزی ڕوسیا لە ساڵی 2005 بۆ 2008 گوازرایەوە بۆ خزمەت و لەگەڵ دەست بەكاربوونی باراک ئۆباما لە  کۆشکی سپی دوو پۆستی بەدەستەوە گرت کە گرنگترینیان جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بوو کە لە مانگی تەمموزی 2011 دەستی پێکرد و وەک نێردەی نهێنی ئەمەریكا چووەتە ئێران، بۆیە شارەزایان بە کۆڵەکەیەکی ڕێککەوتنی ناوکی ئێران ناوی دەهێنن، لە مانگی تشرینی دووەمی 2014 دا کاری دیبلۆماسی لە وەزارەتی دەرەوە کۆتایی هات.

دەستنیشانكردنی کەسایەتیەكی دیپلۆماسی وەک بێرنز بۆ سەرکردایەتی کردنی دەزگای هەواڵگری ئەمەریكا بەشێکە لەهەوڵەکانی بایدن بۆ ڕێکخستنەوەی پیشەیی ئاژانسەکەو كەمكردنەوەی " بەسیاسیکردنی " ئەو دەزگایە كەلە سەردەمی ترەمپ دا زەق ببویەوە ، برینز وەك هاوڵاتییەكی ئەمەریكی لە ئیدارەەكانی بۆش ، باوک و کوڕ دا كاری كردووەو  ، ئێستاش کارکردن لەگەڵ بایدندا بەردەوامە ، پێدەچێت بێرنزیش دونیا بینیەکی خۆی هەبێت بۆ تێکەڵکردنی دیپلۆماسیلەگەڵ هێزی سەربازی و ئەمنیدا ،بە پێێ ئەو دونی بینیە سەرکەوتنی دیپلۆماسیەت  بەستراوەتەوە بە " تواناکانی سوپاو هەواڵگریئەمریکا " و پێكەوە كاركردن بەرەو یەك ئامانج.

لەوانەیە دانانی کەسێکی وەک بێرنز مانای گەڕانەوە بێت بۆ ئەو هێڵانەی کە سپۆنسەری دەکرێـت لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکان و دامودەزگای دەوڵەتەوە وەک پنتاگۆن، دەزگای هەواڵگریی،  دەزگا ئەمنیە جۆراوجۆرەکانی ئەمریکا هەرچەندە بەڕێوەبەری ئێستای ئاژانسەکە ، جینا هاسپێڵ کە شارەزایەکی دێرین و تەقلیدییە دامەزراوەكەیەو دەمێكە لەو پۆستەدا كار دەكات ، بەڵام ترامپ بەدانانی مایک پۆمپیۆ وەک سەرۆکی ئاژانسەکە بەبێ ئەوەی پێشینەی هەواڵگری هەبێت، ئیدارەکەی کردەوەو هەرچەندە پۆمپیۆ بەرەو هێڵی پۆپۆلیستی دەڕۆشت و زۆرتر لەسەر جوڵاندنی شەقام كاری دەكرد.

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەهاری عەرەبی لە چاوی برێنزەوە:
ساڵێک دوای ڕاپەڕینەکانی بەهاری عەرەبی ، بێرنز بەشداری لەدیالۆگی مەنامەدا کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر " ڕۆڵی ئەمریکا لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا " ، وتارەکەی لەو کۆنفرانسەدا تەریب بوو لەگەڵ ئەو هێڵە ئەرێنییەی کە سەرۆکی ئەو کات- باراک ئۆباما- بەرامبەر بەهاری عەرەبی بەتایبەتی لەمیسر داینابوو .

بێرنز لە درێژەی قسەکانیدا بەهاری عەرەبی بە " دەرفەت " وەسف کرد و تێیدا هەوڵیدا وەڵامی دەستەواژەكانی " سەقامگیری و ئاسایش " لە بەرامبەرگۆڕانكارییەكان لەو ساتە مێژووییەدا بداتەوە و گوتی ساتی بەهاری عەرەبی، ساتی " ئەگەرە کراوەکان " ە و شۆڕشەکان بە هۆی تینوێتی خەڵک بۆ " کەرامەت " ەوە هاتوونەتە سەرهەڵدان .

