ڕاپۆرتی جیهانی

12:30 - 21/10/2020

كۆرۆنا زۆرینەی خەڵكی لە ماڵەوە دانا، كێ سوود دەبینێت و كێ زیاندەكات؟‌

پەیسەر

یەكێك لەو گۆرانكاریانەی كۆرۆنا بەدوای خۆیدا هێنا شێوازی كاركردنی مرۆڤە، كە چیتر ناچێت بۆ شوێنی كاركردن و لەبری ئەوە لەماڵەوە كاردەكات.. بەڵام كێ لەم دیاردەیە زیانمەندە و كێش سودمەند؟

 
شێوازێكی نوێی كاركردن
كاركردن لەماڵەوە رەنگە ببێتە شێوازێكی نوێی كاركردن لەداهاتوودا، كە بەهۆیەوە هاتوچۆ و جوڵەی رۆژانەی ملێۆنان كەس لە نێوان شارە گەورەكان بوەستێت، و بەهۆیەوە زیان بەچەند كەرتێكی زیندوو بگەیەنێت.

چەند كۆمپانیایەك سودمەند و چەندێكی تر زیانمەند
نمونەی نوێی كاركردن لەماڵەوە لەسەردەمی قەیرانی كۆرۆنا، بووە جێگەی سەرنجی ژمارەیەكی زۆر لە خاوەن كارەكان، تەنانەت بەشێكیان پێیان باشە تەنانەت دوای كۆتایی هاتنی قەیرانی كۆرۆناش كارمەندەكانیان هەر لەماڵەوە كار بكەن.

كاتژمێری زیاتری كاركردن لەماڵەوە بەمانای ئەوە دێت كە ژمارەیەكی كەمتری خەڵك دەچن بۆ ناوەندی شارەكان، ئەوەش رەنگدانەوەی نەرێنی دەبێت لەسەر كەرتەكانی تر، لەو چوارچێوەیەدا مایكل كارینبیرگ بەرێوەبەری كارگێری قەیرانەكان لەكۆمپانیای ترادیوس هۆشداری دەدات لە زیادبوونی حاڵەتەكانی مایەپوچ  بوونی بەشێك لەكۆمپانیاكان، لەگەڵ ئەوەی بەشێك لەو كۆمپانیایانەی لەبواری بەرهەم كار دەكەن زیانی گەورەیان پێنەگەیشتووە، بەڵام ئەو كەرتانەی فرۆشیان پشت بە هاتوۆچۆی هاوڵاتیان لەناو شارەكان دەبەستێت، یان ئەوانەی فەرمانبەری نوسینگەكانی هاتوچۆن زیانێكی گەورەیان بەركەوتووە.

كرێ بەرزە و نوسینگەكان بەتاڵن
بەپێی لێكۆڵینەوەی كۆمپانیای ترادیوس نوسینگەی بەتاڵ وایكردووە زۆرێك لە كۆمپانیاكان چاوبخشێننەوە بە حسابەكانیاندا، لێرەدا پرسیارێك دێتە پێشەوە ئەویش ئەوەیە ئایە پێویستە لە داهاتوودا كۆمپانیاكان جێگەی هەمیشەیی كاركردن بۆ كارمەندەكانیان دابین بكەن، كە زۆر جار خەرجیەكی زۆری هەیە، بەتایبەتی لەلایەن كۆمپانیا گەورەكانەوە، كە بەزۆری خەرجی ساڵانەیان دەگاتە چەندین ملیۆن دۆلار؟ بۆیە پێشبینی دەكرێت زۆر لە كۆمپانیاكان گرێبەستی شوێنی ئێستایان بۆ ساڵانی داهاتوو نوێ نەكەنەوە، بەوەش داهاتی ئەو كۆمپانیایانە كەم دەكات كە كار لەبواری یەكەی نیشتەجێ بوون دەكەن.

