ڕاپۆرتی جیهانی

01:39 - 02/01/2019

ئه‌و شاعیره‌ میسرییه‌ كه‌ كوڕێك ژیانی تێكده‌دا و ده‌قه‌كانیش بوونه‌ لووتكه‌ی كاره‌ ئه‌ده‌بییه‌كانی‌

پەیسەر

خۆی ده‌كات  به‌ خزمه‌تكاری ژنێكی ناودار و ده‌وڵه‌مه‌ند، به‌ناوی ئه‌و ژنه‌وه‌ نامه‌ بۆ شاعیره‌ پیره‌كه‌ ده‌نێرێت، ئه‌و نامانه‌ دواتر ده‌بنه‌ هه‌وینی به‌رزی ئه‌ده‌بی ئه‌و شاعیره‌.هه‌میشه‌ شاعیر و نووسه‌ره‌كان تانه‌ی ئه‌وه‌یان لێده‌درێت كه‌ زۆر نه‌رمونیانی له‌به‌رامبه‌ر ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی تردا پیشان ده‌ده‌ن.ئه‌وان هه‌ست به‌ ته‌نیایه‌كی قوڵ ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێت ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر ببێنه‌ ئیلهام به‌خشی نووسینه‌كانیان، زۆرجاریش ڕووده‌دات ئه‌وه‌نده‌ هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی مه‌ئشوقیان داوه‌، سه‌ریان له‌ ڕسوای و ناوزڕاندنه‌وه‌ ده‌رچووه‌.ئیبراهیم قادر مازنی ئه‌و شاعیره‌ میسرییه‌ كه‌ كوڕێك ژیانی تێكده‌دا و ده‌قه‌كانیشی بوونه‌ نموونه‌ی لوتكه‌ی كاره‌ ئه‌ده‌بییه‌كانی.

ئیبراهیم عه‌بدولقادر ئه‌لمازنی كێیه‌؟
مازنی له‌ ساڵی 1889 له‌ قاهیره‌ له‌ دایكبووه‌ و به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ گوندی "كوم مازن" سه‌ربه‌ پارێزگای منوفییه‌.دواتی ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌ی ناوی له‌ كۆلێژی پزیشكی هاته‌وه‌، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ده‌چێته‌ وانه‌ی توێكاری جه‌سته‌وه‌ و ته‌رم ده‌بنێتێت، له‌هۆش ده‌چێته‌وه‌ بۆیه‌ پزیشكی جێده‌هڵێت.ڕووده‌داته‌ خوێندنی یاسا له‌وێش خه‌رجی خوێندنی مانگانه‌ی له‌ 25 جونییه‌وه‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌ بۆ 30جونییه‌ و ناتوانێت له‌وێش به‌رده‌وام بێت، ناچار ڕوو له‌ په‌یمانگای مامۆستایان ده‌كات و ساڵی 1909 خوێندن ته‌واو ده‌كات و ده‌بێته‌ مامۆستا.بۆیه‌ دوای ماوه‌یه‌ك له‌وێش وازه‌ده‌هێنێت، باوه‌ڕی وایه‌ كه‌ پیشه‌كه‌ی كۆت و به‌ندی ده‌كات له‌ نووسین و ناتوانێت ئازاد بێت.ڕوو ده‌كاته‌ دونیای ڕۆژنامه‌وانی ده‌بێته‌ رۆژنامه‌یه‌كی هه‌واڵی پاشان ده‌بێته‌ هه‌واڵساز له‌ چه‌ندین رۆژنامه‌ و گۆڤاری به‌ناوبانگی ئه‌و سه‌رده‌مه‌.به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ زمانی ئینگلیزی باش زانیووه‌ چه‌ندین ده‌قی ناوازه‌ی وه‌رگێڕایه‌ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی و دواتر كرا به‌ ئه‌ندام له‌ كۆمه‌ڵه‌ی زمانی عه‌ره‌بی له‌ قاهیره‌ و كۆمه‌ڵه‌ی زانستی عه‌ره‌بی له‌ میسر.
كاره‌كانی مازنی
ئه‌و یه‌كێكه‌ له‌ناوداره‌كانی گه‌لی میسر چه‌ندین هۆنراو و په‌خشانی هه‌یه‌، دوو ڕۆمان و كۆمه‌ڵه‌وتاری به‌ناوبانگی هه‌یه‌. له‌ناو میسرییه‌كاندا مازنی به‌ په‌نجه‌ره‌ی ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی مۆدێرنه‌ له‌پاڵ ته‌ها حوسێن ناوی ده‌هێنرێت.له‌گه‌ڵ عه‌باس محمود عه‌قاد ئێزگه‌یه‌ك داده‌نێت و زۆرینه‌ی ده‌قه‌كانی كراون به‌ ئینگلیزی له‌ ڕیزی ناودارانی جیهان ناوی ده‌برێت.