بێرنز لە درێژەی قسەکانیدا باسی ئەوەی کرد کە بەهار چوار فاکتەری سەرەكییان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر بڕیاری ئەمەریکا هەیە:
فاکتەری یەکەم : لایەنی ئەمنی و لەگەڵیشیدا ڕەفتاری ئێرانی " سەرکێشی " لە ناوچەکە و بە تایبەت لە سوریا و سیاسەتی ئەمەریکا بەرامبەر بەرنامە ناوکییەکەی ئێران و هێشتا ئیدارەی ئۆباما نەگەیشتووەتە ڕێککەوتنی ناوکی و دواجار کێشەی زۆربوونی گروپە " تیرۆریستەکان " .

دووەم هۆکار پاڵپشتی ئەمەریكا بۆ " چاکسازی دێموکراسی زیاتر و کراوەیی سیاسی "،  لە وتارەکەی لە مەنامەدا بێرنز ستایشی هەوڵەکانی شای بەحرەین حەمەد ئال خەلیفە و بڕیاری دامەزراندنی لێژنەی لێکۆلینەوەی سەربەخۆی بەحرەینی کرد بۆ لێکۆڵینەوە لەو پێشێلکاریانەی لە بەهاری بەحرەین بەرامبەر خۆپیشاندەران دەکرێن .

ئابووری وەک فاکتەر سێیەم دێت و بێرنز پێی وایە هیچ گۆڕانكارییەكی سیاسی دێموکراتی بەبێ ئەگەرە ئابوورییەکان ناتوانێت سەرکەوتوو بێت « پێویستە بێداری ئابووری لەدڵی بەئاگاهاتنەوەی عەرەبدا بێت » ،فاكتەری چوارەمیش بەجوڵاندن و کۆکردنەوەی هەوڵەکان دێت بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییە ناوچەییەکان ، بەئاماژەکردن بۆ ململانێی عەرەب - ئیسرائیل و داوای « هیوای نوێی » بۆ چارەسەری دوولایەنە کرد ، لە هەمان كاتیشدا ڕەخنەی لەسیاسەتی نیشتەجێبوون و دروستكردنی ئۆردوگا ئیسرائیلیەكان گرت .

بێرنز لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ پێگەی پۆلەتیک، ئاماژەی بە چوارەمین کوشتاری سەربازی دوای دەستبەكاربوونی محەمەد مورسی سەرۆکی هەڵبژێردراوی میسر کرد و گوتی:"لەگەڵ هەموو ڕێز و پێزانینێکی میسرییەکانم بۆ میسرییەكان، هەروەها ئازار دەچێژم بەهۆی ئەو ڕووداوانەی کە لە شەقامی میسریدا ڕوودەدەن" کاتێک پرسیاری لە بارەی  -گۆڕەپانی ڕابیعە-ەوە لێدەكەن گوتی : " سەرۆک ( ئۆباما ) بە ڕوونی باسی ئەو توندوتیژییانەی کرد کە لە ماوەی ئەو دوو ڕۆژەی دا کراوەو ئیدانەی كردوون . "

لە میانەی چاوپێکەوتنەکەدا بێرنز جەخت لە گرنگی و بایەخی میسر دەکاتەوە بۆ جیهانی عەرەبی ، دان بە داننان بە " شۆڕشی میسر لە ساڵی 2011 " دا دووپات دەکاتەوە و دەڵێت " هەموو شۆڕش و بۆنەیەکی مێژوویی گەورە دەوروبەری خۆی هەیە " .

