05:11 - 25/07/2020
كۆرۆنا له ئۆكیاناوای ژاپۆنه‌وه تا ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕاپۆرتێكی ئه‌مه‌ریكی ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه كه
له‌نێو سوپای وڵاته‌كه‌یاندا ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر بڵاوبووته‌وه‌و به‌شێكی زۆر له
سه‌ربازه‌كانی چ له‌ناوخۆی وڵات و چ له
ده‌ره‌وه بوونه‌ته هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆڤید19و له‌چاو مانگی پێشوودا سێ به‌رمبه‌ر
بووه‌ته‌وه، ئه‌و ڕاپۆرته باس له‌وه ده‌كات ته‌نها له سێ هه‌فته‌ی ڕابوردوودا
ژماره‌ی سه‌ربازه تووشبووه‌كان گه‌شتووه‌ته 20هه‌زاركه‌س و ئه‌وه‌ش گومانی ئه‌وه‌ی
لا دروست كردوون كه ڤایرۆسه‌كه زۆربه
خراپی كه‌وتووه‌ته ناویان و لو پێیه بڕوات به‌گیریان ده‌هێنێتو ته‌نگیان پێهه‌ڵده‌چنێت.
به پێی ڕاپۆرتێكی نیویۆرك تایمز، حاڵه‌ته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش
ڕوو له‌زیادبوون ده‌كه‌ن و ڤایرۆسه‌كه زۆر به خێرایی په‌ره‌ده‌سه‌نێت، به‌تایبه‌تی
له ویلایه‌ته‌كانی ئه‌ریزونا، كالیفۆڕنیا، فلۆریدا، جۆرجیا‌و ته‌كساس، به‌جۆرێك
ڤایرۆسه‌كه له‌ناو سه‌ربازه‌كاندا په‌ره‌ی سه‌ندووه كه خه‌ریكه بكه‌وێته
ناوچه‌ی سووره‌وه.
وه‌نه‌بێت حاڵه‌ته‌كه هه‌ر له‌ناوخۆی وڵات‌دا بوونی هه‌بێت، به‌ڵكو له بنكه
سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ئۆكیناوای ژاپۆنیش ڤایرۆسه‌كه په‌ره‌ی سه‌ندووه‌و
بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی به‌رپرسانی ناوچه‌كه.له هه‌مان كاتدا ڕاپۆرته ئه‌مه‌ریكیه‌كان
باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه سه‌ربازه‌كانیان له عێراق و ئه‌فغانستان و سوریاش هه‌مان
كێشه‌یان هه‌یه‌و ڤایرۆسه‌كه كێشه‌ی بۆدروستكردوون و حاڵه‌ته‌كانی توشبوونیان به‌ره‌و
هه‌ڵكشان ده‌چێت.
له‌كۆریای
باشووریش له‌سه‌ره‌تاوه پیاهه‌ڵدانی زۆر كرا بۆ لیوا رۆبه‌رت ئه‌برامز كه
توانیوبووی به‌هۆی جێبه‌جێكردنی بڕیاره تونده‌كانیه‌وه ڤایرۆسه‌كه كۆنترۆڵ بكات
و نه‌هێڵێت وه‌ك پێویست ڤایرۆسه‌كه ته‌شه‌نه بكات، به‌ڵام له‌م دواییانه‌دا ته‌نها
له‌ناو سه‌ربازه‌كانی ئۆتاوادا 98 حاڵه‌ت تۆماركراون، به پێی وته‌ی ئه‌برامز،
حاڵه‌ته‌كان له ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه بووه كه له‌ناوخۆی وڵات گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
گه‌رچی
ویلایه‌تی جۆرجیا ڕیژه‌ی چڕیی دانیشتوانی له‌چاو ویلایه‌ته‌كانی دیكه كه‌متره،
به‌ڵام ژماره‌ی تووشبووه‌كانی له‌وانی دیك زیاتره، دوای به‌دواداچوون بۆیان ده‌ركه‌وتووه
كه قه‌ڵای –بنینگ- ی ڕاهینانی سه‌ربازیی بووه‌ته شوێنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌و
له‌وێوه بڵاوه‌ی كردووه.
هه‌ربۆیه
به‌رپرسانی هه‌ردوو ویلایه‌تی كالیفۆرنیاو كارولاینا جه‌خت له‌سه‌ر هه‌بوونی په‌یوه‌ندیی
نێوان سه‌ربازه‌كان و ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌وان تێكه‌لاویی بوون، به‌و
پێیه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌و دوو ویلایه‌ته تووش بوون له ڕێگه‌ی كافتریا‌و
باڕو ئه‌و شوێنانه‌وه بووه كه سه‌ربازه‌كان هاتوچۆیان كردووه‌وقه‌ره‌باڵغییان
دروستكردووه.