عه‌بدولحه‌مید ڕه‌زا
 رۆژێك كوڕێك به‌ناوی عه‌بدولحه‌مید ڕه‌زا نامه‌یه‌ك بۆ مازنی ده‌هێنێت و خۆی به‌ خزمه‌تكاری ژنێك ده‌ناسێنێت به‌ناوی "فاخره‌" داوای له‌ مازنی ده‌كات كه‌ نامه‌یه‌كی هێناوه‌، له‌و ژنه‌ی كه خاوه‌نیه‌تی ده‌یه‌وێت وه‌ڵامه‌كه‌شی وه‌رگرێته‌وه‌.مازنی نامه‌كه‌ وه‌رده‌گرێت كه‌ پڕه‌ له‌ وشه‌ی خۆشه‌ویستی و هاندان بۆ نووسینه‌كانی مازن. فاخیره‌ بۆی نووسیووه‌" ڕۆمانێكم به‌هه‌مان واتای نووسیووه‌ كه‌ تۆ له‌ شانۆگه‌ری "خوخده‌(غه‌ریزه‌)ی ئافره‌تێك" نووسیووته‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ پیشانی كه‌سم نه‌داوه‌.تكایه‌ كۆپییه‌ك له‌ ڕۆمانه‌كه‌ت و چه‌ند په‌رتووكێكی دیكه‌ی خۆتم بۆ بنێره‌ تاوه‌كو من سوود له‌ ئه‌ده‌به‌كه‌ی تۆ وه‌ربگرم و په‌ره‌ به‌ كاری ئه‌ده‌بی بده‌م.زۆرم حه‌ز لێیه‌تی، به‌ڕێز مازنی تۆ پێی ڕازیت؟"ئه‌گه‌ر ده‌توانیت بۆم بنێری ئه‌وا له‌ ڕێگه‌ی عه‌بدولحه‌میدی خزمه‌تكارم بۆم بنێره‌.ببوره‌ له‌وانه‌یه‌ نووسینه‌كه‌م كاڵ و كرچ بێت."

مازنی وه‌ڵامی نامه‌كه‌ ده‌داته‌وه‌
دوای خوێندنه‌وه‌ی نامه‌كه‌، مازنی باوه‌ڕی به‌وه‌یه‌ كه‌ فاخیره‌ نامه‌كه‌ی ده‌بێنێت بۆیه‌ یه‌كه‌مین نامه‌ی خۆی بۆ ژنه‌ نه‌زانراوه‌كه‌ ده‌نووسێت ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌كه‌یه‌تی.
"خانمی ئازیز.. ئه‌م كاته‌ت باش، سوپاس بۆ نامه‌ ناسه‌كه‌كه‌ت و داوای لێبوردن ده‌كه‌م كه‌ به‌ پێنووسی دار بۆت ده‌نووسم. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ نه‌خۆشم، موره‌كه‌بیش له‌ ماڵه‌كه‌مدا نه‌ماوه‌.ئه‌گه‌ر نه‌خۆش نه‌بوومایه‌ و ئه‌و ده‌سته‌له‌رزه‌م له‌گه‌ڵ نه‌بوایه‌، ئه‌وها هه‌وڵمده‌دا به‌ شێوه‌یه‌كی شایسته‌ وه‌ڵامی نامه‌كه‌ت بده‌مه‌وه‌.بمبوره‌ ولێمخۆشده‌بیت؟ هیوادارم لێم خۆشببیت.دڵنیاشت ده‌كه‌مه‌وه‌ هه‌ر په‌رتووكێكم له‌ ماڵه‌وه‌ كۆپیی زیاده‌م هه‌بیت بۆت ده‌نێرم. سه‌باره‌ت به‌ڕۆمانه‌كه‌ش ببوره‌ له‌ نوسینه‌گه‌كه‌م هه‌یه.گه‌ر ڕۆژی شه‌ممه‌ خزمه‌تكاره‌كه‌ت نارد ئه‌وا به‌ خۆشخاڵیه‌وه‌ ڕۆمانه‌كه‌مت پێشكه‌ش ده‌كه‌م.تامه‌زرۆی بینیی ڕۆمانه‌كه‌تم، به‌ڵام ناوێرم داوای بكه‌م.داواكارم پێش ئه‌وه‌ی بڵاوبێته‌وه‌ با ببینم و مه‌گه‌ر هه‌ر خۆت ئه‌و چاكه‌یه‌م له‌گه‌ڵ بكه‌یت.نه‌خێر نامه‌كه‌ت هیچ كرچ و كاڵ نییه‌ به‌رزترین شێوازی نامه‌نووسینه‌ كه‌ له‌ نووسینی ژناندا بینیبێتم.سوپاسی بێ پایانم بۆ تۆ، له‌ كه‌موكورتیه‌كانم ببوره‌".

