11:07 - 11/07/2020
که‌لتووری بنه‌ماڵه و كاریگه‌رییه لاوه‌كی و ڕاسته‌وخۆكانی
که‌لتووری بنه‌ماڵه چیه؟ بۆچی
پێویسته؟ چۆن بنه‌ماڵه ده‌توانێت که‌لتوورێکی به‌هێزو ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌بێت و
یارمه‌تی پێشکه‌وتن بدات؟ له‌دووتۆی ئه‌م ڕاپۆرته‌دا به‌رچاڕوونی زیاتر بۆ وه‌ڵامی
ئه‌م پرسیارانه ده‌خرێته‌ڕوو.
به‌و جۆره‌ی که ده‌بینرێت بنه‌ماڵه زیاتر له‌ره‌هه‌ندی
کۆمه‌ڵناسییه‌وه پێناسه‌ی بۆکراوه. بۆنموونه ده‌وترێت که بنه‌ماڵه سیسته‌مێکی
بچووکی کۆمه‌ڵایه‌تییه که هه‌ندێ له فرمانه‌کانی کۆمه‌ڵگای له‌سه‌ر شانه یان به
یه‌که‌یه‌ک ناو ده‌برێت که ژیانی هاوبه‌ش و هاوسه‌ریه‌تی دروستی ده‌کات. هه‌ندێ
جاریش وه‌ک ده‌سته‌و کۆمه‌ڵێک ده‌ناسرێت که شوێنی مانه‌وه‌ی هاوبه‌شیان هه‌یه‌و له‌رووی
ئابوورییه‌وه یارمه‌تی یه‌کتر ده‌ده‌ن.
به‌گشتی بنه‌ماڵه شێوه‌یه‌که له
به‌یه‌که‌وه بوون و گردبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک مرۆڤ که هه‌ڵسوکه‌وتی کۆمه‌ڵایه‌تییان
به‌یه‌که‌وه هه‌یه‌و کۆمه‌ڵێک خاڵی هاوبه‌ش و لێکچوو له‌ده‌وری یه‌کتریان کۆ ده‌کاته‌وه.
ئه‌م ناوه‌نده جڤاکییه له رووی دابین کردنی ئاسایش و له‌رووی پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌کردنی
که‌سایه‌تی تاکه‌وه یارمه‌تی ئه‌ندامانی خێزان ده‌دات و به یه‌که‌م پێکهێنه‌ری
ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ره‌کیترین سیسته‌می کۆمه‌ڵگا داده‌نرێت.
راسته بنه‌ماڵه ناوه‌ندێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بچووکه، به‌ڵام ده‌ورو کاریگه‌رییه‌کی
بێ وێنه‌ی له‌پێکهێنانی که‌لتوورو داهاتووی ئه‌ندامانی خێزاندا هه‌یه. هه‌ڵبه‌ت
بنه‌ماڵه ته‌نیا شوێنی پێکهێنان و پاراستنی که‌لتوور نیه، به‌ڵکو ئه‌و شوێنه‌شه
که هه‌ست و سۆز گه‌شه‌ی تیا ده‌کات و هاوکات په‌یوه‌ندییه‌کی بنیاتنه‌رانه‌و راسته‌وخۆی
له‌گه‌ل کۆمه‌ڵگادا هه‌یه. زیندوویی، سه‌قامگیری و ئاسایشی بنه‌ماڵه، گه‌شه‌ی
کۆمه‌ڵگای به‌دوادا دێت وبه پێچه‌وانه، سستی و له‌ناوچوونی بنه‌ماڵه‌کان،
دارووخانی کۆمه‌ڵگای لێده‌که‌وێته‌وه.
هه‌روه‌ها داڕووخان یان گه‌شه‌ی ئابووری هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک په‌یوه‌ندییه‌کی
توندوتۆڵی له‌گه‌ل که‌لتووری بنه‌ماڵه‌دا هه‌یه. بۆنموونه؛ هه‌بوونی که‌لتووری ده‌سپێوه‌گرتن،
قه‌ناعه‌ت و ئیش کردن یان به‌پێچه‌وانه، هه‌بوونی که‌لتووری سستی و زێده‌رۆیی له
به‌کارهێناندا لێکه‌وته‌و ئه‌نجامی جیاوازی له رووی ئابوورییه‌وه ده‌بێت.
