02:11 - 25/09/2020
جارێكی تر ئه‌وروپا كه‌ره‌نتینه‌ی گشتی راده‌گه‌یه‌نێت؟
به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبووان به كۆرۆنا له ئه‌وروپا جێگه‌ی نیگه‌رانییه، ئه‌مه وایكردووه ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی یه‌كێتییه‌كه جارێكی تر به‌شێك له رێكاره‌كان بسه‌پێننه‌وه، به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی له شه‌پۆلی دووه‌می ڤایرۆسه‌كه، به‌ڵام ئایه وڵاتانی ئه‌وروپا جارێكی تر داخستن و كه‌ره‌نتینه راده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی ڤایرۆسه‌كەوە؟
یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای توندكردنی رێكاره‌كان ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبووانی نوێی كۆرۆنا له به‌شێكی زۆر له وڵاتانی ئه‌وروپا به‌رزبووەوه، رۆژی پێنج شه‌ممه 24-9-2020، یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای له وڵاته ئه‌ندامه‌كانی كرد، به‌په‌له رێكاره‌كانی خۆپارێزی توند بكه‌نه‌وه، به‌مه‌به‌ستی رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی شه‌پۆلی دووه‌می كۆڤید 19.
دۆخی حه‌وت وڵاتی ئه‌وروپی جێگه‌ی نیگه‌رانییه
ناوه‌ندی ئه‌وروپا بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپارێزی رۆژی پێنج شه‌ممه رایگه‌یاند دۆخی حه‌وت وڵاتی ئه‌وروپی له‌ناویاندا ئیسپانیا جێگه‌ی نیگه‌رانی تونده، و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ژماره‌ی مردووان به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه به‌رزبێته‌وه.
جگه له ئیسپانیا وڵاتانی تری وه‌ك رۆمانیا و بولگاریا و كرواتیا و هه‌نگاریا و چیك و ماڵتا هه‌ن، له راپۆرتێكدا كه تایبه‌ته به هه‌ڵسه‌نگاندنی مه‌ترسییه‌كان و بۆ ئاژانسی ئه‌وروپای تایبه‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا ئاماده‌كراوه ئاماژه‌به‌وه‌كراوه كه"ئه‌و وڵاتانە رێژه‌یه‌كی به‌رزتری حاڵه‌تی مه‌ترسیداریان تێدا تۆماركراوه، و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستیان به‌وه‌هه‌یه بخرێنه نه‌خۆشخانه‌كان زیاتره، هه‌روه‌ها ئاستی مردن به‌هۆی كۆرۆناوه به‌رزبۆته‌وه".
كۆمسیاری ئه‌وروپا: ئه‌وه دواده‌رفه‌تی به‌رده‌ممانه
لای خۆیه‌وه ستیلا كیریاكیدس كۆمسیاری ئه‌وروپا بۆ كارووباری ته‌ندروستی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا داوای له هه‌موو وڵاته ئه‌ندامه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد رێكاری به‌په‌له له‌كاتی گونجاو‌دا بگرنه به‌ر، له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی مۆڵگه‌ی نوێی ڤایرۆسه‌كه، راشیگه‌یاند"، ره‌نگه ئه‌وه دواده‌رفه‌تمان بێت بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌و دۆخه‌ی له به‌هاری رابردوودا بینیمان".
دووباره توندكردنه‌وه‌ی رێكاره‌كان
تائێستا له ئه‌وروپا پێنج ملیۆن توش بووی كۆرۆنا تۆماركراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تێكرایی مردن به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه نه‌گه‌یشتۆته‌وه ئه‌و ئاسته‌ی له ماوه‌ی رابردووی ئه‌م ساڵدا تۆماركرا، به‌ڵام ژماره‌ی توش بووانی نوێ له زۆر ناوچه به‌رزبۆته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆریش له‌وڵاتان دووباره رێكاره‌كانیان توندكردۆته‌وه، چه‌ند شوێنێكیان داخستووه بۆ ئه‌وه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵ ده‌رنه‌چێت.