دوای نامه‌كه‌
مازنی باوه‌ڕی ته‌واو ده‌هێنێت كه‌ دنكی خۆی ده‌ستكه‌وتووه‌، وه‌كو ژنانی دیكه‌ نییه‌ هیچ لێی تێنه‌گات بیر ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ داوێك بووبێت بۆی به‌ڵام دوای هه‌ر له‌ نامه‌كانیدا نایشارێته‌وه‌ كه‌ ئه‌وژنه‌ نه‌ناسراوه‌ی خۆشده‌وێت كه‌ هه‌رگیز نه‌بینووه‌.نامه‌یه‌كی بۆ ده‌نووسێت:
"ده‌زانی سه‌رسامت كردووم؟ فاخیره‌ی ئازیز به‌جۆرێك سه‌رسامت كردووم(تكایه‌ مه‌خه‌نه‌"پێمه‌كه‌نه‌") نازانم بۆچی هه‌ستده‌كه‌م كه‌ ئه‌م نامانه‌ نووسینی خانمێكی زیره‌ك و وردبین نییه‌ به‌ڵكو كوڕێكی گاڵته‌چییه‌ و به‌ناوی خانمێكه‌وه‌ نامه‌مم بۆ ده‌نووسێت تاوه‌كو پێم ڕابوێرێت.سه‌باره‌ت به‌م بیركردانه‌وه‌ی من چی ده‌ڵێی؟.ده‌زانی بۆ واده‌ڵێم؟ نا.نازانی. من هه‌میشه‌ گوتوومه‌ له‌م دونیایه‌ ئافره‌تێك نییه‌ منی خۆشبوێت و به‌ من سه‌رسام بێت.بۆیه‌ له‌ ژیانمدا هه‌وڵم نه‌داوه‌ ئافره‌تێكم خۆشبووێت ئه‌گه‌ر بشمرم نه‌متوانیووه‌ هیچ ئافره‌تێكم خۆشبوێت.ده‌ترسم باوه‌ڕ بكه‌ ده‌ترسم دوای ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ ده‌روونم برینداربێت و ئازار بچێژم و ئه‌ویش له‌گه‌ڵ مندا ئازار بچێژێت.با شتێێكت بۆ بگێڕمه‌وه‌، جارێك له‌سه‌ر كه‌شتیه‌ك به‌ ئافره‌تێكم گوت تۆ جوانی، پێمداخه‌ ئه‌و جوانییه‌ی خۆت ده‌خه‌یته‌ به‌رده‌ستی كه‌رێكی وه‌كو من، كه‌ریش حه‌زی له‌ هیچ نییه‌ جگه‌ له‌ ئالیك.

