03:54 - 03/07/2020
توركیا چۆن ده‌ستی به‌سه‌ر دارایی لیبیادا گرتووه؟
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، له‌گه‌ڵ سدیق عومه‌ر كه‌بیر پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی لیبی كۆبووه‌وه، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ژماره‌یه‌ك پرسیاری ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆك و هۆكاره‌كانی به‌دوای خۆیدا هێنا.
بانكی ناوه‌ندی لیبی له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، سه‌رۆك كۆماری توركیا و پارێزگای بانكی ناوه‌ندی لیبیا ئه‌و پرسانه‌یان تاوتوێكردووه، كه به‌لای هه‌ردوولاوه جێگه‌ی گرنگی پێدانن، به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ئاشكرا بكات.
كۆبوونه‌وه‌ی پارێزگای بانكی ناوه‌ندی لیبیا له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و كۆبونه‌وانه‌دایه كه پارێزگای بانكی ناوه‌ندی لیبیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی دارایی ئه‌نكه‌ره ئه‌نجامیدان، له‌وانه‌ش برائه‌ت ئه‌لبیره‌ق وه‌زیری دارایی و گه‌نجینه‌ی توركیا و موراد ئه‌ویسال پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی توركیا كه رۆژی هه‌ینی به‌رێوه‌چوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كان ئاشكرا نه‌كرێن، به‌ڵام كه‌ناڵی سكای نیوز بڵاویكرده‌وه كۆبوونه‌وه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن كه لیبیا پاره بداته توركیا له‌به‌رامبه‌ر به‌رده‌وامی پشتیوانییه‌كانی ئه‌نكه‌ره بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی فایز سه‌راج.
لای خۆیه‌وه ره‌مزی ئاغا سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانی نه‌ختینه له بانكی ناوه‌ندی لیبیا به‌كه‌ناڵی سكای نیوزی راگه‌یاندووه، ئه‌و پاره‌یه‌ی بانكی ناوه‌ندی لیبیا داویه‌ته توركیا گه‌یشتۆته 8 ملیار دۆلار.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی بانكی ناوه‌ندی لیبیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی لیبیا و وه‌زیری دارایی توركیا بۆ ئه‌وه بووه كه شێوازێك بدۆزنه‌وه به‌مه‌به‌ستی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كۆمپانیا توركییه‌كان، كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی پێشووتری لیبیا له‌سه‌رده‌می قه‌زافیدا هه‌بووه و به‌های ئه‌و قه‌ره‌بووه‌ش نزیكه‌ی 3 ملیار دۆلاره، حكومه‌ته‌كه‌ی فایز سه‌راج رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ توركیا واژۆكردووه بۆ دانه‌وه‌ی ئه‌و پارانه.
ره‌مزی ئاغا ده‌ڵێت، ئه‌و وێنه‌یه‌ی نێوان ئه‌ردۆغان و سه‌دیق عومه‌ر كه‌بیر كه بڵاوبۆوه ئاماژه‌یه‌كی ئه‌رێنی تێدایه بۆ كۆمپانیا توركییه‌كان، كه سه‌رۆكی توركیا سه‌ركه‌وتوو بوو له به‌ده‌ستهێنانی قه‌ره‌بوو، هه‌روه‌ها هه‌ژمونی توركیا به‌ئاشكرا پیشان ده‌دات به‌سه‌ر سامانه‌سروشتییه‌كان و سه‌رچاوه‌كانی دارایی لیبیاوه.
لای خۆیه‌وه عه‌بدولحه‌كیم فنوس لێكۆڵه‌ری سیاسی كاروباری لیبیا به كه‌ناڵه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه هیچ به‌هایه‌كی نییه و هه‌وڵێكی حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌راجه بۆ شه‌رعییه‌تدان به ده‌ستوه‌ردانه‌كانی توركیا له لیبیا، به‌بێ هیچ پاڵپشتیه‌كی یاسایی و ده‌ستوری لیبیا.
سه‌باره‌ت به یاسایی بوونی ئه‌و بڕیارانه‌ی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی لیبیا ده‌یاندات، ره‌مزی ئاغا ده‌ڵێت سه‌دیق كه‌بیر له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی لیبیاوه دوورخراوه‌ته‌وه و مانه‌وه‌ی له‌و پۆسته ته‌نها به پاڵپشتی میلیشیا سه‌ربازییه‌كانه و له‌ژێر چه‌تری ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی بانكی لیبیادا كار ناكات.
ڕوونیشیكرده‌وه، دیداره‌كانیشی نایاسایین و پێچه‌وانه‌ی كاری دیبلۆماسیه و به‌پێی یاسا ده‌بێت ئه‌م دیدارانه ته‌نها له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌وه ئه‌نجامبدرێن، و بۆیه ئه‌و سه‌ردان و دیدارانه به‌پێی ماده‌كانی 168 و 169 و 170 له یاسای سزادانی لیبیا تاوانن.
لای خۆیه‌وه فنوس رایگه‌یاند، ئه‌و دیدارانه نایاساین چونكه پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی لیبیا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه له‌سه‌ركار دوورخراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن لایه‌نه ده‌ره‌كیه‌كانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت بۆیه ئه‌و ره‌فتارانه ده‌كات.
كه‌ناڵی سكای نیوز بڵاویكرده‌وه، ئه‌و پاره‌یه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌ستی ده‌كه‌وێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی وڵاته‌كه‌ی به‌كاری ده‌هێنێت كه به‌پێی ئاماری په‌یمانگای ئاماری توركیا كه رۆژی سێ شه‌ممه بڵاویكرده‌وه كورتهێنانی بازرگانی له توركیا بۆ 102،7% به‌رزبۆته‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای ساڵانه و له‌مانگی ئایاردا 3،42 ملیار دۆلار بووه، هه‌روه‌ها لیره‌ی توركی له‌ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوودا بۆ نزمترین ئاست له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا دابه‌زی و 1% به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستدا و به‌های یه‌ك دۆلار گه‌یشته 6،8610 لیره.
سكای نیوز ده‌ڵێت ئه‌و پاره‌یه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌ستی كه‌وت به‌رهه‌می ده‌ستوه‌ردانه سه‌ربازییه‌كه‌ی بوو له لیبیا، ره‌مزی ئاغا ده‌ڵێت، حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌راج گرێبه‌ستی له بواره‌كانی وزه و نیشته‌جێبوون و پرۆژه‌ی تر له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركی واژۆكردووه و به‌های ئه‌و پرۆژانه ده‌گاته 5 ملیار دۆلار.