04:43 - 26/05/2020
ئایا کۆرۆنا شێوەی ئەوروپا سەر لە نوێ دادەڕێژێتەوە ؟
سه‌رباری ئەو كاولكارییانەی دروستی کردووە،ڤایرۆسی كۆرۆنابه
شێوەیەکی مه‌ترسیدار،سنووری نێوان وڵاتهئەوروپییەكان دادەڕێژێتەوە، هەرله پاشهكشەپێكردنی
ژینگه‌دۆستییه‌وه بۆ سه‌پاندنه‌وه‌ی ڕێكاره‌كانی سنووره جوگرافییه‌كان، ته‌نگژه‌ی كۆرۆنا هه‌ڵكشانی
گرژیی و قه‌یرانه‌كان خێراتر ده‌كات و ئەگەریش هەیە ببێته‌هۆی کردنەوەی گرێوگۆڵەکانی ئه‌وروپا.
چارلز گرانتی به‌ڕێوبه‌ری ناوه‌ندی چاكسازی ئەوروپا له
وتارێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی ده‌ڵێت: هێشتا له به‌شه‌كانی یه‌كه‌می
چیرۆكی ڤایرۆسی كۆرۆناداین، بۆیه جارێ زووه بۆبڕیاردان له‌سه‌ر كاریگه‌رییه‌كانی،
به‌ڵام ده‌توانین سه‌رنجی ئه‌و شه‌ش خووه نهرێنییهبدهین كه له ئه‌وروپادا
بڵاوبووه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده ئه‌و خووانه پێش هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ
ده‌ركه‌وتن به‌ڵام له ئێستادا خێراترده‌بن کە به چه‌ندین شێوه‌ی جیاواز یارمه‌تیده‌ری حزبه پۆپۆلیستهكانن كه دژی یەکێتیی ئه‌وروپان
و پره‌نسیپه‌كانیان بریتییه له ئابووریه‌كی به‌هێزتری ناوچه‌یی، سنوری جوگرافی
توندڕه‌و و دژایه‌تیكردنی ڕێكاره ژینگه دۆستییهكان.
بە بڕوای نووسەر پاش ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند تایبەتمەندی و
دۆخێک لە ئەوروپادا سەرهەڵدەدات و لەم ئاستانەدا خۆی دەبینێتەوە؛
1- پاشه‌كشەی به جیهانیبوون
ته‌نگژه‌ی كۆرۆنا ده‌نگی ئه‌و وڵاته ئەوروپاانهی
زوڵاڵتر كرد كه له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی و خۆدابینی ئه‌وروپادان، به‌ر له هاتنی ئه‌م
ڤایرۆسه‌ش له‌گه‌ڵ پاشه‌كشه‌ی بهجیهانبووندا بوون له‌ڕووی پاڵپشتی و دابینكردنی
كاڵا و پێداویستییه‌كان، ئه‌وه‌ش پاش ده‌ركه‌وتنی مه‌ترسیداریی سیاسه‌تی دۆناڵد تره‌مپ بۆ سه‌ر شمهكگۆڕكێی
جیهانی و پاشه‌كشه‌ی وڵاتی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا.
باری ئابووریش گرنگی خۆی هه‌یه، به‌تایبه‌تی له
كاتێكدا جیاوازی موچه لەنێوان وڵاته كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی وه‌ك چین و وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان
كه‌متر دەبێتەوە، ئه‌وه‌ش گرنگی بهرههمهمهێنان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه‌مده‌كاته‌وه.
له‌ئێستاشدا دڵه‌ڕاوكێ لهوبارهیهوە زیادبووه به
تایبه‌تی له‌ڕووی ئاڵوگۆڕكێی پێداویستی ته‌ندروستییه‌وه و ته‌نانه‌ت پیشه‌سازی ئۆتۆمبێلیش، سه‌رباری
گومانه‌كان له‌سه‌ر دامه‌زراوه چینییه‌كان كه پشتگیری سه‌ربه‌خۆیی وه‌به‌رهێنان
ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ئەوروپا.