بێرنز لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی كاتێك وەزیری بەرگریی بوو کۆبووە،  لە 15 تەمووزی 2013  واتە دوای نزیکەی دوو هەفتە لە لەکارخستنی محەمەد مورسی لە لایەن سوپاوە ، ئیدارەی ئۆباما بە بلیمەتی و نەرم و نەرم ڕەتی کردەوە ئەوەی ڕوویدا بە " کودەتا " ناودێری بکات ، بەڵام ئیدارەکەی گواستنەوەی پێداوستی سەربازی  و دوای فشارێکی توندی کۆنگرێس هاوکاری بۆ قاهیرە ڕاگرت ، دواتریش لەگەڵ سیناتۆر و یاسادانەران کۆ بووەوە بۆ ڕازیکردنیان بە ناردنی چوار فرۆكەی جەنگاوەری لە جۆری F 16 بۆ میسر .
لەڕوانگەی بێرنزەوە ، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام لەئەزموونی ڕوخان و شکستدایەو سەركەوتن بە خۆیەوە نابینێت ، بەهۆی شەڕە ناوخۆیەکانی یەمەن و لیبیاو سوریاوە ، هەروەها دابەزینی چارەسەری دوو لایەنەی نێوان عەرەب  و ئیسرائیل چونکە ئیسرائیل سوورە لەسەردۆەستكردنی ئۆردوگا نیشتەجێبووەكان و لكاندیان بە وڵاتەكەیەوە.

لە ساڵی 2019دا بێرنز لە ماڵپەڕی کارنگی دا نووسینێکی بە ناونیشانی "ماڵئاوایی لە بیرکردنەوەی ئەفسوناوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" بڵاوکردەوە و لە وتارەکەدا دان بەوەدا دەنێت کە ئەمریکا لە تێگەیشتن و خوێندنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شکستی هێناوە، کە هەمیشە تەماح و چاوتێبڕینەکانی ئەمریکا تواناکانی لە ناوچەکەدا تێپەڕاندووە، بێرنز پێی وایە، پێویستە ئەمریکا بە سیاسەتی خۆیدا بچێتەوە و "چاوەڕوانییەکان" بۆ "گۆڕانکاری- وەرچەرخان" لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کەمبکاتەوە.

بێرنز پێی وایە گرنگە ئەمریکا واز لە سیاسەتەکانی بهێنێت کە خراپترینی هاوپەمانەکانییەتی ، وە دورکەونەوە لە هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی چارەنوسساز لەگەڵ دوژمنەکانی وەک پاش هێرشەکانی مانگی ئەیلول 2001ناسراو بە هێرشەكانی 11 سێبتەمبەر ، هەروەها ئەوەش زیاد دەکات کە نابێت ئەمریکا بەلای ئەو لایەنگیریە سۆزدارییە دا بکێشرێت کە سەرۆک ئۆباما لەسەرەتای ساڵانی بەهاری عەرەبی و لێكەوتەكانی لە شەڕی ناوخۆی سوریادا گرتیەبەر .

بێرنز ڕەخنە لە سیاسەتی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا دەگرێت بەرامبەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ نمونە سیاسەتەكانی لە سوریا بە "گێل"انە ناودەبات كە ڕێگا دەدات بە لایەنە جیاوازەکان بە دڵی خۆیان یاری سوریا بکەن، نمونەیەك بۆ ئەوە دەهێنێتەوە: ڕەزامەندی ترامپ بۆ دەستێوەردانی سەربازی تورکیا لە باکوری سوریا، بەهێزکردنی ڕژێمی ئەسەد و ڕووسەکان و ئێران و وەسفکردنی "مامەڵەی سەدە" بە ژێرپێخستنی چارەسەری دوو دەوڵەتی و زیادکردنی دەسەڵاتی ڕاستڕەوی ئیسرائیل.

