11:49 - 01/01/2019
زانیارییهكان لهسهر بنكه سهربازییهكانی ئهمریكا له رۆژههڵاتی ناوهڕاست
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سەرتاسەری جیهاندا نزیکەی ٨٠٠ بنکەی سەربازی لە ٨٠ وڵاتی جیاوازی جیهان هەیە. تێچووی ساڵانهی ئهو بنكانهش له نێوان 100 بۆ 150 ملیار دۆلار دهبێت، ئامانجی ئهمریكا له هێشتنهوهی ئهو بنكه سهربازیانه له دهرهوهی وڵاتهكهی بهشێوهیهكه بنکە سەربازییهكانی ئەوروپا بۆ پاراستنی هاوپەیمانەکانی ئەمریکان، بنکەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ پاراستنی سەلامەتی هەناردەی نەوتن و ڕووبەڕووبوونەوەی ئێرانن، ئەو بنکانەش کە لە ئاسیان بۆ پاراستنی هاوپەیمانەکانی ئەمریکایە لە ئاسیا لە چین و کۆریای باکوور.
ستراتیری كاری ئهمریكا بنیاتنانی بنكهی سهربازییه له دهرهوهی وڵاتهكهی خۆی، له ئامارهكانیشدا ئهوه به ئاشكرا دهبینین، بۆ نمونه بهراوردی بنكه سهربازییهكانی کە بەریتانیا و فەڕەنسا و ڕووسیا بكهین كه ژمارهیان 30 بنكهیه له دهرهوهی وڵاتهكهیان ئهوهش لهكاتێكدا ئهمریكا 800 بنكهی ههیه.
بهشێكی پلانه ستراتیژییهكهی ئهمریكا دانانی بنكهی سهربازی بووه له وڵاتانی عهرهبی، ئهمریكا بۆ سهپاندنی ههژموونی خۆی لهو وڵاتانه 77 ههزار سهربازی ئهمریكی له وڵاتانی عهرهبی جێگیركردووه. بەهۆی بوونی ئهو سهربازانهوه، هەماهەنگی سیاسی و سەربازی و ستراتیژی لەگەڵ ئەو وڵاتانە دروستکراوە. ئهوه جگه لهوهی له ماوهی رابردوو ئۆپهراسیۆنهكانی سوپای ئهمریكا چاوی لهسهر ئهو ناوچانه بووه كه نهوتیان تێدایه.
زانیارییەکانی بنکە سەربازییەکانى ئەمریکا و ئامانجەکانیان لە وڵاتانى عەرەبى
سعودیە:
سهربازانی ئهمریكا ئهمریكا له سعودیه پێشتر لەناو بنکەى ئاسمانى ئەمیر سوڵتانى ئاسمانى بوو لە ڕیاز، لهو بنكهیه 80 فڕۆكهی سهربازی و پێنج ههزار سهربازی سوپا و هێزه ئاسمانییهكانی تێدابووه له رابردوودا، كاری ئهم بنكه سهربازییه له رابردوودا چاودێریكردنی ناوچەى دژە فڕین لە باکوور و باشوورى عێراق بوو، هەروەها وەکو ناوەندێکى هەماهەنگى ئەمریکا بەکاردەهێنرا بۆ کۆکردنەوەى زانیارى و چاودێرى و هەواڵگرى. بەڵام لەناوەڕاستى ساڵی ٢٠٠٣ـەوە نزیکەى ٤٥٠٠ سەرباز لهو بنكهیهوه گواسترانەوە بۆ وڵاتى قەتەر، ئهو ٥٠٠ سهربازهش كه مانهوه گواسترانهوهو ئەمریکا بوونى سەربازى خۆى لە بنکەى ئەمیر سوڵتان کۆتایى هێنا.
٥٠٠ سەربازى ئەمریکى لە سعودیە مانەوە بەو ناوچەیەى بە قەریەى ئیسکان ناودەبرێت، و ئەمریکا بوونى سەربازى خۆى لە بنکەى ئەمیر سوڵتان کۆتایى پێهێنا.
