02:18 - 11/11/2020
ئه‌و سه‌رۆكه موسڵمانه‌ى عاشقى روسیایه و دوعا بۆ پوتین ده‌كات
خۆى موسڵمانێكى پابه‌ند به فه‌ریزه دینییه‌كان ده‌زانێت و پێشنوێژیى بۆ موسڵمانان ده‌كات، دیارى ده‌دات به شانازى عه‌ره‌ب(محمد سه‌لاح)ى یاریزان، له گوتاره‌كانیدا به ده‌نگى به‌رز(الله‌اكبر) ده‌كات، به‌ڵام عاشقێكى سه‌رسه‌ختى روسیایه تا ئه‌و ئاسته‌ى هه‌ڕه‌شه له نه‌یاره‌كانى كرملن ده‌كات له‌هه‌ر كوێ روسیا پێویستى به سه‌ربازه‌كانى بێت دەیاننێرێت، به زمانى روسى سوێند به قورئان ده‌خوات و له خودا ده‌پاڕێته‌وه روسیا بپارێزێت.
محه‌مه‌د قادیرۆف، هه‌ندێك به"سه‌ربازه‌كه‌ى پۆتین"و هه‌ندێكى دیكه به "منداڵى پۆتین" ناوى ده‌به‌ن، كه‌سایه‌تییه‌كى سەیر كه خاوه‌نى زۆر هه‌ڵسوكه‌وتى نامۆیه، جیهادییه‌كى ئیسلامى بووه، به‌ڵام كه دێته بۆنه‌یه‌كى تایبه‌ت سه‌ماى قه‌وقازى ده‌كات، له بۆنه ئاینییه‌كاندا ده‌گریى، به‌ڵام نه‌یاره‌كانى سیاسه‌تى روسیا پاكتاو ده‌كات، تایبه‌تمه‌ندى پۆپۆلیستانه‌ى هه‌یه و به وێنه‌و جوڵه سه‌یره‌كانى جه‌ماوه‌رێكى تایبه‌تى له ده‌ورى خۆى كۆكردووه‌ته‌وه، مولاكه‌مه ده‌كات و تیمساح له باوه‌ش ده‌گرێت، تاوێكیش به تفه‌نێگه‌وه له سه‌نگه‌رێكى چۆڵ ئێشك ده‌گرێت.
قادیرۆف ساڵى ١٩٧٦ له‌دایك بووه، له خێزانێك كه خاوه‌نى پێگه‌یه‌كى دینى و سیاسى بوون، باوكى موفتى شیشان بوو هاوكات فه‌رمانده‌ى سه‌ربازى بوو له شۆڕشى سه‌ربه‌خۆیى شیشان به‌رامبه‌ر روسیا، له‌نێوان ساڵى 1994 بۆ 1996.
ره‌مه‌زان له‌گه‌ڵ باوكى به‌شدارى كردووه له شه‌ڕ دژى روسیا. له‌گه‌ڵ هاتنى فلادیمێر پۆتین بۆ ده‌سه‌ڵات له روسیا، توانى سیاسیه‌تێكى زیره‌كانه جێبه‌جێبكات بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕى شیشان، بیرۆكه‌كه‌ى پۆتین به جۆرێك بوو كه شه‌ڕى شیشانى-روسى بگۆڕێت به شه‌ڕى ناوخۆیى شیشان، واته بیگۆڕێت بۆ شه‌ڕى ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانى شیشان.
به‌و پێیه‌ى زۆر لایه‌نگرى روسیا له شیشان هه‌بوون، ئه‌م سیاسه‌ته به كرده‌یى سه‌ركه‌وتنى به ده‌ستهێنا، له ساڵى 2003 دواى ئه‌وه‌ى قادیرۆفى باوك سه‌ركه‌وتووبوو له سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر نه‌یاره سیاسییه ناوخۆییه‌كانى له شیشان، له‌گه‌ڵ روسیا ئاشته‌وایى راگه‌یاند، بووه سه‌رۆك كۆمارى شیشان له چوارچێوه‌ى فیدراڵیه‌تى روسیادا، ره‌مه‌زانى كوڕى كرده فه‌رمانده‌ى هێزه تایبه‌ته‌كان.
ساڵى 2004 قادیرۆف مرد، ره‌مه‌زان راسته‌وخۆ هه‌ستا به پڕكردنه‌وه‌ى شوێنه‌كه‌ى و كارووباره‌كانى باوكى به‌ڕێوه ده‌برد، ره‌مه‌زان به پشتیوانى فلادیمێر پۆتین سه‌رۆكى روسیا بووبووه حاكمى كرده‌یى، تا ساڵ 2007 توانى به یه‌كجارى به‌سه‌ر نه‌یاره سیاسییه‌كانیدا سه‌ركه‌وت، به تایبه‌ت به‌سه‌ر سه‌رۆك عه‌لى ئه‌لخانۆفدا سه‌ركه‌وت.
