له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه ئه‌مریكای لاتین كۆمه‌ڵێك جموجۆڵی به خۆیه‌وه بینی و دواتر دیكاتۆری ناوداری كوبا باتیستا كارێكی كرد كه چێ گیڤارا په‌یوه‌ندی بكات به فیدڵ كاسترۆوه ده‌سته‌یه‌كی شۆڕشگێڕی پێك بهێنن دژی زوڵم و سته‌می ئه‌و دیكتاتۆره، چێ گیڤارا پزیشك و نووسه‌ر و بیرمه‌ند بوو. له چاو زۆربه‌ی هاوه‌ڵاكانیدا سیاسی و سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی كه دوژمنه‌كانی به ناوهێنانی ده‌تۆقین. ده‌گوترێت شۆڕش به گوڵ به‌خشینه‌وه ناكرێت مرۆڤی تێدا ده‌كوژرێت و ژیانی هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌كان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه. چێ گیڤارا هه‌زاران كه‌س به ناوی ئه‌وه‌وه كراون. چێ گیڤارا دوای به ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كه‌ی و ڕووخاندنی دیكاتۆره ناوداره‌كه‌ی كوبا له لە بۆلیڤییا دا ھێزەکانی بارینتۆس له ماڵێكدا لە نزیکی (هیگوراس) چێ دەگرن. لە رۆژی 9ی تشرینی یەکەمی 1967، کاتژمێر1:10 خولەکی پاش نیوه‌ڕۆ بە فەرمانی ئەمریکا و ئەرێنیتی سەرۆک کۆماری ئەو سەردەمەی بۆلیڤییا، له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌ربازێك به ناوی (ماریۆ تێران) نۆ فیشه‌كی پێوه‌نراو كۆتای به ژیانی هات. چێ گیڤارا له‌نێوان ئه‌فسانه و ڕاستی له گۆڤارێكی فه‌ره‌نسی به ناوی(ئێسكپرێس) وێنه‌یه‌ك بڵاوكراییه‌وه كه وێنه‌ی چێ گیڤارا و هاوڕێ نزیكه‌كانین به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له كوبا له‌گه‌ڵیدا بوون. ئه‌و كاته شۆڕشگێڕان به‌ڕابه‌رایه‌تی فیدڵ كاسترۆ و سه‌ركردایه‌تی چێ گیڤارا بوو. دواتر هه‌ندێك له‌و هاوڕێیانه‌ی چێ گیڤارا جیابوونه‌وه و داوای مافی په‌ناهه‌نده‌یان له ئه‌مریكا كرد. یه‌كێك له‌و هاوڕێیانه‌ی چێ گیڤارا كه ناوی" لویزانۆ میدینا" ئێستا 81 ساڵه ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ شۆڕشگێڕان بووه، ئه‌ركی ئه‌وه" ته‌ته‌ر" واته نامه‌به‌ری نێوان كاسترۆ و هاوكارانی بووه سه‌باره‌ت به گیڤارا ده‌ڵێت" تا بڵێی توندوتیژ و هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ هه‌موواندا ناخۆشبوو. له‌وه‌ش مه‌ترسیدارتر ئه‌وه بووه كه گیڤارا بكوژ بوو یان فه‌رمانی كوشتنی بۆ خه‌ڵك ده‌رده‌كرد." ئه‌و هاوڕێیه‌ی چێ گیڤارا ده‌ڵێت" گیڤارا ئه‌وه‌نده پیاوكوشتنی به‌لاوه ئاسان بووه، ڕێك وه‌كو ئه‌وه وابوو كه په‌رداخێك ئاو بخواته‌وه." به‌ڵام (ئه‌وگستین سوپریرۆن) كه ته‌مه‌نی ئه‌ویش 81 ساڵه یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌نووس بووه كه لێدوانه تایبه‌تیه‌كانی كاسترۆ و گیڤارای وه‌رگرتووه باوه‌ڕی وایه كه چێ گیڤارا نه‌یتوانیووه خۆشه‌ویستی خۆی له دڵی هاوڵاتیانی كوبا جێگا بكاته‌وه. چونكه هاوڵاتیانی كوبا ئه‌ویان به جیاواز ده‌بینی، چونكه چێ گیڤارا( ئاڵۆز، خۆپارێز، كه‌له ڕه‌ق و ناڕاشكاو) بووه. ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه كوبییه ئه‌و رۆژه‌ی به بیر دێته‌وه كه شۆڕشی كوبا سه‌ركه‌وت و چۆن كاسترۆ فه‌رمانی كردووه كه چێ گیڤارا بكرێته سه‌ركرده و به‌رپرسی قه‌ڵای دێرینی (كابانا) كه دواتر بووه گه‌وره‌ترین زیندانی كوبا به شێوه‌یه‌كی قێزه‌ون له‌ناو خه‌ڵكیدا باسده‌كرا. كاسترۆ بۆیه متمانه‌ی به چێ گیڤارا هه‌بوو ده‌یزانی هاوڕێكه‌ی به‌رامبه‌ر دوژمنانی شۆڕش چه‌ند توندوتیژه. سوپه‌ریرۆن باس له‌وه ده‌كات كه چێ گیڤارا سه‌دان كه‌سی ده‌نارده گۆڕه‌پانی له سێداره‌دان به بێ ئه‌وه‌ی گوێ له‌و كه‌سانه بگرێت كه به‌رگری له خۆیان ده‌كه‌ن و خۆیان به بێ تاوان ده‌زانن. له به‌رواری سێی كانوونی دووه‌می 1959 تاوه‌كو 26ی تشرینی دووه‌می 1959 ناوی چووه‌وه مێژووه‌وه به‌وه‌ی "گه‌وره‌ترین قه‌سابی شۆڕشی كوبا" هیچ كه‌سێك ڕكابه‌رایه‌تی نه‌كرد جگه له ڕائولی برای فیدڵ كاسترۆ. به پێی گووته‌ی كه‌سێك له‌و شایه‌تحاڵانه‌ی زیندان ئه‌و ماوه‌یه‌ی چێ گیڤارا به‌رپرسی ئه‌و زیندانه بووه ژماره‌ی زیندانیان 900 كه‌س بووه. ڕۆژانه فه‌رمانی كوشتنی بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌رده‌كرد نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر له‌گه‌ڵ حكومه‌تی بوون، به‌ڵكو ئه‌وانه ئۆپۆزسیۆنی ئاشتیخوازی سیاسی بوون. چێ گیڤارای خوێن‌ڕێژ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌دان كه‌س له زیندانه‌كانی كوبا كوژران، ئه‌و به‌رده‌وامبوو له گه‌شتی كوشتن و خوێنمژی نه‌یارانی نه‌ك به ته‌نیا له زیندانه‌كان به‌ڵكو له كێڵگه و دارستانه‌كانی پۆلیڤیاش. ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیانی كوشت و ڕفاند كه زۆبه‌یان جووتیاره‌كانی پۆلیڤیا بوون. چێ گیڤارا له یاداشتنامه‌كه‌یدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی "ئازاری"ی جوتیارانی داوه، چونكه به قسه‌ی چێ گیڤارا ئه‌وانه "به‌كرێگیراوی سه‌رمایه‌داری"بوون. هه‌ندێك له‌و جوتیارانه‌ش ناپاكیان به‌رامبه‌ر چه‌كداره‌كانی چێ گیڤارا كردووه و لای ده‌سه‌ڵاتدارانی پۆلیڤیا هه‌واڵیان لێیان داوه. چێ گیڤارا فه‌رمانی گولـله‌بارانكردنی 20 كه‌سی له سانتاكلارا درا كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی كوباوه. ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی تیمه‌كه‌ی كۆتا هێرشیان كرده سه‌ر دورگه‌كه. له‌وێ 178 كه‌سی له زیندانیانی جه‌نگه‌ڵی كابانا گولـله‌باران كرد. چۆن یوتمیۆ ده‌كوژێت؟ چێ گیڤارا ده‌ڵێت" من له جه‌نگه‌ڵه‌كانی كوبام، زیندووم و تینووی خوێنم" "له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر گومانێك. یه‌كسه‌ر بكوژن." "ته‌قه بكه‌ن هیچ مه‌كوژن جگه له مرۆڤ" چێ گیڤارا سه‌ربازێكی به‌ناوی "یوتمیۆ" ده‌كوژێت چونكه گومانی هه‌بوو كه ناپاكی له چێ گیڤارا ده‌كات. گومانه‌كه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ نه‌بوو ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی سه‌لماندی ئه‌و گوته‌یی كه ده‌ڵێت" له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر گومانێكدا یه‌كسه‌ر بكوژه." ئه‌م گوته‌ی خۆی كردبوو به یاسای ژیانی. نه‌ك ته‌نیا كوشتی به‌ڵكو شته‌كانیشی برد و دواتر شانازی پێوه ده‌كرد و له یاداشتنامه‌كه‌ی خۆیدا نووسیوویه‌ته‌وه. چێ گیڤارا سه‌باره‌ت به كوشتنی ئه‌و سه‌ربازه‌ی خۆی ده‌ڵێت" كێشه‌كه‌م به‌وه چاره‌سه‌ركرد فیشه‌كێكی عه‌یار 32م نابه كه‌له‌یه‌وه له لایی ڕاستیه‌وه بۆ ناو مێشكی چوو. هه‌ندێك جوڵا. ده‌ستم كرد به بردنی شته‌كانی. نه‌متوانی كاتژمێره‌كه‌ی ده‌ستی بكه‌مه‌وه، چونكه به‌ستبووی به قایشه‌كه‌ی پشتیه‌وه. پێش ئه‌وه‌ی گیانی ده‌ربچێت سه‌ری به‌رزكرده‌وه و پێی گووتم" به‌هێزه‌و له ده‌ستم بیكه‌ره‌وه سوودی چییه؟" شته‌كانیم برد و بووم به خاوه‌نی." دادپه‌روه‌ری لای چێ گیڤارا ئه‌و ده‌ڵێت كاتێك كه‌سێك ده‌نێرینه به‌رده‌م په‌تی سێداره ئیتر پێویست به بڕیای دادوه‌ر ناكات ئه‌وه ڕێكارێكی كۆنی بۆرژوازی كۆنه‌پارێزانه‌یه. ئه‌مه شۆڕشه شۆڕشیش ده‌بێت ببیته ئامێرێكی سارد بۆ كوشتن. " حه‌زم به چاكه‌كاری نییه له نامه‌یه‌كدا بۆ دایكی كه له‌به‌رواری 15ی ته‌مموزی 1956 نووسیوویه‌تی" من مه‌سیح نییم. حه‌زم له چاكه‌كاری نییه. من پێچه‌وانه‌ی هه‌موو شته‌كانی مه‌سیحم. ئه‌وانه‌ی چاكه‌كارن هیچ به‌هایه‌كیان نییه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕی پێده‌كه‌ن. به‌و چه‌كه‌ی ده‌ستم ده‌جه‌نگم و له‌بری ئه‌وه نایه‌م بپاڕێمه‌وه و خاچ بكێشم." چێ گیڤارا و كچ كاتێك چێ گیڤارا كچی دووه‌می له‌دایك ده‌بێت، ئه‌و له ده‌ره‌وه‌یه بۆیه به برووسكه ئاگاداری ده‌كه‌نه‌وه كه منداڵیان بووه له برووسكه‌كه‌دا ده‌نووسن:- جه‌نابی سه‌ركرده پیرۆزه كچێكتان بووه. ئه‌گه‌ر كچه له په‌نجه‌ره‌وه فڕێی بده‌نه ده‌ره‌وه. (وه‌ڵامه‌كه‌ی بۆ ژنه‌كه‌ی ناردۆته‌وه). درۆ به‌ناوی چێ گیڤاراوه له یاداشتننامه‌كه‌ی چێ گیڤارا كه (ئێچ، ئای، ڕۆس، كه‌ی، بی) دایڕشتۆته‌وه باس له‌وه ده‌كات كه چێ گیڤارای پاڵه‌وان له‌به‌رامبه‌ر جه‌لاده‌كانی وه‌ستاوه‌ته‌وه. له كۆتا به‌شی ئه‌و یاداشتانامه‌یه‌دا باس له‌وه‌ده‌كات كه چێ گیڤارا دوای شه‌ڕكردنی بۆ ماوه‌ی شه‌ش كاتژمێر له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا ده‌گیرێن. دوای