02:27 - 09/10/2020
نۆ پرسیارى بێ وه‌ڵام سه‌باره‌ت به نهێنى كۆرۆنا
دوای چه‌ندین مانگ له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، تا ئێستا چه‌ندین پرسیار ده‌رباره‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه هه‌ن، كه وه‌ڵامی ته‌واویان به‌شێوه‌ی زانستی نه‌دراوه‌ته‌وه كه ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م؛ به دیاریكراوی ڤایرۆسی كۆڤید 19 له كوێوه هاتووه؟
ئه‌گه‌رچی یه‌كه‌م توش بوو له بازاڕی گیانداره ئاوییه‌كانی شاری ووهانی چین له كۆتایی مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو تۆماركرا، و لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان پێیان وایه ئه‌م ڤایرۆسه له‌ناو شه‌مشه‌مه‌كوێره په‌ره‌ی به‌خۆی داوه، به‌ڵام دیار نییه چۆن له شه‌مشه‌مه‌كوێره‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ مرۆڤ، تا ئێستا زاناكان به‌ته‌واوی نه‌گه‌یشتوونه‌ته وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره، به‌شێك له زاناكانی چین پێیان وایه راسته‌وخۆ له شه‌مشه‌مه كوێره‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ مرۆڤ، گرنگی وه‌ڵامی وردی ئه‌و پرسیاره په‌یوه‌ندی به تێگه‌یشتن له چۆنیه‌تی گه‌شه و بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه ئاژهڵیهكانهوه هه‌یه، ئه‌وه‌ش یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له‌سه‌ر چۆنیه‌تی چاره‌سه‌كردن به‌شێوه‌یه‌كی ئاسانتر.
دووه‌م/ چه‌ند كه‌س توشی كۆرۆنا بوون له جیهاندا؟
ئه‌گه‌رچی تا رۆژی پێنج شه‌ممه 8-10-2020 ژماره‌ی توش بووان به كۆرۆنا به 36170476 دیاریكراوه هه‌روه‌ها به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه 105600 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 25244323 كه‌س ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌راندووه، به‌ڵام لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان پێیان وایه ژماره راسته‌قینه‌كان زۆر له‌وه زیاترن.
گرنگی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ئه‌وه‌یه كه یارمه‌تی لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له ئاستی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه و چۆنیه‌تی بڵاوبوونه‌وه و نیشانه‌كان و تێكرای مردن تێبگه‌ن ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی كه‌ره‌نتینه و داخستن ده‌بێت.
سێیه‌م/ هۆكاری خێرا بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه چییه؟
تا ئێستا لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان هۆكاری خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه نازانن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند ئهگهرێكیان داناوه وه‌ك "كاریگه‌ری پرۆتیناتی ده‌ره‌وه" كه به‌هۆیه‌وه ڤایرۆسه‌كه ده‌توانێت خۆی بلكێنێت به شوێنه هه‌ستیاره‌كان.
وه‌ڵامی وردی ئه‌و پرسیاره یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له‌سه‌ر زانینی چۆنیه‌تی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه كه یارمه‌تی هه‌مووان ده‌دات بۆ رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی، هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشی هاوشێوه له ئاینده‌دا.
چواره‌م/ هۆكاری مردن به ڤایرۆسه‌كه چیه؟
پزیشكه‌كان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه له‌رۆژی یه‌كه‌می توش بوون به كۆرۆنا، نه‌خۆش به‌ده‌ست به‌رزبوونه‌وه‌ی تا و ئازاری جومگه و ماندویه‌تی و كۆكه‌ی ووشك ده‌ناڵێنێت، له رۆژی پێنجه‌مدا توش بوو به‌ده‌ست تهنگهن نه‌فه‌سیه‌وه ده‌ناڵێنێت و زۆرینه‌شیان له رۆژی حه‌وته‌م پێویستیان به‌وه ده‌بێت بخرێنه نه‌خۆشخانه، له رۆژی هه‌شته‌م به‌شێك له توش بووان دۆخیان خراپتر ده‌بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیه‌كانیان پڕده‌بێت و رێگه‌نادات ئۆكسجین هاتوچۆ بكات، له‌ئێستادا لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه بزانن بۆچی كه‌سانێك كه جگه‌ره كێش نین و نه‌خۆشی درێژخایانیان نیه و گه‌نجن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌مرن.
تائێستا پزیشكه‌كان نازانن ئه‌و مه‌ترسیه چیه كه كۆرۆنا له‌سه‌ر جه‌سته‌ی توش بوو دروستی ده‌كات، و چۆنیه‌تی زیادبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی نه‌خۆشه‌كان.
گرنگی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی پزیشكه‌كان بزانن ئه‌و زیانانه چین كه ڤایرۆسه‌كه دروستی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌و كه‌سانه كێن كه ئه‌گه‌ر توشی كۆرۆنا بوون زیاتر مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروست ده‌بێت.
