12:05 - 25/05/2020
بۆینباخ، له ئامرازی له‌سێداره‌دانه‌وه بۆ هێمای كەشخەیی و جوانی
نوسه‌رێكی ئینگلیزی به‌ناوی ئۆسكار وایلد ده‌لێت: شێوازی نوێی بۆینباخ
سه‌ره‌تای هه‌نگاوه مكوڕهكانی ژیانه. چه‌ندین وته هه‌یه ده‌رباره‌ی
بۆینباخ له‌وانه‌ش: بۆینباخهكهتم پیشان بده.... پیت ده‌ڵێم تۆكێیت.
پێده‌چێت له‌وباوه‌ڕه‌دابین
بۆینباخ جگه له پارچه قوماشێكی ساده هیچی دیكه نیه، به‌ڵام گه‌ربگه‌ڕێینه‌وه
بۆمێژوو، زانیاری سه‌رنجڕاكێشمان ده‌ست ده‌كه‌وێت
له‌باره‌یه‌وه و له‌وانه‌شه تووشی سه‌رسوڕمان ببین به‌و گۆڕانه بنچینه‌ییه‌ی بهسهربهكارهێنانهكانیدا
هاتووه.
له‌م دێڕانه‌ی خواره‌وه‌دا
مێژووه سه‌رنجڕاكێشه‌كه‌ی بۆینباختان ده‌خه‌ینه‌ڕوو، له به‌كارهێنانی سه‌ربازیی
و سێداره و بۆ چینی بۆرژواز و دواتریش بۆ كۆی چینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئایا ئه‌م
به‌كارهێنانه‌ی ئێستای بۆینباخ دوا هه‌نگاوی ده‌بێت له مێژووی بهكارهاتنیدا؟!
بۆینباخ له مێژووی سه‌ربازیدا
به‌پێی شوێنه‌واره دۆزراوه‌كان چه‌ندین گۆڕان بهسهربۆینباخدا
هاتووه له‌ڕووی شێواز و به‌كارهێنانه‌وه،
سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سوپا سه‌ربازییه‌كانی ڕۆمان و چین.
په‌یكه‌ری پۆشاكی سوپایه‌كی چینی به‌ناوی (تیراكوتا) له ساڵی 1974دا دۆزراوه‌ته‌وه
ده‌ریده‌خات كه به‌كارهێنانی بۆینباخ لایه‌نی كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌زار ساڵ
له‌مه‌وبه‌ر، تیراكوتا سوپای یه‌كه‌م ئیمبڕاتۆڕی چین بووه و ئیمبڕاتۆرهكهش فه‌رمانی
به ناشتنی سوپاكه‌ی ده‌ركرد دوای مرنی خۆی، له‌پێناو پاراستنی‌دا له‌و دنیا‌و له
گۆڕیشدا. پێده‌چێت سوپای تیراكوتا تاكه سوپابێت كه هه‌ندێك له سه‌ربازه‌كانی پارچه‌یه‌ك
قوماشیان له‌مل ده‌پێچا، به‌پێیه‌ی هیچ په‌یكه‌ر و شوێنه‌واری سوپا و هاوڵاتییه‌كانی
ئه‌و كاته نه‌دۆزراوه‌ته‌وه كه ده‌ریخات جگه لهوسوپایه كه‌سانی دیكه‌ش
بۆینباخیان به‌كارهێناوه، و هه‌ندێك مێژووناسان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه به‌كارهێنانی
بۆینباخ له‌لایه‌ن ئه‌و سوپایه‌وه وه‌ك هێمایه‌كی پیرۆزكردنی سوپای ئیمبڕاتۆربووه.
بۆینباخ له مێژووی سه‌ربازی
ڕۆمانیشدا ده‌ركه‌وتووه و مناره‌ی تریانا له شاری ڕۆما كه له‌ساڵی 113زاینیبه
په‌یكه‌ری هه‌زاران سه‌رباز دروستكراوه‌كه تیایدا بۆینباخیان به چه‌ندین شێوازی جیاواز
لهملكردوه، و به‌هه‌مان شێوه‌ی سوپا چینیه‌كه دیاره ته‌نها له‌لایه‌ن سه‌ربازه
به‌پایه‌و جیاوازهكانهو به‌كارهاتووه وه‌ك هێمای پیرۆزبوونیان، به‌وپێیه‌ی هیچ
به‌ڵگه‌یه‌كی مێژووی پێچه‌وانه‌كه‌یمان بۆناسهلمێنێت.
