10:45 - 05/07/2020
هەڵدانەوەی چەند لاپەڕەیەك لە مێژووی نەوتی عێراق
نەوت بۆ زۆرێك لە وڵاتانی دونیا بووەتە نیعمەتێكی گەورەو لەسایەیدا هەمووان حەساونەتەوە، بەڵام بۆ هەندێكی دیكە بووەتە نەگبەتی و بەڕەچەڵەكی نەوەكانیدا چووەتە خوارەوە، عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی لە ساتەوەختی دۆزینەوەی نەوتەوە تا ئێستا نەوت بووەتە كێشەیەكی گەورە، وڵاتانی جۆراوجۆر چاویان بڕیوەتە خاكەكەی و لەو پێناوەشدا بووە بە ژێر پێی سوپای جۆراوجۆری بێگانەوە، ئەم بابەتە لێكۆڵینەوەیەكی مێژوویی و سەرەتاییە بۆ دۆزینەوەی نەوت لە عێراق.
یه‌كێك له‌و سامانه سروشتیانه‌ی
كه بووه‌ته مایه‌ی ئاشتی و ئارامی بۆ هه‌ندێ وڵات و له‌هه‌مانكاتدا بووه‌ته
مایه‌ی شه‌ڕ و نائارامی بۆ هه‌ندێ وڵاتی‌تر نه‌وته. ئه‌م سامانه سروشتییه له
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ململانێی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌و به‌دوای خۆیدا كوشتاریشی
له هه‌ندێ وڵات‌دا بەرهەمهێناوه.
له‌و وڵاتانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌گه‌ر
عێراق به نموونه وه‌ربگرین هه‌ر له‌پێش دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت ناوچه‌یه‌كی پڕكێشمهكێش
و ململانێ بووه له‌دوای دۆزینه‌وه‌ی نه‌وتیش باره‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌یتر ئاڵۆزتر بوو.
ئه‌گه‌ر
چاوێك به مێژووی نه‌وت و دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له عێراقدا بخشێنین ئه‌وا بێشك ده‌گه‌ڕێینه‌وه
بۆ كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م ئه‌ویش به چه‌ند
قۆناغێكدا تێپه‌ڕده‌بێت..
پێش ئه‌وه‌ی قسه له‌سه‌ر قۆناغه‌كان
بكه‌ین ده‌بێت ئاماژه به پێكهاته‌ی نه‌وت بكه‌ین.
هه‌موو
جیۆلۆجیناسهكان كۆكن له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه نه‌وت به‌و شێوه‌یه‌ی مادده‌ی ئۆرگانییه
(1)
هایدرۆكاربۆنی
له ناخی زه‌وی و له قووڵایی ده‌ریاكاندا كۆبوونه‌ته‌وه یاخود له‌و شوێنانه‌دا
هه‌بووه كه پێشتر به ده‌ریا داپۆشراوه ئه‌ویش له‌ئه‌نجامی شیبوونه‌وه‌ی
پاشماوه‌ی بوونهوهرییهكان و دره‌خته‌كاندا له‌ژێر قوڕ و لیتهكاندا و به
كاریگه‌ری تیشكی رۆژ و به‌درێژایی ملیۆنه‌ها ساڵ دروستبووه.
هایدرۆكاربۆنیش
ئاوێته‌یه‌كه له دوو ڕه‌گه‌زی هایدرۆجین و كاربۆن به شێوه‌ی شل یا گاز یاخود ره‌ق
دروستبووه كوردستانی ئێمه‌ش به‌شێكبووه له ده‌ریای (تیشس) كه جاران زه‌وی ده‌كرده
دوو كیشوه‌ره‌وه.(2)
وشه‌ی
نه‌وت یان په‌ترۆڵ وشه‌یه‌كی یۆنانییه (پێترا) به مانای به‌رد و (ئۆلیۆم) به
مانای رۆن دێت پێشیده‌وترێت رۆنی خاو، شله‌یه‌كی ره‌نگ قاوه‌ی تێره، له‌به‌ر تیشكی
رۆژدا به ره‌نگی سه‌وزی كراوه‌یی یاخود سوور خۆی ده‌نوێنێ هه‌تا رێژه‌ی
هایدرۆجینی زۆر بێت نه‌وته‌كه سووكتردهبێت. ئه‌مه‌ش ده‌بێته زیادبوونی بڕی به‌نزین
به پێچه‌وانه‌وه هه‌تا رێژه‌ی ئۆكسجین زیادبێت بڕی گاز زیاددهبیت .