2. سیاسه‌تی
به پێشینهكردنی نه‌ته‌وه
پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پایتهختهكانیش زیاتر بووه به‌رامبه‌ر
دامه‌زراوه‌كانی یەکێتی ئه‌وروپا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پایته‌خته سه‌ره‌كیه‌كان ده‌سه‌ڵاتی
خۆیان ده‌سه‌پێنن به‌تایبه‌تی له كاتی قه‌یران و ته‌نگژه‌كاندا، به‌هه‌مان شێوه‌ی
ده‌یه‌ی ڕابردوودا كه بۆ ڕزگاركردنی ناوچه‌ی یۆرۆ له قه‌یرانی دارایی، پێویست
بوو یارمه‌تی دارایی پێشكه‌ش بكه‌ن.
له
ئێستاشدا هه‌مان ڕه‌فتار دووباره بووه‌تەوە، لیژنه‌ی ئەوروپاش توشی سه‌ختییه‌كی
زۆر بوو له یه‌كخستنی كۆی 27 وڵاته‌كه و ڕێكخستنی چالاكی و كاردانه‌وه‌كانیان له
ماوه‌ی ته‌نگژه‌ی كۆرۆنادا، ئه‌وه‌ش نه‌ك ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
ئابووری، سیاسی و ته‌ندروستی و سنوره جوگرافییه‌كان له ئاستی نه‌ته‌وه‌ییدایه،
به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵك چاوه‌ڕیی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كانیانن
بۆ ڕابهریكردنیان له كاته سه‌خته‌كاندا.
3. سنوری جوگرافی توندوتۆڵ
له ساڵی (2015)ه‌وه یەکێتیئەوروپا سه‌رقاڵی
توندتركردنی سنوره جوگرافییهكانن، به‌وپێیه‌ی له‌و كاته‌وه ڕێژه‌ی په‌نابه‌ران
به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكرد.
له ئازاری (2020)دا وڵاتانی شینگن سنوره‌كانیان بهڕوویگهشتیاراندا داخست، ته‌نها
ڕێگه به دۆخه زۆر په‌له و شڵۆقهكان ده‌درا به هاتنه‌ناوه‌وه و ڕێكاره‌كانی
گه‌شته ناوخۆییهكانیشیان تووندتر كرد. پێده‌چێت له ماوه‌ی داهاتوودا جڵه‌وی ڤایرۆسی
كۆرۆنا بكه‌ن به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر وریا ده‌بن سه‌باره‌ت به ڕێكاره‌كانی
گه‌شتكردن و كاڵكردنهوهیان، هه‌روه‌ها به‌نیازی كردنه‌وه‌ی سنوره‌كان نین به‌ڕووی
ئه‌و وڵاتانه‌دا كه هێشتا ڤایرۆسه‌كه له‌نێویدا بڵاوه و ده‌سه‌ڵاتدارانیش هه‌وڵی
سهختتركردنی ڕێكاره‌كان ده‌ده‌ن به‌ڕووی گه‌شتیاره نایاساییه‌كاندا.
4. پاشهكشەپێكردنی ژینگه‌دۆستیی
ته‌نگژه‌ی كۆرۆنا بووه هۆی به‌هێزبوونی دژایه‌تییه‌كانی
ئه‌و ڕێكارانه‌ی، كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌نگژه‌كانی كهشگۆڕكێ داڕێژراون له‌پێناو
جیهانێكی سهوزترو ژینگه‌دۆستتر. به‌رله بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، حزبه
پۆپۆلیستییهكانیئهوروپا دژایه‌تی ڕێكاره ژینگهدۆستییهكانیان ده‌كرد له‌پێناو
زیادكردنی پاڵپشتهكانیان.
