ڕاپۆرتی جیهانی

01:54 - 06/10/2020

47 ساڵ پێش ئێستا ئەمریكا هێزە ئەتۆمییەكانی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە‌

پەیسەر

بەهۆی جەنگی ئۆكتۆبەری نێوان عەرەب – ئیسرائیل ساڵی 1947 ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا هێزە ئەتۆمیەكانی خۆی خستە حاڵەتی ئامادەباشیەوە. بەڵام دوای ئەو هەموو ساڵە ئێستا عەرەب و ئیسرائیل لەسەر مێزی گفتوگۆ دادەنیشتن و دەیانەوێت كێشەكانیان بە چاودێریی ئەمەریكا چارەسەر بكەن.

شەڕی ئۆكتۆبەر

لە رۆژی 6ی ئۆكتۆبەر- "تشرینییەكەمی" ساڵی 1973 جەنگێك لە رۆژهەڵاتی ناوەراست لەنێوان عەرەب و ئیسرائیل هەڵگریسا، ئەو رۆژەی جەنگەكەی تێدا هەڵگریسا بە زمانی عبری پێی دەڵێن" رۆژی كیبور" كە بە جەژنی لێخۆش بوون دادەنرێت لە ئاینییەهودیدا، و هەموو ساڵێك لە ئیسرائیلئەو جەژنە بەرێوەدەچێت، و بەتەواوەتی ژیان دەوەستێت و یەهودیەكان بەرۆژوو دەبن و نوێژ دەكەن.

 كیفین كونللی پەیامنێری كەناڵی بی بی سی بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست دەڵێت ئەو رۆژانە بە پیرۆزترین رۆژییەهودیەكان دادەنرێن و تێیدا ئیسرائیل زۆر لاواز دەبێت.

سوریا و میسر ئەو رۆژەیان دیاریكرد بۆ هێرشكردنە سەر ئیسرائیل، بەهۆیەوە جەنگێكی نوێ لەناوچەكە دروست بوو كە تا بە ئەمرۆ دەگات كاریگەریەكانی ماوە.

جەنگەكە هەوڵێكی عەرەب بوو بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو تێكشكانەی لەجەنگی ساڵی 1967 لەسەردەستی ئیسرائیل توشی ببون و تێیدا نەخشەی ناوچەكە دیاریكرا، و بەشێكی فراوانی خاكی سوریا و میسر و ئوردن كەوتە دەست ئیسرائیل.

ئیسرائیل لەو جەنگەدا دەستی گرت بەسەر نیمچە دوورگەی سینای میسر بەرزایەكانی جۆلانی سوریا و كەرتی رۆژئاوای ئوردن، و سوریا و میسر سوربوون لەسەر گەراندنەوەی ئەوەی لەدەستیاندا.

نامەكەی بریجینیف
جەنگی سارد لەسەرەتای حەفتاكانی سەدەی رابردوو لە ترۆپكدا بوو، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پاڵپشتی ئیسرائیلی دەكرد و یەكێتی سۆڤیەتیش پشتیوانی میسر و سوریا، بەوەش جەنگەكە بووە جەنگی بەوەكالەت لەنێوان هەردوو جەمسەرەكەدا، كە دوو هێزە گەورەكەی جیهان بوون.

 ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا باشترین چەكی بەرهەم دەهێنا و بەبێ دوودڵی دەیدایە ئیسرائیل، بەهۆیەوە تەلئەبیب توانی سەركەوتن بەدەست بهێنێت و پێشرەوی هێزەكانی میسر و سوریا بەخێرای رابگرێت و بەپێچەوانەوە ئیسرائیل دەستی كرد بە گرتنی خاكی وڵاتانی عەرەبی، بەهۆیەوە ریچارد نیكسون سەرۆكی ئەمریكا نامەیەكی لە لیونید بریجینێف سەرۆكییەكێتی سۆڤیەتەوە پێگەیشت، تێیدا رابەرەكەی سۆڤیەت هۆشداری دایە ئەمریكا كە دەستوەردان لەجەنگی ئیسرائیل و میسر دەكەن، لەو كاتەدا هێزەكانی ئیسرائیل بە سەرۆكایەتی ئەرییل شارۆن لە نۆكەندی سوێس باڵا دەست بوون، بەهۆی نامەكەی سۆڤیەتەوە ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا هێزە ئەتۆمیەكانی خۆی خستە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.

پەیوەندیەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی ئاڵۆز دەبێت
بەپێی بەڵگەنامە نهێنیەكانی بەریتانیا كە ساڵی 2004 ئاشكراكران، حكومەتی بەریتانیا توڕەبووە لەوەی كە بەبێ راوێژپێكردنیان ئاگاداركردنەوەی لەلایەن ئەمریكاوە، واشنتۆن هێزە ئەتۆمیەكانی خۆی خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە، و دواتریش دەركەوت ئەمریكا هیچ بیانویەكی باوەرپێكەری بۆ ئەوە نەبووە، ئەوەش زنجیرەیەك بوو كە بەخێرایی دابەش بوون لەنێوان ئەمریكا و هاوپەیمانەكانیڕوویدا، دواتریش هەوڵەكانی هنری كیسنجر وەزیری دەرەوەی ئەوكاتەی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ كەمكردنەوەی بڕیاری خستنە حاڵەتی ئامادەباشی هێزە ئەتۆمیەكانیان و كێشەی پەیوەندی لەگەڵ بەریتانیا دۆخەكەی ئاڵۆزتر كرد.

حاڵەتی دیفكون 3 بە واتای چی دێت؟
ئامادەباشی سوپای ئەمریكا بۆ دیفكون 3 بەرزكرایەوە واتا " دۆخی بەرگری 3" ئەوەش لەكاتێكدایە ئامادەباشی سوپای ئەمریكا 5 حاڵەتی هەیە و لە حاڵەتی 3 دا دەبێت هێزی ئەتۆمیش لە ئامادەباشیدا بێت.

رۆڵی كیسنجەر
دۆخی ئامادەباشی لەلایەن لیژنەیەكی هەواڵگری هاوبەشەوە بڕیاری لەسەردراوە، دواتر هنری كیسنجەر وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، للورد كرومر باڵیۆزی بەریتانیای لە واشنتۆن ئاگاداركردەوە كە وڵاتەكەی هێزەكانی خۆی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە، بەڵام ئاگاداركردنەوەكە بەشێوەیەكی ناڕوون بوو، جگە لەوەش كیسنجەر كاتژمێر 5:15 خولەك باڵیۆزی بەریتانیای ئاگاداركردەوە لەكاتێكدا بڕیارەكە لەكاتژمێر 6:00 دەچووە بواری جێبەجێكردنەوە و لەكاتژمێر 6:20 خولەك باڵیۆزی بەریتانیا پەیوەندیكرد بە لەندەنەوە و لە بڕیارەكەی ئەمریكا ئاگاداریكردنەوە، بەڵام بەریتانیا بڕیارەكەی بەجدی وەرنەگرت، بەوپێیەی سەرۆك وەزیرانیان وەزیری دەرەوە ئاگادارنەكراوەتەوە، بەرپرسانی بەریتانیا پێیان وابوو ئەگەر بڕیارێكی لەو جۆرە بدرێت ویلایەتەیەكگرتووەكان سەرۆك وەزیرانی بەریتانیایان وەزیری دەرەوە ئاگادار دەكاتەوە.