ئاشکرایه که‌له نێوان که‌لتووری بنه‌ماڵه‌و سیاسه‌تیشدا په‌یوه‌ندی هه‌یه،
که‌لتووری بنه‌ماڵه‌کان لهرهوایهتیدان و مانه‌وه‌ی سیسته‌مه سیاسییه‌کاندا ده‌وری
حاشا هه‌ڵنه‌گریان هه‌یه. چوون شێوازی هه‌ڵسوکه‌وتی بنه‌ماڵه‌کان له‌گه‌ل منداڵان
و جۆری په‌روه‌رده‌کردنیان کاریگه‌ری له‌سه‌ر بیرکردنه‌وه‌و چالاکی سیاسی ئه‌وان
داده‌نێت.
ئه‌گه‌ر له‌روانگه‌ی په‌روه‌رده‌ییشه‌وه سه‌یری ئه‌م بابه‌ته بکرێت ئه‌وا
ده‌بێت دان به‌و راستییه‌دا بنێین که هه‌بوونی که‌ش و هه‌وایه‌کی پر لهسۆزو خۆشه‌ویستی
له‌ناو بنه‌ماڵه‌دا ده‌ورێکی به‌رچاوی له‌فێربوونی منداڵاندا هه‌یه و ده‌بێته
هۆی ئه‌وه‌ی که بنه‌ماڵه کاریگه‌ری زیاتری له‌سه‌ر مندال هه‌بێت و ئه‌مه‌ش به‌ستێنێکی
باشه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵان زۆرتر و زیاتر که‌لتووری بنه‌ماله قه‌بووڵ بکه‌ن.
کاتێک منداڵ گه‌وره ده‌بێت و تێکه‌ڵ به کۆمه‌ڵگاو هاوساڵانی خۆی ده‌بێت،
له‌گه‌ل که‌لتووری جۆراوجۆر‌و هه‌ندێ جار دژ به‌یه‌کیش به‌ره‌و روو ده‌بێته‌وه‌و ئه‌و
شته‌ش که‌له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا فریای ده‌که‌وێت وپاڵپشتی ده‌کات ده‌وڵه‌مه‌ندی
و به‌هێزی که‌لتووری بنه‌ماڵه‌که‌یه‌تی.
بێ که‌لتووری یان هه‌بوونی که‌لتووری خراپ و لێکهه‌ڵوه‌شانی بنه‌ماڵه‌کان
کاریگه‌ری نه‌رێنی و خراپ له‌سه‌ر منداڵان داده‌نێت و ده‌بیته هۆکارێک بۆ قه‌بووڵکردنی
که‌لتووری خراپ. مانای ئه‌م قسه‌یه ئه‌وه‌یه که بنه‌ماڵه‌کان له‌داڕشتن و دانانی بناخه‌ی که‌لتووری داهاتووی منداڵاندا
ده‌وری چاره‌نووسسازیان هه‌یه‌و ئه‌مه‌ش ده‌توانێت په‌یامێکی وریاکه‌ره‌وه بێت بۆ
بنه‌ماڵه‌کان که خراپه‌کاری منداڵانی خۆیان ته‌نیا له‌دوو تۆی ئه‌و هۆکارانه‌دا نه‌بینن
که له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی خێزاندایه، به‌ڵکو به‌رپرسیاریه‌تییه‌کان وه ئه‌ستۆ
بگرن.
گرنگی ئه‌م ناوه‌نده جڤاکییه وایکردووه که جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌کانی
مرۆڤ له بڕگه‌ی سێیه‌می مادده‌ی ١٦دا به بنه‌مای سروشتی و سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵگای
دابنێت و داوا له‌ده‌وڵه‌تان بکات که داکۆکی و پشتیوانی لێ بکه‌ن. ره‌نگه ئه‌م
باسانه‌ی سه‌ره‌وه به‌س بێت بۆ ئه‌وه‌ی که بپرسین:
که‌لتووری بنه‌ماڵه چیه؟
که‌لتوور هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ده‌گرێته‌وه که مرۆڤ به هۆیانه‌وه ژیان ده‌کات.