ده‌ستگیكردنه‌كه‌ی چێ گیڤارا تووڕه ده‌بێت له‌و سه‌ربازانه‌ی كه ده‌ستگیركردوون داوا ده‌كات جگه‌ره و ده‌رمان و پێداویستی بۆ بهێنن. ئه‌وانیش كه نیگاكانی چێ گیڤارا ده‌بینن ده‌ترسن و به قسه‌ی ده‌كه‌ن. له پڕ ئه‌فسه‌رێكی ئه‌مریكی دێت بۆكسێك له چێ گیڤارا ده‌دات، ئه‌ویش شه‌قێك له قاچی هه‌ڵده‌دات. پاشان ئهمریكیهكه فه‌رمان ده‌كات بیكوژن و ڕزگاریان له‌م دێوه ببێت، بۆیه سه‌ربازێك به په‌له پروزه بڕێك فیشه‌ك به چێ گیڤاراوه ده‌نێت و له ترسا ڕاده‌كات. پرسیاره‌كه لێره‌دایه كێ له‌گه‌ڵ چێ گیڤارا بووه ئه‌م قسانه‌ی باسكردووه؟ ئه‌وكه‌سه كێبووه له بری چێ گیڤارا بیری كردۆته‌وه و ونووسیووه‌تی؟ خۆی له ڕاستیدا به پێی گێڕانه‌وه‌ی یه‌كێك له‌و سه‌ربازانه كاتێك چێ گیڤارا ده‌گیرێت داوا له سه‌ربازه پۆلیڤییه‌كان ده‌كات نه‌یكوژن چونكه ئه‌گه‌ر به‌زیندووی بمێنتێه‌وه ده‌توانن به پاره بمفرۆشن. ده ڕاستی له‌سه‌ر ژیانی چێ گیڤارا 1-ناوی ڕاسته‌قینه‌ی چێ گیڤارا نییه به‌ڵكو ناوی( ئه‌رنستۆ لینچ"ه. 2-حه‌زی به خۆشۆردن نه‌بووه، هه‌فته به هه‌فته جله‌كانی گۆڕیووه. 3-هیوایه‌تی خوێندنه‌وه و یاری شه‌تڕه‌نج بووه. 4- زۆرێك له ئێمه وا ده‌زانین كوبییه به‌ڵام ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ئه‌رجه‌نتینه و باوكی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئیره‌ندلییه. 5- ساڵی 1953 كۆلێژی پزیشكی ته‌واو كردووه، له كاتی خوێندنی پزیشكی زۆر گرنگی به نه‌خۆشی "گولی"ی داوه. 6- ساڵی 1964 بۆیه‌كه‌مین جار له ئه‌مریكا و له‌ناو باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گوتارێكی سه‌باره‌ت به پاكتاوی ڕه‌گه‌زی پێشكه‌ش كرد كه ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ی كرد. 7-دووجار ژنی هێناوه و چوار منداڵی هه‌بووه. 8- كاتێك كوژرا، هه‌ردوو ده‌ستیان بڕییه‌وه ناردیان بۆ ئه‌رجه‌نتین تاوه‌كو به‌راوردی ده‌ستی بكه‌ن به په‌نجه‌مۆره‌كه‌ی تاوه‌كو له ڕاست و درووستی مه‌رگی دڵنیاببنه‌وه، دواتریش هه‌ردوو ده‌سته‌كانی نێردرا بۆ كوبا. 9- چێ گیڤارا بۆته لۆگۆیه‌كی گه‌وره‌ی بازرگانی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خۆی ڕقی له سه‌رمایه‌داری بوو. زۆریش ڕقی له‌وێنه گرتن بووه، یه‌كجار نه‌بێت وێنه‌یه‌كی گرتووه به كڵاوێكی ڕه‌ش و ئه‌ستێره‌یه‌كی سووره‌وه نه‌یزانی ئه‌و وێنه‌یه ده‌بێته هه‌وێنی هه‌زاران ڕیكلامی بازرگانی. 10-هه‌موو به‌یانیه‌ك له كوبا خوێندكاران سوێند ده‌خۆن كه وه‌كو چێ گیڤارا ببنه پاڵه‌وان و پارێزری وڵاته‌كه‌یان.
تورکیا چەندە جدییە عێراقیش هەر ئەوەندە!
عێراق؛ پڕۆژەی فاوی گەورە کوردستان؛ دوو بەرەکی بەردەوام !
بنەچەى پەتاکە لە کوێوە سەرچاوەى گرتووە؟
مرۆڤ لە بەخێوکردن زیاتری دەوێت