02:20 - 10/06/2020
ئه‌و ئهستێرهناسهى كاتى كۆتایى زه‌ویى پێشبینیكردبوو
نوسه‌رێكی میسری به‌ناوی ئه‌حمه‌د خالد توفیق، كتێبێكی ده‌رباره‌ی میشیل دی نوستراداموس نوسیوه، نوسه‌ره میسرییه‌كه هه‌وڵیداوه په‌رده له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و پیاوه لابدات كه ساڵی 1555 پێشبینیه‌كانی خۆی ده‌رباره‌ی جیهان له‌كتێبێكدا نوسی كه تا به ئه‌مڕۆ ده‌گات جێگه‌ی مشت و مڕه.
ئه‌حمه‌د خالد له كتێبه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كه نوستراداموس توانیویه‌تی ئاینده ببینێت له‌رێگه‌ی گه‌شتكردن به كاتدا، و دواتر له‌باره‌ی ئاینده‌وه نوسیویه‌تی، نوستراداموس پێشبینیكردووه ساڵی 2019 سه‌ره‌تای كۆتایی جیهان ده‌ست پێده‌كات و شه‌ڕێك دروست ده‌بێت كه سێ ده‌یه ده‌خایه‌نێت و جیهانیش به‌ته‌واوه‌تی له‌ساڵی 3797 كۆتایی دێت.
ئه‌و جه‌نگه‌ی نوستراداموس پێشبینیكردووه كه له 2019 ده‌ستپێبكات، به‌پێی شیكه‌ره‌وان جه‌نگی جیهانی سێیه‌م و له‌نێوان هێزه گه‌وره‌كانی جیهان دروست ده‌بێت، گریمانه‌ی ئه‌وه‌ش هه‌یه كه‌سێك كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات ده‌جاله ده‌ربكه‌وێت، به‌ڵام ئاڕاسته‌ی ئه‌و شه‌ڕه له‌لایه‌ن جه‌سته‌یه‌كی ئاسمانیه‌وه ده‌گۆڕدرێت كه به‌رزه‌وی ده‌كه‌وێت و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری قوربانی لێبكه‌وێته‌وه و خوێنی زۆر برژێت، به‌هۆیه‌وه لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كان ناچار ده‌بن شه‌ڕه‌كانیان بوه‌ستێنن و له‌به‌رژه‌وه‌ندی رۆژهه‌ڵات له‌سه‌ر حسابی رۆژئاوا، له‌دوای ئه‌م قۆناغه خراپه قۆناغێكی باش ده‌بێت كه تێیدا سه‌ركرده سیاسیه‌كان گرنگی به‌رێككه‌وتن ده‌ده‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ش و هه‌وا بده‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی نوێ ده‌دات بۆ ژیان، تا ساڵی 3797 ئه‌م دۆخه به‌رده‌وام ده‌بێت.
بۆچی نوستراداموس ئه‌و پێگه‌یه‌ی هه‌یه؟
له‌مێژه زۆر كه‌س هه‌وڵده‌ده‌ن وه‌ها خۆیان ده‌ربخه‌ن كه توانای پێشبینییان هه‌یه و شتی نادیار و نه‌زاندراو ده‌زانن، نوستراداموس تاكه كه‌س نییه كه ئه‌وه‌ی به‌ڕوونی گوتووه، و باسی تواناكانی خۆی بۆ پێشبینیكردنی ئاینده باسكردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری پادشای كۆن و نوێ گرنگی زۆریان به ئه‌ستێره‌ناسه‌كان داوه و هه‌وڵیان داوه له‌ده‌وری خۆیان كۆیان بكه‌نه‌وه و ئاگاداریان بكه‌نه‌وه له رۆژانی داهاتوو، بۆ ئه‌وه‌ی رۆژه باشه‌كانیان پێ بڵێن بۆ ئه‌وه‌ی باشترین رۆژه‌كان بۆ گه‌شتكردن و پێشكه‌شكردنی وتار و جێگره‌وه‌ی دیاری بكه‌ن، به‌ڵام نوستراداموس بۆ ماوه‌یه‌كی دووروودرێژ له‌سه‌ر كورسی ئهستێرهگرهوهیهكی به‌ناوبانگ دانیشت، و پێشبینیه‌كانی گه‌یشتنه هه‌موو جیهان، و چه‌ندین ناوه‌ندی بڵاوكردنه‌وه گرنگیاندا به بڵاوكردنه‌وه‌ی پێشبینیه‌كانی و چه‌ند كتێبێك ده‌رباره‌ی پێشبینیه‌كانی نوسران.
پێشبینیه‌كانی نوستراداموس له‌رێگه‌ی چه‌ند دێره شیعرێكهوهن كه لێكچوونی ناڕوونیان تێدایه، ئه‌مه‌ش وایكردووه چه‌ندین كه‌س لێكدانه‌وه بۆ پێشبینیه‌كانی بكه‌ن، و ئه‌و لێكدانه‌وه له‌داهاتووشدا به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سێكی زیره‌ك بووه توانیویه‌تی كۆد بۆ ووشه‌كانی دابنێت بۆ ئه‌وه‌ی رێكیان بخات له‌گه‌ڵ ڕووداوه دیاره‌كانی مێژوو و مرۆڤایه‌تی و سیاسه‌ت.
هه‌ندێك له پێشبینیه‌كانی مێشكی ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵكردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كان یه‌كیان گرتۆته‌وه و ڕوویانداوه به‌نمونه نوستراداموس ده‌ڵێت ( له قوڵایی ئه‌وروپای رۆژئاوا منداڵێك بچوك له خێزانێكی هه‌ژار له‌دایك ده‌بێت، كه به‌زمانه‌كه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك فریو ده‌دات و دواتر ناوبانگه‌كه‌ی به‌ره‌و جیهانی رۆژهه‌ڵات ده‌روات، به شه‌ڕانگێزی و وه‌حشیه‌ت و برسیه‌تی ڕووباره‌كان ده‌بڕێت، له قه‌فه‌سێكی ئاسنینه‌وه وێنه‌ی كه‌سێكی گه‌وره ده‌كێشن، منداڵانی ئه‌ڵمانیا هیچ تێبینیه‌ك ناكه‌ن).
به‌قوڵ بوونه‌وه له‌و پێشبینیه‌ی نوستراداموس ده‌رده‌كه‌وێت مه‌به‌ستی ئه‌دۆڵف هیتله‌ر بووه كه ساڵی 1889 له‌خێزانێكی هه‌ژاری ئه‌وروپای رۆژئاوا له‌دایك بووه، له‌رێگه‌ی وتاردانی كاریگه‌رانه بووه سه‌ركرده‌یه‌كی شه‌عبی و توانای خه‌ڵكێكی زۆر له‌ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه.
له پێشبینیه‌كانی تری ئه‌و ئه‌ستێره‌ناسه باسی شار و ژماره‌ی كردووه و گوتویه‌تی:" خوێن له له‌نده‌ن ده‌روات و ئاگر له 66 ده‌كه‌وێت و ئافره‌تێكی گه‌وره له پێگه گه‌وره‌كه‌ی لاده‌برێت و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هه‌مان پێكهاته ده‌كوژرێن". له لێكدانه‌وه‌كانی ئه‌و پێشبینیه ده‌رده‌كه‌وێت ساڵی 1666 ئاگرله نانه‌واخانه‌یه‌كی بچوكی له‌نده‌ن كه‌وته‌وه و تا زۆرینه‌ی له‌نده‌نی نه‌گرته‌وه نه‌وه‌ستا، زیاتر له‌سێ رۆژ ئه‌و ئاگره به‌رده‌وام بوو.
ئه‌و پێشبینیانه پێگه‌ی زیاتریان پێدا، هه‌روه‌ك له‌ژیانی خۆیدا چه‌ند پێشبینی كردووه و پێشبینیه‌كانی ته‌نها ئه‌وانه نین كه له‌كتێبه‌كه‌یدا كورت ناكرێنه‌وه، كه به‌ناونیشانی " كتێبی پێشبینیه‌كان" نوسیویه‌تی.
