03:10 - 02/07/2020
چارەكە سەدەیەك بەسەر كۆمەڵكوژیی سربرینتستا تێدەپەڕێت
لە ناوەڕاستی نەوەدەكانی سەدەی ڕابوردوودا گەورەترین كارەسات كێشەی وڵاتە لەبەر یەك هەڵوەشاوەكانی یوگسلافیا بوو، وڵاتێك لە ناوەڕاستی ئەوروپادا گەورەترین پێشێلكاریی دژ بە مرۆڤایەتی تێدا ئەنجام درا، كۆمەڵكوژیی موسڵمانەكانی سربرینتسا لەنێو میدیاكانی هەموو جیهاندا دەنگی دابوویەوە، نزیكەی 40 هەزار كەس جینۆسایدكران و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان و مافی مرۆڤیش هیچیان لەدەست نەهات ناڕەزایەتی نەبێت.
25 ساڵ لەمەوبەر لە قوڵایی كیشوەری
ئەورپادا كارەساتێكی مرۆیی گەورەی ڕوویدا، هاوشێوەی ئەو كارەساتەی كە
ئەڵمانیای نازیی بەسەر جووەكانیدا هێنا بەڵام بە كەمێك جیاوازییەوە، سریبرینیتشای موسڵمان
نشین ڕووبەڕووی كارەساتی گەورەبوویەوە. وەك ئەنجیلۆس رۆبەرستونی نووسەر
دەڵێت تاوانی ئەوان هەر ئەوەندە بوو كە شوێنكەوتەی ئاینی ئیسلام بوون.
بە پێی سەرچاوەكان لە ساڵی 1995 دا هێزی سەربازیی و میلشیایی سربیەكان كارەساتی گەورەیان بەسەر
موسڵمانە بێچەكەكانی بۆسنەو هەرسكدا هێناوەو بووتە هۆی قڕكردن و لەناو بردنی زیاتر لە هەشت هەزاركەس
كە لەناویاندا ژن ومنداڵ و پیاوی بەتەمەنیان تێدابوو، ئەوە لە كاتێكدا هەموو
ئەوانەی كە لەناوبران لەژێر سایەو پاراستنی نەتەوەیەكگرتووەكاندا بوون لە
سریبرینیتشا. ئەوەی ئاگاداری ئەو ڕووداوانە نەبووبێت یان زانیاریی تەواوی
لەبارەیانەوە نەبێت زۆر قورسە باوەڕ بە وەها كارەساتێك بهێنرێت كەتیایدا هەزاران
كەس بوبنە قوربانی جیاوازیی بیروباوەڕی
ئاینی خۆیان.
لەناو بردنی ڕەچەڵەك، مانایەكی
ئاسان بۆ كوشتاری بە كۆمەڵ
كاتێك ژمارەیەك چەكدار دەنگیان
بەرزكردەوەو داوای سەربەخۆیی بۆسنەو هەرسكیان دەكرد لە ژێر دەسەڵاتی سربیادا كە
پێكهاتەیەكی هەمە لایەنەو جۆراوجۆر بوو، وەڵامی دەوڵەتی بۆسنە كوشتاری بەكۆمەڵی
ئەوان بوو، دەركردنی سەرجەم موسڵمانەكان بوو لە ماڵ و حاڵی خۆیان و دواتر بێ
بەزەییانە پەلاماریان دان لە شارو گوندەكانی خۆیان دەریان كردن و دواتر ئەوەی
كەوتە بەردەستیان سەرجەمیان لەناوبران. بەتایبەتی لە شارۆچكەی سریبرینیتشای
رۆژهەڵاتی بۆسنەوهەرسك و گوندو شارۆچكە و چیاو دۆڵ و دەشتەكانی دەوروبەریی كە
زۆرینەی ڕەهای ئەو ناوچەیە موسڵمان بوون.
ئەو جەنگانەی لە سەرەتای
نەوەدەكانی سەدەی ڕابوردوو ڕوویاندا لە لایەن هێزی سەربازیی سربیاو بە پشتیوانی و
دەست لەپشتدانی روسەكان بوو، كە بووە هۆی ئەوەی 70 هەزار موسڵمانی ئەو ناوچەیە ماڵ
و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن 296 گوند و شارۆچكە چۆڵبكەن و 3166 كەسیش سەرببڕێن و
بكوژرێن كەلەناویاندا ژن و منداڵ و بەتەمەن هەبوون.
كوشتن لەبەر شوناس:
هەرچەندە هێزی نەتەوە
یەكگرتووەكان لەناوچەكەدا هەبوون، بەڵام هێزی سربیەكان توانییان دەستیان بگات بەو
موسڵمانانەو تەنها لەبەر ئەوەی هەڵگری شوناسێكی دیكە بوون، جینۆسایدیان كردن، وەك
سەرچاوەكا باسی دەكەن 8372 كەس گیانیان لەدەستداوە، وەك سەرچاوەكان باسی دەكەن
هەرچەندە ژمارەیەكیان ویستوویانە ڕابكەن و خۆیان ڕادەستی ئەو مەرگە مسۆگەرە نەكەن،
بەڵام هێزی سربیەكان شوێنیان كەوتوون و كوشتوونیان، بەپێی سەرچاوەكان دەستدرێژی
سێكسی كراوتە سەر هەندێك لە ژنەكان و پاشان كۆمەڵكوژكراون. سەیرەكە لەوەدایە ئەو
سوپایەی كە نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ پاراستنی ئەوان داینابوو هیچیان پێنەكراو دواجار
ئەو كۆمەڵكوژییە گەورەیەی لێكەوتەوە كە تا ئێستاش شوێنەوارەكانی هەرماون و بووەتە
پەڵەیەكی ڕەش بە نێوچاوانی بێدەنگی ئەوروپیەكانەوە، لەبەر ئەوەی ئەوژمارەكەسە زۆرە
لەبەر ئەوەی هەڵگری بیروباوەڕێكی جیاواز بوون كۆمەڵكوژكران.