بنه‌ماڵه‌کانیش له کۆمه‌ڵێک مرۆڤ پێکدێن، هه‌موو بنه‌ماڵه‌یه‌کیش باوه‌ڕو نه‌ریت
و پۆششی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، له‌ژیاندا کۆمه‌ڵێک یاسا‌و رێسا له‌به‌ر چاو ده‌گرێت،
ئه‌وه‌ی که چۆن بیرده‌کاته‌وه، چۆن ده‌ڕوانێت بۆ ژیان و دونیای ده‌وروبه‌رو
دراوسێ وسیاسه‌ت و...هتد. کۆی گشتی ئه‌م شتانه‌ش که که‌لتووری پێده‌وترێت ده‌بێته
هۆی جیاوازی بنه‌ماڵه‌کان و بێ گومان ئه‌م که‌لتووره‌ش ئاستی جیاوازی ده‌بێت.
بۆچی بنه‌ماڵه پێویستی به که‌لتوور هه‌یه؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه له‌سه‌ر بنه‌مای پێکه‌وه بوون دامه‌زراوه‌و که‌لتووری
بنه‌ماڵه‌ش ده‌توانێت ئه‌م پێکه‌وه بوونه به‌هێز بکات. ئه‌م به‌یه‌که‌وه بوونه
دڵنیایی و ئومێد ده‌به‌خشێت به منداڵه‌کان و ده‌توانن له ژیاندا پشتی پێ ببه‌ستن.
له‌سایه‌ی که‌لتووری بنه‌ماڵه دایه که منداڵه‌کانی هه‌ر خێزانێک ده‌زانێت چ چاوهڕوانێیهکی
له ژیان هه‌یه‌و بنه‌ماڵه چ چاوه‌ڕوانییه‌کی له‌وان هه‌یه. منداڵان له‌سایه‌ی ئه‌م
که‌لتووره‌دا به‌هاکانی بنه‌ماڵه ده‌ناسن و ده‌زانن کامه‌یان بایه‌خی زیاتری هه‌یه‌و
به‌مجۆره هه‌ستی هاوپه‌یوه‌ندی و تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش دروست ده‌بێت.
که‌لتووری هه‌موو خێزانێک له کۆی
به‌هاکانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه دروست ده‌بێت و سروشتییه که نرخ و بایه‌خی که‌لتووریش
له تاک و به‌تاکی به‌هاکان زیاتر بێت و به‌هاکانیش له‌ناو که‌لتووردا بایه‌خ و
مانای زیاتریان ده‌بێت. هه‌ر ئیشێک که ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه ده‌یکات، ده‌بێت به
به‌شێک له که‌لتوورو ئه‌م پێکه‌وه‌بوون و پێکه‌وه کارکردنه‌ش له‌خێزاندا، ده‌رئه‌نجامی
مانادار‌و به بایه‌خی لێ په‌یدا ده‌بێت.
که‌لتووری بنه‌ماڵه له تابلۆیه‌ک ده‌چێت که به‌هۆی کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌نده‌وه
نه‌خشێنرابێت و ره‌نگه لهدوورهوهو له دوارۆژدا به‌هاو بایه‌خی زیاتری لێ ببینرێت.
ئه‌م تابلۆیه له‌کۆی هه‌موو کاره ورد‌و دروشتهکان دروست ده‌بێت و شوێنی هه‌ر قه‌ڵه‌مێک
له سه‌ر ئه‌م تابلۆیه مانادار‌و هه‌میشه‌یی و کاریگه‌ر ده‌بێت و ده‌توانێت جوانی
زیاتری پێببه‌خشێت. ره‌نگه زۆر کار‌و گه‌لێک رووداو له‌و کاته‌یدا که رووده‌دات
بایه‌خێکی ئه‌وتۆی نه‌بێت، به‌ڵام کۆی ئه‌و شتانه‌یه که سه‌رئه‌نجام ده‌بینرێت و
ده‌بێته چوارچێوه‌یه‌ک بۆ بنه‌ماڵه. که‌لتووری هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌ک به هۆی ئه‌ندامانی
ئه‌و بنهمالهیهوه دروست ده‌بێت و بۆخۆیان لێی به‌رپرسن، ده‌توانن چه‌نده
پێیان خۆشه بیڕازێننهوهو به هێزی بکه‌ن. پابه‌ندی به‌م به‌هاو کهلتوورانهوه
چێژی زیاتر به‌ژیان ده‌به‌خشێت.