ئه‌و هه‌موو حاڵه‌ته‌ش كه تۆماركراوه له‌ناوسوپادا ئه‌و
پرسیاره‌ی دروستكردووه كه ئایا سه‌ربازه‌كان پابه‌ند نابن به ڕێككاره‌كانی
خۆپارێزیی یان ئه‌وه‌یه به‌رگریی جه‌سته‌ییان لاوازه؟ له‌كاتێكدا كه پینتاگۆن
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ڕایگه‌یاندوو كه ناتوانن كۆنترۆڵی ڤایرۆسه‌كه له‌ناوسوپادا
بكه‌ن، ئه‌وه له كاتێكدایه كه پنتاگۆن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌وان
ده‌توانن هاوكارو هه‌ماهه‌نگ بن بۆ ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه توانای ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی
ڤایرۆسه‌كه‌یان نییه، هه‌ر له‌به‌یاننامه‌ی پنتاگۆندا هاتووه كه به‌هۆی
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌وه ئاڵوگۆڕو شوێنگۆڕكێ به‌سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكیه‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌سته‌مه. ئه‌وه‌ش له پیناوی ڕێگریی كردن له زیاتر بڵاو بوونه‌وه‌ی
ڤایرۆسه‌كه‌و له‌وانه‌شه ئه‌و حاڵه‌ته درێژه‌ش بكێشێت.
جیسۆن
دیمبسی مامۆستای ڕاوێژكار له ناوه‌ندی ئاسایشی ئه‌مه‌ریكی باس له‌وه ده‌كات كه
ئه‌وان تووشی ته‌حه‌دایه‌كی گه‌وره بوونه‌ته‌وه كه ناتوانن وه‌ك پێوست ڕیگریی له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی
ڤایرۆسی كۆرۆنا بكه‌ن له‌ناو ولاته‌كه‌یاندا، هه‌ربۆیه ئه‌م حاڵه‌ته له ئێستادا
بووه‌ته گرفت و له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م بڵاوه‌پێكردن و دانانی هێزی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكادا
له هه‌ر شوێنێكی دنیا كه پێویست بێت.
هه‌روه‌ها
باسی له‌وه‌شكردووه هه‌رچه‌نده زۆرترین چالاكیه‌كانی وڵاته‌كه‌یان ڕاگرتووه‌و له‌و
پێناوه‌شدا زیانی زۆری ئابوورییان به‌ركه‌وتووه، به‌ڵام تادێت ژماره‌ی تووشبووان
به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه ده‌ڕوات، هه‌ر بۆیه بڕیاریان داوه ژیانی ئاسایی ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
ئه‌وه له كاتێكدا تا 10 حوزه‌یرانی
پێشوو ژماره‌ی توشبوانی سه‌ربازیی 7408 كه‌س بوون به‌ڵام به پێی ئاماری فه‌رمی
پنتاگۆن تا دووشه‌ممه‌ی ڕابوردوو ژماره‌یان به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 21909 كه‌س و سێ
كه‌سیشیان لێ مردووه. یه‌كێك له‌وانه‌ش كابتنی كه‌شتی هه‌ڵگری فرۆكه‌ی –سیۆدۆر رۆزفێڵت-بوو،
هه‌ر به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌ی پنتاگۆن 440 كه‌س له‌سه‌رنشینانی ئه‌و كه‌شتییه ره‌وانه‌ی
نه‌خۆشخانه جۆروجۆره‌كان كراون.
به پێی
ڕاپۆرته سه‌ربازییه‌كه دوور كه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌سافه‌وه‌رگرتن له‌ناو
سه‌ربازه‌كاندا زۆر ئه‌ستمه‌و ناكرێت به‌تایبه‌تی له‌كاتی ڕاهێنان و پرۆڤه سه‌ربازییه‌كاندا،
هه‌روه‌ها شوێنی خه‌وتن و نانخواردن و كافتریاكانیان پێكه‌وه‌یه، به‌تایبه‌تیش ئه‌و
كاتانه‌ی كه له‌وڵاتێكه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه ده‌گوازرێنه‌وه و له‌ناو فڕۆكه‌كاندا
به‌ریه‌ك كه‌وتنیان زۆرتر ده‌بێت.
