02:04 - 23/10/2020
گه‌وره‌ترین ده‌ستدرێژى سێكسى به كۆمه‌ڵ له مێژوودا
له‌نێوان مانگه‌كانى یه‌ك بۆ هه‌شت له ساڵى
١٩٤٥، له‌گه‌ڵ كۆتایى جه‌نگى جیهانى دووه‌م گه‌وره‌ترین ده‌ستدرێژى سێكسى به كۆمه‌ڵ
له مێژوودا له ئه‌ڵمانیا روویدا، كچان و ژنانى ئه‌ڵمانیى له هه‌موو شوێنێك ده‌ستدرێژى
سێكسییان ده‌كرایه سه‌ر، له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، له كه‌نیسه‌كان و گۆڕه‌پانه‌كان..هتد.
ته‌نانه‌ت كچانێك كه ته‌مه‌نیان ١٠ساڵ بوو یاخود ژنانێك كه ته‌مه‌نیان
٨٠ ساڵی تێپەڕاندبوو دەستدرێژییان دەکرایە سەر، دایك له‌به‌رچاوى منداڵه‌كانى ده‌ستدرێژى
ده‌كرایه سه‌ر، ئه‌و كچانه‌ى ره‌تیان ده‌كرده‌وه خۆیان راده‌ست بكه‌ن، ده‌ستدرێژییان
ده‌كرایه سه‌ر و گوله‌بارانیش ده‌كران، هه‌موو ئه‌مانه له‌لایه‌ن سوپاى سۆڤیه‌ته‌وه
ئه‌نجامدرا كه چووبوونه ناو خاكى ئه‌ڵمانیا و تۆڵه‌یان ده‌كرده‌وه، به‌ڵام تۆڵه
به ده‌ستدرێژى سێكسیى.
وڵاتى ئه‌ڵمانیا خاڵى بوو له پیاوانى سوپا گه‌وره‌كه‌ى هیتله‌ر،
شاره‌كان ته‌نها ژنانى تێدا مابوون، بۆیه‌ش ژنه‌كان بوونه نێچیرێكى ئاسان بۆ سه‌ربازه
ئه‌ڵمانییه‌كان
تۆڵه به ده‌ستدرێژى سێكسى
ناوچه‌ى بروسیاى رۆژهه‌ڵات یه‌كه‌م شوێن بوو كه سوپاى سۆڤیه‌ت
لێیه‌وه چوونه ناو خاكى ئه‌ڵمانیا، ژنانى شاره‌كه له كابوسێكى ترسناكدا بوون
كاتێك له خه‌وهه‌ستان، سه‌ربازه روسییه‌كان گه‌یشتبوونه شه‌قام و گه‌ڕه‌ك و هه‌موو
ماڵه‌كان و كه‌نیسه‌كان، ده‌ستیان به ده‌ستدرێژى سێكسى به كۆمه‌ڵ كرد، له هه‌موو
لایه‌كى شار وه‌ك جۆرێك له جۆره‌كانى تۆڵه‌كردنه‌وه.
له‌م تاوانه‌وه سوپاى سۆڤیه‌ت ناوبانگێكى خراپ و ناشیرینى وه‌رگرت،
به‌شێك له ژنانى ئه‌ڵمانیى ته‌نها به بیستنى نزیك بوونه‌وه‌ى سوپاى سوور خۆیان
ده‌كوشت، بۆ ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووى ده‌ستدرێژیى و توڕه‌یى سوپاى سوور نه‌بوونایه‌ته‌وه.
به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه سوپاى شۆڤیه‌تى رانه‌گرت له ماوه‌ى هه‌شت مانگدا یه‌ك
ملیۆن ژن رووبه‌ڕووى ده‌ستدرێژى سێكسیى بوونه‌وه. هه‌ندێك له ژنه‌كان رووبه‌ڕووى
ده‌ستدرێژى چه‌ندباره بوونه‌وه، هه‌ندێك ژن هه‌بووه ٧٠جار ده‌ستدرێژى سێكسى
كراوه‌ته سه‌ر.
ناوچه‌كانى بروسیاى رۆژهه‌ڵات، بۆمیرانیا و سلیزیا، زۆرترین ده‌ستدرێژى
سێكسییان تێدا روویدا، به جۆرێك ملیۆنێك و ٤٠٠ هه‌زار جار ده‌ستدرێژى سێكییان
تێدا ئه‌نجامدرا، ئه‌و ئافره‌تانه‌ى ده‌ستدرێژى سێكسییان ده‌كرایه سه‌ر ته‌مه‌نیان
له‌نێوان ١٠ بۆ ٨٠ ساڵدا بوو.