چۆن که‌لتووری بنه‌ماڵه ده‌وڵه‌مه‌ندو به‌هێز ده‌بێت؟
بۆ ئه‌وه‌ی که‌لتوورێکی به هێز پێک‌بێت کۆمه‌ڵێک نه‌ریت پێویسته. ئه‌م نه‌ریتانه‌ش
شتانێکی سه‌یرو له کران نه‌هاتوو نین، هه‌ر ئه‌و کردارانه‌ن که له هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌کدا
هه‌یه. بۆ نموونه متمانه‌یه‌ک که له خێزاندا په‌یدا بووه، ئه‌وه‌ی که چۆن له‌کاتی
خۆشی و ناخۆشیدا به ده‌نگ و ته‌نگ یه‌که‌وه ده‌چن، چۆن و که‌نگێ سه‌ردانی داپیره‌و
باپیره ده‌که‌ن، له بۆنه تایبه‌تییه‌کاندا یان له رۆژی له‌دایکبووندا چ
خواردنێک ده‌خۆن، کۆتایی هه‌فته‌یان چۆن به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ئه‌م نه‌ریتانه به‌رچاو
روونی زیاتر به ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه ده‌به‌خشێت که بزانێت چی بکاو چی نه‌کات. ئه‌م
بنه‌ماو چوارچێوانه به‌تایبه‌ت له دونیای مۆدێرندا یارمه‌تی ئه‌ندامان ده‌دات که
له‌جیاتی لاسایی کردنه‌وه‌ی نه‌ریت و روانینی خه‌ڵکانی تر، که‌ڵک له بیرۆکه‌ی
زیاتر وه‌رگرن بۆ ئه‌وه‌ی به‌هاکانی خۆیان بپارێزن. بۆنموونه بوونی تۆڕه‌کانی په‌یوه‌ندی
جۆراوجۆر له ئێستادا ده‌توانێت ده‌رفه‌تێک بێت بۆ بینین و گفتوگۆی زیاتری ئه‌ندامانی
خێزان، نه‌ک سه‌رقاڵبوون بهوانهوهو له‌بیر کردنی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه.
نه‌ریت ئه‌و شتانه‌یه که ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه زۆرجار ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و
دووباره‌ی ده‌که‌نه‌وه‌و مه‌رج نیه هه‌میشه شتی نوێ بێت. ئه‌و چێژه‌ش که نه‌ریته‌کان
ده‌یبه‌خشن هۆکارن بۆ دووباره بوونه‌وه‌یان. مرۆڤ په‌یوه‌ندی و هه‌ستێکی باشی له‌گه‌ل نه‌ریته‌کاندا هه‌یه، چوونکه ده‌زانێت
له‌چ کاتێکدا ئه‌نجامیان بدات و روانینی به‌رامبه‌ر به نه‌ریته‌کانیش ده‌ناسێت.
نه‌ریت نه شتانی سه‌یرن و نه ته‌نیا ئه‌و شتانه‌ن که له بۆنه تایبه‌تییه‌کاندا
ده‌بینرێن. ره‌نگه بنه‌ماڵه نه‌ریتێکی رۆژانه‌ی هه‌بێت بۆ نموونه هه‌موو شه‌وێک
له‌ڕێگای خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکه‌وه منداڵه‌کانیان بکه‌نه خه‌و یان دایک و باب پێش
له‌نووستن گوێ له خوێندنه‌وه‌ی په‌رتووکێک بگرن. یان ره‌نگه نه‌ریتێکی هه‌فتانه‌یان
هه‌بێت و بۆ نموونه کۆتایی هه‌فته خواردنێکی دیاری کراو بخۆن. هه‌روه‌ک پێشتر
ئاماژه‌ی پێکرا مه‌رج نیه کرده‌کان سه‌یرو سه‌رنجڕاکێش بن تا پێیان بوترێت نه‌ریت.
