03:55 - 24/07/2020
چین چۆن كۆنتڕۆڵى ئابوورى به‌ریتانیا ده‌كات؟
په‌یوه‌ندی به‌ریتانیا و چین له‌م دوو ده‌یه‌ی رابردوودا گه‌شه‌ی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه، چین ئێستا له‌پله‌ی شه‌شه‌می وڵاتانی هاورده‌كاری كه‌لوپه‌لى به‌ریتانی داده‌نرێت، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه له‌ساڵی 1999 له‌پله‌ی بیست و شه‌شه‌مدا بووه.
ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌ساڵی رابردوودا، ئاستێكی پێوانه‌یی تۆماركردووه، به‌شی گه‌وره‌ی ئه‌و ئاڵوگۆره بازرگانییه له‌بواری پرۆژه‌كانی ژێرخانی ئابوری گه‌وره‌ی و فێركردن بوون.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ زیادبوونی ئاستی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان له‌نده‌ن و په‌كین و پاشه‌كشه‌ی حكومه‌تی به‌ریتانیا له پشت به‌ستن به نه‌وه‌ی پێنجه‌می په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمپانیای هواوی، ئێستا ئه‌و به‌سته‌رانه‌ی كه هه‌ردوو وڵات سودیان لێوه‌رده‌گرت، له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دان.
بازرگانی
به‌پێی نوسینگه‌ی ئاماره‌كانی نیشتمانی ساڵی رابردوو چین شه‌شه‌م گه‌وره بازاڕی هاورده‌كار بووه بۆ كه‌لوپه‌لی به‌ریتانیا و ئاستی هه‌نارده‌كه 30،7 ملیار جونه‌یهی ئیسته‌رلینی بووه، ئه‌وه‌ش زیادبوونێكی پێوانه‌ییه به‌وپێیه‌ی ئاستی ئاڵوگۆڕی هه‌نارده له‌ساڵی 2018 دا 23،4 ملیار جونه‌یهی بووه، هه‌روه‌ك زیادبوونی هه‌نارده بۆ چواره‌م ساڵ له‌سه‌ریه‌ك به‌رده‌وامه.
له‌لایه‌كی تره‌وه چین چواره‌م گه‌وره هه‌نارده‌كاره بۆ به‌ریتانیا و به‌به‌های 49 ملیار جونه‌یهی ساڵانه كه‌ل و په‌ل هه‌نارده‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كات، لای خۆیه‌وه لیزلی یونگ مامۆستای ئابوری له‌كۆلێژی چیونگ كونگ له په‌كین به كه‌ناڵی بی بی سی به‌ریتانی راگه‌یاندووه، كه بازرگانی نابێته قوربانی زیادبوونی ئاڵۆزیه‌كانی نێوان له‌نده‌ن و په‌كین، ئه‌و پرۆفیسۆره پێی وایه، ئه‌گه‌ره به‌هێزه‌كه ئه‌وه‌یه كه زیادبوونی ناكۆكیه‌كان كاریگه‌ری گه‌وره له‌سه‌ر ره‌گه‌زه‌كانی بازرگانی دروست ناكات، به‌ڵكو كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌بواری خوێندنی باڵادا ده‌بێت له به‌ریتانیا.
ژێرخانی ئابوری
چین رۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت له ژێرخانی ئابوری به‌ریتانیا، له‌ناویشاندا له‌بواری وزه‌ی ئه‌تۆمی، به‌جۆرێك كۆمپانیای چاینا جنرال نیوكلیر پاوه‌ری چینی، به‌شێك له‌خه‌رجیی دروستكردنی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی هینكلی بوینت له سومرست ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای دیكه‌ى چینیی كه خاوه‌ندارێتییه‌كه‌یان بۆ حكومه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌گه‌ڕێته‌وه 20%ی كارگه‌یه‌كیان كڕیوه، كه بڕیاره سایزویل له‌شاری سافوك ی به‌ریتانی دروست بكرێت.
هه‌روه‌ها كۆمپانیای"چاینا ئنڤستمنت كوربوریچن"كه خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سندوقی سه‌روه‌ری چین 8،7%ی پشكه‌كانی كۆمپانیای ئاوی به‌ریتانیا"تیمز وته‌ر"ی كڕیوه، هه‌روه‌ها 10% پشكه‌كانی كۆمپانیای خاوه‌ندارێتى فڕۆكه‌خانه‌ی هیسر و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چین، هه‌روه‌ها چین پشكی هه‌یه له كۆمپانیای نه‌وتی ده‌ریای باكوور له رێگه‌ی كۆمپانیای چینی نیشتمانی بۆ نه‌وتی ده‌ریایی.
خوێندكارانی چین
ژماره‌ی خوێندكارانی چین له به‌ریتانیا به‌راورد به ساڵی 2006 سێ ئه‌وه‌نده زیادیكردووه، به‌پێی ئاماری په‌یمانگای نیشتمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌رجی ساڵانه‌ی خوێندكارانی چینی له به‌ریتانیا ده‌گاته 1،7 ملیار جونه‌یهی ئیسته‌رلینی، شاره‌زایانیش هۆشداری ده‌ده‌ن كه زانكۆكانی به‌ریتانیا ڕووبه‌ڕووی دۆخێكی سه‌ختی دارایی ده‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر چین كۆت و به‌ند بۆ خوێندكاره‌كانی دروست بكات له‌گه‌شتكردن بۆ به‌ریتانیا.
ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی كۆمپانیاكان
چین چه‌ند پرۆسه‌یه‌كی بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كۆمپانیاكانی به‌ریتانیاى ئه‌نجامداوه، ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندین ملیار جونه‌یهی بێته به‌ریتانیا، له‌مانگی ئازاردا گروپی "جینگی چینی" ده‌ستی به‌سه‌ر كۆمپانیای"بریتش ستیل" بۆ پۆڵا دا گرت، له هه‌نگاوێكدا كه پێده‌چێت سێ هه‌زار هه‌لی كار دابین بكات، كۆمپانیا چینیه‌كه ده‌ڵێت، زیاتر له‌یه‌ك ملیار جونه‌یهی ئیسته‌رلینی وه‌به‌رهێنانی تێدا ده‌كات بۆ نوێكردنه‌وه‌ی كارگه‌ی پۆڵا.
له‌نێوان ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه دیارن، گرێبه‌ستی كڕینی كۆمپانیای "جیلی چینی" بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی ئۆتۆمبێلی ره‌شی LTI، هه‌روه‌ها كڕینی گروپی كۆمپانیاكانی فوسون ئینته‌رناشیونال و یانه‌ی وولفرهامتون ی تۆپی پێ هه‌ن.
ته‌كنه‌لۆژیا
وه‌به‌رهێنانی كۆمپانیای هواوی بۆ ته‌كنه‌لۆژیا له به‌ریتانیا به‌یه‌كێك له وه‌به‌رهێنانه گرنگه‌كان داده‌نرێت و مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2005، و تا ئێستاش ژێرخانێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌بواری په‌یوه‌ندییه‌كان.
به‌شێكی گه‌وره‌ی گفتوگۆكان له ده‌وری ئه‌و كۆمپانیایه ده‌سوڕێنه‌وه، چین تینوی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی كۆمپانیا پێشكه‌وتووه‌كانی به‌ریتانیایه، له‌ساڵی 2017 دا ده‌ستی به‌سه‌ر كۆمپانیای " ئیماجینیشن " بۆ ته‌كنه‌لۆجیای وردی ئه‌لیكترۆنی گرت، به‌شی گه‌وره‌ی پاره‌ی كڕینی ئه‌و كۆمپانیایه له‌رێگه‌ی" سندوقی وه‌به‌رهێنانی چینیا ریفۆرمه‌وه" بوو كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی په‌كینه‌وه پشتیوانی دارایی ده‌كرێت. له‌به‌رامبه‌ردا كۆمپانیا به‌ریتانیه‌كانیش له‌چین به‌ره‌به‌ر چالاكیه ئابوریه‌كانیان زیاتر ده‌كه‌ن له وڵاتێكدا كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 1،4 ملیار كه‌سه، و كۆمپانیا به‌ریتانیه‌كان له‌بواری وزه و به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل و پیشه‌سازی ده‌رمان و خزمه‌تگوزاری دارایی كار ده‌كه‌ن.
ئێستا گرفته‌كه له‌سه‌ر نه‌وه‌ی پێنجه‌می كۆمپانیای هواویه، ساڵی رابردوو باڵیۆزی چین له ئه‌ڵمانیا هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌یكرد كه كاریگه‌ری دوورخستنه‌وه‌ی كۆمپانیای هواوی له‌نه‌وه‌ی پێنجه‌م له‌ئه‌ڵمانیا ده‌گاته كۆمپانیاكانی به‌رهه‌م هێنانی ئۆتۆمبێل، ئه‌وه‌ش ترسی ئه‌وه‌ی دروستكردووه كه په‌كین هه‌مان رێگا به‌رامبه‌ر وڵاتانی تریش بگرێته به‌ر.
لای خۆیه‌وه وته‌بێژی كۆمپانیای" ئیمرچینگ"ی ستراتیژی بۆ زانیاری بازار له‌شه‌نگه‌های رایگه‌یاند:"هانی هاوڵاتیانی چینی ده‌درێت بۆ بایكۆت، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی كه حزبی شیوعی دیاری ده‌كات".
به‌ڵام ستیڤن لینش به‌رێوه‌به‌ری ژووری بازرگانی به‌ریتانیا له‌چین به بی بی سی راگه‌یاند:" گه‌شبینه به‌وه‌ی كه ده‌كرێت ئه‌م دۆخه تێپه‌ڕێندرێت".
ئه‌و راشیگه‌یاند:"هیوادارم كارگه‌كانی دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌ریتانی نه‌كرێنه ئامانج، جا ئه‌وانه‌ی ئۆتۆمبێل ره‌وانه‌ی چین ده‌كه‌ن یان ئه‌وانه‌ی ئۆتۆمبێل ده‌به‌ستن".
ژووری بازرگانی به‌ریتانیا له‌چین هۆشداری دا كه ره‌نگه كۆمپانیاكانی بواری په‌یوه‌ندیه‌كان و ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری به‌ریتانی ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی ببنه‌وه، به‌ڵام لینش ده‌ڵێت پێویسته له‌سه‌ر هه‌ردوو وڵات پارێزگاری له په‌یوه‌ندیه به‌هێزه‌كه‌یان له‌بواری بازرگانی و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن له‌چه‌ند مانگی داهاتوودا.
14ی ئه‌م مانگه حكومه‌تی به‌ریتانیا، بڕیاریدا كۆمپانیای هواوی له نه‌وه‌ی پێنجه‌م دووربخاته‌وه، ئه‌وه‌ش زیانی زۆر به ژێرخانی ئابوری كۆمپانیا چینیه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاره‌كه‌ی به‌ریتانیا دوای ئه‌وه دێت كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌مان بڕیاریدا و كۆمپانیا چینیه‌كه‌ی به‌وه تۆمه‌تباركرد، كه بیرۆكه‌ی كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كانی دزیوه.