له‌باربردنى رۆژانه
هێشتا ته‌پوتۆزى شه‌ڕى جیهانى دووه‌م نه‌نیشتبووه‌وه، سه‌دان
هه‌زار ژنى ئه‌ڵمانى روویانكرده نه‌خۆشخانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى منداڵه‌كانیان له‌ناوبه‌رن،
به‌شێوه‌یه‌كى رۆژانه‌و به‌رده‌وام پرۆسه‌ى له باربردنى منداڵه‌كان له نه‌خۆشخانه‌كان
به‌ڕێوه‌ده‌چوو.
مێژوونوسى سۆڤیه‌تى ئه‌نۆتنى بیڤۆر مه‌له‌فى ده‌ستدرێژییه‌كانى
پێشكه‌ش به پۆلیسى نهێنى سۆڤیه‌ت كردووه، ده‌ڵێت فه‌رمانده‌كانى شه‌ڕ چاویان
داده‌خست له پێشێلكارییه‌كان، ئه‌گه‌رچى ده‌یانزانى كه ده‌ستدرێژى سێكسى به
كۆمه‌ڵ ده‌كرێت.
ده‌ستدرێژییه سێكسییه‌كان ته‌نها هه‌شت مانگى یه‌كه‌م نه‌بوون،
به‌ڵام زۆرترین ده‌ستدرێژى له‌و ماوه‌یه‌دا كران، له مانگى یه‌نایه‌رى ساڵى ١٩٤٨
ده‌ستدرێژییه‌كان نه‌مان، به‌هۆى ئه‌وه‌ى سه‌ربازانى سۆڤیه‌ت بۆ ناو سه‌ربازگه‌كان
گواسترانه‌وه، له ناوچه‌كانى نیشتنه جێبوون نه‌مان، به‌ڵام نیو ملیۆن منداڵى
ناشه‌رعییان له‌دواى خۆیان جێهێشت، تا ئێستاش هه‌ندێك له‌وان پرسیار له‌باره‌ى
باوكیانه‌وه ده‌كه‌ن.
هاوپه‌یمانانیش ده‌ستدرێژییان كرد
ته‌نها سه‌ربازانى سوپاى سۆڤیه‌ت نه‌بوون كه ده‌ستدرێژییان ده‌كرده
سه‌ر ژنانى ئه‌ڵمانیى، به‌ڵكو سه‌ربازانى وڵاتانى هاوپه‌یمانانیش له‌م تاوانه‌وه
تێوه‌گلان، ژه‌نه‌راڵ ئه‌زنهاوه‌ر فه‌رمانده‌ى سوپاى هاوپه‌یمانان له ئه‌وروپا و
باكوورى ئه‌فریقیا ده‌ڵێت، كاتێك سوپاى فه‌ره‌نسا و ئه‌مریكا چوونه شارى
شتوتگاردى ئه‌ڵمانیى، ژنه‌كانیان برده نێو تونێله‌كانى میترۆ، چه‌ندین جار ده‌ستدرێژى
سێكسییان كرده سه‌ریان، پاشان ده‌یان كوشتن.
به‌گوته‌ى مێژوونووسان سه‌ربازانى ئه‌مریكا ١٩٠ هه‌زار جار
تاوانى ده‌ستدرێژى سێكسییان ئه‌نجامداوه، سه‌ربازه به‌جلیكى و فه‌ره‌نسى و به‌ریتانییه‌كان
له‌وانه‌ى ئه‌مریكا كه‌متریان نه‌كردووه، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت ده‌ستدرێژیى سێكسییان
كردووه‌ته سه‌ر ژنانى به‌ته‌مه‌ن و منداڵانیش.
به‌پێى به‌ڵگه‌كان سه‌ربازه به‌ریتانییه‌كان ٤٥ هه‌زار ده‌ستدرێژى
سێكییان ئه‌نجامداوه، فه‌ره‌نسییه‌كانیش ٥٠ هه‌زار ده‌ستدرێژى سێكسییان ئه‌نجامداوه،
هه‌روه‌ها ژنانى فه‌ره‌نساش له ده‌ستدرێژى سه‌ربازانى هاوپه‌یمان رزگاریان نه‌بوو.
له شه‌ڕى نۆرماند و دراگۆن زیاتر له ملیۆنێك سه‌ربازى هاوپه‌یمانى رۆژئاوا له
فه‌ره‌نسا كه رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كان به "خۆبه‌زلزان" وه‌سفیان ده‌كردن
به كه‌سانێك كه كاته‌كانیان به خواردن و ده‌ستدرێژییه‌وه به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ئه‌وانیش
ده‌ستدرێژییان كرده سه‌ر سه‌دان ژنى فه‌ره‌نسى.
فه‌ره‌نسییه‌كان قسه‌یه‌كى باویان هه‌یه ده‌ڵێن"له‌گه‌ڵ
ئه‌ڵمانییه‌كان ده‌بێت پیاوه‌كانمان بشارینه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان
ده‌بێت ژنه‌كانمان بشارینه‌وه".