پێنجه‌م/ رێژه‌ی مردن چه‌نده؟
رێژه‌ی دیاریكراوی مردن تا ئێستا به‌ڕوونی دیار نیه، له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر ده‌گۆڕێت به‌نمونه له ئیتاڵیا گه‌یشته 10%ی توش بووان به‌ڵام له ئه‌ڵمانیا كه‌متر له 1% بوو، پزیشكه‌كان پێیان وایه رێژه‌ی مردن په‌یوه‌ندی به ته‌مه‌نی توشبووان و ئاماده‌كاریه‌كانی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌وه هه‌یه، گرنگی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره له‌وه‌دایه كه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ئاشكراكردنی كه‌م و كوڕیه‌كانی حكومه‌ته‌كان له بواری ته‌ندروستی، هه‌روه‌ها بۆ دیاریكردنی رێگای نمونه‌یی بۆ مامه‌ڵه‌كردنی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كان.
شه‌شه‌م/ بۆچی منداڵان كه‌متر به كۆرۆنا ده‌مرن؟
ئه‌و پرسیاره به نادیارترین نهێنی ڤایرۆسه‌كه داده‌نرێت، لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه منداڵان و گه‌نجان كه‌متر به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه ده‌مرن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش توشی ڤایرۆسه‌كه ده‌بن و به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌نمونه 30%ی ئه‌وانه‌ی له ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا توشی كۆرۆنا ده‌بن ته‌مه‌نیان له‌نێوان 20 بۆ 44 ساڵیدا بووه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتووه 20% بووه و ته‌نها 12%ی گه‌نجه‌كانیش پێویستیان به چاودێری چڕهه بووه.
كه‌می رێژه‌ی مردنی منداڵان و گه‌نجان به كۆرۆنا زاناكانی توشی سه‌رسوڕمان كردووه و به‌شێكیان پێیان وایه هۆكاره‌كه‌ی به‌هێزی كۆئه‌ندامی به‌رگری گه‌نجان و منداڵانه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیه‌كه.
وه‌ڵامی وردی و ته‌واوی ئه‌و پرسیاره یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ تێگه‌یشتن له ڤایرۆسه‌كه و په‌ره‌پێدانی ڤاكسینه‌كه‌ی.
حه‌وته‌م/ ئایه بۆ جاری دووه‌م توشی كۆرۆنا ده‌بیته‌وه؟
به‌پێی راپۆرتی میدیاكان به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی توشی كۆرۆنا بوون و تێیانپه‌ڕاندووه دوای چاك بوونه‌وه‌یان بۆ جاری دووه‌م توش بوونه‌وه، به‌ڵام لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان پێیان وایه ئه‌مانه حاڵه‌تی ده‌گمه‌ن و جیان، به‌وپێیه‌ی ئه‌وه‌ی جاری یه‌كه‌م توش ده‌بێت كۆئه‌ندامی به‌رگری به‌هێز ده‌بێت و جارێكی تر ڤایرۆسه‌كه ده‌ناسێته‌وه و ئه‌گه‌ر له‌داهاتوو ڤایرۆسه‌كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ جه‌سته‌ی كه‌سه‌كه، كۆئه‌ندامی به‌رگری شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ده‌كات، به‌ڵام به‌شێك له زاناكان گومانیان له‌و پارێزبه‌ندیه هه‌یه.
گرنگی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره له‌وه‌دایه كه یارمه‌تی حكومه‌ته‌كان ده‌دات بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌كه له‌رێگه‌ی لابردنی ئاسته‌نگه‌كانی كه‌ره‌نتینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی توش بوون.
هه‌شته‌م/ ئایا هیچ چاره‌سه‌رێك هه‌یه كه ڤایرۆسه‌كه له‌ناوبه‌رێت؟
تا ئێستا هیچ چاره‌سه‌رێك نیه كه‌وه‌ك ده‌رمانی كۆتایی و كاریگه‌ری كۆتایی هێنان به‌و ڤایرۆسه دیاری كرابێت و له لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی په‌سه‌ند كرابێت، چه‌ندین ده‌رزی هه‌ن به‌كارده‌هێندرێن، له ئه‌مریكا رێگه‌ی به‌كارهێنانی كلوروكین و هیدروكسیكلوروكین دراوه بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا، به‌ڵام ته‌نها له نه‌خۆشخانه‌كان، ئه‌و دوو ده‌رزییه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی مه‌لاریا به‌كارده‌هێندرێن.
گه‌یشتن به وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره یارمه‌تی سنورداركردنی بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه و كه‌مكردنه‌وه‌ی ناره‌حه‌تی توشبووان ده‌دات، هه‌روه‌ها فشاری سه‌ر سیستمی ته‌ندروستی وڵاتان كه‌م ده‌كاته‌وه.
نۆیه‌م/ ئه‌وانه‌ی چاك ده‌بنه‌وه چ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر ده‌مێنێت؟
له‌ئێستادا دیارنییه، ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشییه‌كه تێده‌په‌ڕێنن و چاك ده‌بنه‌وه دواترچ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر ده‌مێنێت، به‌ڵام چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سیه‌كانیان به‌رێژه‌ی 20% تا 30% ی تواناكانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها كێشه له‌چه‌ند ئه‌ندامێكی جه‌سته دروست ده‌كات وه‌ك توانای زاوزێ له‌لای پیاوان.
وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره یارمه‌تی ئه‌وه ده‌دات، ئه‌گه‌ر زیانی هه‌میشه‌یی به سییه‌كان یان ئه‌ندامه‌كانی تری جه‌سته بگه‌یه‌نێت، ئه‌وه هانی حكومه‌ته‌كان ده‌دات رێكاری توندتر بگرنه به‌ر بۆ كۆنتڕۆڵكردن و رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری نه‌خۆشییه‌كه.