یاساكانی ئەڵمانیا رێگە دەدەن سزای ئەو كەسانە بدەن كە تایبەتمەندی یاساییان تێدانیە( واتا مافی پەنابەرێتیان نیە)، سزاكە دەگاتە ئاستی زیندانیكردن لەكاتێكدا كە پەنابەرەكە ناسنامەی راستەقینەی خۆی بشارێتەوە، یاسای وڵاتانی تری ئەوروپا چۆنە؟ ئایا دەتوانن پەنابەران سزا بدەن یان دەست بەسەریان بكەن؟
ئەڵمانیا لە ئەڵمانیا و بەپێی یاسای ئەو كەسانەی مافی مانەوەی یاساییان هەیە وەك هەر هاوڵاتیەكی تری ئەڵمانی مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت، كاتێك تاوانێكیان بەسەردا ساغ دەبێتەوە، بەڵام ئەو كەسانەی داوای مافی پەنابەرێتیان كردووە و بەڵام هیچ بەڵگەنامەیەكی یاساییان وەرنەگرتووە، سزای زیندانیان بەسەردا دەسەپێندرێت ئەگەر ناسنامەی راستەقینەی خۆیان بشارنەوە. یۆنان بەپێی ئاماری پێگەی بێلدی ئەڵمانی" ژمارەی پەنابەرانی یۆنان 38 هەزار و 948 كەسە، ئهمه جگه لهو پهنابهرانهی مامهڵهیان بۆ نهكراوه بەڵام كه ژمارەیان 44 هەزارو 162 كەسە، بەپێی یاسای یۆنانی دەتواندرێت ئەو پەنابەرانەی لە دورگەكانی رۆژهەڵاتی ئیجەن دەستگیربكرێن، ئەگەر لەناوەندەكانی پێشوازی پەنابەران نەبن، هەروەها دەتواندرێت ئەو كەسانە دەستگیر بكرێن كە مافی مانەوەیان رەتكراوەتەوە، بەتایبەت ئەوانەی بەهۆی بوونی گومان لەسەر راستی ناسنامەكەیەیان یان گومانی تیرۆریان لەسەرە، یاخود ئەوانەی ئاسایشی نەتەوەیی دەخەنە مەترسیەوە. ئیتاڵیا لە ئیتاڵیا نزیكەی 167 هەزار و 260 پەنابەر هەن، ژمارەی ئەو كەسانەی لەو وڵاتە داوای مافی پەنابەرێتیان كردووە 186 هەزار و 585 كەسە، بەپێی زانیاریەكانی پێگەی بێلد لەئێستادا پێنج ناوەندی دەستبەسەركردنی پەنابەران لەو وڵاتە هەیە و تێیدا ئەوانەی پێدانی مافی پەنابەرێتیان رەتكراوەتەوە، دەستبەسەردەكرێن( زۆرینەی ئەو كەسانەش لەئێستادا نێجیرین) ئەوەش پێش ئەوەی رەوانەی وڵاتی خۆیان بكرێنەوە، دەسەڵات لە ئیتاڵیا مافی ئەوەی هەیە ئەو كەسانە دەستگیر بكات كە مەترسی بۆ سەر خەڵك دروست دەكەن، ئەو یاسایە ئەو كەسانەش دەگرێتەوە كە پێشتر تاوانی مەترسیداریان ئەنجامداوە، و زیندانیكردنیشیان تەواوبووە، بەڵام بەمەبەستی خۆ پارێزی دەسەڵات بۆی هەیە دەستبەسەریان بكات بۆماوەی 12 مانگ. فەرەنسا یاسای فەرەنسا رێگە نادات ئەو كەسانە دەستگیربكرێن كە داوای مافی پەنابەرێتیان كردووە و زانیاری ناراست پێشكەش دەكەن، بەڵام دەكرێت ئەو پەنابەرانە دەست بەسەر بكرێن كە دێنە فەرەنسا، تا ئەو كاتەی دەسەڵاتداران دڵنیادەبنەوە كە خۆی تۆماركردووە، ئەو رێكارانەش چەند هەفتەیەك دەخایەنێت. هەروەها دەكرێت ئەو كەسانەی كە داوای مافی پەنابەرێتی دەكەن