ڕاپۆرتی جیهانی

10:54 - 12/07/2020

پسپۆڕ و زانا چینییه‌ هه‌ڵاتووه‌كان له‌باره‌ی كۆرۆناوه‌ چی ده‌ڵێن؟‌

پەیسەر

له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ڤایرۆسی كۆرنا له‌ ووهانی چینه‌وه‌ به‌ خێراییه‌كی زۆر سه‌یر به‌ هه‌موو جیهاندا بڵاوبوویه‌وه‌، بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرا بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌ وڵاتان له‌به‌رواری بڵاوبوونه‌وه‌كه‌ی بكه‌ونه‌ گومانه‌وه‌و پێیان وابێت پێشتریش ئه‌و ڤایرۆسه‌ هه‌بووبێت، له‌ناو ئه‌وانه‌شدا ئه‌مه‌ریكا یه‌كێك بوو له‌و وڵاتانه‌ی تا ئێستاش له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ی سووره‌ كه‌ چین زانیارییه‌كانی شاردووه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ فشاری زۆری خستوه‌ته‌ سه‌ر ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و له‌ هه‌فته‌ی پێشوو به‌فه‌رمی هاوكارییه‌كانی له‌و ڕێكخراوه‌ بڕیوه‌،له‌م چه‌ند مانگه‌ی پێشووشدا چه‌ند زاناو پسپۆڕێكی چینی به‌ره‌و رۆژئاوا هه‌ڵاتوون و  چه‌ندین زانیاری هه‌ستیاریان له‌و باره‌یه‌وه‌ داوه‌ به‌ ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان...

 

دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌ زانایانی چینی به‌ره‌و وڵاتانی رۆژئاوایی هه‌ڵاتوون چه‌ندین زانیاریی گرنگیان له‌ سه‌رڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و چۆنیه‌تی بڵاوبووه‌نه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، ستیڤن بانون گه‌وره‌ ڕاوێژكاری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا –دۆناڵد ترامپ- بۆ كاروباری ستراتیژیی ، باس له‌و ده‌كات ژماره‌یه‌ك له‌ پسپۆڕو زانایانی تاقیگه‌گه‌كانی ووهان له‌ چه‌ند مانگی ڕابوردوودا به‌ره‌و ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵاتوون و چه‌ندین زانیاریی نهێنییان داوه‌ به‌ لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان. 

بانوون به‌ رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی گوتووه‌ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی پاره‌وه‌ له‌ تاقیگه‌كانی ووهان دزه‌ی كردووته‌ ده‌ره‌وه‌، هه‌روه‌ها گوتوشیه‌تی ژماره‌یه‌ك له‌وانه‌ی كه‌ ئێستا له‌نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی كارناكه‌ن به‌دوای ئه‌و سه‌ره‌داوانه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه‌ ئه‌و رۆژانه‌ له‌ تاقیگه‌كانی ووهان چی ڕویداوه‌، به‌ پێی وته‌ی بانوون حیزبی شیوعی چین له‌و بابه‌ته‌وه‌ تێوه‌گلاوه‌، هه‌روه‌ها گوتوشیه‌تی من له‌و باوه‌ڕه‌دام خه‌ڵك تووشی شۆك ده‌بن كاتێك ئه‌و زانیارییانه‌ بكه‌وێته‌ به‌رده‌ستیان.
به‌رپرسه‌ پێشووه‌كه‌ی كۆشكی سپی باس له‌وه‌ش ده‌كات زاناو پسپۆڕه‌ چینییه‌كان له‌ ئێستادا نایانه‌وێت قسه‌ بۆ میدیاكان بكه‌ن، تا ئه‌و كاته‌ی له‌ لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكاو ئه‌وروپاو به‌ریتانیاوه‌ كاره‌كانیان ته‌واو ده‌بێت.

بانوون باسی له‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ ئه‌و دۆسیه‌یه‌ زۆر هه‌ستیاره‌ و ده‌بێت زۆربه‌ زیره‌كییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان ده‌ستكه‌وتووه‌كه‌ به‌رپرسانی چینی له‌و دۆخه‌وه‌ تێوه‌گلاون، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌ردوو ده‌زگای هه‌واڵگری به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا سه‌رقاڵی كاری هاوبه‌شن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ ئه‌نجامێك له‌وباره‌یه‌وه‌، ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌وه‌ ئاشكۆا ده‌كه‌ن كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ دزه‌ی كردووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌، ئیتر له‌ ڕێگه‌ی هه‌ڵه‌یه‌كی بێ مه‌به‌ست بووبێت یان له‌كاركه‌وتنی ئامێرێك یان هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی تری له‌و باره‌یه‌وه‌.