عێراق
زۆرترین ئامادەیی سەربازی ئەمریکا لە وڵاتانی عەرەبی کەوتووەتە عێراق، کە ژمارهیان نزیکەی ٥٠ هەزار سەربازی ئەمریکییه، هێزەکانی ئەمریکا بهسهر چهند بنكهیهكی جیاواز دابهشبوون.
بنکەی سەربازی بەلەد
گەورەترین و گرنگترینیانە لەڕووی چەک و جبەخانەی سەربازییەوەو ژمارەیەک فڕۆکەی جۆری ئێف١٦ی تێدا جێگیرکراوە.
بنکەی تاجی
کە تاڕاددەیەکی زۆر هاوشێوهی بنكهی بهلهده، تەنها جیاوازی نێوانیان ئهوهیه فڕۆکەی ئێف١٦ی تێدا نیە.
بنکەی سەربازی کەرکوک
ناسراو بە رەینج، کە سەربازگەیەکی نمونەییە بۆ مەشق و ئامادەکاری سەربازی.
بنکەی ڤیکتری (سەرکەوتن)
لەناو سنووری فڕۆکەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتییە و بەکاردەهێنرێت بۆ سەرکردایەتیکردن و کۆنترۆڵ و لێکۆڵینەوە و زانیاری هەواڵگری.
بنکەی عەین ئەلئەسەد (قادسیە)
لە ڕۆژئاوای ئەنبارە و سەربازیەکی تایبەتە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت.
بنکەی حەبانیە (ئەلتەقەدوم)
بنکەیەکی نمونەییە، سەربازگە و ناوچەی کۆگا و هێلیکۆپتەر و خوێندنگای فێرکردنی ئەمنی و بنکەی کۆنترۆڵ و ئیدارەکردنی تێدایە.
ئامانجی سەرەکی هێزەکانی ئەمریکا مەشق و ڕاهێنانە بەهێزە ئەمنییە ناوخۆییەکانی عێراق و سوپا و هێزە هاوکارەکانییان. هەروەها سوپای ئەمریکا بەشێوەی بەردەوام ئۆپەراسیۆنی تایبەت لە عێراق ئەنجام دەدات بەمەبەستی تێکشکاندنی هێزە چەکدارەکان.
قەتەر
هێزەکانى ئەمریکا لە بنکەى ئاسمانى ئەلعەدیدن لە قەتەر کە دەکەوێتە ڕۆژئاواى دەوحەى پایتەختى قەتەر، لهم بنكهیهدا پێداویستییە سەربازیییەکانى هێزەکانى هاوپەیمانان تێدایه، فەرماندەیى ناوەندى ئەمریکاش لەم بنكهیه جێگیركراوه.
لهم بنكهیهدا گروپى (No. 83 Group RAF)ى سەربە هێزى ئاسمانى شاهانەى بەریتانى لێجێگیرکراوە، هەروەها بنکەى گروپى (379the Air Expeditionary Wing)ى سەربە هێزى ئاسمانى ئەمریکایە.
بنكهی قهتهری هێزهكانی ئهمریكا ، سەرەڕاى بوونى تانک و هێزى پشتیوانى پێویستى سەربازى و چەک و پێویستى سەربازى پێشکەوتوو. گەورەترین ناوچەى نیشتنەوە و هەڵسانى فڕۆکەى تێدایە کە گەورەترینە لەسەر ئاستى جیهان، بەشێوەیەک کە دەتوانێت پێشوازى لە زیاتر لە ١٠٠ فڕۆکە بکات. هەموو ئەوانەش وایانکردووە کە ئەو بنکەیە وەکو گەورەترین بنکەى کۆگاى ستراتیژى سەربازى ئەمریکى لەناوچەکە دابنێن.
بەحرەین
لە مەنامە بنکەیەکى دەریایى ئەمریکى هەیە، کە بنکەیەکى فەرماندەیى ناوەندى هێزە دەریاییەکانى ئەمریکاى تێدایە، هەروەها یەکەى هێزى دەریایى ژمارە ٥ى لێیە، کە ٤٢٠٠ سەربازى ئەمریکى لەخۆدەگرێت، لەگەڵ بوونى کەشتی فڕۆکە هەڵگر و ژمارەیەک ژێردەریایى هێرشبەرو زیاتر لە ٧٠ فڕۆکەى جەنگى، سەرەڕاى بوونى چەندین جۆرى دیکەى چەکى پێشکەوتوو و ئەو فڕۆکانەش کە لە بنکەى شێخ عیساى ئاسمانییەوە سوتەمەنیان تێدەکرێتەوە.