بەپێی رێكارەكانی دبلن رەوانەی وڵاتەكانیان بكرێنەوە، ئەگەر ترسی ئەوەهەبێت بیانهوێت ههڵبێن، لەفەرەنسا 337 هەزار و 143 كۆچبەر هەیە، بەڵام 63 هەزار و 805 كەس داوای مافی پەنابەرێتیان كردووە. سویسرا لە سویسرا دەكرێت ئەو كەسانەی لە فرۆكەخانەی زیوریخ یان جنێف داوای مافی پەنابەرێتی دەكەن بۆ ماوەی 60 رۆژ دەستبەسەربكرێن، ژمارەی ئەو كەسانەی داوای مافی پەنابەرێتیان لەو وڵاتە كردووە 23 هەزار و 683 پەنابەرە، بەپێی یاسا ئەو پەنابەرانەی كە ناسنامەكانیان ئاشكرا نیە دەكرێت بۆ ماوەی 3 رۆژ دەستبەسەر بكرێن، ئەو پەنابەرانەش كە پێدانی مافی پەنابەرێتیان رەتكراوەتەوە بۆ ماوەی 6 مانگ دەست بەسەر بكرێن و ئەگەریش پەنابەرەكە هاوكاری دەزگا فەرمیەكان نەكات دەتواندرێت ماوەكەش بۆ 12 مانگ درێژ بكرێتەوە، پێگەی بێلدی ئەڵمانی دەڵێت ژمارەی پەنابەران لە سویسرا 92 هەزار و 995 كەسە. دانیمارك بەدرێژای سێ ساڵی رابردوو حكومەتی دانیمارك 73 یاسای دەركردووە بۆ قورسكردنی رێكارەكانی دژی پەنابەران، بەپێی یاسا دەتواندرێت پەنابەر دەستگیربكرێت ئەگەر هاوكاری دامەزراوەكانی حكومەت نەكات، تەنانەت ئەگەر پەنابەرەكە بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەكان شوێنی نیشتەجێ بوونی بگۆڕێت ئەوە دەستگیر دەكرێت، هەروەها دەكرێت ئەو كەسانەی پێدانی مافی پەنابەرێتیان رەتكراوەتەوە بۆ ماوەی 18 مانگ دەستگیر بكرێن بەمەبەستی رەوانەكردنەوەیان بۆ وڵاتەكانیان، ژمارەی ئەو كەسانەی داوای مافی پەنابەرێتیان لە دانیمارك كردووە ن 4 هەزار و 206 كەسە و ژمارەی پەنابەرانیش لەو وڵاتە 35 هەزار و 593 پەنابەرە. توركیا لە توركیا 384 هەزار و 310 كۆچبەر هەیە هەروەها 308 هەزار و 809 كەس داوای مافی پەنابەرێتیان لەتوركیا كردووە، 18 ناوەندیش بۆ دووبارە نیشتەجێكردنەوە لە توركیا هەن، لە توركیا دەتواندرێت ئەو كەسانە دەستگیر بكرێن كە پێدانی مافی پەنابەرێتیان رەتكراوەتەوە و هاوكاری دامەزراوەكانی دەوڵەت ناكەن، یان ئەوانەی بەبێ هەماهەنگی دەیانەوێت توركیا جێبهێڵن، یان ئەوانەی خۆیان ناناسێنن، بەپێی یاسا رێگەدراوە ئەو كەسانە بۆماوەی شەش مانگ دەستگیر بكرێن و دەتواندرێت بۆ شەش مانگی تریش درێژبكرێتەوە، و ئەو كۆچبەرانەش كە پێشتر تاوانیان كردووە و تاوانەكەیان دەسەلمێندرێت رەوانەی وڵاتەكانیان دەكرێنەوە، ئەو یاسا ئەو كەسانەش دەگرێتەوە كە لەناوچەكانی شەڕ لەسوریاوە هاتوون. سەرچاوە: DW
تورکیا چەندە جدییە عێراقیش هەر ئەوەندە!
عێراق؛ پڕۆژەی فاوی گەورە کوردستان؛ دوو بەرەکی بەردەوام !
بنەچەى پەتاکە لە کوێوە سەرچاوەى گرتووە؟
مرۆڤ لە بەخێوکردن زیاتری دەوێت