ره‌گه‌زه‌كانی
پێكهاتوون له:
(كاربۆن ، هایدرۆجین ، كبریت ،
نایترۆجین ، ئۆكسجین ، شوائیب و ئاو(3).
ئه‌گه‌ر
باس له قۆناغه‌كانی دۆزینه‌وه‌ی مێژووی نه‌وت له عێراقدا بكه‌ین ئه‌وا بێشك ده‌گه‌ڕێینه‌وه
بۆ كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌یی بیسته‌م. له‌م نێوه‌نده‌شدا
به‌بێ ناوهێنانی (كۆڵبهنكیان)و هه‌وڵه‌كانیان له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له
عیراقدا باسه‌كه كهموكورت ده‌بێ .
(كۆڵبهنكیان) له خێزانێكی ئه‌رمه‌نی
و هاوڵاتی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بوو باوكی یه‌كێك بوو له‌و گه‌وره بازرگانانه‌ی نه‌وت
كه له روسیا نه‌وتی ده‌هێنایه ده‌وڵه‌تی عوسمانی بۆ به‌كارهێنانی به شه‌و بۆ
رووناكی. ئیتر ئه‌ویش هه‌نگاوه‌كانی باوكی هه‌ڵگرت و له 19 ساڵیدا بوو به ئه‌ندازیاری
نه‌وت (4).
ئه‌م
لاوه خوێندنی له هه‌ریه‌ك له فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا ته‌واوكردبوو، زمانه‌كانی
توركی و ئه‌رمه‌نی و فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی زۆرباش ده‌زانی (كۆڵبهنكیان ) ته‌واو
خۆی ته‌رخانكرد بۆ گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر نه‌وت. بهمچهشنه
ناوبانگێكی باشی له بواری نه‌وتدا ده‌ركرد (5) .
به هۆی
ئه‌و ناوبانگه‌ی كه ده‌ریكرد له بواری نه‌وتدا ده‌وڵه‌تی عوسمانی داوایلێكرد
راپۆرتێكی تێروته‌سه‌لی ده‌رباره‌ی توانایی نه‌وتی له (میسۆپۆتامیادا) عێراق
پێشكه‌شبكات ئه‌ویش پشتبه‌ستن به‌و زانیارییانه‌ی كه له چه‌ند ئه‌ندازیارێكی
بواری دروستكردنی هێڵی ئاسنی به‌سره. به‌غداد- به‌رلین به‌ده‌ستهێنابوو
چونكه ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه دروستكردنی هێڵه‌كه‌ی پێسپێرابوو مافی ئه‌وه‌شی
پێ‌درابوو كه به‌دوای كانه‌كاندا بگه‌ڕێ له‌وانەش نه‌وت.
(كۆڵبهنكیان) دوای ئه‌وه‌ی
كۆمپانیایی (رۆیاڵ شل) داده‌مه‌زرێت به
هه‌ر رێگه‌یه‌ك بێت مافی ده‌رهێنانی نه‌وت له میسۆپۆتامیادا ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ن،
ئه‌ویش به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایهكیتردا. هه‌مووان له‌سه‌رئه‌وه له‌گه‌ڵ
یه‌كتریدا رێكه‌وتن كه‌پێكه‌وه قازانجبكهن و قازانجه‌كه‌ش له‌نێوان خۆیاندا دابه‌شبكه‌ن
ئیدی له‌سه‌رئه‌و رێكه‌وتنه پێكه‌وه كاربكه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چوارچێوه‌یه‌كی
تایبه‌تیان دروستكرد ناویاننا كۆمپانیای نه‌وتی توركیا.(6)
دابه‌شكردنه‌كه به‌مجۆره بوو:
كۆمپانیای
دارسی ئینگلیزی رێژه‌ی ٤٧،٥ % به‌ركه‌وت.
