ڕاپۆرتی جیهانی

03:34 - 14/11/2020

ئایا جەنگی نوێی كەنداو هەڕەشە دەبێت بۆ سەر ئەوروپا؟‌

پەیسەر

گیدو ئاشتاین بیرگ، ئیسلامناس و چاودێری سیاسەتی ئەڵمانی بۆ سەرهەڵدانی جەنگێكی نوێ لە كەنداوی عەربیدا لە نێوان نێوان عەرەبستانی سعودیی و ئێران،  ئەو شەڕە چاوەڕوانكراو دەبینێت و بە سەرەكی ترین كێشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناو دەبات و پێیی وایە گەورەترین گرفتە لە كەنداوی عەرەبیدا، یان وەك ئەوەی ئێرانیەكان پێی دەڵێن كەنداوی فارسی، ئاشتاین لە نوێترین كتێبی خۆیدا نوسیویەتی كشانەوەی ئەمەریكا لەناوچەكەدا بە مەترسیدارترین هەنگاو وەسف كردووە.

 ئاشتین بیرگ كەسێكی دیاری ئەڵمانیا و ئیسلامناسێكی بەناوبانگە، دوو مانگ بەر لە ئێستا كتێبە نوێیەكەی خستووەتە بازاڕ بەناوی – جەنگ لە كەنداوی فارس- و تیایدا باسی ئەو ئاڵوگۆڕانەی كردووە كە روو لەناوچەكە دەكەن لە داهاتوودا و هەلسەنگاندنی بۆ ئێستەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردووە.

لەو كتێبەدا تیشكی خستووەتە سەر دوو وڵاتی زلهێزی ناوچەكە و ئەگەری ڕوو بەڕوو بوونەوەیانی خستوەتە بەرباس، لە لایەك باسی عەرەبستانی سعودیە كردووە وەك بەرهەمهێنێكی گەورەی نەوت و ڕیبەری جیهانی ئیسلامی عەرەبی  سوونەو لە هەمان كاتدا لاكەی تریشی تەرخان كردووە بۆ ئێرانی شیعە مەزهەب و خاوەنی چەكی پێشكەوتوو، كە لە جیهاندا ڕابەرایەتی شیعەكان دەكات و لەو بەریەككەوتنەشدا زیانی گەورە بەر ناوچەكە دەكەوێت.

لە لایەكی دیكەوە تیشكی خستووەتە سەر كێشەیەكی دیكەی رۆژهەڵاتی ناوەراست كە ئەویش كێشەی بوونی ئیسرائیلەو گەرانەوەیەتی بۆ نێو وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بە گشتی ووڵاتانی كەنداو بە تایبەتی، ئەوە جگە لەكێشەی ئیسرائیل لەناوخۆی وڵاتەكەیدا لەگەڵ لایەنە فەلەستینیەكان، هەر بۆیە ئەو نوسەرە ناوی لێناوە جەنگە ئاشكرا و نهێنیەكانی نێوان عەرەبستان و ئیسرائیل ..

كتێبەكە لە كاتێدا چاپ و بڵاوبووەتەوە كە هێشتا سەرۆكایەتی ئەمەریكا یەكلایی نەبووەوتەوەو بگرە هەڵبژاردنەكانییش نەكراوە، لەبەر ئەوەی ئەو كتێبە لە مانگی تشرینی یەكەمدا كەوتووەتە نێو كتێبخانەكان و بەردەستی خوێنەران. لەگەڵ ئەوەشدا بە ڕوونی باسی لەوە كردووە كە رۆڵی ئەمەریكا لەناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وكەنداو بەرەو كزبوون و كەمبوونەوە دەچێت و ئەوەش ئەگەری هەلگیرسانی جەنگی نێوان عەرەبستانی سعودیە و ئێران زیاتر دەكات.

جەنگی ئاشكراو نهێنی نێوان سعودیە و ئیران
ئاشتاین برگ لەو كـێبەدا باس لە جەنگی بەوەكالەتی ئێراندەكاتلە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستداو باس لە هیلالی شیعی دەكات، كە لە عێراقەوە درێژدەبێتەوە بە سوریاو فەلەستیندا تێدەپەڕێت تا دەگاتە لوبنان و تیایدا باس لە پەیوەندییەكانی نێوان ئەسەدو ڕژێمی ئێرانیش ئاماژە پێدەدات، لە لایەكی دیكەشەوە باس لە حوسیەكانی یەمەنیش دەكات كە لە ڕێگەی ئەوانەی چەكیان پێدەگات، بەتایبەتی لە یەمەندا بەریەك كەوتنی نێوان عەرەبستانی سعودییەو ئێران چڕتر و بەرچاویی ترە.

