11:57 - 06/01/2019
ڕووسیا دواهه‌مین سیخوڕی جه‌نگ ساردی ده‌ستگیركرد
له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه،
قۆناغێكی دیكه‌ی شه‌ڕ ده‌ستی پێكرد، ئه‌ویش جه‌نگی سارده، ئه‌م جه‌نگه له نێوان
زلهێزه‌كانی جیهان سه‌ری هه‌ڵدا و به زۆری هیوا له‌سه‌ر كاری سیخوڕی هه‌ڵده‌چنن
بۆ ئه‌وه‌ی دزه بكه‌نه ناو داموده‌زگاكانی یه‌كتره‌وه، تاوه‌كو به هه‌رشێوه‌یه‌ك
بووه، له زانیارییه‌كانی یه‌كتر شاره‌زابن.زۆربه‌ی كاری سیخوڕانی ئێستای ئه‌و
وڵاتانه بردنی زانیاری ته‌كنۆلۆژییه. له دوا هه‌وڵدا حكومه‌تی ڕووسیا سیخوڕێكی
ئه‌مریكی به‌ناوی پاوڵ ویلان ده‌ستگیركردووه.
له هه‌واڵێكی ئاژانسی(ئه‌ی بی سی نیوز)
برایه‌كی پاوڵ ئاشكرایكردووه كه براكه‌ی به تۆمه‌تی سیخوڕی له لایه‌ن ڕووسیاوه
ده‌ستگیركراوه و پاوڵی برام هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكی، كه‌نه‌دی، به‌ریتانی
و ئیرله‌ندییه. براكه‌م ته‌مه‌نی 48 ساڵه به‌هۆی بانگهێشتكردنی بۆ ئاهه‌نگی
هاوسه‌رگیری هاوڕییه‌كی ڕووی له مۆسكۆ كردووه.
پیشه‌ی پاوڵ له ئه‌مریكا چی بووه؟
پاوڵ له هێزی پیاده‌ی ده‌ریایی ئه‌مریكا
بووه و ساڵی 1994 دوای شه‌ش ساڵ له خزمه‌ت وه‌كو ئه‌فسه‌ری پۆلیس له ویلایه‌تی
میشگیان خزمه‌تی كردووه و دواتریش له سه‌ره‌تای ساڵی 2000كان بووه به به‌ڕێوبه‌ری
زانیاری ته‌كنه‌لۆژی له كۆمپانیایی (كیلی سێرڤیز) له‌وێشه‌وه له نێوان ساڵانی
2004-2006 له ڕێگه‌ی هێزی ده‌ریای ئه‌مریكاوه، هاتۆته عێراق.
ئه‌وكاته‌ی كه له هێزی پیاده‌ی ده‌ریایی ئه‌مریكا
بووه، گه‌شتێكی بۆ ڕووسیا ئه‌نجامداوه و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی له پێگه‌كه‌ی خۆیدا
بڵاوكرده‌وه(دواتر داخرا)له‌وێ نووسیبووی كه گه‌شتێكی گه‌ڕانێكی چێژبه‌خشی له
مۆسكۆ و پترسبۆرگ ئه‌نجامداوه.
كه‌ی وازی له هێزی پیاده‌ی ده‌ریایی هێناوه؟
له ساڵی 2008 پاوڵ ده‌ستبه‌رداری هێزی ده‌ریای
بوو، چونكه فه‌رمانده‌كانی له‌به‌ر به‌دڕه‌وشتی له هێزه‌كانیان دووریانخسته‌وه.دواتر
ده‌ركه‌وت پاوڵ له‌به‌ر دزی ده‌كراوه و تۆمه‌تباریش بووه به‌وه‌ی چه‌كی بانكی بۆ
كه‌سێك كه‌سانی دیكه‌ی به‌كارهێناوه.
پاوڵ ویلان له كۆمپانیای كیلی سێرڤه‌رز پۆستێكی
باڵای له ساڵی 2016 به ده‌ستهێنا به‌رپرسیارییه‌ته‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی ئاسایش و
لێكۆڵینه‌وه و به‌ستنی گرێبه‌سته‌كان خۆی ده‌بینیه‌وه. پاوڵ له ساڵی 2016 وازی
له كۆمپانیای پێشوو هێناو بووه به‌رێوبه‌ری ئاسایشی كۆمپانیای بۆرگوانه‌ر كه باره‌گای
سه‌ره‌كی له ئه‌مریكایه له‌وێش چاودێری
سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی كۆمپانیایه‌كه‌ی ده‌كرد له ویلایه‌تی میشگیان و سه‌رجه‌م
جیهان.به‌ڵام كۆمپانیایه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كیان
له ڕووسیا نییه.
بۆچی ڕۆیشت بۆ ڕووسیا
له ساڵی 2006 ئه‌و كاته‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا
بوو، سه‌ردانی مۆسكۆی كرد.دواتریش ڕایگه‌یاند كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕووسی
(ڤیكۆنتكتی) ئه‌ژماری خۆی هه‌یه.به‌ڵام دواتر له‌سه‌ر بانگهێشتی هاوڕێیه‌كی كه
هاوسه‌رگیری ده‌كات، ڕووی له مۆسكۆكردووه.
براكه‌ی ڕای چییه له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ستگیركردنه؟
زۆركه‌س باوه‌ڕی وایه كه ده‌ستگیركردنی
پاوڵ ویلان په‌یوه‌ندی به‌وه هه‌یه كه له ماوه‌ی رابردوودا ئه‌مریكا سیخورێكی
ڕووسی به‌ناوی ماریا پوتینا ده‌ستگیكردووه.
ده‌یڤید ویلان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی براكه‌ی به‌و
تۆمه‌ته ده‌ستگیركراوه ده‌ڵێت" ناتوانم باوه‌ڕ به‌وه بكه‌م كه پیاوێك
پێشینه‌ی یاسایی و سه‌ربازی هه‌بێت له ئێستادا له دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌منی ئیشی
بكات، ده‌زانێت سه‌ركێشی گه‌شت و پێشێلكردنی یاساكان ده‌زانێت، چۆن له یاسای
سیخوڕی نازانێت."
كونسوڵخانه‌ی ئیرله‌ندا له مۆسكۆ داوای
كردووه كه حكومه‌تی ڕووسیا ڕێگه بدات تاوه‌كو كونسوڵ چاوی به پاوڵ بكه‌ویت و
هه‌موو هه‌وڵێكیش بۆ ئازادكردنی پاوڵ ده‌ده‌ن.