هه‌ربۆیه
به‌رپرسانی سه‌ربازیی و ته‌ندروستی سه‌ریان له‌وه ده‌رناچێت كه چۆن بتوانن
ڕێگریی له ڤایرۆسه‌كه بكه‌ن و له هه‌مان كاتیش‌دا كه‌لێن له‌بواری سه‌ربازیی و
ئه‌منیدا درووست نه‌بێت و سه‌ربازه‌كان نه‌بنه گوازه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، له‌لایه‌كی
دیكه‌وه ریان مكارسی باس له‌وه ده‌كات كه شوێنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه به
چڕی له هه‌ردوو سه‌ربازگه‌ی (بینینگ و لیوناردوود)ه‌وه بووه. كه هه‌ردووكیان
دوو سه‌ربازگه‌ی گه‌وره‌ی ڕاهێنان و پرۆڤه‌ی سه‌ربازیین..
مه‌كاریسی
باس له‌وه‌ش ده‌كات له‌كاتێكدا ئه‌و دوو سه‌ربازگه‌یه داخرابوو، به‌ڵام بڕیاری
كردنه‌وه‌یان زوو بوو، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای ڤایرۆسه‌كه،
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سوپا بیری له‌وه نه‌كردووته‌وه كه شێوازی پشكنینه
پزیشكیه‌كانی بگۆڕێت، له هه‌مان كاتیش‌دا سه‌خته بتوانرێت 14 رۆژی كه‌ره‌نتینه
بۆ هه‌موو ئه‌و سه‌ربازانه دیاری بكرێت كه گومانی تووش بوونیان لێده‌كرێت.
ئیبرامز
باس له‌وه ده‌كات كه ئۆكیناوا یه‌كێكه له‌دوورگه هه‌ره گرنگ و به بایه‌خه‌كانی
ژاپۆن و چه‌ندین بنكه‌و سه‌ربازگه‌ی ئه‌مه‌ریكیه‌كانی تێدایه، هه‌زاران سه‌ربازی
پیاده‌ی تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی له‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا، به‌تایبه‌تی
له‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا كه ئاسانكاریی بۆ گه‌ڕانه‌وه كراوه، به‌ڵام له‌دوای ئه‌وه‌وه
وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مه‌ریكی بڕیاری ڕاگرتنی سه‌فه‌ری داوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌لایه‌كه‌وه
كۆنترۆڵی ڤایرۆسه‌كه بكه‌ن و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌ربازگه‌كان له بڵاوبوونه‌وه‌ی
ڤایرۆسه‌كه بپارێزن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
بۆچونێكی دیكه هه‌یه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه‌هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی
زیاتری ئه‌و ڤایرۆسه له‌نێو هێزی پیاده‌ی ئه‌مه‌ریكادا له كالیفۆڕنیا به‌هۆی ئه‌و
كۆپته‌ره جه‌نگییه‌وه بووه كه له‌ئۆكیناوا نیشتوه‌ته‌وه‌و و یه‌كێك له سه‌رنشینه‌كانی
هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بووه، هه‌ر بۆیه له‌ماوه‌ی مانگی پێشوودا زۆر به خێرایی نه‌خۆشییه‌كه
بڵاوبووه‌ته‌وه. ئه‌وه له كاتێكدا له‌ناو ئۆكیناوادا چه‌ند ئاهه‌نگێكی گشتی به
هۆكاری جه‌ژنی سه‌ربه‌خۆرییه‌وه ئه‌نجام دراوه‌و له‌ئه‌نجامی تێكه‌ڵبوونی زۆری سه‌ربازه‌كان
و به‌ریه‌ككه‌وتنیان ڤایرۆسه‌كه ته‌شه‌نه‌ی كردووه.
نوسراوی ژماره‌یه‌ك
سه‌ركرده‌ی سه‌ربازایی له هێزی پیاده‌ی ئه‌مه‌ریكی كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست نیۆرك
تایمز كه‌وتووه باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون ڕێنماییه‌كانیان
جێبه‌جێ نه‌كردووه، هه‌ربۆیه له‌و نامه‌یه‌دا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه
كه ده‌بێت هه‌مووان پابه‌ندیی ڕینماییه‌كانی خۆپارێزیی بن، نه‌ك ته‌نها له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی كه تووشی ڤایرۆكه نه‌بن، به‌ڵكو به‌شێكی زۆریشی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان
له ژێر چاودێریی هه‌مه‌لایه‌ندان.
هه‌رچۆنێك بێت
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆرنا له‌نێو یه‌كێك له گه‌وره‌ترین سوپای دونیادا و
خۆشیان دانی پێدابنێن كه چاره‌سه‌ركردنی هه‌روا ئاسان نیه، داننانه به شكست و
كه‌متوانایی ئه‌و هێزه‌دا له‌به‌رامبه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌دا.