03:07 - 28/09/2020
یۆنان؛ دەروازەی ئەوروپا و ڕێگری لە شەپۆلی پەنابەران
وەزیری كۆچ
و كۆچبەرانی یۆنان – نوتی میتاراخی- لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە
هەموو ئەو كۆچبەرانەی كە تەمەنیان منداڵە لە كەمپەكانیان دەریانهێناون و
بردونیانەتە ئۆردوگای تایبەت بە كۆچبەرەكان كە لەنێو دوورگەكانی یۆنان بۆیان
دروستكراوە، لە هەمان كاتدا بەهۆی بارودۆخە تایبەتەكانی سنووری ئەو ولاتەوە نزیكەی
89%ی كۆچبەری نایاسایی كەمی كردووە.
گەرچی وڵاتی
بەرپرسانی یۆنانی بە شانازییەوە باس لە ڕەوشی كەمپ و ئۆردوگای پەنابەرانی
وڵاتەكەیان دەكەن، بەڵام زۆرینەی ڕێكخراوەكانی تایبەتە بە دۆسیەی پەنابەریی باس
لەوە دەكەن كە دۆخی پەنابەران خراپە و كەمپەكان بە پێی ئەو پلانانە نییە كە یۆنان
بانگەشەی دەكات، لەلایەكی دیكەشەوە نیگەرانییان دەربڕیوە لەوەی كە ئەگەر یۆنان
بیەوێت دەرگای سنوورەكانی بە تەواوەتی بەڕووی پەنابەراندا دابخات، لە لایەكی
دیكەشەوە برۆكسل پلانێكی نوێی پێشكەشی یۆنان كردووە بۆ ئەوەی لێشاوی كۆچی نایاسایی
بۆ ئەو وڵاتە كەم بكاتەوە. میتاراخی ڕایگەیاندووە هیچ منداڵێك لەنێو كەمپەكاندا
نەماوەتەوە و براونەتە دوورگەگان و لەوێش خزمەتگوزاریی تایبەتیان پێشكەش دەكەن و
شوێنی تایبەتیان دروستكردووە بۆ پێشوازیكردنیان كە گونجاو بێت لەگەڵ تەمەن و ڕەوشی
ژیانی ئەواندا.
سەرەڕای
ئەوەش كە وەزیری كۆچی یۆنان ڕایگەیاندووە 89%ی كۆچی نایاسایی لە چارەكی كۆتایی
ئەمساڵدا بەبەراورد بەپێشوو كەمی كردووە، بەمەبەستی ڕێكخستنەوەی كاروباری
كۆچبەرانی نایاسایی چەند پلانێكیان داناوە، یان دەبێت بە پێی یاساو پلانی خۆیان
بیانگوازنەوە بۆ ئەو شوێنانەی كە خۆیان مەبەستیانە و ئامادەیان كردوون، یان ئەوەیە
ئازادییان بدەنێ بۆ گەڕانەویان بۆ ئەو وڵاتانەی لێوەی هاتوون، ئەوەش وایكردووە كە
ژمارەی ئەو كەسانەی بەنایاسایی ڕوو لە یۆنان دەكەن ژمارەیان بەشێوەیەكی بەرچاو
بەرەو كەمبوونەوە بڕوات.
ڕیكخراوو
چالاكوانەكانی یۆنان باس لەوە دەكەن یەكێك لەهۆكارەسەرەكییەكانی كەمبوونەوەی
پەنابەری و كۆچی نایاسایی ئەوەیە كە لەنێو دەریای ئیجەدا تیمی تایبەتی ڕێگریی
هەیەو بەزۆر ڕێگە لە خەڵك دەگیرێت و نایانەوێت بچنە نێو خاكی یۆنانەوە، بۆ
وەڵامدانەوەی ئەو ڕێكخراوانە میتاراخی گوتوویەتی توانیومانە ڕێگریی لە بازرگانی
نایاسایی و قاچاخچێتی بە گیانی مرۆڤەكانەوە بگرینو نەهێلێن بە قاچاخ خەڵك بهێننە وڵاتەكەمان.
گەرچی یۆنان
بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە پلانەكەی برۆكسل كردووە و بە یەكێك لە بنەما
زۆرباشەكانی ڕێكخستنی یاسای كۆچكردن بۆ ئەوروپای دادەنێت ، بەڵام ڕێكخراوە
خێرخوازیی و مرۆییەكان ڕەتی دەكەنەوەو پێیان وایە ئەوە سیاسەتی سەركوتكردن زیاد
دەكات و زیادەڕۆیی تێدایە لەبارەی مافەكانی مرۆڤەوە.
ڕێككەوتنی برۆكسل كە لە ماوەی ڕابوردوو
بڵاوكراوەتەوە دەبێتە پشتێنەیەكی گەورەی تۆكمە لە سنوورەكان بۆ ئەوەی كۆچبەری نوێ
نەتوانێت بچێتە ئەوروپاو لەلایەكی دیكەشەوە ئەوانەی كە مافی ئەوەیان نییە لە
یەكێتی ئەوروپا بمێننەوە بیانگەڕێننەوە بۆ وڵاتانی خۆیان.
بەڵام یۆنان
پێی وایە كەلێنێك لەو ڕیككەوتنەدا هەیە، ئەویش ئەوەیە هیچ پێوەرێك لە ئارادا نییە
بۆئەوەی پەنابەران بەشێوەیەكی دادپەروانەی گونجاو بەسەر ولاتاندا دابەش بكات. بە
پێی ئەو ڕێككەوتنەی كە لەكاتی هێرشی پەنابەرانی ساڵی 2015 دا واژۆكراو ژمارەیەكی
زۆریش لەوڵاتان نیگەرانی خۆیان لەبارەوە دەربڕیی. بەڵام وەك وەزیری كۆچی یۆنان
باسی لێدەكات یۆنان سوورە لەسەر دابەشكردنی پەنابەران بەسەر وڵاتانی ئەوروپیدا و
دەبێت بۆ ئەو مەبەستە ڕێككەوتنێك بكرێت.
حكومەتی
یۆنان ماوەیەكی زۆرە كار لەسەر ئەوە دەكات كە پێداچوونەوە بەو پەنابەرانەدا بكات
كە پێنج كەمپی بۆكردوونەتەوەو بەردەوامیش قەرەباڵغتر دەبن، بەتایبەتی لە دوای
گڕگرتنی كەمپی –موریا- لە سەرەتای ئەم مانگەوە، لە ئێستاشدا زیاتر لە 24
هەزارپەنابەر لەنێو دورگەی لیبوس دا هەن، كە دەكاتە نیوەی ژمارەی سەرجەم پەنابەرە
نایاساییەكانی یۆنان. ...