كۆمپانیای
رۆیال شلی ئینگلیزی- هۆڵه‌ندی رێژه‌ی ٥،٢٢% .
كۆمپانیای
دۆیچ بانكی ئه‌ڵمانی ڕێژه‌ی ٢٥ % .
خودی كۆڵبهنكیان رێژه‌ی ٥ % .
پاش
كۆتاییهاتنی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی به‌شی ئهلمَانیا درا به كۆمپانیای c.f.p فه‌ره‌نسی.. ئه‌مریكا له ئاست
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه خۆی به به‌شخوراو ده‌زانی، بۆیه بێزاری خۆی ده‌ربڕی و 14 به‌نده‌كه‌ی
ویڵسنی راگه‌یاند كه باس له مافخوراوانی گه‌لانی جیهان ده‌كات. (7)
ئیدی به هۆی گوشاره‌كانی ئه‌مریكاوه
له‌سه‌ر بریتانیا و فه‌ره‌نسا ئه‌م دوو وڵاته چاویانگێرایهوه به بڕیاراكانی
خۆیاندا سه‌باره‌ت به كۆمپانیای نه‌وتی توركی كه سه‌رله‌نوێ دابه‌شكرایه‌وه و
به‌شێكیش درا به ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا (8).
به‌مپێیه له 31ی ته‌مووزی 1928دا كۆمپانیایهكیتر
به ناوی كۆمپانیای نه‌وتی عێراق دامه‌زرا كه به‌شه‌كان تێیدا به‌مجۆره بوون :( I.P.G )
كۆمپانیای
رۆیال شلی ئینگلیزی – هۆڵه‌ندی ڕێژه‌ی ٢٣،٧٥% به‌ركه‌وت
فره‌نسی
رێژه‌ی ٢٣،٧٥% به‌ركه‌وت
كۆمپانیای G.F.P
كۆمپانیای
په‌ره‌پێدانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكی رێژه‌ی ٢٣،٧٥%
كۆمپانیای
دارسیی ئینگلیزی رێژه ٢٣،٧٥%
خودی
كۆڵبهنكیان رێژه‌ی 5% ی
دۆزینه‌وه‌ی
بیره نه‌وته‌كان:
له سه‌ره‌تادا
ئه‌مریكا نوێنه‌ری خۆی نارده لای سوڵتان عه‌بدولحه‌مید به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕان و
پشكنین به دوای نه‌وتدا له عێراق، پاشان هه‌ر ئه‌مریكا نێردراوێكیتری به‌ناوی
(ئه‌دمیراڵ شستر) نارد، به‌ڵام دیسانه‌وه نه‌گه‌یشتنه ئامانج. دواتر مۆڵه‌ت به
كۆمپانیای ئهنازۆڵ درا كه كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانی بوو، له‌لایه‌ن بانكی ئه‌ڵمانیاوه
پشتگیری لێده‌كرا ئه‌م كۆمپانیایه ئیمتیازی راكێشانی هێڵی ئاسنی نێوان به‌رلین-
به‌غدادی پێسێرابوو.
ئه‌م
كۆمپانیایه بۆی هه‌بوو به‌دوای كانزا ره‌ق و شلهكاندا له‌ناو خاكی عێراق و
كوردستاندا به هه‌ردوو دیویی هێڵه ئاسنینه‌دا بگه‌رێن به قووڵایی 20كم، ئه‌م
هێڵه‌ش به‌ناو خاكی ویلایه‌تی موسل تێده‌په‌ڕی كه ده‌زانرا نه‌وتێكی زۆری تێدایه.(9)
به‌ریتانیا
له‌ژێر په‌رده‌ی كۆمپانیای هیندی رۆژهه‌ڵاتی بۆ كه‌شتیوانی هاته‌ناو عیراقه‌وه،
پاشان مۆڵه‌تی كه‌شتیوانی له هه‌ردوو رووباری دیجله و فورات له ده‌وڵه‌تی
عوسمانی وه‌رگرت. دواتر له رێگه‌ی چه‌ند ئاژانسێكهوه مۆڵه‌تی گه‌ڕان به‌دوای نه‌وتدا
له كوردستان و عێراق وه‌رگرت..