له ده‌ره‌وه‌ی كه‌رتی سه‌رباز، بۆینباخ له‌لایه‌ن چه‌ند كۆمه‌ڵ
و چینێكی دیكه‌شه‌وه به‌كارهاتووه وه‌ك به‌شێك له پۆشاكه‌كانیان وه‌ك هێمایه‌ك
بۆپهیوهستبوونیان به لایه‌نێكی دیاریكراوه‌وه، هه‌روه‌ها وتاربێژه‌كانی ئه‌نجومه‌نی
پیران ڕۆما له‌پێناو گه‌رم هێشتنه‌وه‌ی قورگ و پاراستنی ژێدهنگییهكان.
چۆن جه‌نگه سی ساڵییه‌كه‌ی ئه‌وروپا بووبه ڕێخۆشكه‌ری
بۆینابخی نوێ؟
له سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاستدا و له سییه‌كانی سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌دا له ماوه‌ی
جه‌نگه سی ساڵییه‌كه‌ی ئه‌وروپا (1618 – 1648)، بۆینباخ له كه‌رتی سه‌ربازیدا
ده‌ركه‌وته‌وه، سوپای كرواتی هێزی خامۆشنهكراوی جه‌نگی ئه‌وروپا بوو و به‌بۆنه‌ی
بۆینباخهكانی ملیانه‌وه ده‌ناسرانه‌وه.
كرواتییهكان قوماشی ڕه‌نگاوڕه‌نگیان لهملدهكردكه له‌گه‌ڵ پۆشاكه
فهرمییهكهیاندا ده‌گونجا و به‌هه‌مان شێوازی به‌ستنی بۆینباخی ئه‌م سه‌رده‌مه
ده‌به‌سترێ، و بۆ ئاره‌ق سڕین و چه‌ك پاككردن به‌كاریانده‌هێنا.
بۆینباخی سه‌ربازه‌كان له قوماشی زبر دروستده‌كرا به‌ڵام بۆینباخی ئه‌فسه‌ره‌كان
له لۆكه و ئاوریشم دروستده‌كرا. ده‌وترێت خێزانه‌كانیان له‌ملیان ده‌كردن پێش
ڕۆشتنیان به‌ره‌و مه‌یدانه‌كانی جه‌نگ.
له كۆندا فه‌ڕه‌نسییه‌كان جۆره بۆینباخێكیان به‌كارده‌هێنا
كه له قوماشی ئۆیه دروستدهكرابهڵام ئه‌و جۆره بۆینباخه‌ی له‌لایه‌ن كرواتییهكانهوه
به‌كارده‌هێنرا بووه جێی سه‌ره‌نجی دامه‌زراوه فه‌ڕه‌نسییه‌كان به‌وپێیه‌ی به‌ستنی
ئاسانترو كورتخایهنتر و جوانتریش بوو هه‌روه‌ها
قۆپچه و كراسی سه‌ربازه‌كانیشی ده‌پاراست، ههرلهبهرئهو هۆكارانه‌ش بوو لویسی
چوارده‌یه‌م له‌ماوه‌ی حكومڕانییهكهیدا به‌كاریده‌هێنا، له‌وێشه‌وه خواست له‌سه‌رئه‌و جۆره بۆینباخه
له فه‌ڕه‌نسا هه‌ڵكشا و به كۆی كایه‌كانی كۆمه‌ڵگای فه‌ڕه‌نسیدا بڵاوبووه‌وه و
دواتریش به وڵاته ئه‌وروپییه‌كانی دیكه‌دا.
وشه‌ی (كراڤات)ی فه‌ڕه‌نسی له وشه‌ی (كروات)ه‌وه
هاتووه. له ماوه‌ی جه‌نگه سی ساڵیهكهدا، بۆینباخ ئامرازی له‌سێداره‌دانی سه‌ربازه
كرواتییهكان بوو، به‌جۆرێك له‌كاتی له‌سێداره‌دانیاندا به‌و پارچه قوماشانه‌یان
دهخنكێنران و ئه‌وه‌ش سه‌رچاوه‌ی وشه‌ی (necktie)
ی ئینگلیزییه كه به‌مانای ملوانه دێت.
گه‌شه‌ی بۆینباخ به درێژایی سه‌رده‌مه‌كان
هونه‌رمه‌ند و
سیناریۆنووسی ئه‌مریكی هاري ئه‌ندرسون ده‌ڵێت: هه‌ركات پیاوی سه‌رده‌م بیه‌وێت قۆزو
كەشخە ده‌ركه‌وێت، بۆینباخ ده‌به‌ستێت.
