01:44 - 08/11/2020
كامالا هاریسی جێگری جۆبایدن چۆن له كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ڕوانێت؟
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی –میدل ئیست ئای- له راپۆرتێكی تایبه‌تدا تیشكی خستوه‌ته سه‌ر كامالا هاریس جێگری دیاریكراوی جۆ بایدن بۆ ههڵبژاردنهكهكانی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا، هه‌رچه‌نده به پێی ده‌ستووری ئه‌مه‌ریكی جێگری سه‌رۆك ده‌سه‌ڵاتی زۆری نییه، ته‌نها له‌و كاتانه‌دا نه‌بێت كه سه‌رۆكی وڵات ئاماده‌گیی نییه و ده‌توانێت له‌ناو كۆشكی سپی‌دا ڕۆڵی سه‌رۆك ببینێت، به‌ڵام بۆ ئه‌و بارودۆخانه‌ش بۆچوون و ئه‌جێندا سیاسیه‌كانی ئه‌و جێگرهش جێگه‌ی بایه‌خه.
به‌ڵام به‌شێك له توێژه‌رانی سیاسی باوه‌ڕیان وایه هه‌ندێك جارئه‌و دۆخه یاساییه گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت و ده‌كه‌وێته سه‌ر توانای كه‌سێتییان، وه‌ك رۆڵی مایك بینس له نێو ئیداره‌كه‌ی ترامپ دا بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه‌ی كۆرۆنا، یان ئه‌و كاتانه‌ی كه جۆبایدن جێگری باراك ئۆباما بوو، توانی پلانی كشانه‌وه‌ی هه‌زاران سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له عێراق جێبه‌جێ بكات، یان وه‌ك هه‌ڵوێسته‌كانی –دیك چینی – له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی جۆرج ده‌بلیو بۆشدا.
ڕاپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات كه‌هه‌رچه‌نده ئه‌و خانمه ئه‌سمه‌ره ده‌بێته جێگری به‌ته‌مه‌نترین كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا كه له ئێستادا ته‌مه‌نی 77 ساڵه و وابڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌م هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت. هه‌ربۆیه واچاوه‌رێ ده‌كرێت پێگه‌ی ئه‌و جێگره زۆر گرنگ و تایبه‌ت بێت و بۆچوونه‌كانی به‌باشی جێگه بگرن و له‌وانه‌شه ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و سه‌رۆكایه‌تی داهاتووش هه‌نگاو هه‌لبگرێت .
ڕاپۆرته‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه هه‌نگاوه‌كان و ئه‌جێندای بایدن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كانی دۆناڵد ترامپ به‌تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا، هه‌ر بۆیه دوور نییه ئه‌ركێكی گه‌وره بكه‌وێته سه‌رشانی ئه‌و خانمه جێگره ئه‌سمه‌ره.
کامالا هاریس لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٤ لە شاری ئۆکلاندی سەر بە ویلایەتی کالیفۆرنیا لەدایکبووە، دایکی بە رەگەز هندییە و باوکیشی جامایکی. دەرچووی بەشی یاسای زانکۆی (Howard)ە کە بە زانکۆی ئەفریقییەکان بە ناوبانگە، ساڵی ٢٠١٧ لەگەڵ دۆگلاس ئێمهۆفدا هاوسەرگیری کردووە. ساڵی ٢٠٠٣ بوو بە داواکاری گشتی لە ویلایەتی سان فرانسیسکۆ، بەمەش بوو بە یەکەم ژنی رەشپێست و بە رەگەز ئاسیایی ئەو پۆستە وەربگرێت.
لەنێوان ساڵانی ٢٠١٠ تاکو ٢٠١٤ لە وەزارەتی دادی سەر بە ویلایەتی کالیفۆرنیا کاری کردووە، دوای دوو خول لە کاری پارێزەریی، ساڵی ٢٠١٦ لەسەر پارتی دیموکرات بوو بە سیناتۆر.