له به‌ریتانیا بڕیاردراوه هه‌موو چێشتخانه و یانه شه‌وانه‌كان له‌كاتژمێر 10ی شه‌وه‌وه دابخرێن، لای خۆیه‌وه سباستیان كورتسز راوێژكاری نه‌مسا رایگه‌یاند، له وه‌رزی خلیسكه‌ی سه‌ربه‌فر هیچ ئاهه‌نگێك ناگێڕدرێت.
له فه‌ره‌نسا ته‌واوی چێشتخانه‌كان له مارسیلیا داخران، له‌شاری پاریس و شاره‌كانی تری ئه‌و وڵاته، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌كاتژمێر 10ی شه‌وه‌وه راگه‌یه‌ندرا، و جگه له‌وه‌ش بۆیه‌كه‌مجار و له‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی شه‌پۆلی كۆرۆنا له به‌هاری رابردوودا نه‌خۆشخانه‌كانی پاریس بڕیاریاندا هه‌موو جۆره نه‌شته‌رگه‌ریه‌ك كه زۆر پێویست نه‌بێت هه‌ڵوه‌شێننه‌وه، و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه‌كان و هاوكاری گشتی له پاریس رایگه‌یاند هۆكاری بڕیاره‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و فشارانه‌ی له‌سه‌ر یه‌كه‌كانی چاودێری چڕ دروست بووه، به‌هۆی ژماره‌ی توش بووان به‌كۆرۆنا كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
به‌لجیكا هه‌نگاوێكی جیاواز
له به‌لجیكا جیاواز له وڵاتانی تری ئه‌وروپا حكومه‌ت رێكاره‌كانی خۆپارێزی كه‌مكردۆته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ژماره‌ی مردووان به‌هۆی كۆرۆناوه به‌رزبۆته‌وه، لای خۆیه‌وه سوفی ویلمیس سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند پێویست نیه به‌ستنی ده‌مامك له‌هه‌موو شوێنێك بسه‌پێندرێت، له‌شاری برۆكسلی پایته‌خت له‌هه‌موو كات و شوێنێكی گشتیدا به‌ستنی ده‌مامك سه‌پێندراوه، به‌ڵام بڕیاره له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو به‌ستنی ده‌مامك ته‌نها له شوێنه گشتیه قه‌ره‌باڵغه‌كانی وه‌ك ناو ئامێره‌گشتیه‌كانی گواستنه‌وه بسه‌پێندرێت.
داخستنی دووه‌م له ئه‌ڵمانیا
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه دۆخی وڵاتانی تری یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌قامگیره، له‌ناویشیاندا ئه‌ڵمانیا، به‌ڵام ژماره‌ی نوێی توش بووانی كۆرۆنا له ئه‌ڵمانیا جارێكی تر و له هه‌فته‌ی كۆتایی به‌رزبۆوه و دووهه‌زار توش بووی رۆژانه‌ی تێپه‌ڕاند.
له‌لایه‌كی تره‌وه لێدوانی سیاسه‌تمه‌داری دیاری پارتی دیموكرات مه‌سیحی و به‌شدار له‌هاوپه‌یمانیه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌ڵمانیا بووه هۆی نیگه‌رانی كه باسی ئه‌گه‌ری دووباره داخستنه‌وه‌ی له ئه‌ڵمانیا كرد.
نوربرت روتگن كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی پارتی مه‌سیحی ( پارته‌كه‌ی ئه‌نگێلامێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ) رایگه‌یاند:"نابێت هیچ شتێك به‌دوور بزاندرێت، كاتێك په‌یوه‌ندی به‌ناچاری و له‌كۆنتڕۆڵ ده‌رچوونی ڤایرۆسه‌كه‌وه هه‌بێت"له به‌رامبه‌ردا زانای ئه‌ڵمانی بواری په‌تاكان كارل لاوترباخ رایگه‌یاند:"پێشبینی ناكات داخستنه‌وه‌ی دووه‌م له‌ئه‌ڵمانیا ڕووبدات". ئه‌و كه له‌هه‌مان كاتدا سیاسیه‌كی پارتی سۆسیالیستی دیموكراته ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:"پێشبینی ناكات ژیان دابخرێته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی چه‌ند مانگێك پێش ئێستا تێیدا ژیاین، ئه‌وه هه‌رگیز له لیستی رێكاره‌كاندا نیه".