ئه‌و زانایانه‌ جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ دزه‌كردنی ئه‌و جۆره‌ ڤایرۆسه‌ شتێكی زۆرناڕه‌حه‌ ت و ئه‌سته‌م نییه‌، هه‌ر بۆیه‌ ده‌ڵێن تاقیگه‌كان زۆر مه‌ترسیدارن. بۆیه‌ ئه‌و ڕووداوه‌ی ناوناوه‌ -چیڕنۆبڵی ووهان- به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وڵاتی چین ئه‌و هه‌واڵه‌ی شاردووه‌ته‌وه‌ تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ چووه‌ته‌ بازاڕو گوازراوه‌ته‌وه‌ ناو خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگه‌، ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشووی كۆشكیسپی ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌وان ڕاشكاو و ڕاستگر بوونایه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی پار 2019 ئه‌وا دوور نه‌بوو 95% قوربانیه‌كانی ئێستا پارێزراو بوونایه‌ ئه‌و هه‌موو زیانه‌ مرۆیی و ئابوورییه‌ش نه‌كرایه‌ له‌سورانسه‌ری جیهاندا، هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ له‌ سه‌ركرده‌كانی چینیش ده‌گرێت و ده‌ڵێت ئه‌وان ئه‌و هه‌له‌یان قۆسته‌وه‌ تا خه‌ڵك له‌به‌رامبه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌دا به‌رگریی جه‌سته‌یان به‌هێز بوو، هه‌ربۆیه‌ به‌ چینیه‌كان ده‌ڵێت دیكتاتۆریه‌تێكی بكوژ.

لی مینگ یانگ خانمه‌ پسپۆڕی چینی له‌ بواری ڤایرۆسه‌كاندا به‌ فۆكس نیوزی گوتووه‌: ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌رپرسی ئه‌و دۆسیه‌یه‌ بوون له‌ مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵێ پاردا 2019 هه‌وڵیانداوه‌ بێده‌نگی بكه‌ن، له‌ كاتێكدا ویستوویه‌تی باسی ڤایرۆسێك بكات كه‌ له‌مرۆڤه‌وه‌ بۆیه‌كێكی دیكه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردووته‌وه‌ كه‌ به‌رپرسان و حكومه‌تی چینی كاریان بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ شاراوه‌یی بمێنـێته‌وه‌و ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ بۆ خه‌ڵك ئاشكرا نه‌بێت. یانگ كه‌ له‌كۆلێژی ته‌ندروستی هۆنگ كۆنگ كار ده‌كات و ئه‌و تاقیگه‌یه‌ش به‌ یه‌كێك له‌وانه‌ داده‌نرێت كه‌ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهان پشتی پێده‌به‌ستێت، له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنێكی ئه‌مه‌ریكیشدا ڕایگه‌یاندبوو كه‌ حكومه‌تی چین ئاگای له‌وه‌ هه‌بووه‌ كه‌ ڤایرۆسێتی مه‌ترسیدار و بكوژ له‌ناو خه‌ڵكدا هه‌یه‌، به‌ڵام نكولی لێكردووه‌و تا ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌و زانیارییانه‌ی ئاشكرا نه‌كرد.

هه‌فته‌ی پێشوو ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهان ده‌كشێته‌وه‌ به‌و پێیه‌ی كه‌ په‌رده‌پۆشی هه‌ندێك زانیاریی ده‌كات له‌به‌رژه‌وه‌ندی چینیه‌كان و سه‌رجه‌م هاوكارییه‌كانی بڕیی. د. تێدرۆس ئادهانۆم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، تیمێکی تایبەتیان پێکهێناوە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا سەردانی چین بکەن و لەگەڵ بەرپرسانی چینی کۆببنەوە و لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەن.

ژۆ لیجیان، وەزیری دەرەوەی چین لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووه‌، ئەوان داواکارییەکەی رێکخراوی تەندروستی جیهانیان قبوڵکردووە و ئامادەن لەهەموو روویەکەوە هاوکاریان بکەن.

ئه‌و خانمه‌ باسی له‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ په‌یوه‌ندی كردووه‌ به‌ هاوڕێیكانیه‌وه‌ له‌ تاقیگه‌كانی ولاتی چین و ئه‌وانیش جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئاگاداری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسێكن له‌ وڵاتی چیندا و له‌ مرۆڤه‌وه‌ بۆ یه‌كێكی تر ده‌گوازرێته‌وه‌ ، به‌ڵام كۆتا رۆژی ساڵ31كانوونی یه‌كه‌می 2019ڕایانگه‌یاند، ئه‌و كاته‌ش كات دره‌نگ بوو.

له‌ كاتێكدا كه‌ زۆرینه‌ی ڕه‌های فڕۆكه‌خانه‌كانی جیهان داخراون و ئه‌و فشاره‌ش له‌سه‌ر چین هه‌یه‌، پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و زاناو پسپۆڕانه‌ چۆن و به‌چ ڕێگه‌یه‌ك گه‌شتوونه‌ته‌ وڵاتانی رۆژئاوا؟پرسیارێكه‌و هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار باسی نه‌كردووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا ده‌بێت پرسیار بكرێت كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ پسپۆڕو شاره‌زای بواری ڤایرۆسه‌كه‌ن و له‌ تاقیگه‌كانی تایبه‌تی چین كاریان كردووه‌، چۆن نه‌خراونه‌ته‌ ژێر چاودێریی و گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی ولاتیان لێ قه‌ده‌غه‌ نه‌ركراوه‌؟ یان ئه‌و پسپۆڕانه‌ چینین و له‌ وڵاتانی دیكه‌ نیشته‌جێ بوون ؟

یان ئه‌و بابه‌ته‌ش هێشتا به‌ شاراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌ تا ئه‌و كاته‌ی خۆیان مه‌به‌ستیان بێت ئاشكرای بكه‌ن،