ئه‌وه‌بوو له ساڵی 1902دا یه‌كه‌م
بیره‌نه‌وت لێدرا له خانه‌قین كه ئه‌ویش بیره‌نه‌وتی (چیا سورخ) بوو له ساڵی
دواتر پشكنین و گه‌ڕان به‌رده‌وامبوو به‌تایبه‌تی له سنووری شاری كه‌ركوك له
ناوچه‌كانی (په‌ڵكانه، ئینجانه) ئه‌وه‌بوو له 27/6/1927 له باباگوڕگوڕ ده‌ستكرا
به هه‌ڵكه‌ندنی بیر، له 14ی تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 1927 له‌ئه‌نجامی هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه
نه‌وت فیچقهیكرد به‌ره‌و ئاسمان و گه‌یشته سه‌رووی بورجه‌كه و تاماوه‌ی (9) رۆژ
نه‌وت به‌وناوه‌دا ده‌رۆیشت رۆژانه نزیكه‌ی 75 هه‌زار به‌رمیل به‌و ده‌شت و شیوه‌دا
بلاودهبوویهوه. پاشان گه‌ڕان و پشكنین به‌رده‌وامبوو تاساڵی 1930 له ناوچه‌ی
گه‌یاره سه‌ر به سنووری شاری موسڵ چه‌ند بیرێك له ( به‌تمه و عین زاله ) هه‌ڵكه‌ندرا. ده‌ركه‌وت بڕێكی باش نه‌وتی تێدایه. هه‌ربۆیه
(لۆرد كرزۆن) له یه‌كێك له لێدوانه‌كانیدا ده‌ڵێ گه‌یشتنه ده‌ربه‌ندی سه‌ركه‌وتن
له‌سه‌ر ده‌ریایه‌كی نه‌وت(10).
لورد كرزۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا نكۆڵی
له‌وه‌كرد كه به‌ریتانیاكان گرنگیاندابێت به نه‌وت له سیاسه‌تیاندا له عێراق،
به‌ڵام به‌ڵگه‌نامه ئه‌رشیفییه‌كان ئه‌وه نیشانده‌ده‌ن كه حكومه‌تی به‌ریتانیا
هێزه سه‌ربازییه‌كانی ناردووه‌ته موسڵ له سالی 1914 به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی
بیره‌نه‌وته‌كانی باكوور له‌ڕاستیدا هۆكاری سه‌ره‌كی له داگیركردنی
میزۆپۆتامیا له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی 1914 بریتیبووهله پارێزگاریكردن له
بیره‌نه‌وته‌كانی نزیك (عهبادانی ئێران) (11)
پاش
دۆزینه‌وه و ده‌رهێنانی نه‌وتی خاو بیریان له ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی كرده‌وه،
بۆیه دوو هێڵی 12 ئینجی له ساڵی 1934له كه‌ركوكه‌وه راكێشا به‌ره‌و به‌نده‌ری
ته‌رابلوس له لوبنان و حه‌یفا له فه‌له‌ستین به‌مه‌ش نه‌وتی عێراق گه‌یه‌نرایه
سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، به‌ڵام به‌هۆی جه‌نگی عه‌ره‌ب- ئیسرائیل له ساڵی
1948 ئه‌و هێڵه له‌كاركه‌وت له‌ئه‌نجامدا له ساڵی 1956 ده‌ستكرا به راكێشانی
هێڵێكی 12 ئینجی له عێراق به‌ره‌و سوریا بۆ سه‌ر به‌نده‌ری بانیاس.