بێرنز پێیوایە کە پێویستە ئەمریکا سەرەتا سیاسەتی دەرەوەی خۆی بەرامبەر ناوچەکە هەڵسەنگێنێت كە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەمڕۆدا " کەمتر گرنگە " بۆ ئەمریکا تا30 ساڵ لەمەوبەر، ئاماژەش بە بوونی مەترسی جیۆجێی بایەخی ئەمریکا لە شوێنەکانی تر دەکات ، کە بۆ بێرنز مانای گرنگی نەبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نییە ، بەڵکو تەرخانکردنی سەرچاوەی زیاترە بۆ ناوچەکانی تر ، بێگومان ئەمە پەیامی دڵنیایی نە بۆ ئیسرائیلیەکان و نە دەوڵەتانی کەنداوی عەرەبی نانێرێت ، با هەردوولاش لەسەر بنەمای پشت بەستن بە ئەمریکا دامەزرابن .

دووەم ، بێرنز جەخت لەسەر گرنگی دووبارە سەردانکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتەكەی لەگەڵ چەند ووڵاتێکی دیاریکراو دەکات بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی ؛ دابینکردنی ئاسایش بۆ دەوڵەتانی کەنداو وەک سعودیە مانای ئەوە نییە کە ئازادبن لەوەی کە بە ئارەزووی خۆیان لە یەمەن دا کار بکەن .

بێرنز ئەم بنەما ستراتیژیانە پێشنیار دەکات بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست:

1-ئازادی كەشتیەوانی تا گەیشتن بە نەوتی کەنداو مسۆگەر بکەن.
2-دڵنیابوونەوە لە هاوپەیمانی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی، تا پارێزراوبن لە هەر هەڕەشەیەکی دەرەکی بۆ سەر ئاسایشیان .
3-هاوکاری وڵاتانی تریش بکەن بۆڕێگریی سەرهەڵدانی گروپەکانی " تیرۆریستی " و زۆربوونی چەکی کۆکوژ ، لەبەر ئەوەی هەردووکیان هەڕەشەن لە ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا .

بێرنز دووپاتی پابەندبوونی ئەمریکا بە "ئاسایشی ئیسرائیل" دەکاتەوە، و بە زیرەکی و بێدەنگییەوە قسە دەکات بۆ ئەوەی پێگەی خۆی بشارێتەوە لە کاتێکدا باسی ناکۆکی هەستیار و ناوخۆییەكانی  لە نێو حوکمڕانیی ئەمریکا دا دەکات، هەر وشەیەکی حساب بۆ نەکراو لەبارەی ئیسرائیلەوە لە واشنتۆن، ئاگر لەسەر لۆبی دەوڵەتی ئیسرائیل بەردەدات، بێرنز دەڵێت : " زەحمەتە وا خەیاڵ ئەوە بکەین کە چارەسەرێکی یەک دەوڵەتی لەبەرژەوەندیی ئاسایشی درێژخایەنی ئیسرائیلدا بێت " یان " لەبەرژەوەندی ی ئایندەی دێموکراسی جولەکە " ، بەتایبەتی لەگەڵ " زۆرینەی عەرەب لەو ناوچانەدا کە ئیسرائیل کۆنترۆڵی دەکات لەڕووباری ئوردنەوە بۆ دەریا " یان " با عەرەبەكان زۆرینەی ناوچەکانیش بن" لەڕووباری ئوردنەوە تا دەریا ناوەڕاست.

بێرنز بەردەوام باس لە جدیەتی پرۆژەکانی ڕاستڕەوی ئیسرائیل دەکات و دوای ڕاگەیاندنی -مامەڵەی سەدە- داوای ئاگادارکردنەوەی کرد لە دژی سیاسەتی ڕاستڕەوانەی ئیسرائیل کە بەدوای " هەناردەکردنی کێشەی دیمۆگرافی " لە ئیسرائیلەوە  بۆ وڵاتی ئوردن .
ناوبراو لە وتارێکی تریدا ، باسی لە سوود لێوەرگرتنی هەندێک وڵات لە سیاسەتەکانی ئەمریکا کردووە و بە"سەرکردە ستەمکارەکان" ناوی هێناون و نمونەی رەجەب تەیب ئەردۆگان و محەمەد بن سەلمان شازادەی سعودیە هێناوەتەوە ، باسی لە سوودلێگرتنی ئەوانی كردووە لە چاوپۆشینەكانی ترامپ .