كاتێك نوستراداموس له ئیتاڵیا بوو راهبێكی گه‌نج به‌ناوی فیلیس بریتی ده‌بینێت، له‌به‌رده‌میدا چۆك داده‌دات و به قه‌داسه‌تی پاپا بانگی ده‌كات، ساڵی 1585 ئه‌و كه‌سه ده‌بێته پاپا و پێگه‌ی پاپا سیكستوسی پێنجه‌م وه‌رده‌گرێت.
نوستراداموس هاوكار بوو له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری تاعون
ژیانی منداڵیی له فه‌ره‌نسا زۆر ڕوون نییه و ئه‌وه‌ی له‌باره‌یه‌وه ده‌زاندرێت ئه‌وه‌یه كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا توانایه‌كی تایبه‌تی هه‌بووه بۆ فێربوون و توانیویه‌تی بنه‌ما و زانسته‌كانی لاتینی و یۆنانی و عبری و بیركاری فێربێت له‌كاتێكدا هێشتا ته‌مه‌نی منداڵ بووه، ئه‌وه‌ش به‌هاوكاری باپیری كه یه‌هودی بووه له‌سه‌ر كلتوری یه‌هودی كۆن و زانسته ئاسمانییه‌كان رۆیشتووه، هه‌روه‌ها فێری زانستی ئه‌ستێره‌ناسی كردووه و توانای له‌بواره‌كانی نوسین ده‌رباره‌ی چاره‌نوسی مرۆڤ پێ به‌خشیوه.
بۆیه بڕیارده‌دات كه تایبه‌تمه‌ندی ئه‌ستێره‌ناسی هه‌ڵبژێرێت، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بوون له‌خوێندنی پزیشكی مرۆڤی، به‌ڵام له‌هه‌ر زانكۆیه‌ك كه بۆی ده‌چوو رووبه‌ڕووی كێشه ده‌بووه‌وه، به‌هۆی ده‌ربڕینی بیروباوه‌ڕه ئاینییه‌كان و تواناكانی بۆ چاره‌سه‌ری مرۆڤ له‌رێگه‌ی ده‌رمانی گیاییه‌وه، هه‌روه‌ها یارمه‌تی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری تاعونی داوه كه له‌و كاته‌دا بڵاوبۆته‌وه.
له‌و ساڵانه‌ی كه له‌زانكۆ فه‌سڵكرا، نوستراداموس له فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ری توش بووانی نه‌خۆشی تاعون بووه و بۆ ئه‌مه‌ش ده‌رمانی ئه‌وتۆی به‌كارهێناوه كه له‌وكاته‌دا نه‌زاندراو بووه، هه‌روه‌ها لهچارهسهرهكانیدا پشتی به چه‌ند ده‌رمانێك ده‌به‌ست كه له مس دروست ده‌كران، هه‌روه‌ها به‌نه‌خۆشه‌كانی ده‌گوت ئه‌و جل و به‌رگانه له‌به‌ر بكه‌ن كه به‌سیر تهڕكراون، ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى كه به‌قورسی دووچاری تاعون نه‌ده‌بوون ده‌رمانێكی پێ ده‌دان كه ناوی " حه‌بی گوڵً" بوو كه به ڤیتامین سی ده‌وڵه‌مه‌ند بوو ئه‌وه‌ش وایده‌كرد نه‌خۆشه‌كان تاراده‌یه‌ك پشوو بده‌ن.