لەسەر پارتەکەی، خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کاندید کرد و پێشوازییەکی گەرمی لێ‌کرا، بەڵام دواتر ئاستە جەماوەرییەکی دابەزی، لە کۆتایی ٢٠١٩ کۆتایی بە هەڵمەتی بانگەشە هێنا و لەبەرژەوەندی جۆ بایدن لە خۆ کاندیدکردن لە پارتەکەی کشایەوە و رایگەیاند، پشتگیری جۆ بایدن دەکات
هه‌ڵوێسته‌كانی له‌به‌رامبه‌ر رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا:
ئێران و پاڵپشتی ڕێكه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی:
راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات كاتێك ترامپ له ساڵی 2018یه‌كلایه‌نه لهڕێكهوتنی ئه‌تۆمی كشایه‌وه، هه‌ر ئه‌وكات له بهیانناكدا ئه‌و خانمه نوسیبووی: ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رامبه‌ر ئێران‌دا به زیانی خۆمان ته‌واو ده‌بێت و له هاوپه‌یمانه‌كانی خۆمان دامانده‌بڕێت. له‌سه‌رو به‌ندی سه‌ری ساڵی 2020یش دا كاتێك ئه‌مه‌ریكا قاسم سوله‌یمانی گه‌وره به‌رپرسی سوپای قودسی ئێرانی كوشت، كامالا كاری بۆ ئه‌وه ده‌كرد كه ڕێگریی بكات كه پنتاگۆن بوودجه‌یه‌ك دیاری بكات بۆ كاری سه‌ربازیی له‌دژی ئێران ، ئه‌وه‌ش بۆئه‌وه بوو كه شه‌ڕی سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ ئێران تێوه‌نه‌گلێت. هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌وه كاره‌كانی كامالا و تێڕوانینه‌كانی بووبێت له كاتێكدا كه سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ توندترین هه‌ڵوێستی هه‌بووه، پێده‌چێت له داهاتوودا زۆر كار ئاسانی دیكه‌ش بكات و پێگه‌كه‌ی بۆئه‌و مه‌به‌سته بخاته كار‌و تێڕوانینه ئه‌رێنیه‌كانی بخاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئێران‌دا.
كێشه‌ی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین و پشتیوانێكی به‌هێزی ئیسرائیل:
ڕاپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات كه كامالا یه‌كێكه له لایه‌نگره سه‌رسه‌خت و توونده‌كانی ئیسرائیل، دوای ئه‌وه‌ی له 2017 له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی پیران دا سوێندی یاسایی سایایی خوارد، گوتارێكی كورتی پێشكه‌ش كردوو گوتی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل زۆر به‌هێزه، هه‌روه‌ها گوتیشی: ناكرێت كێشه‌ی ئیسرائیل وه‌ك كێشه‌ی حیزبی وێنا بكرێت و تا من ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا بم، هه‌موو توانایه‌كی خۆم ده‌خه‌مه كار بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو حیزبی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی ته‌واو له ئیسرائیل بكه‌ن، هه‌روه‌ها مافی ئه‌وه‌ی بده‌نێ كه به‌رگریی له خۆی بكات.
هه‌روه‌ها گوتوشیه‌تی یه‌كێك له‌و كاره یاساییانه‌ی من ده‌یكه‌م وه‌ك ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا كه پرۆژه بڕیارێك ده‌ربكرێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه لۆمه‌و ئیدانه‌ی دروستكردنی ئۆردوگاجوولهكه نشینه‌كان ده‌كات له كه‌ناره‌كانی رۆژئاوا‌و قودسی رۆژهه‌ڵات، به پێی ڕاپۆرته‌كه ئیداره‌ی ئۆباما- بایدن كارئاسانی كردووه بۆ ده‌رچواندنی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش. به‌ڵام دوای چه‌ند مانگێك له‌و بڕیاره ئه‌و خانمه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كردووه، له‌كاتێكیشدا رۆژنامه‌ی –نیورك تایمز- ساڵی پار لێی ده‌پرسێت ئایا تۆ له‌و باوه‌ڕه‌دایت كه ئیسرائیل بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ ده‌پارێزێت و به ته‌واوی په‌یڕه‌وییان ده‌كات، ئه‌و وه‌ڵام ده‌داته‌وه به شێوه‌یه‌كی گشتی به‌ڵێ.
له‌سه‌ره‌تای 2019 ش دا ئه‌و خانمه یه‌كێك بووه له‌و 23 ئه‌ندامه‌ی دیموكراته‌كان كه ده‌نگیان داوه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له دژی ئیسرائیل بێت و بایكۆتی بكات، ئه‌و جه‌خت زۆر له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ئیسرائیل كار بۆ ئه‌وه بكات كه‌ناره‌كانی خۆرئاوا بخاته سه‌ر وڵاته‌كه‌ی خۆی، مانگی حوزه‌یرانی رابوردوو له نامه‌یه‌كیدا بۆ ترامپ نوسیبووی: پشتیوانی زۆری پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل ده‌كه‌م و قه‌رزی 38 ملیار دۆلاری بدرێتی بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ.