عاده‌تی نووستنی بنه‌ماڵه‌یه‌ک ده‌توانێت نه‌ریتێک بێت و کۆی ئه‌م ره‌فتارو کرده‌و
نه‌ریتانه‌ش که‌لتووری بنه‌ماڵه دروست ده‌کاو له هه‌موو خێزانێکیشدا هه‌یه.
هه‌موو بنه‌ماڵه‌یه‌ک کۆمه‌ڵێک
یاساوڕێسای تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه، بۆ نموونه ناشتا پێکه‌وه بخۆن یان نا، له
سه‌ر سفره‌ی شێوان له‌سه‌ر چی بدوێن، منداڵه‌کانیان کام جۆر له فیلمه‌کان سه‌یر
بکه‌ن وله سه‌یر کردنی چ جۆر فیلمێک خۆ ببوێرن، چۆن و به چ ئه‌ده‌بیاتێک له‌گه‌ل
خزم و دراوسێدا قسه بکه‌ن و نه‌یکه‌ن، چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ل ژینگه‌و زینده‌وه‌راندا
بکه‌ن، به‌رامبه‌ر به متمانه‌ی خه‌ڵک چۆن هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن، ئه‌رکی ئه‌ندامانی
خێزان به‌رامبه‌ر به‌یه‌کتر چیه‌و چۆن له ماڵه‌وه هاریکاری یه‌کتر بکه‌ن. ئه‌م
یاسا‌و رێسایانه‌ش به‌شێکی گرنگن له‌که‌لتووری هه‌موو بنه‌ماڵه‌یه‌ک و ده‌کرێت له‌رێگای
گرنگیدان و پاراستنیانه‌وه که‌لتوورێکی به‌هیزو ده‌وڵه‌مه‌ند بنیات بنرێت.
بیره‌وه‌ری و میژووی بنه‌ماڵه ده‌توانێت
رێگایه‌کی دیکه بێت بۆ پێکهێنانی که‌لتوورێکی بنه‌ماڵه‌یی به‌هێز. چیرۆک و به‌سه‌رهاتی
گه‌وره‌کانی بنه‌ماڵه ده‌توانیت سوودمه‌ند بێت، چوونکه ئه‌ندامانی دیکه‌ی بنه‌ماڵه
له به‌سه‌رهات و روانگه‌و هه‌ڵه‌کانیان تێده‌گه‌ن و له‌ژیانی خۆیاندا که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرن.
منداڵان پێیان خۆشه له‌سه‌رده‌می ساوایی
خۆیان و به‌سه‌رهات و ژیانی که‌سانی گه‌وره‌تر له خۆیان بزانن و له‌م بیره‌وه‌ریانه
چێژ‌و سوود وه‌رده‌گرن. لێره‌وه فێرده‌بن که زیاتر به‌هاکان بپارێزن، په‌یوه‌ندییه‌کانیان
به‌هێز بکه‌ن، بایه‌خ بۆ کار‌و بیرکردنه‌وه‌و باوه‌ڕی خۆیان دابنێن و بزانن که
رۆژێک ده‌بیته مێژوو و به‌شێکی گرنگ له‌که‌لتووری بنه‌ماڵه‌که‌یان و کاریگه‌ری له‌سه‌ر
رێچکه‌و ئاراسته‌ی ژیانی بنه‌ماڵه‌که داده‌نێت. له‌رێگای ئه‌م بیره‌وه‌ری و
مێژووانهوهیه که له توانایی و ئۆگری و باوه‌ڕی نه‌وه‌ی رابردوو تێده‌گه‌ن و ده‌زانن
که کاریگه‌رییان له‌سه‌ر ژیانی ئه‌مان چۆنه‌و ژیانی ئه‌مانیش چۆن و چه‌نده له‌سه‌ر
ژیانی نه‌وه‌ی داهاتوو کاریگه‌ری ده‌بێت. زیندوو راگرتنی ئه‌م به‌هایانه ده‌توانێت
یارمه‌تی به‌هێزبوونی که‌لتووری هه‌موو بنه‌ماڵه‌یه‌ک بدات.