 لەو كتیبەدا باسی هیرشی سەر كۆمپانیای نەوتی عەربستانی سعودییە –ئارامكۆ- لە 2019 كراوەو وەك هەرەشەیەكی جدی ناوی براوە و گوتوویەتی دەكرێت وەك شەڕێكی ڕاستەقینە لەو رووداوە بروانین.

لە لایەكی دیكەشەوە هێرشی ئاسمانی هێوەكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئۆتۆمبێلی تایبەت بە قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لەناوفرۆكەخانەی بەغداد  لە سەرەتای مانگی كانوونی دووەمی 2020 داو وەلامی ئێرانیش بەچەند موشەكێك بۆ سەر سەربازگەو بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا، بەشێكی دیكەیە لەو شەڕانەی كە وەك ڕاگەیەنراو ئاماژەی پێ بدرێت، هەر یەكێك لەوانەش دەكرێت بە ئەگەری هەلگیرساندنی شەڕێكی گەورە لە كەنداودا سەرهەڵبدات و داوێنی ولاتانی خاوەن نەوت و بەرژەوەندی بگرێتەوە.

ئەو نوسەرە ئەڵمانییە لەیەكێك لە بابەتەكانی تریدا ئاماژەی كردووە بە خستنەخوارەوەی فرۆكە مەدەنییەكەی ئۆكرانیا لە لایەن سوپای پاسدرانەوە كەمێك كێشەكانی خاو كردەوە لەبەر ئەوەی چاوی جیهان كەوتە سەر ئەو هەڵەیەی لەبەرامبەر فرۆكەیەكی نەفەر هەڵگری مەدەنیدا ئەنجام درا، سەرەڕای ئەوەش مەترسییەكە كۆتایی نەهات.

 ئێران و جەنگی ئەتۆمی
ئەشتان بێرگ باس لەوە دەكات سەرەڕای سزاكانی ئەمەریكا بۆسەر ئێران بەڵام هێشتا كۆتاییەكەی ڕوون نیە، لەبەر ئەوەی ئەو سزایانە نەیانتوانیوە ڕیگە لە بەرهەمهینانی چەكی ئەتۆمی و هەنگاوەكانی بگرێت.

بە جۆرێكی دیكە؛ نە سیاسەتی سزادانەكانی ئێران لە لایەن ترامپەوەو توانی ئێران ڕابگرێت ونەچاوەڕێش دەكرێت جۆ بایدن بتوانن ڕێگری لە بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی بكات.
لە كتێبی –جەنگی كەنداوی فارس-دا هاتوون: لێرەوە دەگەینە ئەو بڕوایەی كە دوور نیە بۆپارسەنگی هێز لەناوچەكەدا عەرەبستانی سعودیەش دەست بۆ چەكی ئەتۆمی ببات و لایەنی پەیوەندیداریش بە ئاماژەی گڵۆپی سەوزی ئەمەریكا بێدەنگی لە بارەوە هەلبژێرن.

نووسەر لەو بڕوایەدایە سیاسەتەكانی ئۆباما لەبەرامبەر ئێران سەركەوتوو تر بوو، لەبەر ئەوەی لە ئێران نزیك ببوویەوە، مامەڵەی لەگەڵ دەكردن، بەڵام ترەمپ بە پشتگرتنی دۆستەكانی خۆی لە كەنداوو پشتكردنە ئێران  دۆخەكەی گەرمتر كرد.

 لەوانەشە لە درێژەی ئەو سیاسەتەدا جەنگێكی تر بۆ وڵاتانی كەنداو بێتە ئاراوە، بە پێی توێژینەوەكەی ئەو شارەزا ئەڵمانییە جەنگی نێوان عەرەبستانی سعودیەو ئێران ئەگەرێكی بەهێزە بۆ بەریەك كەوتن و ئەو جەنگەش بەرۆكی جیهانیش دەگرێتەوە و دەبێتە هەڕەشەی جدیش لەسەر ئەوروپا بەو پێیەی بەشێكی زۆری نەوتی جیهان لە كەنداوەوە دابیندەكرێت.
سەرەڕای ئەوەی پەیوەندییەكانی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی كەنداو ئاسایی بووەتەوە كە لەوانەیە ببێتە پووشی خۆشكردنی ئاگرەكەو جارێكی تر ئاوە ستراتیژیەكانی ئەو ناوچە ئاگرتێبەربدات.