بۆینباخ به ماوه‌یه‌كی كورتخایه‌ن به ئه‌وروپادا
بڵاوبووه‌وه له‌وێشه‌وه به‌كۆی جیهاندا، و شۆڕشی پیشه‌سازیی سه‌ده‌ی 18 و 19 بووه
هۆكاری شێوازه نوییه‌كه‌ی بۆینباخی ئه‌م سه‌رده‌مه. بۆینباخ تاوه‌كو سه‌ده‌ی
نۆزده‌ش به‌ڕه‌نگی سپی بوو، به‌ڵام ئینگلیزه‌كان كاریان له‌سه‌ر كرد تا گه‌یشته
ئه‌م بۆینباخه‌ی ئێستا به فراوانی به‌كاردێت له‌ڕووی ڕه‌نگ و شێوه‌وه، و پیاوان
به‌پێی كه‌سایه‌تی خۆیان بۆینباخی گونجاو ده‌پۆشن.
جیاوازی و داهێنان له شێوازی بۆینباخدا
سیمایه‌كی دیاری سه‌ده‌كه بوو، و چه‌ند كتێبیكیش بڵاوبوونه‌وه له نێوییاندا The Neckclothitania ی ساڵی 1818 كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یان
گاڵته‌كردن بووبه ئاڵۆزیی به‌ستنی بۆینباخ ، دواتریش و له‌ساڵی 1828 دا كتێبێك ده‌رچوو
به‌ناوی هونه‌ری بۆینباخ به‌ستن كه
تیایدا 16 شێوازی بۆینباخ به‌ستن بهسهركراوه.
له‌ساڵی 1924دا خواست لهسهربۆیباخی جوان و
ئاسان زیادیكرد و هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌ش دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌مریكی ده‌ستیدایه
دروستكردنی بۆینباخی سێ پارچه‌یی له‌پێناو ئاسانكردنی شێوازی به‌ستنی به‌جۆرێك
نزیك له‌وه‌ی له‌ئێستادا له‌بازاڕه‌كاندا هه‌یه، و جێپه‌نجه‌ی ئیتاڵیه‌كانیش
دیاره له‌ڕووی جوانتركردن و فرهبژاردهكردنی شێوازهكانهوه.
فرانسوا شێلی ده‌روونناسی فه‌ڕه‌نسی له
كتێبێكیدا به‌ناوی بۆینباخ ده‌ڵێت: له ده‌یه‌كانی ڕابردوودا بۆینباخ شێوازه
كلاسیكیه‌كه‌ی خۆی له‌ده‌ست نه‌دا، به‌ڵام به‌كارهێنانه‌كانی گۆڕانیان به‌سه‌ردا
هات، به‌وپێیه‌ی چیتر بۆینباخ هێمای ده‌وڵه‌مه‌ندی و پله‌وپایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی
نییه به‌ڵكو مه‌به‌ستێكی ڕێكپۆشییه و له‌لایه‌ن گشت چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگاوه
به‌كاردێت.
له ئێستادا نزیكه‌ی 85 ڕێگه‌ی جیاوازی
بۆینباخ به‌ستن هه‌یه و فه‌رمی ترینیشیان شێوازی په‌پوله
یاخود (پاپیۆن) و (فولار)ه، بۆیینباخی فولار له‌لایه‌ن پیاوان و ئافره‌تانه‌وه به‌یه‌كسانی به‌كاردێت، و بریتییه له پارچه
قوماشێكی ئاوریشمی له‌مل ده‌پێچرێت و لاكانیشی ده‌خرێنه نێوان دوولای گه‌ردنی
كراسه‌كه‌وه، و سەرەتاكهشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شوانه ئه‌مریكییه‌كان.
فرانسوا شێل پێیوایه بۆینباخ ده‌توانێت گوزارشت له كه‌سایه‌تی
تاكه‌كان بكات، و له كتێبه‌كه‌یدا هه‌ندێك نیشانه و وێنه ده‌خاته ڕوو كه له‌ڕێیانه‌وه
ده‌توانین به‌شێك له كه‌سایه‌تی به‌رامبه‌رمان بۆ ده‌ربكه‌وێت، له‌ڕووی به‌هێزی
كه‌سایه‌تی و خواستی جڵهوكردن و كۆمه‌ڵایه‌تیبوونه‌وه.
له جیهانی بۆینباخدا، ئیتاڵیا و دواتریش فه‌ڕه‌نسا به
پێشینه‌كانی ئه‌و بواره داده‌نرێن له‌ڕووی زۆری بژارده جیاوازه‌كانه‌وه. دواتریش
بۆینباخ په‌لی كێشایه جیهانی پۆشاكی ئافره‌تانه‌وه و چه‌ند شێوازێكی ئافره‌تانه‌ش
په‌یدابوو كه له‌لایه‌ن ئافره‌ته ناوداره‌كانی جیهانه‌وه به‌كاردێن له بۆنه
فه‌رمیه‌كاندا، ڕێكه‌وتی 18 ی تشرینی یه‌كه‌م وه‌ك ڕۆژی جیهانی بۆینباخ له كرواتیا و چه‌ندین وڵاتی دیكه‌دا یاد ده‌كرێته‌وه.