لەدوای 1995 ەوە چەندینجار كار
كراوە بۆ ئەوەی ئەو كارەساتە وەك جینۆساید بناسێنرێت، بەڵام سەری نەگرتووە تا
لەساڵی 2001 دادگای باڵای تاوانەكانی یوگسلافیا دانی بەوەدا ناوە ئەوەی لە
سربرینیتشا ڕوویداو تاوانی جەنگیی و كۆمەڵكوژییە،سەرۆكی ئەو دادگایە- تیۆدۆر
میرۆن- ڕایگەیاندووە بۆ دەستگرتن بەسەر بەشێك لە موسڵمانانی بۆسنەدا سوپای سربیا
هێرشی كردووەتە سەرناوچەكەیان و نزیكەی 40 هەزار كەسیان كەلەو ناوچەیە دەژیان
لەناوبراون، ئەوانەشی كەلەناوبراون وەك سیمبولی موسڵمانەكانی یوگسلفیا دێنە ئەژمار،
ئەو دادوەرە گوتوشیەتی: هێزەكانی سربیا سەرجەم زیندانیە بۆسنەییەكانیان لە یەكتریی
جیاكردووەتەوە، پیاو منداڵ و سەربازیی و مەدەنی ، پیرو گەنج ، دواتر ئەوانیان
كۆمەڵكوژكردووە، تەنها لەبەر ئەوەی ئەوانە خاوەنی بیروباوەڕو ئاینی جیاواز بوون..
ئەوە دانپێدانانی یەكەم بوو بۆ
ئەو تاوانە گەورەیە لە لایەن دادگای فەرمی یوگسلافیاوە.
بۆ ئەوەی دووبارە نەبێـتەوە:
دوای ئەو ڕووداوەی ساڵی 1995 تا
ئێستا بەشێكی لە ڕێكخراوە نێو دەوڵەتیەكان بە گشتی و هەندێك لە وڵاتانی
ئەسكەندناڤیا هاوكاریی خێرخوازیی و مرۆییان بۆ پاشماوەكانیان ناردووە، بەتاییەتی
بۆ ئەوانەی كە سڤیل بوون لە سەرایڤۆی پایتەختی بۆسنە، بۆ ئەوەی لەو حاڵەتە ناخۆشە
بیانهێننە دەرەوە. ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی كە بۆسنە لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا
پەیوەدندییەك دروست بكات و تا ئێستاش ئەوە پەیوەندییانەیان ماوە. وڵاتانی
ئەسكەندناڤیا كە زۆر نیگەرانی ئەو بارودۆخە بوون لە ناوەڕاستی ئەوروپادا ڕوویداوە،
لەڕێگە ڕێكخراوەكانیانەوە دەیانەوێت هەرچییان كردووە كارەساتی لەو شێویە دووبارە
نەبێتەوە، كە ئەوان بە كارەساتی دژ بە مرۆڤایەتی ناویان هێناوە.
تاوانباران كێ بوون؟
سلۆبۆدان میلۆسۆفیچ لە دایكبووی
1941 ، سەركردەیەكی دیكتاتۆری بۆسنەیی بوو، لە نێوان 1991 – 1997 سەرۆك كۆماری
سربیا بوو، دواتر 1997 تا 2000 بووە سەرۆكی كۆماری یوگسلافیا بوو، بەهۆی ئەوەی
بەلەگراد لەسەر بڕیاری ئەو بۆمباران كرا، دادگای لاهای نێو دەوڵەتی بڕیاری
دەستگیركردنی بۆ دەركردە، تاوانەكانی بریتی بوون لە كۆمەڵكوژیی ، گەندەڵی دارایی،
بەڵام لەبەر ئەوەی تاوانەكانی بە تەواوی لەسەر ساغ نەبوویەوە، بۆیە لە ژێر
چوادێریی تونددا لە ماڵەكەی خۆیدا
هێڵرایەوە تا لە رۆژی 11 ئازاری 2006 بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لە دەستدا.
نەتەوە یەكگرتووەكان:
ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان
بەپێی بڕیاری 1244 دەسەڵاتی بە ناتۆ دا، كە هێزێكی ئاشتیپارێز لە كۆسۆڤۆ جێگیر
بكات. هەروەها چاودێری ئاسایش و ڕەوشی مافی مرۆڤ لەو هەرێمە بكات و هاوكاری
دانیشتوانەكەی بكات بۆ گەڕانەوە بۆ سەر جێوڕێی خۆیان و كۆسۆڤۆش ئاوەدان بكرێتەوە.
هەر بەپێی ئەو بڕیارە، كۆسۆڤۆ خرایە ژێر بەرێوەبەرایەتییەكی كاتیی نەتەوە
یەكگرتووەكانەوە.
راگەیاندنی سەربەخۆیی:
لە 17/2/2008 دا پەرلەمانی كۆسۆڤۆ
سەربەخۆیی كۆسۆڤۆی راگەیاند، سەرەرای قایل نەبوونی سربیا و رووسیا. سربیا و رووسیا
پێداگریان دەكرد، كە كۆسۆڤۆ هەروا هەرێمێكی ئۆتۆنۆمی سەر بە سربیایە و ئەوان
هەرگیز ددان بە سەربەخۆیی كۆسۆڤۆ دانانێن. سەرەڕای نارەزایی سربیا و رووسیای
ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش، 111 دەوڵەت، لە نێویاندا ئەمركا ددانیان بە سەربەخۆیی
كۆسۆڤۆ دانا.