هه‌روه‌ها گوتوشیه‌تی: من زۆر نیگه‌رانم له‌و بابه‌تانه‌ی هه‌ندێك له ئه‌ندامانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی و هه‌واڵگریی پێشوو باس له مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و پێكه‌وه لكانهی كه‌ناره‌كانی خۆرئاوا ده‌كه‌ن، ئه‌وان پێیان وایه ئه‌و ململانێیه مه‌ترسیداره، وه ده‌بێته هۆی داته‌پینی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئهمهریكاو لایه‌نه فه‌له‌ستینیه‌كان. یان په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و دراوسێكانی ئاڵۆز ده‌كات هه‌ریه‌ك له میسر و ئه‌رده‌ن.
ده‌بێت لێپێچینه‌وه له سعودییه بكرێت:
له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه به‌شێك له دیموكراته‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌خنه له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سعودییه‌و ئه‌مه‌ریكا ده‌گرن، له هه‌مان كاتدا ترامپ ده‌رگای كۆشكی سپی بۆ شازاده‌كانی سعودییه كردووه‌ته‌وه، هه‌موو شازاده‌كان به بێ جیاوازیی، كاتێك رۆژنامه‌نووسی سعودی جه‌مال خاشوقچی له لایه‌ن یه‌كێك له بنه‌ماڵه‌ی شای سعودییه‌وه تیرۆر كراله 2018 دا ئه‌م خاتوونه‌و هاوڕێكانی ئیدانه‌ی سعودییه‌یان كرد و دا‌واشیان له ئیداره‌كه‌ی ترامپ كرد كه هه‌مان هه‌ڵوێستی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و هیچی ئه‌وتۆی له‌و باره‌یه‌وه نه‌گووت، ئه‌و خانمه دوای ئه‌وه‌ی به‌شداریی كرد له نوسینی ڕاپۆرتێكی تا یبه‌ت به‌كوشتنی ئه‌و رۆژنامه نووسه‌و هه‌واڵه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگریی ولاته‌كه‌یان كرد تیایدا نوسرابوو: كوشتنی جه‌مال خاشوقچی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه‌و هێرشه بۆ سه‌ر سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسانی جیهان.
له ساڵی 2019 شدا ده‌نگیی داوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی عه‌ره‌بستانی سعودیه نه‌كات له شه‌ری یه‌مه‌ندا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داوایانكرد كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به سعودییه نه‌فرۆشێت، به‌ڵام ترامپ ڕه‌تی كرده‌وه‌و بگره زیاتریشی كرد.
كامالا له‌و كاته‌دا گوتی: ئه‌وه‌ی له یه‌مه‌ن ڕوو ده‌دات جه‌نگێكی وێرانكه‌ره، ته‌نها له ساڵی ڕابوردوودا هه‌فتانه 100 هه‌زار كه‌س كوژراوه، هه‌زاران منداڵ له برسێتیدا گیانیان له ده‌ستداوه، بۆیه ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوێستی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هۆی هه‌بێت، به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست له جه‌نگی یه‌مه‌ن وه‌رنه‌دات، هه‌روه‌ها گوتووشیه‌تی تا ئێستاش هه‌لی دژایه‌تی كردنی تیرۆر له‌به‌رده‌م هه‌ردوو وڵاتی ئهمهریكاو سعودییه‌دا هه‌یه، به‌و پێیه‌ی كه سعودییه شه‌ریك و هاوبه‌شێكی گه‌وره‌و گرنگی ئه‌مه‌ریكایه‌و پێویسته له‌و بواره‌دا ته‌نسیق و هه‌ماهه‌نگی ته‌واویان له‌گه‌ڵ بكرێت.
ئه‌وانه‌ی پێشه‌وه به‌شێك بوون له‌و تێڕوانینانه‌ی كه كامالا هاریسی جێگری جۆ بایدن بۆ كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه‌تی، بێگومان به چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كه‌لێنه گه‌ورانه‌ی كه له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌ن، ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه دۆخی جاران و دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانیشی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆلای، به پێچه‌وانه‌شه‌وه پێده‌چێت ڕاست بێت.