به به‌رده‌وامی ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی به‌كاری ده‌هێنا جێگه‌ی سه‌رنج بوو، تا ئه‌و كاته‌ی نوستراداموس بووه یه‌كێك له به‌ناوبانگترین چاره‌سه‌ركاره سروشتییه‌كان و له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه پاره‌ی پێ ده‌درا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت له‌كاره پزیشكییه‌كانی، له‌لایه‌ن زۆر له‌زاناكانه‌وه داوای لێكرا بۆ ئه‌وه‌ی كاری له‌گه‌ڵ بكه‌ن له‌وانه‌ش به‌ناوبانگترینیان " گول سیزار سالیجر" له باشوری رۆژئاوای فه‌ره‌نسا، كه یه‌كێك بوو له زانا و پزیشكه‌كانی ئیتاڵیا و به‌شێكی زۆری ژیانی پیشه‌یی خۆی له فه‌ره‌نسا به‌سه‌ربرد.
نوستراداموس، له‌كاری پزیشكی و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی تاعون به‌رده‌وام بوو ته‌نانه‌ت دوای پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌ری و دروستكردنی خێزان و له‌دایك بوونی شه‌ش منداڵی، دوو كتێبی ده‌رباره‌ی پزیشكی و تاعون نوسی، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستی كرد به گرنگی دان به‌شته نه‌زاندراو و نهێنییه‌كان له‌زانستی پزیشكی دووركه‌وته‌وه و بۆماوه‌ی چه‌ندین كاتژمێر له‌به‌رده‌م قاپی پڕ له‌ئاو و دره‌خت داده‌نیشت، و ده‌یگوت ئه‌وه پێشبینی پێ ده‌به‌خشێت.
له ساڵی 1550 یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی كرد بۆ سه‌لماندنی ئه‌و پێشبینیانه و یه‌كه‌م رۆژمێری پێشبینیه‌كانی فه‌له‌كی بۆماوه‌ی یه‌ك ساڵ نوسی، رۆژ ژمێره‌كانی ئه‌و كاته زیاتر ئه‌وانه‌بوون كه زانیاریان ده‌دایه جوتیاران و بازرگانان بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانیان بكه‌ن، پێشبینیه‌كانی ئه‌م ئهستێرهزانه به‌خێرایی له‌ته‌واوی فه‌ره‌نسا بڵاوبۆوه و بووه جێگه‌ی سه‌رنج، ئه‌مه‌ش نوستراداموسی هاندا كه كتێبی زیاتر بنوسێت و تا بووه ئه‌و ئه‌ستێره‌ناسه به‌ناوبانگه‌ی ئه‌مرۆ ئێمه ده‌یناسین.
له‌كۆتا رۆژكانی ژیانیدا كه‌س نه‌بوو یارمه‌تی نوستراداموس بدات وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و یارمه‌تی زۆركه‌سی دا بۆ چاره‌سه‌ر، ئه‌و به‌ده‌ست برین و هه‌وكردنی جومگهكانیهوه ده‌یناڵاند بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ژیانیدا به‌ڵام له‌كۆتایدا دۆخی ته‌ندروستی زۆر خراپ بوو، بڕێكی زۆری شله‌ی زیانبه‌خش له‌ژێر پێستی كۆبۆوه و جه‌سته‌ی ووشك بۆوه، تا ئه‌وكاته‌ی شه‌وێك بهیاریدهدهرهكهی ده‌ڵێت به‌یانی و له‌گه‌ڵ هه‌ڵهاتنی تیشكی خۆر من به‌زیندووی نابینیته‌وه، ئه‌وه‌بوو به‌یانی كه یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی ده‌چێت نوستراداموس كۆچی دوای كردبوو.
نوستراداموس كێیه؟
میشیل دی نوستراداموس له 14ی ئه‌یلولی ساڵی 1503 له‌فه‌ره‌نسا له‌دایك بوو، ساڵی 1534 ژیانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچێك له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناودار پێكهێناوه له 2ی ته‌موزی ساڵی 1566 كۆچی دوای كرد، و له‌دوای خۆی پاره‌یه‌كی زۆر و سه‌روه‌ت و سامانێكی گه‌وره‌ی به‌جێهێشت، ته‌رمه‌كه‌ی له‌شارۆچكه‌ی ساڵونی فه‌ره‌نسا نێژرا.