دواتر
گه‌ڕان به‌رده‌وامبوو به‌دوای نه‌وتدا ئه‌وه‌بوو له ساڵی 1953 نه‌وت له كێڵگه‌ی
بای حسن دۆزرایه‌وه.. پاشان له ساڵی 1954نه‌وت له كێڵگه‌ی جمبور دۆزرایه‌وه،
به‌ڵام ئه‌م كێڵگه‌یه له ساڵی 1927 ده‌ستنیشانكرابوو كه نه‌وتی تێداهه‌یه.. ئه‌م
كۆمپانیایه له باشووری عێراق له ساڵی1946 ده‌ستیپێكرد و له ساڵی 1948 یه‌كه‌م
بیره‌نه‌وت له كێڵگه‌ی (زوبێر) هه‌ڵكه‌ندرا، پاشان له (رومێله)ی باشووری له
سالی 1953بیره‌نه‌وتی تێداههڵكهندرا، هه‌روه‌ها له ناوه‌ڕاستی عێراقدا چه‌ند
بیرێكی ئه‌زموونی تیاههڵكهنرا له ناوچه‌كانی (فه‌لوجه و موسه‌یه‌ب، ئهواسیل،
هیت)، به‌ڵام ئه‌م ناوچانه ئهوبڕی نه‌وته‌ی كه تیایدا به كه‌ڵكی بازرگانی نایه‌ت.(12)
گه‌ڕان
و پشكنینه‌كان له‌لایه‌ن هه‌مان كۆمپانیاوه به‌رده‌وامبوو تا شۆڕشی 14تەمووزی 1958 پێكهێنانی سیستمی كۆماری. ئه‌وه‌بوو
له ساڵی 1961 یاسای ژماره (80) ده‌رچوو به‌پێی ئه‌م یاسایه چالاكییه‌كانی
ئه‌م كۆمپانیایه سنووردارده‌كات و زۆربه‌ی زۆری ئه‌و ناوچانه‌ی كه له‌ژێر ده‌ستی
ئه‌م كۆمپانیایانه‌دا بوو لهدهستیاندهرهێنان تا له ساڵی 1967 كۆمپانیای
نه‌وتی نیشتیمانی پێكهات و له 1/ 6/1972 كۆمپانیای نه‌وتی عێراق خۆماڵیكرا.(13)
بیره‌نه‌وته‌كان
له عێراقدا دابه‌شده‌بن به‌سه‌ر باكوور و باشووردا.
بیره‌كانی
باشوور
بیره‌كانی
رومێله له به‌سره- بیری زبێر- قوڕنه‌ی خۆرئاوا - بیره‌كانی مه‌جنون، بیری ئه‌بوو
زه‌رقان ، بیری دوجه‌یله، بیری جه‌بل فوقی، بیره‌كانی ناسرییه، بیری نه‌هر عمر،
بیری ئهلئهحدب، بیری له‌یس، بیره‌كانی بزركان(14)
بیره‌كانی
باكوور یان كوردستان
1- بیری بابه‌گوڕگوڕ له14 تشرینی یه‌كه‌م له ساڵی 1927
2-بیری گه‌یاره به سه‌ركه‌وتوویی
هه‌ڵكه‌ندرا1928
3- بیره‌كانی په‌ڵكانه
ئینجانه، گوێر هه‌ڵكه‌ندرا1929
4- له چه‌مچه‌ماڵ بیرێك هه‌ڵكه‌ندرا
كه ده‌ركه‌وت ناوچه‌یه‌كی گازییه1930
5- له كۆرومۆری قادركه‌ره‌م بیرێك هه‌ڵكه‌ندرا ده‌ركه‌وت
ناوچه‌یه‌كی گازییه1931
هه‌روه‌ها
دوو بیر له خانووكه و باشوری گه‌یاره هه‌ڵكه‌ندرا (15)
6- چه‌ند بیرێك له (میشراق –
لهنجمه – قه‌سه‌ب - چاوان – حه‌دید – حهباره – عه‌ین زاله) هه‌ڵكه‌ندرا1934
7- چه‌ند بیرێكیتر له (عه‌دایه و مه‌كحول و به‌تمه
و عه‌لان و قه‌سیر و قلیعان و ئهواسیل و ئه‌بو جیر و هیت و عه‌ین ئه‌لنه‌فت،
عه‌نا) هه‌ڵكه‌ندرا1937(16)
8- دۆزینه‌وه‌ی نه‌وتی سووك
له عه‌ین زاله و هه‌ڵكه‌ندنی پێنج بیریتر له هه‌مان كێڵگه و دروستكردنی
كۆمپانیای نه‌وتی موسڵ له ساڵی 1941
9-به‌رده‌وام بوونی هه‌ڵكه‌ندن له
بای حه‌سه‌ن تا ساڵی 1958 ده‌ركه‌وت كه نه‌وتێكی زۆری تێدایه و قوبه‌یه‌كی گازی
سروشتی له‌گه‌ڵدایه1953 (17)
10- هه‌ڵكه‌ندنی بیرێك له جمبور كه ده‌ركه‌وت نه‌وتی سووكی تێدایه
تا ساڵی 1957 درێژه‌یكێشا ده‌ركه‌وت كه رێژه‌یه‌ك گازی تیادایه1954. (18)
دواتر
له‌ئه‌نجامی پشكنینی ته‌واو چه‌ندان بیری تر له ده‌وروبه‌ری ئه‌م ناوچانه
دۆزراونه‌ته‌وه كه چه‌ندین ساڵی خایاند.