كاتژمێر 7:30 خولەك ئەفسەری هەواڵگری لە نوسینگەی سەرۆك وەزیران زانیاری وەرگرت كە ئەمریكا هێزەكانی خۆی خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە و لەرێگەی ناوەندی چاودێری ئەلیكترۆنیەوە چاودێری دۆخەكە دەكات، كاتژمێر 8:00 ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا بەفەرمی وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی" ناتۆ" ی لە بڕیارەكەی ئاگاداركردەوە، دواتر وڵاتانی ئەندامی ناتۆبەهۆی ئەوەی پێشتر پرسیان پێنەكراوە،  توڕەی خۆیان بەرامبەر دۆناڵد رامسفێلد باڵیۆزی ئەمریكا لە هاوپەیمانیەتیەكە دەربڕی، بەپێی بەڵگەنامەكانی ئەمریكا دەردەكەوێت باڵیۆز هاوسۆز بووە لەگەڵ سكاڵای ئەو وڵاتانە.

كێشەی باڵیۆز
كۆبونەوەی ناتۆ كە تێیدا ئەمریكا بڕیاری خۆی دەربارەی خستنە حاڵەتی ئامادەباشی هێزەكانی خستەڕوو لە كاتژمێر 11:45 دەستی پێكرد و لەكاتژمێر 13:30 خولەك كۆتایی هات، بەڵام باڵیۆزی بەریتانیا لە كاتژمێر 14:25 نامەی بۆ لەندەن نارد، كاتێك ئیدوارد هیس سەرۆك وەزیرانی ئەو كاتەی بەریتانیا پرسیاری لە باڵیۆز كرد كە بۆچی دواكەوتووەلەناردنی نامە بۆ حكومەت باڵیۆزی بەریتانیا بیانوی ئەوەی هێنایەوە كە تەنها خۆی بووە لە كۆبونەوەكە و هیچ كەسی لەگەڵ نەبووە كە نامەكەی پێدا بنێرێت.

نامەكەی سۆڤیەت فێڵ بووە لە ئەمریكا
سەرباری هەرەشەكەی سۆڤیەت، مۆسكۆ هیچ جوڵەیەكی نەكرد، و بەپێی چاوپێكەوتنی دواتری بەرپرسانی سۆڤیەتیش نامەكەی بریجینێف فێڵ بووە لە ئەمریكا و بۆ ئەوەبووە واشنتۆن تەلئەبیب ناچار بكات شەڕەكە بوەستێنن.

وڵاتانی عەرەبی چەكی نەوتیان بەكارهێنا
وڵاتانی كەنداوی عەرەبی كە دەوڵەمەندن بەنەوت بەهۆی ئەو جەنگەوە و پشتیوانی راستەوخۆی ئەمریكا لە ئیسرائیل بڕیاریاندا چەكی نەوت بەكاربهێنن لەرێگەی راگرتنی هەناردەی نەوت بۆ بازارەكانی جیهان، بەمەش بەخێرایی نرخی بەنزین لە پایتەختی وڵاتانی رۆژئاوا بەرزبۆوە، وە پشكی كۆمپانیاكان لە بۆرسە دابەزینی بەخۆیەوە بینی و گەشەی ئابوری پاشەكشەی كرد، لەم ساتەوەختەوە ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا بیریان لەوە كردەوە كە سەرچاوەكانی نەوت زیاد بكەن، و بەدوای سەرچاوەی وزەی جێگرەوەی نەوتدا بگەڕێن، لەو كاتەوە دەستكرابە دروستكردنی ئۆتۆمبێل كە بەغاز كار بكات.

كاریگەریەكانی جەنگەكە
لە گرنگترین كاریگەریەكانی جەنگەكە ئەوەبوو كە میسر لە چوارچێوەی هەژمونییەكێتی سۆڤیەت هاتەدەرەوە و بووە هاوپەیمانی ستراتیژی ئەمریكا و دوای چەند ساڵێك لە كۆتایی هاتنی جەنگ رێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل واژۆكرد، بەجۆرێك رێككەوتننامەی كام دێڤد بووەیەكێك لە گرنگترین رێككەوتننامەكانی دوای جەنگی جیهانی دووەم.