سه‌رباری ئه‌وه‌ش به‌شێكی زۆری ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی كه
ئاستی بژێوییان دابهزینیبهخۆیهوه دیوه، نایانه‌وێت له پێناو به‌رده‌وامبن لهسهرڕێكاره
ژینگه دۆستییهكان بۆ كه‌مكردنه‌ی كاره‌ساته ژینگه‌ییه‌كان به‌كۆڵ بودجهكانیانهوه،
و سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپاش سوورن لهسهرپیرۆزیو گرنگی نه‌خشه ڕێگهییهكانی كه‌مكردنه‌وه‌ی
تیشكدانه‌وه كاربۆنییه‌كان، به‌ڵام پاش ئه‌زموونكردنی ناچالاكبوونی باری ئابووری،
فشاره‌كان زیاتر دهبنلهپێناو كاڵكردنه‌وه‌ی ڕێكاره ژینگه دۆستییهكان، ته‌نانه‌ت له‌بواری پیشه‌سازیشدا.
5. گرژییه‌كانی
نێوان ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا
به‌درێژایی چه‌ندین ساڵ، جیابوونه‌وه‌ی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی
ئه‌وروپا بووه هۆی ناكۆكی هه‌نگاریا، پۆڵه‌ندا و هەندێك وڵاتی دیكه‌ی ناوه‌ڕاست
له‌گه‌ڵ یەکێتی ئه‌وروپادا، له‌به‌ر ڕێکنهكهوتنیان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی په‌نابه‌ره
نایاساییه‌كان به‌سه‌ر هه‌ندێك له وڵاته ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان به‌و پێیه‌ی به هیچ
جۆرێك ڕازینه‌بوون هیچ په‌نابه‌رێك بگرنهوهخۆ، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ناكۆكبوون
له‌سه‌ر ڕێژه‌ی كاربۆنی ده‌ردراو به‌وپێیه‌ی هێشتا هه‌ندێك وڵاتی ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات
پشت به خهڵووزدهبهستن.
له‌ڕووی یاساشه‌وه، به‌جۆرێك وڵاتانی هۆڵەندا و پۆڵه‌ندا
ڕێز له‌سه‌روه‌ری یاسا و هه‌مه‌چه‌شنه‌یی دامه‌زراوه هه‌واڵییه‌كان ناگرن.
ڤایرۆسیكۆرۆنای نوێ ئه‌م درز و جیابوونه‌وه‌ی زیاتركرد،
به‌وه‌ش وڵاتانی ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا ترسی ئه‌وه‌یان لێنیشتووهكه زه‌ره‌رمه‌ندبن
له بڕی ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆیان ته‌رخان ده‌كرێ له‌لایه‌ن یەکێتی ئه‌وروپاوه به‌وپێیه‌ی
وڵاته باشووریهكانزۆر زیانیان لێكه‌وت به‌ده‌ست ڤایرۆسی كۆرۆناوه و زیاتر
پێویستیان به یارمه‌تی دارایی هه‌یه. سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌نگاریاش ته‌نگژه‌ی
كۆرۆنای قواسته‌وه بۆ پاساو هێنانه‌وه بۆ ئه‌و بۆچونه‌ی ده‌ڵێت له هه‌وڵی
هێنانه‌دی دیكتاتۆریه‌ته له وڵاته‌كه‌دا.
6. گرژییه‌كانی
نێوان باكور و باشور
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ده‌بێته هۆی به‌رفراوانبوونی ئه‌و
قڵیشه جوگرافییانه‌ی نێوان به‌شی باكور و باشوری ئه‌وروپا كه سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ10 ساڵ پێش ئێستا.
وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و هۆڵەندا و هاوپەیمانه باكورییهكانیان،
دوودڵبوون له‌دابینكردنی یارمه‌تی بۆ ئه‌و وڵاته باشوریانهی له دۆخی سه‌ختدا
بوون.