پێدەچێت بێرنز هەواداری سوڵتان قابووس بن سەعیدی عومان بێت، کە دوای مردنەكەی بابەتێکی سەبارەت بە دیدارێكی لەگەڵ سوڵتاندا بڵاوكردووتەوە لە ئەتڵەنتیك داو باسی هەوڵەکانی عومان بۆ نێوەندگیریی و گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ  ئێران كردووە، هەروەها گوتوویەتی دیپلۆماسییەتی قابووس توانی گەشە بە ئابووری وڵاتەكەی بدات.

بێرنز هەندێک لە دەستکەوتە دیپلۆماسییەکانی قابووس دەگێڕێتەوە، وەک پشتگیریکردنی لە ڕێککەوتننامەی کامپ دەیڤد، لە بەرامبەر ئۆپۆزسیۆنی گشتگیری ناوچەیی، هەروەها لە کۆبوونەوەیەكی لەگەڵ قابووس، هاوکات ئەو ئەرکانەی بۆی دیاری کراوە بۆ دانوستان لەگەڵ موعەممەر قەزافی دوای هێرشەکانی 11ی سێبتەمبەری سەر ئەمەریكا ، قابووس پێی گووتووە "بە هیوای سەركەوتنتان!".

سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و مامەڵەکردن لەگەڵ زلهێزە جیهانییەکان
بێرنزباس لەوە دەكات كە پێویستە لەسەر ئەمەریكا بۆ پێشەوە چوون لەم سەردەمە ئاڵۆزەدا بكاتە ئەركی خۆی، ئەمریکا دەبێت لەو دیبەیتە تەقلیدییانە تێپەڕێنێت و  بجوڵێت کە باس لەلەخۆدوورخستنەوەی واشنتن دەکات لەیەکێک لەو دوو مەزهەبەی سیاسەتی دەرەوەدا ، جا چ مەزهەبی (Retrenchment) پاشەكشە یان نۆێكردنەوە(Restoration) بێت.

لای ئەو ، مەزهەبی پاشەکشە چەندین کەلێن و گرفت هەڵدەگرێت ، ستیڤ بانۆن برەوی پێدەدات ، بانگەشەی بۆ کەمکردنەوەی بوونی سەربازی ئەمریکا لە دەرەوەی وڵات دەدات ، لەبەرامبەرئەوەدا پشت بەستن بە هاوپەێمانەکانی زیاتر بۆ بەرەو پێش بردنی كەمكردنەوەی هەڕەشە لەسەریان ، بێرنز پرسی هەڵکردنی هاوپەێمانەکان دروست دەکات کە ئایا دەتوانن ئاڵاكە لە ئەمریکا وەرگرن ؟ ! ئایا کشانەوەی ئەمریکا ڕێگە بە واشنتۆن دەدات چارەسەر بۆ بابەتە گرنگەکانی وەک گۆڕانی کەشوهەوا، کەمکردنەوەی زیادبوونی ئەتۆمی و بازرگانی جیهانی بدۆزێتەوە؟

سەبارەت بە خاوەن قوتابخانەی " گەڕاندنەوەی پێگە" یش کە پشتگیری لە بەهێزکردنی پێگەی  ئەمریکا دەکەن بۆ سەرکردایەتی کردنی جیهان ، کە پاشگەزبوونەوەی ئەمریکا لەم ڕۆڵە مانای دابەزینی جیهانە لە دێموکراتیزەكردن و بەهێزبوونی ڕژێمە دەسەڵاتخوازەکان دەگەیەنێت. بەهۆی نەرمبوونی ئەمریکا لە سیستەمی جیهانیدا جەمسەری نوێی بەرەنگار ، وەک چین و ڕوسیا سەریان هەڵداوە .