نه‌وت له دامه‌زراندنی حكومه‌تی
مه‌له‌كی تا شۆڕشی 14ی ته‌موزی ساڵی 1958
دوای
دامه‌زراندنی حكومه‌تی عێراق كۆمپانیا بیانییه‌كان عێراقیان كرده مه‌یدانی
ئیمتیازات و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان به‌مشێوه‌یه ده‌رهێنانی نه‌وت له
عێراقدا به‌تایبه‌تی له ولایه‌تی موسڵ بووه په‌یوه‌ندییه‌كی تێهه‌ڵكێشی ته‌واوكاری
ئابووری له‌نێوان كۆمپانیا بیانییه‌كان و حكومه‌تی عێراق بۆیه هه‌ندێكجار
كۆمپانیاكان فشاریان به‌كارده‌هێنا بۆ زیاتر جێگیربوون و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی
به‌روبوومه نه‌وتییه‌كان به‌ده‌ستهێنانی:
أ/
ئامانجی ماددی: ده‌سكه‌وت و زۆرترین قازانج
ب/
ئامانجی سیاسی: به‌ستنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق به سیاسه‌تی خۆیانه‌وه له‌به‌رامبه‌ردا
حكومه‌تی عێراق خۆشه‌ویستی خۆیانی بۆ ده‌رده‌بڕی له رێگای ئاسانكاری بۆ كاره‌كانیان،
هه‌رچه‌نده قازانجی عێراق له به‌رهه‌مهینان و ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت چه‌ند سه‌نتێك
بوو بۆ هه‌ر به‌رمیلێك له گه‌ڵ باجی زه‌وییه‌كه له‌وسه‌رده‌مه‌دا، ئه‌و نه‌وته‌ش
كه ده‌چووه بازاره‌كانی ده‌ره‌وه ته‌نها له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه
بوو له‌هه‌مانكاتدا كۆمپانیا گه‌وره‌كان كادره پێشكه‌وتووه‌كانیان دوورده‌خسته‌وه
له ته‌كنه‌لۆژیای پیشه‌سازی نه‌وت به‌تایبه‌تی ئه‌و كادرانه‌ی دركیان به كاری
كۆمپانیاكان كردبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێ كاری جیۆپۆلۆتیكی باشیان بۆ شاری كه‌ركوك
هه‌بووه.(19) له‌ماوه‌ی نێوان ساڵی 1934-
1958 بڕی نه‌وتی ده‌رهێنراو 209،366،990 ملیۆن ته‌ن بووه (20)
سیاسه‌تی
نه‌وت له‌نێوان ساڵانی 1958 تا ساڵی 1972
پاش هه‌ڵگیرسانی
شۆرشی 14ی تموز 1958 كه بووه هۆی گۆرانی سیسته‌می سیاسی له عێراق سیاسه‌تێكی
نوێ به‌رامبه‌ر كۆمپانیا بیانییه‌كان په‌یڕه‌وكرا به‌هۆی دانوستانه‌وه كه چه‌ند
ساڵێكی خایاند له‌ئه‌نجامدا یاسای ژماره (80) له 10/4/1961 ده‌رچوو كه به هۆیه‌وه
هه‌ندێ ماف بۆ عێراقییه‌كان گه‌ڕایه‌وه پاشماوهیهك یاسایهكیتر ده‌رچوو له
ساڵی 1964 كه ئه‌ویش یاسای كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی بوو كه یه‌كه‌مجاره
یاسایه‌ك بۆ نه‌وتی عێراق دابنرێت.. كۆمپانیا بیانییه‌كان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌ره‌نگاری
ئه‌و یاسایه بوونه‌وه و كه جۆرێك له پشێوی و نائارامی دروستكرد.