له كاتێكدا ڤایرۆسی كۆرۆنا به نایه‌كسانی له ئه‌وروپادا
بڵاوبووه‌وه وڵاته باشووریه‌كان به‌تایبه‌تیش ئیتاڵیا و ئیسپانیا زیاترلهوانی
دیکەزیانیانلێكهوت له‌ڕووی مرۆیی، ئابووری و گه‌شتیارییه‌وه، له ئێستادا ئه‌و
وڵاتانه چاوه‌ڕێی پشتگیری ئابووری ده‌كه‌ن له وڵاتانی باكور.
ڕابه‌رانی یەکێتی ئه‌وروپا ڕازیبوون لهسهرئابوونهی
نۆژه‌نكردنه‌وه له‌پێناو پشتگیریكردنی وڵاته زۆر زیان لێكهوتووهكانی ئه‌وروپا،
به‌ڵام پێده‌چێت یارمه‌تییه‌كان زیاتر له شێوه‌ی قه‌رزدا بن نه‌ك ئابوونه، له‌به‌رئه‌وەی
حكومه‌ته باكوریهكانی ئه‌وروپا هیشتا ناڕازین له‌سه‌ر ناردنی بڕه‌پاره‌ی زۆر بۆ
وڵاته باشوورییه‌كان، به‌وپێیه‌ی وڵاتانی باشوور لهژێرقهرزێكی زۆردان.
ئه‌م دەستگرتنەوە له یارمه‌تییه ئابوورییه‌كاندا له
ناخی ده‌نگده‌رانی وڵاتانی باكوردا ڕه‌گی داكوتیوه، به‌ڵام كه‌سانی پۆپۆلیستی وه‌ك
(ماسیۆ سالڤینی) کە سیاسییەکی ئیتاڵییە و لە نێوان ساڵانی 2018 بۆ 2019 وەزیری
ناوخۆ بووە، دڵخۆش ده‌كرد كه كه‌سێكی به‌توانا بوو له به‌كارهێنانی هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كانی
یەکێتی ئه‌وروپا له دژیاندا. ڕاپرسییه‌كی نوێ ده‌ریده‌خات كه 49% ی هاوڵاتی ئیتاڵی ده‌یانه‌وێت یەکێتی ئه‌وروپا
جێبهێڵن.
نووسه‌ر پێی وایه نابێت پێشوازی له هیچ كام له‌م
گۆڕانانه بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌ر ئه‌وروپا زیاده‌ڕۆیی بكات له خۆدابینیدا
كاریگهرینهرێنی ده‌بێت له‌سه‌ر كۆی كیشوه‌ره‌كان.
داخستنی سنووره‌كانی شینگن پاش كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسی
كۆرۆنا، سوودێكی وه‌ها گه‌وره‌ی لێ ناكه‌وێته‌وه. كاتێكیش یەکێتی ئه‌وروپا
ڕووبه‌ڕوی ئاڵنگاری نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێته‌وه، وه‌ك داڕمانی ئابووری، ته‌نگژه‌و كهشگۆڕكێ، پێویستی
به دامه‌زراوه‌ی ناوخۆیی به‌هێزترده‌بێت.
ئاماژە بەوەش دەکات،نابێت ڕابه‌رانی یەکێتی ئه‌وروپا
ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له كهشگۆڕكێ كه‌مبكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها ناكۆكییه‌كانی
نێوان ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات مه‌ترسیداره و نابێت به‌پشتگوێخستنی یاسا چاره‌سه‌ربكرێن،
به‌ڵام سه‌باره‌ت به جیابوونه‌وه‌كانی باكورو باشور، بانكی ناوه‌ندی ئه‌وروپا ده‌توانێت
كاره پێویستهكانئهنجامبدات له‌پێناو مانه‌وه‌ی ئیتاڵیا و وڵاته باشووریهكانی
دیكه له سنوری ئه‌وروپادا.