بێرنز پرسیارلەو قوتابخانەیە دەکات و دەڵێت : " ئایا ئەمەریکا و گەلی ئەمەریکا توانا و سەرچاوەی هەیە بۆ ئەوەی ڕێگە لەهێزە دەسەڵاتخوازەکانی جیهان بگرێت ؟ ! تا چەند هاوپەمانەكانمان دەتوانن لەم شەڕانەدا بەشداری مان بکەن؟ ئایا سیاسەتی دانبەخۆداگرتن بانگەشە نییە بۆ ئاژاوەنانەوە یان باشترین بژاردە بەرگرییە لە دژی؟

بێرنز پێشنیاری وێناکردنەوەی(Reinvention) ڕۆڵی ئەمریکا لەسەرکردایەتیکردنی جیهاندا دەکات ، هەوڵدەداتدونیابینییەك پێشکەش بکات کە هاوسەنگی دروست بكات كە ئەمریکا دەیهەوێت و چی بکات ، باوەڕەی وایە کە ئەولەویەتی یەکەمی ئەمریکا بەهێزکردنی دێموکراسی ناوخۆی خۆی و بەهێزکردنی ئابووری و بەهێزکردنی کۆمەڵگاکەیەتی و ڕابەرایەتیکردنی جیهان لەسەر پرسە هەستیارەکانی وەک گۆڕانی کەشوهەوا ، ئاسایشی تەندروستی ... ئەمەش دەبێتە هۆی بەشداری لە پێکهێنانی هاوپەیمانی نوێ کە هەڵگری هەمان هاوبەشی و خەمی نێودەوڵەتین.

بۆ بێرنز گەورەترین تەحەدای ئەمریکا ململانێی جیۆپۆلەتیکییە لەگەڵ چین و پێی وایە سیاسەتی قۆرغكاریی و سیاسەتی دەرەوەی " نادیسپلین "ە لەگەڵ چین ، چیترئەمڕۆ وەک دوێنێ کار ناکات و هەڵوێستەكانی دەگۆڕێت.
 بێرنز پێیوایە ئەمریکا ناتوانێت لەبەردەم هەڵکشانی چین دا بوەستێت ، بەڵکو دەتوانێت ئەو چوارچێوەیە دیاری بکات کە تێیدایە لەڕێگەی تۆڕی هاوپەیمانی زەریای هێمن و هیندیی كارەكانی ببوژێنێتەوە.

بێرنز بەبیری دێنێتەوە کە پەتای کۆرونا ، ویستی چینی بۆ زیادکردنی هەژموونی لە كیشوەری ئاسیا دا بەهێزتر کردووە ، دەیەوێت زیاتر ڕۆڵی نێودەوڵەتی ببینێت ، هەروەها نیگەرانی سەرکردایەتی چین لە نائەمنی ناوخۆیی و دەرەکی ، کە وای لێکردوون دیپلۆماسییەتی " گورگی جەنگاوەر " بگرنە بەر .

بێرنز لە بارەی ڕووسیاوە دەڵێت، ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا "لاوازیی ڕوسیا پشتگوێ دەخات"، هەروەها خراپی بەڕێوەبردنی ڕووبەڕوو بوونەوەی كۆرۆنا لەگەڵ داڕووخانی یەک لەدوای یەکی بازاڕی نەوت، زیاتر سیستمی سیاسی و ئابوری ی ڕوسیا لاواز دەکات.

بێرنزپێی وایە ئەوروپا بەهۆی شوێنەكەیەوەوە تووشی داڕوخانی ناوخۆیی خۆی دەبێت و تووشی قەیرانی جیۆپۆلتیکی دەبێت و چوونكە كەوتۆتە شوێنكی  سەختەوە كە دەكەوێتە نێوان چین ێکی " سەرسەخت " و ڕوسیایەکی " پاشەکشەکار " و ئەمەریکایەکی " ڕێکنەخراوو دانەمەزراو " .