به یه‌كجاریى بووه سه‌رۆكى وڵات، كاتێك ته‌مه‌نى ته‌نها 30 ساڵ بوو له كاتێكدا ته‌مه‌نى ده‌ستوورى بۆ بوون به‌سه‌رۆك ته‌واو كرد. پۆتین به ته‌واوى ئاسوده بوو به هاتنى قادیرۆفى كوڕ به ته‌واوى پشتیوانى كرد تا ببێته سه‌رۆكى شیشان، له مه‌راسیمى سوێند خواردنیدا به زمانى روسى سوێندى به قورئان خوارد.
قادیرۆفى كوڕ بووه ته‌واوكه‌رى ئه‌و سیاسه‌ته‌ى قادیرۆفى باوك ده‌ستیپێكردبوو بۆ سه‌رخستنى به‌رنامه سیاسییه تایبه‌ته‌كه‌ى پۆتین، كه بریتی‌بوو له گواستنه‌وه‌ى شه‌ڕى روسیا-شیشان بۆ ناوخۆى شیشان، رووبه‌ڕووى هه‌ر جوڵانه‌وه‌یه‌ك دژى روسیا ده‌بووه‌وەو سه‌ركوتى ده‌كرد.
بۆ ئه‌م به‌رنامه‌یه هێزه ئه‌منییه‌كانى به‌كارده‌هێنا، له‌گه‌ڵ ئه‌و پشتیوانییه جه‌ماوه‌رییه‌ى به‌ده‌ستیهێنابوو كه وه‌ك موسوڵمانێكى پابه‌ند به فه‌ریزه‌كانه‌وه ده‌رده‌كه‌وت، گه‌لى شیشانیش مه‌یلیان هه‌یه به‌لاى ئه‌و كه‌سانه‌دا كه ئیلتیزامى دینییان هه‌یه.
ره‌مه‌زان تۆمه‌تبار ده‌كرێت به به‌هه‌ده‌ردانى موڵكى گشتى، هه‌روه‌ك هه‌ندێك له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانى نامۆ و سه‌یرن، كه له‌ڕێگه‌یه‌وه ده‌یه‌وێت پێگه‌ى جه‌ماوه‌رى خۆى به‌هێز بكات.
هه‌ندێك راپۆرتى میدیایى باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، كه ره‌مه‌زان قادیرۆف رۆڵێكى گرنگ ده‌بینێت له‌نێو تۆڕه‌كانى بازرگانى نه‌وتدا له شیشان، داغستان و روسیا، هه‌روه‌ك له پرۆسه‌كانى رفاندن و ئه‌شكه‌نجه و كوشتندا به‌رامبه‌ر ئۆپۆزسیۆنى سیسته‌مى مۆسكۆ، په‌نجه‌ى تۆمه‌تى بۆ راده‌كێشرێت.
ره‌مه‌زان له قسه‌كانى ده‌ڵێت، به ژیانى خۆى قه‌رزارى پۆتینه و ده‌ڵێت، ئه‌و ته‌نها سه‌ربازێكه‌و فه‌رمان له پۆتین وه‌رده‌گرێت. قسه‌كه‌ى راسته، هێزى سه‌ربازى نارد بۆ جۆرجیا بۆ پشتیوانى سوپاى روسیا له ساڵى 2008، هه‌روه‌ها له شه‌ڕى ئۆكرانیا له ساڵى 2014 دیسانه‌وه سوپاى نارد تا فه‌رمانى پۆتین جێبه‌جێبكه‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى ئێستا له شارى حه‌له‌بى سوریا سوپاى بڵاوه‌پێكردووه به شێوه‌یه‌كى راگه‌یه‌ندراو.
له‌سه‌ر ئاستى جیهان هه‌وڵ ده‌دات پشتێنه‌یه‌كى پشتیوانى له وڵاتانى ئیسلامى بۆ پۆتین دروست بكات، دژى لایه‌نه ئیسلامییه ناسراوه‌كان، وه‌ك سه‌له‌فییه‌كان و ئیخوان موسلیمین، پۆتین له ساڵى 2004 مه‌دالیاى پاڵه‌وانى روسیاى فیدراڵى پێبه‌خشی، تا ئێستا ئه‌م ئه‌ركه‌ى له‌سه‌رووى كاره‌كانى دیكه‌وه‌یه، گوێرایه‌ڵى سه‌رۆكى روسیایه.