کوەیت
بنکەى سەربازگەى دەوحە
یەکێکە لە گرنگترین ئەو بنکانەى کە لە کوێت هەن، کە دەکەوێتە باشکوورى ڕۆژئاواى شارى کوەیت و تەنها ٦٠ کیلۆمەتر لە سنوورى عێراق دوورە و زیاتر لە ١٠ هەزار سەربازى ئەمریکى لەو بنکەیە جێگیرکراون. بەشێکى زۆر لە هێزەکانى ئەو بنکەیە هێزى فیرقەى سێى پیادەى ئەمریکین. بەپێى هەندێ ڕاپۆرت و زانیارى نزیکەى هەزار سەرباز و هێزى پیادەى ئەمریکى لە کوەیتن لەگەڵ بوونى زیاتر لە هەزار تانک و سەدان هێلیکۆپتەر و فڕۆکەى جەنگى.
بنکەى سەربازى عەریفجان
زیاتر لە ٩٠٠٠ سەربازى ئەمریکى تێدایە، شوێنێکى گرنگە بۆ هێزە جیاوازەکانى ئەمریکا لە (هێزى ئاسمانى، و دەریایى، و پیادەى دەریایى و بنکەى مەشقى پاسەوانى کەناراوەکان). ئەو بنکە سەربازییە لەلایەن حکومەتى کوەیت و ئەمریکیەوە پارەدارکراوە بۆ بنیاتنانى.
هەر لە کوەیت چەند بنکەیەکى دیکەى سەربازى ئەمریکا هەن لەوانەش بنکەى عەلى ئەلسالمى ئاسمانى کە فیرقەى ٣٨٦ى ئاسمانى لەخۆدەگرێت و بنکەى مەشق و ڕاهێنانى ڤێرجینیاى لێیە.
سەڵتەنەتى عومان
بەپێى ڕاپۆرتێکى توێژینەوەى کۆنگرێسى ئەمریکى کە لە 28/6/2005دا نوێکراوەتەوە، لە سەڵتەنەتى عومان بەر لە ١١ى سێپتەمبەر پێنج بنکەى سەربازى ئەمریکا بوونى هەبووە، کە ڕاستەوخۆ سەر بە فەرماندەیى ناوەندى ئەمریکى بوون، هەروەها ڕێککەوتن لەگەڵ ئەو وڵاتە کراوە بۆئەوەى هەرکاتێک پێویست بکات ٢٤ یەکەى هێزى تایبەتى خۆى لەو وڵاتە بەکاربهێنێت بەکاربهێنرێت. لەئێستادا هێزێکى زۆرى ئەمریکى لە عومان نییە، تەنانەت لە سەردەمى جەنگى ئەفغانستانیش هێزێکى زۆرى ئەمریکى لێنەبووە، بەڵام بوونێکى رەمزى و کۆگاى گەورەى سەربازى و چەک و تەقەمەنى ئەمریکى لێیە.
لە ساڵى ٢٠٠١دا عومان ٧٩%ى تێچووى بوونى هێزە ئەمریکییەکانى لە وڵاتەکەى لەخۆى گرت، لەدواى ١١ى سێپتەمبەریش ئەو ڕێککەوتنە لەگەڵ ئەمریکادا درێژکرایەوە کە دەرفەت دەدات بە ئەمریکا بە بەکارهێنانى هێزە زەمینى و ئاسمانییەکانى لەو وڵاتە.