زیانەكە وەبەرهێنەرانیش دەگرێتەوە
لەگەڵ وەبەرهێنەرانی كەرتی تایبەت، ژمارەیەكی زۆر لە گەورە وەبەرهێنەرەكانیش دەبنە قوربانی ئەو گۆڕانكاریە، لەسەرووی هەموویانەوە بانكەكان و سندوقەكانی خانەنشینی و كۆمپانیاكانی وەبەرهێنان و سندوقی چاودێری و كۆمپانیاكانی دڵنیایی و كۆمپانیاكانی بەرێوەبەردنی پشكی كەنیسە و كۆمەڵە و دامەزراوەكان، ئەمانە زیانی گەورەیان بەردەكەوێت.

كاغەز و چێشتخانە و ڕستن و چنین
لەناو ئەو كەرتانەی تر كە زیانیان بەردەكەوێت بەهۆی كاركردن لەماڵەوە كەرتی پیشەسازی و لەسەرووی هەموویانەوە پیشەسازی كاغەزە، بەپێی شیكردنەوەی ترادیوس، خێرای كاركردن لەماڵەوە و هەروەها دیجیتاڵكردنی كارەكانی نوسینگە، بەتایبەتیش كە خواست لەسەر كاغەزی چاپكردن كەم بۆتەوە، كاركردن لەماڵەوە دەبێتە هۆی دروست بوونی فشاری زیاتر لەسەر ئەو كەرتە كە ساڵی رابردوو مەترسی مایەپوچ بوونی لەسەر بوو.

پەتای كۆرۆنا و فراوان بوونی كاركردن لەماڵەوە و چەند فاكتەرێكی تر بوونە هۆی كەم بوونەوەی ژەمەكانی خواردن لەشوێنی كاركردن و هەروەها كەم بوونەوەی خواردنی دیلیڤەری، لەئێستادا زۆرینەی كۆبوونەوە و دانوستان و گفتوگۆ و كۆنگرەكان لەرێگەی ڤیدیۆیەوە یان لەرێگەی تەلەفۆنەوە ئەنجام دەدرێن، ئەگەر دۆخەكە بەم شێوەیە بەردەوام بێت ئەوە نوسینگەكان بە بەتاڵی دەمێننەوە، ئەوەش بە واتای كەمبوونەوەی ژەمە خۆراكەكانی چێشتخانەكان و كەمی فرۆشی خاوەن چێشتخانەكان.

جگە لەوەش خواست لەسەر جل و بەرگری تایبەت بە شوێنی كاركردن وەك بەدلە و بۆینباغ و جل و بەرگی فەرمی كەم دەبێتەوە، ئەوەش كاریگەری گەورە دروست دەكات لەسەر ئەو كەسانەی كارەكانیان لە بواری جل و بەرگی شوێنی كاركردنە، بەوەش ڕستن و چنین و پۆشاك زیانی گەورەیان بەردەكەوێت.

پیشەسازی ئۆتۆمبێل و وێستگەكانی سوتەمەنی     
فراوان بوونی كاركردن لەماڵەوە لەسەر ئاستی وڵات دەبێتە هۆی كەم بوونەوەی جوڵەی گشتی، ئەوەش فشارێكی تر لەسەر كەرتی پیشەسازی ئۆتۆمبێل دروست دەكات، كە دووساڵە فشاری لەسەرە، هەروەها مەترسی دەخاتە سەر وەرشەكانی چاككردنەوەی ئۆتۆمبێل و وێستگەكانی سوتەمەنی.

كێ سودمەندە؟
بەپێی شیكردنەوەكەی ترادیوس كۆمپانیاكانی بەرهەم هێنانی تەكنەلۆجیای وەك كۆمپیتەر و ئامێرەكانی پەیوەندی و مۆبایلی هۆشمەند و كۆمپانیاكانی بواری ئینتەرنێت سودمەند دەبن لەشێوازی نوێی كاركردن لەماڵەوە.

هەروەها ئەو كۆمپانیایانەی كە لەبواری گەیاندنی پێداویستی بۆ ماڵەوە كار دەكەن سودمەند دەبن، هەروەها كۆمپانیاكانی بواری كەرەستەی ناو ماڵ لەریزی ئەو كۆمپانیایانەدان كە پێشبینی دەكرێت سود لە دۆخە نوێكە وەربگرن و پێشبینی دەكرێت ژمارەیەكی زیاتری كۆمپانیای بواری دامەزراندنی نوسینگەی كاری ماڵەوە دروست بكرێن.