دوای
كوده‌تای 17ی تهمووز 1968 ده‌سه‌ڵات كه‌وته‌ده‌ست به‌عسییه توندڕه‌وه‌كان و ساڵی
1972 نه‌وتی عێراق خۆماڵی كرا(21)
سیاسه‌تی
نه‌وت له ساڵی 1972 تا رووخانی رژێمی سه‌دام حسێن له 9/4/2003
پاش
خۆماڵیكردنی نه‌وتی عێراق له ساڵی 1972 حكومه‌تی عێراق به ته‌واوه‌تی ده‌سه‌ڵاتی
به‌سه‌ر ده‌رهێنان و ناردنه‌ده‌ره‌وه سه‌پاند و به‌تایبه‌تی پاش رێكه‌وتنی ئازاری
1973 كۆمپانیاكان دانیان به خۆماڵیكردنی نه‌وتی عێراقدا نا:
1- ماوه‌ی نێوان ساڵی
1973-1979 ئه‌م ماوه‌یه‌ش پاش خۆماڵیكردنی نه‌وتی عێراق دێت ده‌رهێنان و پیشه‌سازی
نه‌وت به راده‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكرد به‌تایبه‌تی ساڵی1979 كه رێژه‌ی ده‌رهێنانی
نه‌وت گه‌یشته 1،712،523 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا ئه‌و ساڵانه به ماوه‌ی
زێرین داده‌نرێت له ده‌رهێنانی نه‌وت.(22)
2- ماوه‌ی نێوان ساڵی
1980-1989
له‌م
ماوه‌یه‌دا رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكرد
چونكه له‌مكاته‌دا شه‌ڕی نێوان عێراق- ئێران هه‌ڵگیرسا و كه ماوه‌كه‌ی هه‌شت
ساڵی خایاند هه‌موو سنوری رۆژهه‌ڵاتی گرته‌وه به‌مه‌ش عێراق پێویستی به ده‌رهێنانی
نه‌وت بوو بۆئه‌وه‌ی بتوانێ درێژه به شه‌ڕه‌كه‌ی بدات.(23)
زۆربه‌ی
ده‌رهێنانی نه‌وت له كێڵگه‌كانی كه‌ركوك بوو چونكه كێڵگه‌كانی به‌سره و عیماره
به هۆی شه‌ڕه‌وه لهكاركهوتبوون و زیاتر له‌و بڕه‌ی كه له‌لایه‌ن رێكخراوی
(ئۆپیك)وه بۆی دیاریكرابوو نه‌وتی ده‌رده‌هێنا، ئه‌مكاره‌ش بووه هۆی دابه‌زینی
نه‌وت له بازاره‌كانی جیهان و هه‌روه‌ها دابه‌زینی یه‌ده‌كی نه‌وتی كێڵگه‌كانی
شاری كه‌ركوك له ماوه‌ی نێوان ساڵی 1980-1989 (24)
سیاسه‌تی
نه‌وت له‌نێوان ساڵانی 1990-2003
له‌م
ماوه‌یه‌دا ده‌رهێنان و پیشه‌سازی نه‌وت روو له دابه‌زین بوو به هۆی داگیركردنی
كوه‌یت له‌لایه ن عێراقه‌وه و به‌رپابوونی شه‌ڕی كه‌نداوی یه‌كه‌م و سه‌پاندنی
سزای ئابووری به‌سه‌ر عێراقدا، به‌ته‌واوه‌تی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت په‌كیكه‌وت
تا بڕیاری ژماره (986)ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراك
ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت ده‌ستیپێكرده‌وه له ماوه‌ی نێوان ساڵی 1990-2003 بڕی
488،386،942 ملیۆن ته‌ن نه‌وت ده‌رهێنرا ره‌وانه‌ی به‌نده‌ره‌كانی دهرهوهكرا.(25)
په‌راوێزه‌كان:
1- د . حافظ
برجاس، تقدیم الدكتور محمد المجزوب، الصراع الدولی علی النفط العربی نیسان 2000ص