ئیمارات
بنکەى ئەلزەفرەى ئاسمانى:
فیرقەى ٣٨٠ى ئاسمانى ئەمریکا لەخۆى دەگرێت، و پێگەى هەڵفڕینى فڕۆکەى چاودێرى لەجۆرى یو٢٢ى تێدایە، هەروەها ئەو فڕۆکانەى تێدایە کە دەکرێت لەئاسماندا سووتەمەنیان تێبکرێتەوە، بەپێى هەندێک لە بەدواداچوونەکان هێزەکانى ئەمریکا لەو بنکەیەدا نزیکەى ٥٠٠٠٠ سەرباز دەبن. لەگەڵ بوونى کەشتییەکى سەربازى گەورە لە کەناراوى جەبەل عەلى، لە بنکەى سەربازى ئەلزەفرەدا فڕۆکە ئەمریکییەکان لەجۆرەکانى گڵۆبەڵ هۆک و فڕۆکەى ئەواکسى تێدا جێگیرکراوە.
سەرەڕاى ئەوەش کەناراوى زاید و رەشید کە ئامادەن بۆ پێشوازى لە کەشتییە ئەمریکییەکان. گرنگى بنکەى ئەلزەفەرى ئاسمانى لەڕووى پێگەکەیەوە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەى ئێرانە، بەشێوەیەک کە هەندێک لە چاودێران دەڵێن لەحاڵەتى گرژبوونى تەنگژەکانى ئێران و ئەمریکا و ڕوودانى پێکدادانى سەربازى، ئەمریکا زۆر بەئاسانى لەو بنکەیەوە دەتوانێت هێرش بکاتەسەر ئێران.
جیبۆتی:
لە سەرەتاى ساڵى ٢٠٠٢ـەوە هێزەکانى ئەمریکا لە بنکەى لیمۆنیە جێگیربوون کە ژمارەى هێزەکانیان دەگەن بە ٩٠٠ سەرباز، بەڵام بەپێى هەندێ ئامارى دیکە ژمارەیان دەگات بە ١٩٠٠ سەرباز. لە ١٣ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٢دا، ژمارەیەک هەڵگرى فڕۆکە لەجۆرى یوئێس ئێس مۆنت ویتنى گەیشتنە ناوچەکە، کە لەسەر ئەو کەشتیانەش ٤٠٠ سەرباز هەبوون کە لە یەکە و هێزە جیاوازەکانى ئەمریکابوون.
ئەو بنکە سەربازییە بووەتە بنکەى هێزەکانى هاوپەیمانان لە ئەفریقا. سەرنجى بنکەکە لەسەر چاودێریکردنى ئاسمان و دەریا و وشکانی وڵاتانى ئەفریقییە لەوانەش: سودان و ئەریتریا و سۆماڵ و جیبۆتى لەگەڵ ئەوەشدا چاودێریکردنى دۆخى یەمەن و وڵاتانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست.
ميسر:
لە ڕۆژئاواى قاهیرە بنکەیەکى ئاسمانى میسرى هەیە کە هێزە ئاسمانییەکانى ئەمریکا زۆرکات بۆ پڕکردنەوەى سوتەمەنى بۆ فڕۆکەکان بەکاریاندەهێنن، هەروەها وەکو خاڵێک بۆ پردى ئاسمانى بەکاردەهێنرێت بۆ یەکگرتنەوەى و تێپەڕینى هێزەکان لەو بنکەیەوە. هەروەها ژمارەیەک کەناراو لە میسر هەیە کە هێزەکانى ئەمریکا بۆ تێپەڕبوونى کەشتى و هۆکارەکانى دیکە بەکاریدەهێنن یان ئاڕاستە گۆڕینیان.
ئوردن:
ڕێککەوتنێک لەنێوان ئەمریکا و ئوردن هەیە کە دەرفەت دەدات بەهێزەکانى ئەمریکا کە هێزە سەربازییەکانى خۆى لەو وڵاتەدا بەکاربهێنێت هەروەها هێزى ئاسمانى ئەمریکى بتوانێت فڕۆکەخانەکانى ئەو وڵاتە بەکاربهێنێت.
مەغریب:
لە مەغریب ژمارەیەک بنکەى ئاسمانى ئەمریکى هەیە، کە لەلایەن ئەمریکاوە بۆ ئامانجى تایبەت و دۆخى نائاسایى لە ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەکاردەهێنرێن.
ئامادهكردنی: ئاژانسى سپوتنیک
وهرگێرانی: پهیسهرپرێس