هه‌ڵبه‌ت مه‌رج نیه ته‌نیا پشت به‌رابردوو ببه‌سترێت، راسته که‌لتوور له
نه‌وه‌یه‌که‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌کی تر ده‌گوازرێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر نه‌وه‌یه‌ک ده‌توانێت
به‌شی خۆی لێ زیاد بکاو له‌م رێگایه‌وه یارمه‌تی زیندووراگرتن و ده‌وڵه‌مه‌ندی که‌لتوور
بدات. له‌م پیناوه‌دا هه‌موو بنه‌ماڵه‌یه‌ک ده‌توانێت که‌لتوورسازی بکاو بیر له‌و
شتانه بکاته‌وه که بۆ هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌ک گرنگه، ئه‌ندامانی خێزان ده‌توانن
بیرله‌و رێگایانه بکه‌نه‌وه که بۆ گه‌یشتن به‌و مه‌به‌ستانه پێویسته، بۆنموونه
ده‌توانن بیر له‌وه بکه‌نه‌وه که رۆژانی پشوو چی بکه‌ن؟ گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه
بکه‌ن که پێیان خۆشه کام نه‌ریتی بنه‌ماڵه بمێنێته‌وه‌و به‌رده‌وام بێت؟ یان عه‌سرانه
چ پلانێکیان هه‌بێت و چی بخۆن؟ ده‌توانن
کاتی نووستن دیاری بکه‌ن، ده‌توانن هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ چالاکی رۆژانه‌ی خۆیان و
یاسا‌و رێساکانی بنه‌ماڵه بکه‌ن و ته‌نانه‌ت بیر له‌و کاتانه‌ش بکه‌نه‌وه که
پێویسته به شادی بیبه‌نه سه‌ر. هه‌ر ئه‌م بیر‌و باوه‌ڕو کردارانه بۆ خۆیان له
که‌لتووری بنه‌ماڵه زیاد ده‌بێت و ده‌مینێته‌وه.
ره‌نگه یه‌کێک له لایه‌نه ئاڵۆزه‌کانی که‌لتووری هه‌موو بنه‌ماڵه‌یه‌ک ئه‌و
جیاوازی و دوو که‌لتووری و دوو نه‌ریتییه بێت که که‌لتووری بنه‌ماڵه‌کانی لێ
دروست ده‌بێت، چوون ره‌نگه ژن هه‌ڵگری که‌لتوورێک بێت و پیاو نه‌ریتێکی دیکه‌و، ده‌بێت
له تێکه‌ڵ کردنی ئه‌و نه‌ریتانه، که‌لتوورێکی
یه‌ک پارچه‌و نوێ بۆ بنه‌ماڵه‌که پێک بێت. نه‌ریته‌کانی بنه‌ماڵه پێویسته له‌هه‌ر
دوو نه‌ریتی خێزانی لایه‌نی دایک و لایه‌نی باوکی تێدا بێت و به‌مجۆره بنه‌ماڵه
ده‌بێته خاوه‌نی که‌لتوورێکی ده‌وڵه‌مه‌ندو به‌هێزو ململانێی تیا که‌م ده‌بێته‌وه.
وه‌سه‌رئه‌نجام، هه‌بوونی که‌لتوورێکی به‌هێزو به‌هاگران له هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌کدا
ده‌توانێت رێگایه‌کی جێی متمانه و هه‌موار بێت بۆ توند‌و تۆڵکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی
ناو خێزان و بێ گومان ئه‌م به‌هایه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که چرکه‌ساته سه‌خت و
دژواره‌کان ته‌حه‌مول بکرێت و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه په‌نای یه‌کتر بن و له سه‌ختی
و ته‌نیاییه‌کان رزگاریان بێت.