22
2- تاریق كاكه ره‌ش، بایه‌خی
جیۆپۆلۆتیكی نه‌وتی پارێزگاكانی كه‌ركوك 2009 سلێمانی
3- تاریق كاكه ره‌ش هه‌مان سه‌رچاوه‌ی
پێشوو
4- دانیاڵ بهرگینی، نه‌وت و سیاسه‌تی
نێوده‌وڵه‌تان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا وه‌رگێڕانی كه‌مال ره‌شید شه‌ریف، مه‌كته‌بی
بیر و هۆشیاری، سلیمانی 2003، ل 11
5- هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو
6- هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو
7- د. محه‌ممه‌د ره‌ئوف سه‌عید
زمناكۆ، سه‌عید فه‌تحوڵڵا نه‌وت و كاریگه‌ره‌كانی له‌سه‌ر مێژووی سیاسی عێراق،
گۆڤاری سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی، ژ. 59 ساڵی 2009، سلێمانی
8- هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو
9- تاریق كاكه‌ره‌ش، بایه‌خی
جیۆپۆلۆتیكی نه‌وتی پارێزگاكانی كه‌ركوك، مه‌كته‌بی بیر و هۆشیاری، سلیمانی 2009
10- الدلیل العراقی الرسمی –
دار الهلال – القاهرة لسنة 1936
11- Bitsof news .com /Garet jonn
sonn
12- تاریق كاكه ره‌ش هه‌مان
سه‌رچاوه‌ی پێشوو ل38
13- تاریق كاكه ره‌ش هه‌مان
سه‌رچاوه‌ی پێشوو ل39
14- Bitsof news .com /Garet jonn
sonn
15- تاریق كاكه ره‌ش هه‌مان سه‌رچاوه‌ی
پێشوو
16- تاریق كاكه ره‌ش هه‌مان
سه‌رچاوه‌ی پێشوو
17- تاریق كاكه ره‌ش هه‌مان
سه‌رچاوه‌ی پێشوو
18- ابراهیم علاوی (البترول العراقی ) دار الطلیعة –بیروت.
19- سمیره كاظم الشماع – مناطق
الصناعة فی العراق – مۆسسة افی للطابعة –بیروت -1980
20- النفط والمعادن فی العراق
–الكتاب السنوی الصادر من وزاره النفط والمعادن وشركه النفط والمعادن وشركه النفط
الوگنیه – 1973 – ص 39
21- هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێش
22- سلوی توفیق محمد ، صناعه
واستخراج وتكریر النفط فی محافظة كركوك للمدة 1973 – 2003 دراسه جغرافیة
الصناعة – شباط2007
23- د. عباس النصراوی – اقتصاد
العراق بین دمار التنمیة وتوقعات المستقبل (1950- 2010) ترجمة محمد سعید
عبدالعزیز – الاولی – دار الكنوز الادبیه (لبنان 1955 ص 98)
24- هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو
98
25- تاریق كاكه ره‌ش هه‌مان
سه‌رچاوه‌ی پێشوو ل 82
سەرچاوە: جەمال لۆلۆ
http://govarikoch.com/Detail.aspx?id=207&LinkID=3
بۆ زانیاری زیاتر لەم بارەیەوە كلیك لێرە بكە:
هه‌رێمى كوردستان له ١٠ ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتانى جیهانه‌و قاسهكهى به‌تاڵه