من نه‌خوێنده‌وارم
له‌ نامه‌یه‌كی دیكه‌دا مازنی باس له‌ خۆی ده‌كات و خۆی به‌ نه‌خوێنده‌وار ده‌دانێت و ده‌نووسێت" توخوا لێمخۆشبه‌ له‌ ته‌ته‌ڵه‌ی زمانم خۆشبه و له‌م دونیایه‌ له‌گه‌ڵمبه‌.ئه‌ی پێم نه‌گوتی من خوێنده‌واریم نییه‌؟ به‌ڵێ.من نه‌خوێنده‌وارترین نه‌خوێنده‌وارم له‌ گه‌مژه‌ترین گه‌مژه‌كانم.ئایا به‌ڕاست ده‌ته‌وێت ئه‌م گه‌مژه‌ نه‌خوێنده‌واره‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ببینی؟."

وێنه‌كه‌ی ده‌بینێت
دوای بینینی وێنه‌یه‌كی فاخیره‌، مازنی ده‌نووسێت" فاخیره‌ خوا باشه‌ی له‌گه‌ڵ كردووم، داوای سه‌لامه‌تی له‌ خوا ده‌كه‌م.من ده‌ترسام عه‌شقه‌كه‌مان كۆتایی پێهاتبێت.من وه‌كو خه‌یاڵێك خۆشمویستی كه‌چی ئه‌وه‌تا ئه‌مرۆ مرۆڤێك ده‌بینم وه‌كو ئه‌وه‌ی ڕاستی ڕوویدابێت.تۆ هێشتا واتایه‌كی نه‌مرت هه‌یه‌، له‌گه‌ڵبونی وێنه‌كه‌ت كه‌چی تۆ هێشتا هه‌رگیز به‌رجه‌سته‌ نه‌بوویت.هه‌موو ئه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ پیشانی دام ئه‌وه‌یه‌ به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌چووم.له‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت گه‌وره‌تره‌ بگره‌ جوانتر و ئه‌فسوناویتره‌ له‌ خه‌یاڵ.وه‌كو ئه‌وه‌ی داوات كردووه‌ وێنه‌كه‌ بگێڕمه‌وه‌.وێنه‌كه‌م گه‌ڕانده‌وه‌ گه‌رچی بڕیارێكی دڵڕه‌قانه‌یه‌، به‌ڵام پێوسته‌ له‌سه‌رم له‌ په‌یماندا ڕاستگۆبم."

ئه‌شقه‌كه‌ی مایه‌پووچ ده‌بێت
دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین مانگ له‌ نووسینی نامه‌كان، ئیبراهیم قادر مازنی بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌و گه‌نجه‌ی نامه‌كانی بۆ ده‌هێنا هه‌ڵیخه‌ڵه‌تاندووه‌ و فریوویداوه‌. ئه‌و كه‌سه‌ی نامه‌كانی نووسیووه‌ خودی عه‌بدولحه‌مید ڕه‌زابووه‌.ئه‌م یارییه‌ قێزه‌ونه‌ به‌وه‌ كۆتایی هات، كه‌ گه‌نجه‌كه‌ هه‌موو نامه‌كانی بردبۆ گۆڤارێكی ناوداری سه‌رده‌مه‌ی مازنی، سه‌رجه‌م نامه‌كانی بڵاوده‌كرده‌وه‌ و به‌و نامانه‌یشه‌وه‌ كه‌ فاخیره‌ی خه‌یاڵی بۆ مازنی نووسیووه‌.

گه‌نجه‌كه‌ ده‌ڵێت
دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس و خه‌ڵكی هه‌مووی بۆیان ئاشكرا بوو كه‌ مازنی كه‌وتۆته‌ داوای خۆشه‌ویستیه‌كی نادیاره‌وه‌، گه‌نجه‌كه‌ له‌به‌رده‌م پۆلیس و دواتریش له‌ناو خه‌ڵكیدا باسی له‌وه‌كرد، ئه‌و به‌م كاره‌ نه‌یویستووه‌ كه‌  مازنی تێك بشكێنێت به‌ڵكو بۆ جۆشدانی هه‌ستی مازنی بووه‌.به‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك نامه‌ی ئه‌ده‌بی ئاست به‌رز له‌و نووسه‌ره‌وه‌ به‌ده‌ستی بگات.هه‌رگیز مه‌به‌ستم ئازاردانی نووسه‌رێكی گه‌وره‌ی له‌و جۆره‌ نه‌بووه‌.